ئاشتی هه‌ر نه‌بوونی شه‌ڕ نیه؛ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانیشه
ئاشتی هه‌ر نه‌بوونی شه‌ڕ نیه؛ . پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانیشه
ئه‌م ساڵ له ڕۆژی ئاشتی جیهانیدا له زانکۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی، تاران، کانوونی "هه‌ستیا ئه‌ندیش"کۆڕێکیان به‌و بۆنه‌وه به‌ڕێوه بردوه. دوكتۆر روئیا تلوعی نوێنه‌ری رێكخراوه‌ی ژنانی كوردی پارێزه‌ری مافـی مرۆڤـ و ئاشتی له لایه‌ن كانونی ژنانی «هه‌ستیائه‌ندیش» له تاران، بۆ پێشكه‌ش كردنی بابه‌تێك له سه‌ر ئاشتی بانگهێشت كرابوو. له‌م كۆڕه‌دا خاتوو فیـروزه‌ی موهاجیـر نووسه‌ر و وه‌رگێڕی فمێنیستی به‌ناوبانگی تاران و خانـم نه‌سرین ستووده داكۆكیكه‌ری مافـی منداڵان و دوكتۆر روئیا تلوعی قسه‌یان كرد. ده‌قی په‌یڤه‌كه‌ی دوكتۆر تلوعی که له‌و کۆڕه‌دا پێشکه‌شکراوبوو به‌م شێوه‌یه بوو:
ده‌قی په‌یڤی دوكتۆر روئیا تلوعی له زانكۆی «عه‌لامه ته‌باته‌بایی» له تاران له كۆڕی رۆژی جیهانی ئاشتیدا*
سڵاوێكی گه‌رم و ئاشتیخوازانه‌تان ئاراسته ده‌كه‌م له كوردستانه‌وه؛ له نیشتمانێكه‌وه كه تاكو ئێستا ئازاری زۆری له توندوتیژی دیوه و له توندوتیژی بێزاره. گه‌یشتووین به زه‌مه‌نێك كه ده‌مانه‌وێ به دیالۆگ و ئاشتی و ئارامی له یه‌ك تێ بگه‌ین.
ئاشتی ته‌نیا نه‌بوونی شه‌ڕ نیه، به‌ڵكو له یه‌ك تێگه‌یشتنه. ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر گرنگه. تاكو ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌ر له زه‌مه‌نی «شا»وه كورده‌كانیان به خه‌ڵك ناساندووه و رواڵه‌تێكی شه‌ڕخواز و توندوتیژیان له كورد نیشان داوه؛ به‌ڵام ئه‌مه له راستی به دووره و كورده‌كان زۆر جیاواز له‌و پێناسه‌یه‌ن كه ده‌سه‌ڵات لێی نیشان داون. ئێمه خه‌ڵكێكی تووڕه و شه‌ڕخواز نیـن؛ پێمان خۆشه بتانناسیـن و بـمانناسن، به تایبه‌ت ژنان و منداڵان كه ئازاری زۆرمان له شه‌ڕ و توندوتیژی دیوه.
ده‌مه‌وێ باسی چه‌ند بیـره‌وه‌ری خۆمتان بۆ بكه‌م. من له كاتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئێران‌دا دوانزه ساڵم بوو. له‌وه پێشتـر شه‌ڕ و ته‌قینه‌وه‌ی خومپاره و فیشه‌ك و بۆردومانـم له فیلمه سینه‌ماییه‌كانی شه‌ڕی گشتیگری دووه‌م ده‌دی و زۆر بۆم سه‌رنج‌ڕاكێش بوو. به‌ڵام ئه‌و كاته‌م قه‌ت له بیـر ناچێته‌وه كه یه‌كه‌م جار ده‌نگی ته‌قه‌ی تفه‌نگم به گوێی خۆم بیست و ئه‌وه‌ش ته‌قه‌ی سه‌ربازه‌كانی شا بوو له‌و خه‌ڵكه‌ی خۆپیشاندانیان ده‌كرد. ئه‌وه سه‌ره‌تای بینینی توندوتیژی بوو. من به‌رده‌وام توندوتیژی وام دی كه زۆر خراپتـر و ترسناكتـر له توندوتیژی نێو فیلمه‌كان بوو.
به داخه‌وه داواكاری ماف له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه، به شه‌ڕ وڵام درایه‌وه. ئه‌و كاته‌ش ئێمه منداڵ بووین؛ نه‌مانده‌زانی چیه. هه‌ر ده‌مانزانی شه‌ڕه و ده‌بێ هه‌ڵێیـن. له‌و كاته‌دا زۆر توندوتیژی دژ به ئێمه كرا. چه‌ندین جار له پۆلی خوێندنگه‌كانـمان ناچار بووین هه‌ڵێیـن. دایكم وه‌خته بوو به ته‌قه‌ی هلیكۆپته‌رێك كه ده‌هات ته‌قه‌ی له خه‌ڵكی ئاواره‌ی ناو دێهاته‌كان ده‌كرد، بكوژرێ. جارێك له بیـرمه خومپاره‌یه‌ك له به‌رده‌م ده‌لاقه‌ی ژووره‌كه‌مدا ته‌قییه‌وه و گڕێكی سوورم دی كه راسته‌وخۆ به‌ره‌و من ده‌هات؛ مه‌ودای هیچ بیـركردنه‌وه‌یه‌كم نه‌بوو؛ تیکه‌ی خومپاره‌كه لای گوێچكه‌مه‌وه درا له دیواری ژووره‌كه‌م و من نه‌كوژرام.
بۆردومانی زۆرمان دی. براكه‌م له سه‌ر سنوور به ده‌ست پاسدارێك كوژرا. هێشتا ده‌ردی من زۆر كه‌متـره له ده‌ردی بنه‌ماڵه‌كانی‌تر. هه‌موو بنه‌ماڵه‌كانی ئێمه داخداری كه‌س و كاریانن. عه‌زیزانیان به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر فیدای توندوتیژی بوون و كێشه‌یان هه‌یه. «میـن» كه له ئه‌رددا به رێژه‌یه‌كی زۆر داچه‌ندراوه، ئێستاش هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه و گه‌نج و منداڵمان ده‌كوژێ و بریندار و كه‌م ئه‌ندامیان ده‌كات و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه كه هه‌ر به‌رده‌وامه.
شه‌ڕ، كێشه و ئازاری ژنان و منداڵانی دوو ئه‌وه‌نده كردۆته‌وه. تا ماوه‌یه‌كی زۆر منداڵانی ئێمه تاوانباری شه‌ڕێك بوون كه به بێ داخوازی ئه‌وان به سه‌ریان داسه‌پا بوو. ئه‌گه‌ر كه‌س و كارمان ئه‌ندامی حیزبێك بوونایه، تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه ئێمه رێگا نه‌ده‌ن بۆ زانكۆ یا بێ به‌شـمان بكه‌ن له مافـی كار كردن و له «گوزینش»دا ره‌تیان ده‌كردینه‌وه. بێ به‌ش كردن له خوێندن و كار كردن توندوتیژیه.
به داخه‌وه كه‌سیش به‌رپرس نه‌بوو و ئه‌و تاوانه وه‌ك له‌یبڵێك به‌ناو چاوانـمانه‌وه لكابوو. به شوێن شه‌ڕدا، سه‌ركوت و له سێداره‌دان و ئیعدام و دوور خستنه‌وه له شوێنی ژیان و قه‌یرانی ئابووری، ده‌ستی پێكرد و ئه‌مانه‌ش بووه هۆكاری ئازاری زۆرتری خه‌ڵك به تایبه‌ت ژنان و منداڵان. تا نه‌ختێك به زۆرداری ناوچه‌كه‌یان هێمن كرده‌وه، كێشه‌ی شه‌ڕی عێراق هاته گۆڕێ و شه‌ڕیان به شێوه‌گه‌لێك كێشایه‌وه ناوچه كورده‌كان.
سه‌دام زۆر بۆردومانی كوردستانی كرد؛ ته‌نانه‌ت سه‌رده‌شت و بڕێك دێهاتی مه‌ریوانی به بۆمبی كیمیاوی بۆردومان كرد. شاهیدی زیندووی بۆردومانی كیمیاویـمان زۆره و دانه دانه خه‌ریكن ده‌مرن. دوای كۆتایی شه‌ڕیش، كێشه و گرفتی‌تر هه‌ر به‌رده‌وام بوو و به روانگه‌یه‌كی توندوتیژ ئازاری كورد ده‌دا؛ بۆ نـموونه به‌رده‌وامی روانگه‌ی ئه‌منیه‌تی و شك و گوماناوی له سه‌ر ناوچه كورده‌كان و رێگری له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش HDI و GDIه كه HDI له كوردستان ژماره‌ی 5/0 و GDI ژماره‌ی 444/0ه. ئایا ده‌زانن كوردستان نزمتـرین ده‌سكه‌وتی ئابووری هه‌یه؟ ده‌زانن زۆرترین باج (مالیات) له كوردستان ده‌سه‌ندرێ؟ ئایا ده‌زانن هیوا به ژیانی خه‌ڵكی كوردستان 8 ساڵ له هیوا به ژیانی ئێرانیه‌كان كه‌متـره؟ ده‌زانن ده‌رسه‌دی خوێنده‌واری له كوردستان زۆر نزمه له چاو ئێران‌دا؟ و و و... ئێمه، گیـرۆده‌ی هه‌موو ئه‌م كێشه و گرفتانه‌ین و له راستیدا هه‌ر خه‌ریكیـن له پێناو شه‌ڕ و نه‌بوونی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا، زۆر شت داده‌نێیـن.
له پارچه‌كانی‌تری كوردستانیش ئێمه هاوده‌ردمان زۆره. ئێوه ده‌زانن كوردستان له عێراق و توركیا و سووریا و ئێران هه‌یه. سه‌دام 182000 كوردی ئه‌نفال كرد و به كۆمه‌ڵ به‌ر گولله‌ی دان و زیندوو و مردوو له گۆڕی كردن. یه‌ك كه‌س له‌وانه به زیندوویی ده‌رچووه ئه‌وه‌ش كوڕێك بووه كه به برینداری توانیویه‌تی له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ڵبێت. كچێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه برینداره ببوو، نه‌یوێرابوو هه‌ڵبێت و زیندوو به گۆڕ كرابوو. خانـم نگینی شێخولئیسلامی خه‌ریكی وه‌رگێڕانی كتێبی ئه‌نفاله و كاتێك ئه‌م كتێبه بێته بازاڕ، ئێوه ده‌توانن ئاگاداری ئه‌و جنیوسایده بن. بێگومان هه‌مووتان ئاگاداری بۆردومانی كیمیاوی هه‌ڵه‌بـجه و 5000 شه‌هیدن.
له راستیدا ده‌بێ پێتان بڵێم كورده‌كان ته‌نیا ماوه بۆردومانی ئه‌تۆمی ببینن. هه‌موو جۆره چه‌كێك له سه‌ر كورد تاقی كراوه‌ته‌وه.
ئاخر تا كه‌ی ئه‌وه‌نده توندوتیژی؟ ئێمه مێژوویه‌كی پڕ ده‌ردمان هه‌یه. هه‌زاران كورد له ئه‌شكه‌وتی ئارارات له كوردستانی توركیا، ئاگر دران. هه‌زاران كورد به هۆی ناچار كردنیان به كۆچ، گیانیان به‌خت كرد. ته‌نانه‌ت له دێهاتێك به ناوی قارنا هه‌ر له‌م ئێرانه و هه‌ر له‌م زه‌مه‌نه هاوچه‌رخه‌دا خه‌ڵكیان دایه‌به‌ر گولله. ته‌قه‌یان له كۆرپه‌ی ناو بێشكه كرد، سه‌ر و ملی له جه‌سته‌ی جیا بۆوه و قاچه‌كانی تا ماوه‌یه‌ك هه‌ر ده‌جووڵا. له‌وانه‌یه بیستنی ئه‌مانه ناخۆش بێت یا وتنی قه‌ده‌غه بێت، به‌ڵام ئه‌و رووداوه تاڵانه‌ن كه بوون و ئێمه ده‌مانه‌وێ ئیتـر ئه‌م رووداوانه‌وه نه‌بینیـن.
له راستیدا گرفتی‌تریش هه‌ر به‌رده‌وامه؛ بۆ نـموونه بڕیاری 15ی ده‌ستووری ئێران سه‌باره‌ت به ئازادی هه‌موو زمانه‌كان به‌ڕێوه ناچێت و ئێمه مافمان نیه به زمانی زگماكی خۆمان ده‌رس بـخوێنیـن. دیاره ئه‌گه‌ر منداڵێك به زمانی خۆی بـخوێنێ جوانتـر په‌روه‌رده ده‌بێت و فێركاری باشتره تاكو ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه زمانێكی‌تر بـخوێنێ و به‌رده‌وام ناچار بێت له مێشكی خۆیدا وه‌ریگێڕێته‌وه به زمانی زگماكی خۆی.
به داخه‌وه ته‌وای ئه‌م كێشانه كۆ ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ژن بوونی ئێمه. كولتووری پیاوسالاری هه‌ر ژن ده‌چه‌وسێنێته‌وه. ئێستا گروپێك له ژنانی ئاشتیخوازی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان سه‌ریان هه‌ڵداوه. له توركیا، خاتوو «له‌یلا زانا» به هۆی سوێندی به زمانی كوردی 10 ساڵ زیندان كرا و له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بوو كه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا خه‌ڵاتی ئاشتی ساخارۆفی وه‌رگرت و وتی كه ئێمه ئاشتیمان ده‌وێ.
به راستی ئێمه نامانه‌وێ بـمانكوژن و بكوژین؛ ئێمه شه‌ڕمان ناوێ؛ وه‌رن له یه‌ك تێبگه‌ین؛ تا كه‌ی وڵامی ماف و داخوازیه‌كان به شه‌ڕ بدرێته‌وه؟ ئایا ناتوانیـن له جیهانێكی پڕ له ئاشتی و حورمه‌ت له یه‌ك تێبگه‌ین و ریَزی مافه‌كانی یه‌كتـر بگرین؟ شه‌ڕ چۆن ساز ده‌بێ؟ كاتێك كه‌سێك زوڵم و زۆر ده‌كاته سه‌ر ئه‌ویدی، ئه‌ویش ناڕازی ده‌بێت و پارێزگاری له مافه‌كانی ده‌كات و دوولایه‌ن پێكه‌وه ده‌رگیـر ده‌بن.
ئایا ده‌توانیـن به ناسینی یه‌كتـر و له یه‌ك تێگه‌یشتـن و رێزگرتن له مافه‌كان و داخوازیه‌كانی هه‌ر مرۆڤێك رێگری له توندوتیژی بكه‌ین؟ بۆ نا؟ ده‌كرێ.
ئێمه، نامانه‌وێ هاوارمان به شه‌ڕ و تیـرۆر بگاته گوێی خه‌ڵكی جیهان.
نامانه‌وێ بـمانكوژن. نامانه‌وێ بتانكوژین؛ نامانه‌وێ مافه مرۆڤایه‌تیه‌كانـمان پێشێل بكرێ؛ له شه‌ڕ بێزارین و جیهانێك و رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستمان ده‌وێ پڕ له ئاشتی و ئاسووده‌یی. زۆر چاكه باسی فه‌له‌ستیـن و ئه‌فریقا و... هتد ده‌كرێ، به‌ڵام سه‌رنج بده‌ن كه ئاشتی هه‌ر نه‌بوونی شه‌ڕ نیه؛ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانیشه. به داخه‌وه هه‌ر له‌م وڵاته ئه‌م پێشێل كردنی مافه روو ده‌دات. وه‌رن به‌ر له‌وه‌ی له‌یبه‌ڵی دووپاته‌وه بووی جیاوازیـخوازمان لێبده‌ن، رێز له مافـی مرۆڤایه‌تی یه‌كتـر بگرین. بگه‌ین به‌و راده‌ی كه له جیهانێكی پڕ له ئاشتی هه‌موو بتوانن پێكه‌وه بژین.
له كۆتایی كۆڕه‌كه‌دا خاتوو «شه‌مزینی جیهانی» كچی شه‌هیدێكی كورد، وتی: من قه‌ت باوكی خۆم نه‌دیوه؛ باوكی من به ده‌ست فارسێك له‌م شاره له سێداره دراوه؛ به‌ڵام ده‌مه‌وێ بڵێم: من نه‌هاتووم بۆ تۆڵه، من ئاشتیم ده‌وێ.
به‌شدارانی كۆڕه‌كه به گه‌رمی پێشوازی ئه‌م كچه ئازایه‌یان كرد و زۆریان چه‌پڵه بۆ لێدا.
كوڕێكی خوێندكاری فارس وتی: هیوادارم ئێمه بگه‌ینه ئه‌و راده له مرۆڤایه‌تی كه هه‌ر ته‌نیا خۆمان به مرۆڤـ نه‌زانیـن و رێزی مافـی هه‌موو كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، ره‌گه‌زی و ئایینی و... هتد بگرین.
هه‌روه‌ها له‌و كۆڕه‌دا برووشووری ژنانی كوردی پارێزه‌ری مافـی مرۆڤـ و ئاشتی بڵاو كرایه‌وه.
* ده‌قی ئه‌م وتاره له لایه ن به‌ڕێوبه‌رانی «كانون هستیا اندیش» به فارسی له سایتی www.hastia.org به‌شی گوزارش داندراوه، به‌ڵام به داخه‌وه زۆر كورت كراوه‌ته‌وه.

برۆشوره‌که به‌زمانی فارسی:
- در جهاني كه هنوز خشونت حرف اول را مي‌زند،
- در جهاني كه توجهات معطوف به فلسطين، آفريقاي جنوبي، عراق و افغانستان است،
- در جهاني كه دولت نماينده‌ي يك ملت است،
- چه كسي صداي حق‌طلبي بزرگ‌ترين ملت بي‌دولت خاورميانه را خواهد شنيد؟
- آيا هنگامي كه فرياد تظلم فلسطينيان قلب‌ها را به درد مي‌آورد، قلبي براي ملتي كه از ابتدايي‌ترين و اساسي‌ترين حقوق انساني خود محروم است مي‌تپد؟
- آيا يكسان‌سازي اجباري، محروميت از زبان مادري و ممانعت از توسعه‌ي فرهنگي و محروم كردن از حقوق سياسي اجتماعي و... مي‌تواند هويت ملت كُرد را ذوب كند؟
- ...
اگر چنين بود از همان روزي كه قاضي محمد در مهاباد به دار آويخته شد، ملت كُرد نيز به دار آويخته و بي‌صدا مي‌شد.
و اما در اين جهان، ملتي 40 ميليوني در 4 كشور تقسيم شده و هر فرياد دمكراسي‌خواهي و برخورداري از حقوق بشرش را با خشونت پاسخ داده‌اند.
* 182000 زن و كودك و جوان كُرد در عمليات انفال زنده و مرده به گور شدند. (عراق)
* 5000 نفر در اثر بمباران شيميايي حلبچه جان باختند. (عراق)* هزاران كُرد در غارهاي آرارات به آتش كشيده شدند. (تركيه)* هزاران كُرد در اثر كوچ اجباري جان باختند. (تركيه و عراق)* كُردها در قارنا به طور دسته‌جمعي به گلوله بسته شدند. (ايران)* صحبت به زبان كُردي جرم بود و ليلا زانا به خاطر قسم به زبان كُردي 10 سال به زندان رفت. (تركيه)
* بر خلاف اصل 15 قانون اساسي هنوز مجوز تدريس زبان كُردي به كودكان كُردزبان در مدارس نيست. (ايران)
* مجوز هيچ حزبي به كُردها داده نمي‌شود. (ايران)* بيكاري و عدم توسعه‌ي اقتصادي در كُردستان بيداد مي‌كند. (ايران)* مين‌هاي كاشته شده هر روز جان فرزندانمان را مي‌گيرد. (ايران)* هنوز به ديدگاه امنيتي به كُردستان نگريسته مي‌شود. (ايران)* نويسندگان و روزنامه‌نگاران به جرم تحريك احساسات ناسيوناليستي و درج مطالب در مورد رهبران ملي كُرد به دادگاه‌ها احضار مي‌گردند. (ايران)
و... و... و...
و اين مشكلات به مشكلات ناشي از زن بودن ما اضافه مي‌شود،
چون به علاوه همه آن دردها و آلام، ما جنس دوم محسوب مي‌شويم و فرهنگ مردسالارانه، ما زنان را از برخورداري از حقوق يكسان با مردان محروم نموده است.
و اينك زنان صلح‌طلب كُرد مي‌گويند:
ما خواهان جنگ نيستيم
تلاش براي كسب حقوق ملي ما از جنبش فمنيستي ما جدا نيست
ما نمي‌خواهيم فريادمان با جنگ و ترور به گوش جهانيان برسد.
نمي‌خواهيم ما را بكشند و بكشيم.
نمي‌خواهيم حقوق انساني ما پايمال شود.
ما زنان كُرد از جنگ بيزاريم
جهاني مي‌خواهيم
خاورميانه‌اي مي‌خواهيم
آكنده از صلح
عاري از ترور
با رعايت حقوق همه‌ي ملت‌ها
همه‌ي انسان‌ها
از هر رنگ، نژاد، مذهب و مليّت.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home