به‌شی کۆمێنتی بلاگ ئاوا تێک ته‌پیوه!!!
به‌شی کۆمێنتی بلاگ ئاوا تێک ته‌پیوه!!!
که‌سێک به‌ناوی هیوا که چه‌ند کۆمێنتی لێره دانابوو، کۆمێنته‌کانی له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمێنتی دیکه که بۆ نوسراوه‌کانی ئه‌م بلاگه نوسرا بوون به‌بێ ئاگادری ئه‌ز ڕه‌ش کراونه‌وه یان ڕه‌ش بوونه‌وه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و به‌ڕێزه گوایا ویستویه‌تی کۆمێنت پۆست بکات که‌چی کۆمێنته‌که‌ی نه‌ڕۆیشتوه‌و له جیاتی دو وشه‌ی ناشیرینی ڕوبه‌ڕوو بۆته‌وه که وادیاره ئه‌و به ده‌ستکردی ئه‌م بلاگه‌ی ده‌زانێ. من ئه‌و به‌ڕیزه‌و گشت لایه‌ک ئاگادار ده‌که‌م که نه ئه‌و شته‌ی ناوبراو نوسیویه‌تی به زمانی (کوردستان) و نه ڕه‌ش بونه‌وه‌ی کۆمێنته‌کان ده‌ستی خاوه‌نی ئه‌م بلاگه‌ی تێدا نیه‌و خۆشم سه‌رم لێ سوڕماوه.
له وه‌ڵامئ ئه‌و به‌ڕێزه‌دا ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه نوسیومه له بلاگی خوێندکاران(به‌شی کۆمێنته‌کان)دا نوسیم و ئه‌ویش وه‌ری نه‌گرت. بۆیه ناچارم بۆ ئاگاداری میوانان لێره دای ده‌نێم :" کاک هیوا(هیوا ئێرانی) به‌ڕێز! له‌وێ له بلاگه‌که‌ی خۆم بۆم نوسیوی که به‌ڕاستی سه‌رم له‌و باره سوڕماوه که بۆچی هه‌ندێک له کۆمێنته‌کان ڕه‌ش بوونه‌وه و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که ئه‌دره‌سیان له گه‌ڵ نیه. ئه‌وه‌ی به‌ڕیزتان ئێژن نه شیاوی وتنه و نه به‌شێک له له ڕه‌وشتی ئێمه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی بزانی که ته‌نیا کوردستان توشی ئه‌و کێشه‌یه نه‌بوه، سه‌ردانی بلاگی گوڵه‌گه‌نم بکه و بزانه ئه‌ویش هاواری لێ به‌رز بۆته‌وه.
ئێستا که ئه‌و کۆمێنته‌ی تۆم خوێنده‌وه زیاتر توشی سه‌ر سوڕمان بووم! من له‌وه‌ڵامی کۆمێنته‌کانی پێشوت چه‌ندین پاڕاگرافم نوسیوه‌و ئه‌وه زمان و شێوه‌ی ئاخافتنی منه نه‌ک وه‌ک جه‌نابت نوسیوته.
له کۆتایی دا ده‌بێ بێژم هێشتا تێناگه‌م بۆو چۆن ئه‌و کێشه‌یه چێ بوه. هێشتا به‌رده‌وامم بزانم بۆ وای لێهاتوه".
پاش ئه‌وه‌ی ویستم له به‌شی کۆمێنته‌کانی ئه‌م بلاگه ئه‌م ڕونکردنه‌وه بۆ ئه‌و هیوا ناوه بنوسم و پۆستی که‌م وادیاره وه‌ری ناگرێ و سیسته‌می کۆمێنته‌که ئه‌وه‌ی نیشاندا(domain name is: blogspot.com no spam here).
له بلاگی گوڵه گه‌نمیش تێبینیم له‌سه‌ر ئه‌و باسه بۆ نوسی به‌ڵام له‌وێش کۆمێنت نه‌ڕۆیی و هه‌ر ئه‌و نوسراوه وڵامی سیسته‌مه‌که بوو!. داوا یارمه‌تی له‌و که‌سانه ده‌که‌م که سه‌ره‌نده‌ر له‌و کێشه‌یه ده‌که‌ن!!
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home