من ژنم، مر‌ۆڤم، کوردم، فێمینیستم و ده‌خوازم مافه‌کانی خۆمم هه‌بێ
به‌رکوڵێک:
له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا، هه‌ڤپه‌یڤینێکی خاتوو ڕۆئیا تلوعی بڵاوکرایه‌وه که له‌وکاته‌دا که به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنفرانسی پانزده‌هه‌می دامه‌زراوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ژنان، گه‌یشتبوه ئاڵمان، له‌گه‌ڵی سازدرابوو. هه‌روه‌ک له هه‌واڵی سایته کوردییه‌کانیشدا بڵاوکرابوه‌وه ناوبراو له له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی باکوری کوردستان و تورکیه‌شی کرد‌و وێڕای چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ژنانی تێکۆشه‌ری ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو له‌یلا زاناش دانیشتینان هه‌بووه. خاتوو ڕۆئیا تلوعی له کۆنفڕانسی ناو هێنراودا بابه‌تێکی به پێزی له‌سه‌ر کێشه‌کانی ژنان له کوردستان و ئێران و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر کێشه‌کانی ژنی کورد پێشکه‌شی کۆنفرانسه‌که کردوه‌و پێشوازیه‌کی شایانی لێکراوه. شیاوی ئاماژه پێدانه که به‌شێک له وتاره‌که‌ی خاتوو ڕۆئیا ته‌رخانکرابوو بۆ"جیاواز نه‌بوونی خه‌باتی فێمینیستی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد". هه‌ر له ده‌وروبه‌ری کۆنفڕانسه‌که خاتوو عێفه‌ت ماهباز* ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه به‌رفراوانه‌ی له‌گه‌ڵ خاتوو ڕۆئیا ئه‌نجامداوه‌و له سایتی"اخبار روز**"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌زیش هه‌روه‌ک به‌ڵێنم پێدا بوون وه‌رمگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی. پێویسته بگوترێ خاتوو ڕۆئیا یه‌کێک له‌و ده‌نگه ناوازانه‌یه که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ده‌بیسرێ و خه‌باتکارێکی دڵسۆز‌و تێکۆشه‌رێکی دیاری بواری ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤه. ئه‌و شانازی به‌کورد بوون و ژن بوونیه‌وه ده‌کات و به‌ده‌نگێکی به‌رز هاواری بێ مافی ژنانی کورد به گوێی ئه‌وانی دیکه‌دا ده‌چرپێنێ. سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌ده‌ی ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌که ڕاده‌کێشم.
ڕۆئیا تلوعی:
من ژنم، مر‌ۆڤم، کوردم، فێمینیستم و ده‌خوازم مافه‌کانی خۆمم
هه‌بێ
هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌ری بواری ئاشتی و مافی مرۆڤ، نوسه‌ری فێمێنستی کورد، خاتوو ڕۆئیا تلوعی
ئاماده‌کردنی: عێفه‌ت ماهباز
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: خالید عه‌زیزی
(شوێنی هه‌ڤپه‌یڤین: دامه‌زراوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ژنان- کۆنفرانسی پازده‌هه‌م، بێرلین)

یه‌کشه‌ممه 3ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2704 - 24ی ئۆکتۆبه‌ر2004
عێفه‌ت ماهباز: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه له‌سه‌ر بارودۆخی ژنانی ئێرانی و شوێنی فێمینیسم له نێویاندا چیه؟

ڕۆئیا تلوعی: له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بابه‌تی گشتی ژنانی ئێران سه‌باره‌ت به فێمێنیسم لێک بده‌ینه‌وه ده‌بینین که له هه‌لومه‌رجی ئێستا دۆخه‌که بۆ فێمێنیزم هێنده له‌بار نیه. بۆ؟ چونکه له‌وێ به‌کرده‌وه مافی ژنان ژێرپێ ده‌نرێ، ئه‌مه ڕاستیه‌که. هێشتاش مه‌زنایه‌تی باوک به جۆر‌و شێوه‌کانیه‌وه هه‌روا ماوه‌و ژنانێک هه‌ن که به هۆێ باوه‌ڕی دواکه‌وتوانه‌و نه‌ریته کۆنه‌کانه‌وه چاره‌نوسی خۆیان په‌سه‌ند کردوه. دایکانی ئێمه له‌وانه‌یه بێژن:" به‌سه ئیتر ژن هه‌ر ئه‌وه‌یه، ئیتر چیتان گه‌ره‌که، خۆ تۆ له ژنانی دیکه مافت زیاتر هه‌یه" وه یان له‌وانه‌یه هه‌ندێک ژن نه‌هزرن. هه‌ندێک له ژنانیش به توندی به نه‌ریته‌وه چه‌سپاون. ئه‌و ژنانه‌ی که کۆیله‌تی به به‌شی ژنان ده‌زانن و په‌سه‌ندیانه که ژێر چه‌پۆکه‌ی مێرد و لایه‌نگری ژنی داپۆشراوی له‌خوا ترس بن. ژنی دیکه‌ش هه‌ن که باوه‌ڕیان به‌و شێوه‌یه نیه. به‌گشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به جۆرێک ژیانیان ده‌به‌نه پێش. له‌وانه‌یه له بنه‌ڕته‌وه بۆیان گرنگ نه‌بێ که له ده‌وروبه‌ریان چی ڕووده‌دا. ژنانی دیکه‌ش هه‌ن که نوسه‌ر یان هێزی سیاسی نین به‌ڵام سه‌باره‌ت به ژیانیان بیرده‌که‌نه‌وه و بوونیان له گۆمه‌ڵگادا گرنگه. ئه‌وانه چێکه‌ری په‌یوه‌ندی خه‌باتکارانن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵداو توێژاڵێکن که ده‌توانن له ناو توێژی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگادا ڕاتڵه‌کانێک چێ بکه‌ن. توێژاڵێکی ژنانیشن که به به‌شێک له(نوخبه)کانی کۆمه‌ڵ ده‌ژمێردرێن. له ژنانی فێمێنیستی ئیسلامیه‌وه بگره تا ژنانی "لائیک". به‌ڵام ئه‌مانه ئازایه‌تی ده‌ربڕینی فێمێنیست بونیان تێدا نیه. تاقمێکیش هه‌ن که له په‌سیوی بزاڤی ژنانه‌وه کار ده‌که‌ن، هه‌رچه‌ند که ئه‌م بزاڤه هێشتا ڕێبه‌رو ڕێکخه‌ری خۆی په‌یا نه‌کردوه‌و نه‌بۆته ڕێکخراو، به‌ڵام بزوتنێک به ئاراسته‌ی بزاڤی دیموکراتی ژنان له واری جێبه‌جێ کردندایه. خاتوو شادی سه‌در وتارێکی ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر کێشه‌کان نوسیبوو، له‌م بابه‌تانه نمونه هه‌ن و هه‌ندێک ژنانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات یان نزیک به ده‌سه‌ڵاتیش ده‌خرێنه ناو به‌شه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان.
عێفه‌ت ماهباز: تا ئه‌وجێیه‌ی من ئاگام لێیه، خاتوو سه‌در به‌یه‌کێک له ژنانی ده‌سه‌ڵاتدار ناژمێردرێ.
ڕۆئیا تلوعی: مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو که خانم سه‌در ده‌سه‌ڵاتداره. ئه‌ز هه‌موو شتێک نه‌رێنی یا ئه‌رێنی نابینم. مرۆڤه‌کان لایه‌نی نه‌رێنی و ئه‌رێنیان هه‌یه‌و خاوه‌نی ئاکاری شیاو نه‌شیاون.
عێفه‌ت ماهباز: تکایه سه‌باره‌ت به ژنانی ده‌سه‌ڵاتدار له کۆمه‌ڵی ئێران بدوێ؟
ڕۆئیا تلوعی: ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه. بۆ وێنه من له‌وانه‌یه بۆچونه‌کانی خاتوو شیرین عبادی که هێشتاش هیوای به چاکسازی هه‌یه، په‌سه‌ند نه‌که‌م، به‌لام کاتێک ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ری داناپۆشێ و ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ته‌نیا بۆ ڕێزگرتنی یاسای وڵات، له ناوه‌وه ئه‌و یاسایه له‌به‌رچاو ده‌گرێ، ئه‌م ئاکاره‌ی ئه‌و به ئه‌رێنی و کاریگه‌ر داده‌نێم.
عێفه‌ت ماهباز: خاتوو عبادی زۆر کاری ئه‌رێنیشی ئه‌نجامداوه.
ڕۆئیا تلوعی: گووتم من هیچ شتێک به ڕه‌ش یان سپی نابینم. هه‌ر که‌س کارگه‌لێکی باشی هه‌یه‌و که هه‌موویانم لا په‌سه‌نده و کارگه‌لێکیشی هه‌یه که له ڕوانگه‌ی ئه‌زه‌وه نه‌رێنین‌و ئه‌ز دژیانم. من خۆم به فێمێنیست ده‌زانم. له ئێران پڕۆپاگه‌نده‌ی زۆر له‌سه‌ر فێمێنیسم کراوه و زاراوه‌ی فێمێنیسم له قۆناخێکدا به‌ربه‌ست بووه‌و گه‌لێک به خراپی شێوێندرابوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له زۆربه‌ی ژنانت بپرسیبایه فێمێنیسم چیه؟ ده‌یانگوت" یانی ئه‌و ژنانه‌ی که سێکس له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی هاوشێوه بڵاو ده‌که‌نه‌وه" و سوور ده‌بوونه‌وه‌و شه‌رم دایده‌گرتن.
عێفه‌ت ماهباز: ئه‌گه‌ر بمه‌وێ به ڕێکی بڵێم حه‌وت ساڵ له‌مه‌و پێش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ئێران، له سه‌ر توێژی جۆراوجۆر له‌م به‌ستێنه‌وه، به‌ڕێوه چوو. وڵامه‌کان، ئه‌وه‌یان ده‌رده‌بڕی که ژنان تا ڕاده‌یه‌ک شاره‌زاییان له‌م بابه‌ته هه‌یه.

ڕۆئیا تلوعی: بۆچونی من ئه‌وه‌یه که بۆ زۆرله ژنانی ئێران بابه‌تێکی به‌هه‌ڵه‌دابراوه که فێمینیسم کێشه‌یه‌کی بێ ڕه‌وشتیانه‌یه. له کاتێکدا ئه‌وه نه‌ڕاسته. له‌وانه‌یه هێندێک له ژنانی فێمێنیست حه‌زی لێبکه‌ن یانیش ئه‌و حه‌زه به نه‌رێنی نه‌زانن.
عێفه‌ت ماهباز: ئێوه بۆخۆتان چۆن فێمێنیست پێناسه ده‌که‌ن؟
ڕۆئیا تلوعی: من خۆم به تێکه‌ڵاوێک له سۆسیال فێمێنیست و لێبراڵ فێمێنیست ده‌زانم.
عێفه‌ت ماهباز: ئایا ئه‌م هزره‌ی تۆ له چوارچێوه‌ی ئیدئۆلۆژیه‌کی تایبه‌تیدا ده‌گونجێ؟ یان ....
ڕۆئیا تلوعی: نمونه یان چوارچێوه بۆ من ئه‌و وڵاتانه‌ن که له نێویاندا دێمۆکراسی و ئازادی و ئاسایش بۆ کۆمه‌ڵ دابین کراوه، بۆ وێنه وڵاتی سوید بۆ من نمونه‌یه‌کی باشه. یا سه‌باره‌ت به لیبراڵ فێمێنسم که ده‌خوازن هێندێک پێوه‌ری یاسایی له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان ئه‌نجام بده‌ن ئه‌میشم پێ نمونه‌یه‌کی شیاوه. یاسا باشه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام که کۆنڤانسیۆنی مافه‌کانی ژنان ده‌بێ په‌سه‌ند بکرێ و له دووتوێی په‌رتوکه‌کاندا بزر نه‌بێ و به‌کرده‌وه جێبه‌جێ بکرێ. من کۆنڤانسیۆنی مافه‌کانی مر‌ۆڤم وه‌رگێرا. له ماده‌ی 16 به‌دواوه باسه‌که سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکردنیه‌تی، له‌م ڕوه‌وه گرنگی جێبه‌جێکردنی یاسا پیشانده‌دا. به‌هه‌ر حاڵ من له چوارچێوه‌ی ئیدئۆلۆژی تایبه‌تیدا ناگونجێم. هه‌ربۆیه تێده‌کۆشم که له هه‌ر کارێک‌دا، لایه‌نه ئه‌رێنیه‌که‌ی بگرم و چاکه‌کانی بچنم.

عێفه‌ت ماهباز: تۆ له سه‌ره‌تای دستپێکردنی په‌یڤینه‌که‌ت له" دامه‌زراوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ژنان- کۆنفڕانسی پانزده‌یه‌م" گوتت:"ئه‌ز هه‌ر ئه‌و ژنه‌م که هوما ناتق له پیڤینه‌که‌یدا باسی لێکرد" ده‌توانن مه‌به‌سته‌که‌تان ڕوونتر بێژن؟
ڕۆئیا تلوعی: خاتوو ناتق له سه‌ر ژنان ده‌په‌یڤی و گووتی" پێتان وانه‌بێ هه‌موو ژنان له نێو ئێدئۆلۆجیه‌کی تایبه‌تیدا ده‌گونجێن. ژن گه‌لێک هه‌ن که نێنۆک درێژ ده‌که‌ن، بۆیاخی لێده‌ده‌ن و کارگه‌لێکی چاکیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و کاریگه‌ریشه". دۆستان پێیان گوتم که ڕه‌نگه له کۆنفرانسه‌که‌دا توشم به‌توشی دژکرده‌وه‌ی توندی ئیدئۆلۆجیکه‌وه بێ و یانیش هێندێک که‌س، ساڵانێکه ناسیۆنالیسم به وشه‌یه‌کی به‌ربه‌ست ده‌زانن و به‌و مه‌به‌سته، "ئاتیکت" گه‌لێکی ئاماده‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیچه‌سپێنن. ئه‌ز نه فێمێنیستێکی ئیسلامیم و نه فێمێنیستێکی مارکسیست، به‌ڵام ژنێکم که خاتوو هوما ناتق پێناسه‌ی کرد. هه‌وڵده‌ده‌م له ژینگه‌ی ده‌وروبه‌رم کاریگه‌ریم هه‌بێ. ئه‌ز ڕادیکاڵ یان ڕه‌ش و سپی له کێشه‌کان ناڕوانم.
عێفه‌ت ماهباز: به‌ڵام ئه‌و په‌یڤانه‌ی که له ئاخافتنه‌که‌تدا ده‌رتبڕین وه‌کوو گوێگرێک، وا تێگه‌یشتم که ڕه‌نگ و بۆنێکی دیکه‌شی هه‌یه!. ئایا ئه‌مه ده‌کرێ ئه‌مه به هۆی کوردبونتانه‌وه بێ؟ به‌هۆی ئه‌و جیاوازی دانانه‌ی که ساڵانێکی دورو درێژه به‌سه‌ر که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ی(له ده‌قه‌که‌دا" قه‌وم" نوسرواه) یه‌کانی دانیشتوی ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێ و له‌به‌ر بارودۆخی چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک که خه‌ڵکی کورد کێشاویه‌تی و له‌وانه‌یه ئه‌م په‌یڤینه‌ی ئێوه، ئه‌و به‌شه‌ی که تایبه‌ته به ڕێکخراوه‌کان په‌یوه‌ندی به ئیدئۆلۆژی ئه‌وانه‌وه هه‌یه که ئێوه ناچار وه‌ک لێکۆڵه‌رێک، ئه‌م کێشانه‌تان له په‌یڤینه‌که‌تاندا گونجاند. له‌وانه‌یه من ئه‌مڕۆ له له ژیاندا به‌و ئاکامه گه‌یشتبم که به‌دوای ئیدئۆلۆژیک که‌وتن هه‌ڵه به‌ڵام وابیرناکه‌مه‌وه که بۆ ئیدیکه‌ش هه‌ڵه بێت. تێڕوانینی تۆ چۆنه؟

ڕۆئیا تلوعی: ئه‌رێ ئێوه له په‌یڤینه‌که‌ی مندا هه‌ستتان کرد که ئه‌ز سه‌باره‌ت به پۆلێکی دیاریکراو دواوم که ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یه‌کی ئیدئۆلۆژجیم هه‌بێ؟ ناوگه‌لێکی تایبه‌تیم هێنا؟
عێفه‌ت ماهباز: له‌سه‌ریه‌ک په‌یڤه‌کانی تۆ وای ده‌ر ئه‌بڕی و هه‌ر له‌و کاته‌شدا ئه‌توانرا به‌و شێوه لێک بدرێته‌وه، که کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا نه‌گونجێ! و ئه‌مه‌ش به بۆچونی من له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی که‌سانی وه‌ک قاسملو، ڕێبه‌رانی کوردی ئێران که‌سێکی جاکسازیخواز، که ده‌یویست کورده‌کان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا بژین و خوازیاری کۆماری فێدراتیڤ بوو بۆ ئێران. ئه‌و هه‌وڵێکی زۆری بۆ بردنه پێشی ئه‌و بوچونه‌ی به ئاراسته‌ی کۆتایی هێنان به چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ خه‌ڵکی کورد دا و گیانیشی له پێناویدا دانا. په‌یڤه‌کانی تۆ به‌گشتی پرسیاری ده‌گوراند و ئه‌وه‌ی که ئێوه به دوای چیه‌وه‌ن؟
ڕۆئیا تلوعی: په‌یڤینه‌که سه‌باره‌ت به ژن و مودێرنیته بوو، له ڕاستیدا من باسی دوو سێ نمونه‌م له باره‌ی ئێرانه‌وه کرد، و پاشان چوومه ناو باسکردنی ڕۆڵی ژنان له ئێران، پێناسه‌ی ئه‌وه‌م کرد که ڕۆڵی ژنانی ئێران له چیدا بوه‌و ئه‌ز باوه‌ڕم به ڕۆڵی ژنان هه‌یه. مۆدێرنیته له ئێران‌دا هه‌ردێ و جێی خۆی ده‌گرێ. له‌م دواییانه‌دا له "بنیاد"ه‌وه ته‌له‌فوونیان بۆکردم و گوتیان که تۆ ته‌نێ 40 خوله‌کت کات هه‌یه و حه‌زده‌که‌ین سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ژنانی کوردستانیش بدوێی. منیش گوتم" کوێر چیت ده‌وێ دوچاوی ساخ" گه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کم هه‌بێت زۆریش شاد ده‌بم که کێشه‌کانی ژنانی کوردستان له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه، بناسێنم. به پێویستم زانی که له سه‌ره‌تاوه کوردستان بناسێنم و پاشان ژنانی کوردستان. بۆ ئه‌م کاره‌م کرد، له پێشه‌کیه‌که‌شدا گوتم، چونکه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئیران کورده‌کانیان به یاخی و جیاوازیخواز ناساندوه و ڕوانینێکی پان ئێرانیستیش هه‌رده‌م خۆی سه‌پاندوه که کورده‌کان ئێرانین و کێشه‌یه‌کیشیان نیه که بێهێننه گۆڕێ و ئه‌گه‌ریش چتێک بهێننه گوڕێ تاوانی جیاوازیخوازیان ده‌ده‌نه پاڵ. هیچ کاتێک تێگه‌یشتنێکی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر کوردان نه‌بووه. ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک کێشه‌مان نیه، خه‌ڵک ڕێزمان لێده‌گرێ و ئێمه‌ش ڕێزیان بۆ داده‌نێین. گه‌ره‌ک بوو ئاماژه به مێژووی کوردستان بکه‌م که له‌وانه‌یه بۆ هێندێکان ئه‌و پرسیاره هاتبێته پێش که بۆ کوردستانی ئێران، کوردستانی تورکیا، کوردستانی سوریه و کوردستانی ئیراک؟ بۆچی حه‌شیمه‌تێکی 30- 40 ملیۆنی به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش ده‌کرێ؟ بۆ کوردستان ده‌بێته که‌مایه‌تی و سه‌ریان ده‌کوترێته‌وه..
عێفه‌ت ماهباز: به بۆچوونی من خه‌ڵک بۆ خۆیان یانی ئێرانیه‌کان پێکه‌وه کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو.
ڕۆئیا تلوعی: من له کوێی وتاره‌که‌مدا ئاماژه‌م به جیابوونه‌وه کردوه؟ ئه‌ز به‌کورتی ئاماژه‌م به مێژووی کوردستان کرد و ئاماژه‌م به ژنانی کوردستان کرد که له ڕوانگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورده‌وه هه‌میشه هاوده‌نگ بوه‌و یان دواکه‌وتووه، ژنان له‌م بزوتنه‌وه‌دا به‌شدار بوون. ژنانی ئێمه بزاڤێکی تایبه‌تی و سه‌ربه‌خۆیان نه‌بووه به‌ڵام ناتوانم چاو له‌و ڕاستیه وه‌رگێڕم که هه‌ندێک له پارت و ڕێکخراوه‌کان به کرده‌وه له بزاڤی ژناندا ده‌ورێکی ئه‌رێنیان بینیوه، له‌وه‌ی که ژنان له ماڵ بێنه ده‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجێکی میلیتاریستیشدا بوو بێ. ته‌نانه‌ت شاش بۆ خۆی له‌م به‌ستێنه‌دا کار گه‌لێکی به‌جێی ئه‌نجامداوه. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌ز نه‌کارم ڕۆڵ و ده‌وری ئه‌رێنی کۆمه‌ڵه له‌به‌ر چاو نه‌گرم.
عێفه‌ت ماهباز: لێره بۆ ئێمه په‌که‌که هێمایه‌کی توندوتیژیه‌و ئیدئۆلۆژی ئه‌وان بۆ جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی توندوتیژه. له نێو ئوروپاییه‌کاندا ئه‌وان دیمه‌نێکی باشیان نیه. ئێوه ته‌نانه‌ت له‌وان واته ڕێکخراوی کوردی تورکیه (په‌که‌که)ش به پێدا هه‌ڵدانی زۆره‌وه ده‌دوان.
ڕۆئیا تلوعی: بۆ ئێوه له‌وانه‌یه ترسناک و تۆسن بن به‌ڵام بۆ من نا. چونکه بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژنانی کورد هه‌بووه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بزاڤی ژنان نه‌یتوانیوه سه‌ربه‌خۆ له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رکه‌وێ. خوازراو یان نه‌خوازراو ناتوانم کاتیگه‌ریه‌تی ئه‌و ئامانجگه‌له‌ی که جوڵانه‌وه له‌سه‌ر ژنان کورد هه‌یبوه له‌به‌رچاو ناگرم و هێنانه گۆڕ‌و ئامانجیشیان به ئه‌رێنی ده‌زانم. له‌وه‌ش بترازێ ئه‌وان ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی تایبه‌تی خۆشیان هه‌بوه. به‌هه‌ر حاڵ ژن بوون جورێک چه‌وسانه‌وه و کوردبونیش جۆرێکی دیکه له چه‌وسانه‌وه‌یه.
چه‌وسانه‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یی ده‌تواندرێ ئاوا بهێندرێته به‌رچاو، که ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌مریکا یان هه‌ر وڵاتێک بێته ئێران، و ئێران به خاکی خۆی بقه‌بڵێنی و زمانی خۆی بکاته زمانی فه‌رمی و زمانی فارسیش له له گوتوبێژدا بهێڵرێته‌وه. وانه گوتنه‌وه به زمانی فارسی ڕێی لێبگیرێ، مافی خوێندن و نوسینت نه‌بێ و هه‌ر له‌و کاته‌دا ئیمکاناتی ئابووری له ئێوه بستێنن. ئه‌مریکا سه‌رده‌ست بێت و ئێوه له که‌مایه‌تیه‌کیدا بخرێنه ژێر چه‌وسانه‌وه، ئایا پێتان خۆش ده‌بێ؟
عێفه‌ت ماهباز: دیاره که‌س پێی خۆش نابێ؟ و ئه‌م پێ‌ناخۆش بونه‌ش بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێرانیش هه‌یه. سروشتیه من لایه‌نگری ئه‌وه‌م که هه‌موو که‌سێک بتوانێ به زمان و که‌لتوری خۆی له دۆخێکی ئاشتیانه‌و دیموکراسیدا بژیت و هه‌ر که‌س بتوانێ له دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیدا خاوه‌ن بێت.
ڕۆئیا تلوعی: باشه ئه‌م کێشه‌یه بۆ کورده‌کان و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بۆ گه‌لان هاتۆته پێش. هه‌ر ئه‌و فارسه دڵسۆزانه حکومه‌ته‌کانیان ئه‌و به‌ڵایه‌یان به‌سه‌ر هێناوین. لێره‌دایه که من ده‌بێژم ئه‌و پێشێلکاری و بێ مافیه‌یان به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ئێمه ئه‌نجامداوه. تا نوکه هیچ گشتپرسی(ڕێفراندۆم)ێک سه‌باره‌ت به داخوازه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌کراوه، من نازانم که خه‌ڵک پاش ئه‌و هه‌موو ڕۆژ ڕه‌شی و بێ مافیه‌ی پێیان ڕه‌وا دێتراوه و به‌سه‌ریان هێناون چ وڵامێک ده‌ده‌نه‌وه.
عێفه‌ت ماهباز: من ده‌ڵێم لێگه‌ڕێ با ڕفڕاندۆم هه‌بێ، ئه‌گه‌ریش خه‌ڵک به پێی خۆیان چوون و سه‌ره‌نجام جیابوونه‌وه‌یان ویست، خوازیار بن وڵاتی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ: ناکرێ بێژین به‌ڵێ، به‌ڵام هه‌ندێک له وڵاتانی وه‌کوو یه‌کیه‌تی سوڤیه‌تی ڕابردوو له جیابوونه‌وه‌دا توشی گرێوگۆلی زۆر هاتن، به زیانیان ته‌واو بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش مافی ئێوه‌مان خواردوه به‌ڵام لێگه‌ڕێن زه‌وی وشک نه‌بێته به‌شتان. گه‌ر ئێستا بتانه‌وه‌ێ ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه لێگه‌ڕێن ئێمه به به‌شی خۆمان له نه‌وت و هه‌موو سامانی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تێ‌بکۆشین. سه‌ربه‌خۆیی وه‌لایه‌تی له‌وانه‌یه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات؟
ڕۆئیا تلوعی: من ناڵێم که فارسه‌کان مافی ئێمه‌یان خواردوه. ئه‌ز فارسگه‌لم خۆش گه‌ره‌که، من ئێژم ده‌سه‌ڵاته‌کان مافی ئێمه‌یان خواردوه، مافی هه‌مووانیان خواردوه. مافی تورکه‌کان، هی عاره‌بان و گه‌لانی دیکه‌ش و ته‌نانه‌ت گه‌لی فارسیشیان خواردوه. بۆ؟ چونکه خۆیان به نوێنه‌ری ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی فارسه ناساندوه و مافه‌کانی ئه‌وانیان به‌رچاو نه‌گرتوه‌و پێخوستیان کردوه. من له‌گه‌ڵ فارسێک ژیانی هاوبه‌شم پێکه‌وه‌ناوه و ژیانێکی باشم هه‌یه. له‌وپه‌ڕێ دێموکراسی‌دا ده‌ژیم. کاتێک به بنه‌ماڵه‌ی خه‌زورمی گوتبوو که بوک کورده، گوتبویان که‌نیشکی ئه‌ولایه نه‌هێنی ها!. به‌ڵام ئه‌وان له‌ماوه‌ی دو هه‌یڤدا دیانیان پێدانا که من باشترین بوکیانم.
عێفه‌ت ماهباز: چاکتره له کێشه‌ی گه‌لان وه‌ده‌رکه‌وین، من هه‌موو خه‌ڵکی ئێرانم خۆش ده‌وێ و ئاواتمه که ئه‌وان هه‌ر چۆنێک بیانهه‌وێ بتوانن ئازادانه له دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیاندا به‌شدار بن، و بچین له‌سه‌ر کێشه‌ی ژنان، که له په‌یڤێنه‌که‌تدا ناوت هێنا: تۆ به‌جۆرێک باسی کورده‌کانی کوردستانی ئیراکت کرد که گوایه پیاوسالاری له کوردستان به‌و هۆیه‌ی که ئه‌وان ژێر چه‌پۆکه بوون ، له‌نێو چوه‌و پیاوانی کورد به باوه‌ڕی ته‌واویان به وه‌ک هه‌ڤی مافی ژن و مێران هه‌یه‌و ژنان له‌م هه‌رێمانه ئازادن یان به جۆرێک ئازادترن! له کاتێکدا خۆتان باشتر له‌من ده‌زانن و ئه‌ژماره‌کان ده‌ڵێن له کوردستان خۆسوتاندن و خۆکوشتننی کچان له نێوان شاره‌کانی وڵات له پله‌ی سێهه‌مدایه، بۆچی مه‌گه‌ر یه‌کێک له هۆیه‌کانی هه‌ر ئه‌و پیاوه سالارانه له ماڵه‌وه نین که گیانی ژنان ده‌گه‌یه‌ننه سه‌ر لوتیان؟! ئه‌م ناکۆکیانه چۆن شی ده‌که‌یه‌وه؟
له ناو خۆی ئیراکیشدا که ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار بوه، من باوه‌ڕ ناکه‌م پیاوانی کوردی ئیراک له ئێرانیه‌کان له پێشتر بن. بۆ وێنه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئێرانی، من له‌گه‌ڵ کورده‌کانی کرمانشان توزێک ناسیاویم هه‌یه. ئه‌ز ماوه‌یه‌ک له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد که به‌وته‌ی ئێوه ئه‌و لاییی بوون، ده‌ژیام، کاتێک له ماڵی ئه‌و کوردانه میوان بووم سۆز‌و خۆشه‌ویستی فره‌م له‌وان بینی که له‌بیرم ناچنه‌وه. به‌ڵام شتێکی دیکه‌شم بینی، ئه‌ویش مه‌زنایه‌تی پیاوان له‌ماڵدایه. ئه‌وان چوار خوشک و یه‌ک برا بوون و ده‌کرێ بێژم هه‌موویان خوێنده‌واریش بوون، به‌ڵام باوک و برا خوای بنه‌ماڵه بوون!. ئه‌مه نمونه‌یه‌که و گه‌ڵێکی دیکه‌شم دیتوه. یان خۆ سوتاندنه‌کان و ئه‌ژمارێک که بۆخۆت ئاماژه‌ت پێیان کرد: ده‌توانێ له باوکسالاری سه‌رچاوه بگرێ. ڕوانینی وتاره‌که‌ت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنانی کورد‌و پیاوانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌که که پێیده‌چێ یه‌کسانی ژن و پیاو گه‌لێک ساڵه له‌وێ بوونی هه‌بێ و وادیاره که له‌بنه‌ڕتدا کوردستان هه‌ر بۆنی پیاوسالاریشی به‌سه‌ردا نه‌چوه.

ڕۆئیا تلوعی: من له‌سه‌رده‌می شادا هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌یی(ناسیونالیستی) خۆ به‌زلزانانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی فارسم بینی، که هه‌رده‌م که‌مایه‌تیه‌کانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان به‌که‌م ده‌گرت و هه‌میشه خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌وانیان گه‌وره ده‌کرده‌وه و لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانیان نه‌ده‌بینی و هه‌میشه ڕه‌شییان ده‌بینی و به میلیتاریزه‌کردنی ناوچه دیسان ئه‌م شێوه ڕوانینه‌یان به‌هێزکرد و به جۆرێکی دیکه، له ڕوانگه‌ی دینه‌وه.. من له ده‌ریشه‌وه حه‌زێکی سه‌یر ده‌بینم کاتێک ده‌گه‌نه باسی نه‌ته‌وه‌کان لاوازی و که‌موکورتیه‌کان و ڕه‌شاییه‌کان به ڕاده‌یه‌ک گه‌وره ده‌بینن تا چه‌ندین کاتژمێر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌په‌یڤن و قه‌ت نایه‌ن له‌سه‌ر شته‌باشه‌کان و خاڵه ئه‌رێنیه‌کان باس بکه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌و فیلمانه‌ی که ده‌رهێنه‌ره‌کانی خۆمان به‌رهه‌میان ده‌هێنن، وڵاتیه‌کانی ئێمه، یان به بێری و شیردۆش یانیش شوان و شتی دیکه ده‌ناسێنن.
عێفه‌ت ماهباز: ئه‌م کێشانه له ئاڵمانیش بوونیان هه‌یه و تورکه‌کان پێی ناڕازین و ده‌ڵێن ئێمه ته‌نێ کرێکاری بینا سازی و گسک لێده‌ر نین! و..
ڕۆئیا تلوعی: من ڕێزم بۆ ئه‌و توێژانه هه‌یه، به‌ڵام له کوردستان مامۆستا‌و نوسه‌رو دوکتۆریش هه‌یه.

عێفه‌ت ماهباز: بۆ وێنه بۆخۆشتان دوکتۆر‌و لێکۆڵه‌رن؟
ڕۆئیا تلوعی: به‌ڵی من دوکتوری زانستی تاقیکاریم، تاقیگه‌ی تایبه‌تیم هه‌یه و کار ده‌که‌م. من مرۆڤێکی گه‌ش بینم. ئه‌م پێوه‌ندییه بوونی هه‌یه، باوک سالاری هه‌یه. ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ییانه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه له په‌نایدا ئێن جی ئۆ هه‌یه که پشتیوانی له ژنان ده‌کات. پیاوه‌کان له ترسی ئێن جی ئۆ کان، که‌متر له ژنه‌کانیان ئه‌ده‌ن. من نامه‌وێ خاڵه بێهێزو ڕه‌شه‌کان مه‌زنتر بکه‌م و به بیانیه‌کان بێژم که من چه‌نده چاره‌ڕه‌شم و شاستانیه‌تم نیه‌و ببمه سوژه‌ی فیلمه‌کانیان. به‌ڵکو ئێژم ژنێکی کوردم، شارستانیه‌تشم هه‌یه، کارگه‌لێکی چاکیش ئه‌نجام دراوه. خاتوو مهاباد قه‌ره‌داخی به‌باشی داخوازیه‌کانی ژنانی پۆل پۆل کرد و سێ ساڵیشه له ڕواێژ له گه‌ڵ ژنانی کورد له به‌شه جیاجیاکانی کوردستان، به‌هره‌مه‌نده. ئایا ئه‌وه گه‌شه‌و پێشکه‌وتن نیه؟ ژنی کورد ئه‌وه‌نده وشیاری هه‌یه که ده‌زانێ چیده‌وێ، گه‌لێک له روناکبیرانی ئێمه ده‌پرسن که ئێوه ژنانی کورد چیتان ده‌وێ، منیش له‌وه‌ڵامدا پێیان ئێژم چیمان گه‌ره‌که. بۆ وێنه له تاران ئین جی ئۆ گه‌لیان هه‌یه که تازه خه‌ریکن به داخوازییه‌کانیاندا ده‌چنه‌وه. هه‌ر ئه‌و تێڕوانینه باوه سه‌باره‌ت به کوردان که ڕوانینی باو بۆخۆی چاره‌ڕه‌شی‌یه. ده‌بێ ڕێ له‌وه‌ی بگیرێ. ده‌بێ ژنانی فارس بڵێین باشه ئێستا ئه‌وان هه‌نگاوی ئه‌رێنیان ڕه‌نگه چه‌ند ڕۆژ زوتر له ئێمه هه‌ڵهێنابێ، بۆ ئێمه ئه‌وانه نه‌بینین. به‌ڵێ ژن گه‌لێکیش هه‌ن که خۆده‌سوتێنن به‌ڵام ئێمه‌ی دوکتوره‌کانیش هه‌ین له ناویاندا.
عێفه‌ت ماهباز: تکایه که‌مێک له سه‌ر بارودۆخی ژنانی کوردستانی ئێران بدوێ؟
ڕۆئیا تلوعی: بارودۆخی ژنان له کوردستانی ئێران گه‌لێک دژوارتر له کوردستانی ئیراکه. ئه‌و کراوه‌ییه‌ی له‌وێ هه‌یه ڕێگه‌ی بۆ تێکۆشان کردۆته‌وه. ئێمه ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌وانمان نیه.
عێفه‌ت ماهباز: ئایا باوک سالای له ناو بنه‌ماڵه کورده‌کاندا باوه؟
ڕۆئیا تلوعی: سروشتیه که باوکسالاری هێشتا ماوه‌و ئێمه ئێستا له دژی ئه‌و نه‌ریته خه‌بات ده‌که‌ین. ژن و پیاوی کورد له دژی ئه‌وانه تێده‌کۆشن.. بوونی باوک سالاری نابێته هۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا به‌چۆکدا بێین. فه‌رهه‌نگی باوک سالاری بوونی هه‌یه، باوکی منیش هه‌یه که هیچکات له نێوان کچ و کوڕه‌کانیدا جیاوازی دانه‌ده‌نا. باوکم مافی خوێندوه و که‌سێکی ڕووناکبیرو وشیاره و من ژیانی خۆم، باوه‌ڕ به‌خۆ بوونم له‌بوونی باوک‌و دایکێکی وا ده‌زانم. به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی من پیاو سالاری له‌و په‌ڕیدایه.من پاش ته‌واوکردنی خوێندنی دوکتورا له زانکۆی مه‌شه‌د گه‌ڕامه‌وه بۆ شاره‌که‌ی خۆم له کوردستان. ڕاده‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی که بۆ ڕاوێژ ڕۆژانه سه‌ردانیان ده‌کردم له ژنان زیاتر بوون. من ته‌نیا دوکتۆری تاقیکاری ئه‌وان نه‌بووم به‌ڵکوو دوکتوری ڕاوێژکاری بنه‌ماڵه‌ییشیان بووم. جاروبار له شوێنی کاره‌که‌م سه‌ره‌رای له‌به‌ردا بوونی (مانتۆو) و به‌سه‌ره‌وه بوونی سه‌رپۆشی ئیسلامی بانگیان ده‌کردم "ئاغای دوکتۆر". له‌ناویشیاندا هه‌ندێک له پیاوه‌کان ده‌یانگوت له دانیشتن له‌گه‌ڵ مندا کێشه‌ی ڕه‌گه‌زی له بیر بردۆته‌وه و وه‌ک ڕه‌گه‌زی هاوشێوه ده‌په‌یڤن. من نامه‌وێ ته‌نێ ڕه‌ش ببینم، له په‌نایا سپیه‌کانیش ده‌بینم.
عێفه‌ت ماهباز: چه‌ند له‌سه‌دی ژنان وه‌ک تۆ بیر ده‌که‌نه‌وه، ژنگه‌لێک که به کاروباری تایبه‌تی ژنانه‌وه خه‌ریکن؟

ڕۆئیا تلوعی: ژماره‌ی ژنانی فره دیار‌و تێکۆشه‌ر له‌وانه‌یه نه‌گاته په‌نجه‌کانی ده‌ستیش. په‌یوه‌ندی من زیاتر له‌گه‌ڵ کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته. چونکه بۆ ئێمه ژنانی کورد له بناخه‌دا کوردستان دابه‌ش نه‌کراوه‌و هه‌موومان کوردین. وه‌کوو ماڵێک چه‌ند دیوی هه‌بێت. بۆ وێنه کاتێک بچم بۆ سنه ئێژم له دیو(هۆده)ی کوردستان بووم. ئه‌م که‌لتوری دیوی ئێمه، له‌وێوه په‌ره‌ی سه‌ندوه. من له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆ وێنه خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داخی په‌یوه‌ندی زیاترم هه‌یه. ته‌واوی نوسراوه‌کانی من له باشوری کوردستان ده‌خوێندرێته‌وه و منیش نوسینه‌کانی ئه‌وان ده‌خوێنمه‌وه.
عێفه‌ت ماهباز: گه‌لۆ ئه‌م نوسینانه به زمانی کوردین؟
ڕۆئیا تلوعی: به‌ڵی به زمانی کوردی ده‌نوسم. له‌و بڕوایه‌دام ژنانێک که مووه‌کانی سه‌ریان مێش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تێ‌بکۆشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له دژی مێشکردنی مووی سه‌رن به‌ربه‌ره‌کانێ بکه‌ن. به‌کوردی ده‌نوسم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی ئه‌و پیاوانه‌ی که ناهێڵن ئه‌ده‌بیاتی زمانی من بوونی هه‌بێت، به‌ر به‌ره‌کانێ بکه‌م.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی فارسی ته‌نیا زمانی فه‌رمی وڵاته ئه‌ز گه‌لێک کوێره‌وه‌ریم چه‌شت تا زمانی کوردی فێربووم. به ناوی نامه‌گۆڕینه‌وه‌و سێ ساڵی ته‌واو کارم کرد تا کوردی فێربووم . له‌بناخه‌وه ڕێنوسی کوردی فێری من نه‌کراو بوو. له نوسین و خوێندنه‌وه‌ی زمانی دایک کێشه‌م هه‌بوو و نوکه‌ش کێشه‌م هه‌یه.

عێفه‌ت ماهباز: ڕاده‌ی وشیاری ژنانی کورد تا چه‌نده؟
ڕۆئیا تلوعی: به‌داخه‌وه لاوازه. ژنانی کوردستانی خۆمان...
عێفه‌ت ماهباز: له‌و بنه‌ماڵانه‌ی که باوک سالاره، له‌گه‌ڵ کچان جۆره هه‌ڵسوکه‌وتێک ده‌که‌ن که باوکی بنه‌ماڵه کۆڵه‌که‌یه‌و درێژه ده‌ر ....
ڕۆئیا تلوعی: به‌ڵام ئێستا تاراده‌یه‌ک ئاڵوگۆڕیش له شاره جۆراوجۆره‌کاندا پێکهاتوه، له هه‌ر باژێڕێکی کوردستان ئێن جی ئۆ گه‌لی ژنان هه‌یه. ڕاسته وه‌ک سلێمانی و شاره گه‌وره‌کانی دیکه نیه، به‌ڵام تێکۆشانیان له به‌رژه‌وه‌ندی ژناندایه. به‌هه‌رحاڵ هه‌وڵ و تێکۆشان و خه‌باتێک ده‌مه‌شێ که له داهاتودا باشتر ده‌بێ، ئێمه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چین. هێشتا خاوه‌نی ڕاگه‌یاندنی خۆمان نین، به‌ڵام داوامان کردوه و هیشتا وڵام نه‌هاتۆته‌وه. من توانیومه له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌یه‌ک کار بکه‌م و دو لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تم هه‌بێ.
عێفه‌ت ماهباز: ئایا له‌گه‌ڵ ژنانێک که به فارسی ده‌دوێن په‌یوه‌ندیت هه‌یه؟
ڕۆئیا تلوعی: هێشتا نا، به‌ر بڵاو نیه. به‌ڵام له‌م گه‌شته‌دا که‌سانێکم ناسی که بتوانم له‌گه‌ڵیان په‌یوه‌ندیم هه‌بێ و په‌یوه‌ندییه‌کان نزیکتر ببن. ئه‌م کۆنفرانسه هه‌وڵ و ده‌رفه‌تێکی له‌بار بوو که په‌یوه‌ندی زیاترمان هه‌بێ، چونکه تا پێکه‌وه په‌یوه‌نیمان نه‌بێ نه ئێوه من ده‌ناسن و نه‌منیش ئێوه. تا ئه‌م باسانه نه‌یه‌نه گۆڕێ ئه‌و تێگه‌یشتن و لیکگه‌یشتنه به‌رامبه‌ره به‌رهه‌م نایه‌ت.
عێفه‌ت ماهباز: چه‌ند باشه که ته‌نیا به‌زمانی کوردی نه‌نوسی. نوسین له سایت و ڕۆژنامه‌کانی ئێرانی، ئاگاداربوون له بۆچوون و بارودۆخی ژنانی کورد ده‌بێته هۆی نزیکایه‌تی زیاتری ئێمه. له‌وانه‌یه بشی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کوردستانی ئێران له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا بدۆزرێته‌وه.
ڕۆئیا تلوعی: خه‌ریکه نوسین به فارسیش ده‌ست پێده‌که‌م. وه‌کوو مرۆڤێک که ئه‌م مرۆڤه ژنه و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و له کوردستان له دایک بوه، بخوازرێ یان نه‌خوازرێ مرۆڤه. بۆخۆم له دڵه‌وه زۆر حه‌ز ده‌که‌م که خاوه‌نی یه‌ک وڵاتێک بم که له‌و وڵاته‌دا ته‌واوی مافه‌کانم ده‌سته‌به‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده لۆجیکیشم هه‌یه که ببینم له جیهانی ئه‌مڕۆدا سنوره‌کان خه‌ریکه به‌کرده‌وه ده‌سڕدرێنه‌وه و پێویست نیه به چوارده‌وری خۆما سنور بکێشم. ئێمه خوازیاری مافه‌کانی مرۆڤین بۆ هه‌موو مرۆڤێک و ده‌بێ ڕێزیشی لێبگیرێ و هه‌موشمان لێی به‌هره‌مه‌ند بین. هێچ که‌سێک که‌سێکی دیکه نه‌چه‌وسێنێته‌وه، چه‌وسانه‌وه‌ی کورده‌کان چ جیاوازی له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه‌ی ژن هه‌یه؟ چ جیاوازیه‌ک هه‌یه له نێوان چه‌وسانه‌وه‌ی ڕه‌شه‌کان که به‌ده‌ستی سپی پێسته‌کان ده‌یچێژن؟من ئه‌و کێشانه باس ده‌که‌م که فێمینیستێکی کورد هه‌یه‌تی. ئه‌مه چتێکه که ڕه‌ش پێسته‌کانیش لێ بێزارن و ئێژن کێشه‌یه‌ک که فێمینیسته ڕه‌شه‌کان هه‌یانه وه‌کو کێشه‌ی فێمینیسته سپیه‌کان نیه. له‌گه‌ڵ ژن بوونداو وه‌ک یه‌ک دانانی کێشه هاوبه‌شه‌کان، له هه‌ندێک شوێنیش‌دا کێشه‌کانمان لێک داده‌بڕێن. له کوردستانی کوردان، هه‌ڵدانی ئابوری- سیاسی نه‌بووه و نیه. ڕێگه ناده‌ن فاکتۆریه‌ک له کوردستان دابمه‌زرێ. دایکی کورد ده‌بێ لێگه‌ڕێ مناڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی چوار له‌تکه "بلور" بهێنێ بچێته ئه‌وبه‌ری سنوروه. ئه‌و مناڵه‌ش له ڕێگادا یان ده‌که‌وێته سه‌ر "مین" و یانیش فیشه‌کێکی به‌رده‌که‌وێ. به‌ڵام دایکێکی یه‌زدی که مناڵه‌که‌ی له فاکتۆریه‌ک به‌کاره‌وه ده‌نوسێ و کێشه‌ی بێ‌کاری نیه، ئایا ئه‌ویش کێشه‌یه‌کی وای هه‌یه؟
عێفه‌ت ماهباز: نا دیاره که نیه‌تی، به‌ڵام هه‌میشه من وا بیر ده‌که‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر کوردستان ڕۆژێک له ئێران جیا بێته‌وه خه‌ڵکی کورد ده‌یانه‌وه‌ێ چی له‌و زه‌وییه وشک و برینگانه بکه‌ن؟
ڕۆئیا تلوعی: ئێمه ناگه‌ینه ئه‌وڕۆژه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ناچار بین که به‌و ڕۆژه بگه‌ین من خۆم پێم باشتر که له زه‌وییه‌کی وشک و برینگ و به‌تاڵدا بژیم به‌ڵام به‌سوک و که‌م دانه‌نرێم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیام که هه‌ر ئه‌و زه‌ویه وشک و برینگانه که ده‌سه‌ڵاتداران به به‌تاڵی هێشتویاننه‌وه هه‌ر له‌و زه‌ویه به‌به‌رهه‌مانه سامانێکی شاراوه خۆی حه‌شارداوه‌و به پێچه‌وانه ناوچه‌یه‌کی فره ئاوس و ده‌ست لێنه‌دراوه‌و ده‌توانێ ببێته شوێنێکی توریستی و به‌ڕێوه‌به‌ری و شاره‌زایه‌کی ده‌وێ که دڵسۆزی ئه‌و ئاو‌و خاکه بێت.
من پێشتریش گوتم من ژنم، مر‌ۆڤم، کوردم، فێمینیستم و ده‌خوازم مافه‌کانی خۆمم هه‌بێ. ئایا من ناتوانم خاوه‌نی مافی خۆم بم؟
عێفه‌ت ماهباز: له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیکی فێدراڵی، هه‌ر وه‌ک ولایه‌ته‌کانی ئه‌ڵمانیا، بڕیاره‌کان زۆر دێموکراتیک ده‌درێن. بۆ وێنه له یه‌ک ئه‌یاله‌ت له باژێڕی کۆڵن، سه‌باره‌ت به"حیجاب" بڕیاریاندا له خوێندنگه‌کانی سه‌ره‌تایی به‌ربه‌ست بکرێ. به‌ڵام ولایه‌ت ئه‌وه‌ی به خوێندنگه‌کان سپارد که بڕیار بده‌ن "حیجاب" هه‌بێ یان نه‌بێ.
ڕۆئیا تلوعی: من ده‌خوازم ده‌وڵه‌تێکی فێدراڵی هه‌بێ. فێدراڵی کورد بێت. من ده‌خوازم به‌رپرسی کاروبارمان بۆ خۆمان هه‌ڵی بژێرین. نه‌ک ئاغایه‌ک له گوندێکی ئیسفه‌هانه‌وه یا له پارێزگاکانی دیکه‌وه بێت و کاروباری ئێمه به‌ده‌سته‌وه بگرێ. ئێمه نامانه‌وێ هاووڵاتی لێهاتوو و شیاوی ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سونی‌یه یان کورده نه‌بێته سه‌رۆکی شاره‌وانی له جیاتی ئه‌و که‌سێک که ده‌وڵه‌ت که‌س نازانێ له کوێوه هێناویه‌تی، بێت و به ساک و ماشینی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌وه باره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ شتومه‌که‌کانی خه‌ڵک ببه‌ستێ و گه‌شت لێدا.

عێفه‌ت ماهباز: دوا پرسیارم ئه‌وه‌یه که بۆچونتان سه‌باره‌ت به‌م کۆنفڕانسه بزانم؟ چ گۆشه نیگا‌و بابه‌تێکتان پێ سه‌رنج ڕاکێش بوو؟
ڕۆئیا تلوعی: یه‌که‌م ئه‌زموونم بوو به‌ڵام ئه‌زمونێکی شیرین بوو. په‌یوه‌ندی کردن بوو به ژنانێکه‌وه به تێهزرینی جۆراوجۆره‌وه، ئه‌ز پێم خۆش بوو. به بڕوای من کۆنفڕانسێکی فره سه‌رکه‌وتوو بوو هه‌لی ڕه‌خساند ڕێگه‌ی به ده‌ربڕینی بۆچوون و باوه‌ڕی جۆراوجۆردا. زۆر که‌سیشم ناسی. هیوادارم ساڵێکی دیکه‌ش بتوانم دوباره بێمه‌وه‌و بگه‌ڕێمه‌وه و ئه‌و کێشه‌و بابه‌تانه‌ی له کۆنفڕانس‌دا هاتنه گۆڕێ بیان نوسم و له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا بڵاویان بکه‌مه‌وه. من سپاسی دڵسۆزانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفڕانس ده‌که‌م که له ئاکامی هه‌وڵ و ماندوو بوونی دۆستانه‌ی ئه‌واندا توانیم بێم و به‌شداری بکه‌م.
له‌گه‌ڵ سپاس و ئاواتی سه‌رکه‌وتن بۆ ڕۆئیا تلوعی.
عفت عێفه‌ت ماهباز، کۆڵن
تی‌بینی:

*بۆ زانیاری، ئه‌م وتووێژه نزیک دوو کاتژمێر بوه‌و خاتوو عێفه‌ت ماهباز ئه‌وه‌نده‌ی لێ هێناوه‌ته سه‌ر په‌ڕ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوبراو گه‌لێک به ناڕێکی په‌یڤه‌کانی گوازتۆته‌وه سه‌ر په‌ر. من کاتێک هه‌ستم به که‌موو کوڕی له نوسینه‌وه‌که‌ی ناوبراودا کرد بڕیارمدا ده‌قی وه‌رگێڕدراوی هه‌ڤپه‌یڤینه‌که بۆ خاتوو ڕۆئیا تلوعی بنێرمه‌وه تا چاوی پێدا بخشێنێ و پاشان بڵاوی بکه‌مه‌وه، به‌ڕێزیشیان تێبینیه‌کانی خۆی بۆ ناردم و ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه پوختکراوه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینه‌که‌یه.** کاتێک که ویستم شوێنی بڵاوکردنه‌وه‌ی به ناوه‌که‌یه‌وه(اخبار روز) بلکێنم، به‌داخه‌وه بابه‌ته‌که له‌وێ نه‌مابوو!. به‌هه‌ر حاڵ من ده‌قه فارسیه‌که‌م لای خۆم ڕاگرتوه..
به‌شی به‌رکوڵێک نوێ کراوه‌ته‌وه
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home