كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Wednesday, October 27, 2004

له‌ یه‌كیه‌تی دا ده‌نگێك ماوه‌ به‌ڵام له‌ پارتی دا نوزه‌ نایه

له‌ یه‌كیه‌تی دا ده‌نگێك ماوه‌ به‌ڵام له‌ پارتی دا نوزه‌ نایه

حیزب ڕێكخراویكی سیاسی ، كومه‌ڵایه‌تی، كولتوری ، جه‌ماوه‌ریه‌ كه‌ به‌ به‌رنامه‌ و پروگرامێكی دیاری كراوه‌وه‌ دێته‌ گوڕه‌پانی خه‌بات و بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك له‌ ده‌وری خوی كۆ ده‌كاته‌وه‌.دیاره‌ حیزب خۆی شێوه‌یه‌كی مودڕینی ڕیكخستنه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ویه‌كی دیموكراتیك كار و خه‌بات ئه‌كا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان له‌ كار و تێكوشان دا به‌ شیوه‌یه‌كی دڵخواز و ئازادانه‌ به‌شدار ئه‌بن و هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش له‌ سه‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ دا ده‌نگیان ده‌بیسری.خاڵێكی تری ڕێكخراو و یان حیزب ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بی بۆ ئاوات و ئامانج و ویسته‌كانی كومه‌ڵگا تێ بكۆشێ و سیاسه‌ت بكا و به‌رنامه‌ داڕێژێ.كاتێك به‌ڕێز مه‌لا مسته‌فا بارزانی و هه‌ڤاڵه‌كانی خۆیان گه‌یانده‌ كوماری كوردستان له‌ مه‌هاباد و له‌ لایه‌ن سه‌روك كۆماری كوردستان و گه‌لی كوردی ڕوژهه‌ڵاته‌وه‌ وه‌ك خاوه‌ن ماڵ حێسبیان بۆ كراو و له‌ كار و كردار و به‌رپرسیاره‌تی و ده‌سه‌ڵات دا شه‌ریك كران ، بونی ڕێكخراویكی مودێڕن و دیموكراتی وه‌ك حیزبی دیموكارتی كوردستان كه‌ پاشان ئێرانیشی پێ زیاد كرا سه‌رنجی ڕاكێشان و كه‌وتنه‌ بیری ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ باشوری وه‌ڵاتیش حیزبێكی له‌و چه‌شنه‌ دامه‌زرینن و به‌و نیاز و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كه‌س له‌ ڕوشنبیره‌كانی باشور كه‌ هاوڕی و هاوخه‌باتی بارزانی باوك بون گه‌ڕانه‌وه‌ باشور و بیروكه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كومه‌ڵێ تامه‌زروو و ڕوناكبیری ئه‌و به‌شه‌ی وه‌ڵات باس كرد و پارتی دیموكراتی كوردستان بنیات نرا و له‌ ماه‌وه‌یه‌كی كوردتا له‌ سه‌رتا سه‌ری باشور دا ڕیشه‌ی داكوتا و گه‌لی جوڵانه‌وه‌ی شاراوه‌ی بچوكیش پیوه‌ی په‌یوه‌ست بون.به‌داخه‌وه‌ كوماری كوردستان تێك چو و بارزانی و هه‌ڤاڵه‌كانی په‌نایان برده‌ به‌ر سوڤیه‌ت و چاوه‌ڕوانی مان و نه‌مان مانه‌وه‌ كه‌ ئاڵ و گوڕ له‌ عێراق دا پێك هات و كێشه‌ی كورد جاریكی تر بوه‌ یه‌كێك له‌ باسه‌ گه‌رمه‌كانی ڕوژ و پارتی دیموكارتی كوردستان به‌ باشی پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ری ئه‌كرد و بۆ وه‌ده‌ست خستنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان هانی ئه‌دان.سه‌رئه‌نجام به‌رێز بارزانی جاریكیتر گه‌ڕێندرایه‌وه‌ كورستان و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خاوه‌ن ناو ده‌نگ بۆ بێ هیچ هه‌ڵبژاردنێك كرایه‌ سه‌روك و ڕێبه‌ری جوڵانه‌وه‌ ، له‌ كاتێك دا كه‌ نه‌ بڕوای به‌ ڕێكخستن هه‌بۆ و نه‌ له‌گه‌ڵ دیموكراسی و خه‌باتی ڕێكخراوه‌یی دا ئاشنا.پاش ماوه‌یه‌ك كه‌وته‌ ڕاونانی ڕوناكبیرانی ناو پارتی وه‌ك ماموستا ئیبرایم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال و گه‌لیكیتر و ئه‌وانه‌ش كه‌ مانه‌وه‌ بێده‌نگ كران و قسه‌ی یه‌كم و كۆتای ئی مه‌لامسته‌فا خۆی بو .ئه‌م كولتوره‌ هه‌تا ئتستاش هه‌ر ماوه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركه‌دایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ناتوانن بچوكترین بڕیار بده‌ن به‌ بێ بارزانی كوڕ. به‌ڵام لێره‌ دا جیاوازیه‌ك هه‌یه‌ و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر ته‌نیا به‌ڕیز مه‌لا مسته‌فا خاوه‌ن قه‌رار بو به‌ڵام ئێستا بارزانی قه‌رار ده‌ر گه‌لێكن ، وه‌ك نێچیرڤان و كوڕه‌كانی كاك مه‌سعود و .....سه‌رئه‌نجام شوڕشی كورد له‌ باشوری كوردستان له‌وپه‌ڕی هێزی دا به‌ ده‌ستوری شای ئێران و پیلانی ئیمریكا و وه‌ڵاتانی تر و بێ ئیراده‌ی مه‌لامسته‌فا بارزانی ئاش به‌تاڵی پێ كرا و كورد توشی نائۆمێدی و بێ بڕوای هات و به‌ ته‌واوی دوژمن زاڵ بو.به‌ڵام زۆری نه‌خایاند كه‌ جوڵانه‌وه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان ته‌می نائومیدی ڕه‌وانده‌وه‌ و شوڕشی نوی كه‌ دواتر ناوی لێ نرا یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان له‌ چیاكانی كوردستانه‌وه‌ و به‌ چه‌پڵه‌ی چه‌كانیان شایی به‌رخودان و نه‌سره‌وتینان به‌ شار و گوندا بڵاو كرده‌وه‌.ئامانجه‌كانی كومه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان و كومه‌ڵه‌ی شوڕشگێرانی كوردستان ، ڕزگاری كورد له‌ بن ده‌ستی و ڕاماڵینی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و نه‌هێشتنی كێشه‌ چینایه‌تیه‌كان بو.به‌داخه‌وه‌ ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ش به‌ هاتنه‌وه‌ی مام جه‌لال و ده‌س به‌سه‌ر دا گرتنی ، له‌ جه‌وهه‌ری ئه‌سڵی خۆی دور خرایه‌وه‌ و له‌ جیاتی جۆشدان و ڕێكخستنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كومه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ربوه‌ گیانی هێزه‌كانی دیكه‌ و به‌مه‌ش دیكتاتوری مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا مسه‌وه‌گه‌ر كرا و ئیتر ڕێگای ده‌نگه‌ جیاوازه‌كان گیرا و دیموكراسی حیزبی به‌رته‌سك و بێ سه‌ر و شوین كرا.یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هێزی پێشڕه‌و و شوڕشگێڕی خه‌باتی نوی و هاوچه‌رخی كوردستان و به‌ دروشمی به‌رز و به‌رنامه‌ی به‌ ناوه‌روك و پێشكه‌وتنخواز نه‌یتوانی ببیته‌ ئالترناتیڤێكی جیدی و وای لێ هات كه‌ له‌ پارتی دیموكرات به‌جێ ما و ئه‌م خاڵه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنی 1991 دا به‌ ڕونی ده‌ركه‌وت كه‌ به‌ بڕوای من هویه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاوازی ڕێبه‌رایه‌تی یه‌كیه‌تی و چه‌واشه‌كاری سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی و چه‌ندین هوی دیكه‌ی وه‌ك:كاتێك پارتی دیموكرات ئاشبه‌تاڵی به‌ شوڕشی كورد كرد ، یه‌كیه‌تی نیشتمانی شوڕشی ده‌س پێكرده‌وه‌ و بوه‌ هیوایه‌كی نوی بۆ گه‌له‌كه‌مان ، به‌ڵام لێدانی شویعیه‌كان و حسك و پاسوك و گه‌لێ كاری تری ناڕه‌وای یه‌كیه‌تی نیشتمانی جه‌وهه‌ری په‌یامه‌كه‌یانی كه‌م ڕه‌نگ كرده‌وه‌.كاتێك پارتی دیموكرات بونه‌ پاسداری موه‌قه‌ت و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێرانی دا جوڵانه‌وه‌ی ڕوژهه‌ڵاتێان سه‌ركوت ئه‌كرد ، یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان هێزی پشتیوان بون و له‌مبوزی داگیركه‌ره‌ ئێرانیه‌كانین له‌ قوڕ وه‌ر ئه‌دا ، كه‌چی به‌داخه‌وه‌ زۆری پێ نه‌چو یه‌كیه‌تی ئه‌وه‌نده‌ له‌ ئێرانیه‌كان چونه‌ پیش و پاساداری ئێرانیان تا كه‌ركوكی پیروز هێنا ، كاره‌ ناشیرنه‌كانی پارتی له‌ بیر كران..له‌و كاته‌ دا كه‌ پارتی دیموكرات هێزه‌كانی سه‌دام حسینیان هینایه‌وه‌ بۆ داگیر كردنی باشور و گه‌لی كورد دڵی پڕ له‌ قین بۆ ، یه‌كیه‌تی نیشتمانی نه‌بوه‌ ئاڵترناتیڤیك بۆ باشور به‌ڵكو هه‌ر پاش ماوه‌یه‌ك یه‌كیه‌تیش پێش ئێرانیه‌كان كه‌وتن بۆ لێدانی هێزه‌كانی حیزبی دیموكرات و جاریكیتر كاره‌ ناڕه‌واكه‌ی پارتیان له‌ بیر خه‌ڵك برده‌وه‌.كاتێك پارتی دیموكرات له‌ هیزه‌كانی پ ك ك ی ئه‌سره‌وان و گه‌لی كورد زور ڕقیان له‌و كاره‌ ده‌بوه‌وه‌ یه‌كیه‌تی نه‌یتوانی ئه‌و هه‌له‌ش به‌ كار بێنێ و زۆری نه‌خایان كه‌ به‌ بێ هو به‌ر بونه‌ گیانی پ ك ك و ڕه‌وایه‌تیان دایه‌وه‌ به‌ پارتی.به‌داخه‌وه‌ كاری یه‌كیه‌تی ته‌نیا بوه‌ته‌ ئه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌ و كه‌م و كوڕیه‌كانی پارتی له‌ بیر خه‌ڵك به‌ریه‌ته‌ه‌ و خۆێ بكاته‌ قوربانی پارتی.به‌ڵام هێشتا جیاوازی له‌ نیوان پارتی و یه‌كیه‌تی دا هه‌یه‌ . یه‌كیه‌تی نیشتمانی ڕه‌خنه‌ قه‌بوڵ ئه‌كه‌ن و زور كادر و ئه‌ندامیان هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ ده‌گرن و له‌م دوایانه‌ش دا به‌ هه‌ڵویست گرتنی به‌شێك له‌ سه‌ركردایه‌تی وكادیره‌كانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ته‌ك ڕه‌وی و نادیموكراتیك بونی مام جه‌لال وای كرد كه‌ جاریكی تر مروڤ گوی له‌ دنه‌گه‌كانی ناو یه‌كیه‌تی بێ و تێ بگا كه‌ ئه‌م جه‌ره‌یانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توشی پاوان خوازی چه‌ند كه‌سێك هاتوه‌ له‌ هه‌وڵی خۆ ڕزگار كردن دایه‌.داوای ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ناو یه‌كیه‌تی دانانی جێگرێك بۆ بۆ مامه‌. ئه‌م جێگره‌ دیسان بوه‌وه‌ به‌ نه‌وشیروان مسته‌وفا كه‌ به‌داخه‌وه‌ خوی یه‌كیك له‌ خوڵقینه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی مامه‌ بوه‌ و هه‌یه‌ و نه‌ مروڤێكی نه‌ته‌وه‌یه‌ و نه‌ دیموكرات.نه‌وشیراون مسته‌فا له‌ دوای كۆڕه‌وه‌كه‌ی گه‌لی كورد له‌ باشور گه‌یشتبوه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ كورد شكستی خواردوه‌ و هوی ئه‌م شكانه‌ش حیزبه‌ كوردیه‌كانن و ئیتر به‌ كردوه‌ وازی له‌ پێشمه‌رگایه‌تی هێنا و له‌ له‌نده‌ن خه‌رێكی نوسین بو. كه‌چی ئێستا وا دیسان په‌یدای بوه‌وه‌. بێگومان كاكه‌ نه‌وه‌ یه‌كیك له‌ كوڵه‌كه‌ ئه‌سڵیه‌كانی پێك هێنانی كێشه‌ ناوخویه‌كانه‌ و به‌ گه‌یشتنی به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆ له‌ ناو یه‌كیه‌تی دا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕوداوی ناخۆش بین.ئه‌گه‌ر چی له‌ ناو یه‌كیه‌تی دا مام جه‌لال و هێرو خانی خێزانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ و مامه‌ هه‌رچی پێ خۆش بێ ئه‌یڵێ ، هێندێ ده‌نگ هه‌ن كه‌ نایانه‌وی بێده‌نگ بن و له‌ كاتی پێویست دا هه‌ڵوێست وه‌ر ئه‌گرن.له‌ ناو پارتی دیموكرات دا نوزه‌ش نایه‌ و ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بیكه‌ن وه‌ك ئایه‌ی ئاسمانی نه‌گوڕ و بێ هه‌ڵه‌یه‌ و كه‌س حه‌قی نه‌ی هیچ بڵێ.هیوادارم نه‌وه‌ تازه‌ پێگه‌یشتوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان خۆیان له‌ به‌ره‌یه‌كی دیموكراتیك و شوڕشگێڕانه‌ دا یه‌ك بخه‌ن و كوتای به‌ پاشایه‌تی مام جه‌لال و كاك مه‌سعود بێنن و كورد بتوانی له‌ ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی دا ڕاسته‌و خو به‌شدار بێ.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ ڕۆژی 24ی ئۆکتۆبه‌ر گه‌یشتۆته‌ ده‌ستمان به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شی (وه‌رگێڕ)ی کورد ئای تی گروپ وه‌ستابوو نه‌م توانی وه‌ریگێڕمه‌وه‌ بۆ یونیکورد وێب. به‌ خۆشیه‌وه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بوو. له‌گه‌ڵ داوای لێبورین له‌کاک هیوا و هیوادارم له‌مه‌ به‌دواوه‌ به‌ یونیکورد بنوسێ. سپاسیش بۆ کورد ئای تی.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home