به‌ڵێ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ی حزبی دیموکرات لادانه له ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی!
به‌ڵێ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی حزبی دیموکرات لادانه له ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی!
(چه‌ند تێبینیه‌ک بۆ وڵامنامه‌که‌ی ڕه‌حیم ڕه‌شیدی)
پاش ئه‌و شه‌پۆله ڕه‌خنه و گازنده‌یه‌ی ئاراسته‌ی حزبی دیموکرات کرا سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی بێ جێیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پان ئێرانیسته‌کان، و نوکه‌ش هه‌روا به‌رده‌وامه!، چاوڕوانی ده‌کرا که حزبی دیموکرات بێته وڵام و په‌یڤی خۆی و تێڕوانین یان ڕه‌هه‌نده‌کانی گرێدراوی ئه‌و هاوپه‌یمانیه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕوونبکاته‌وه که له‌گه‌ڵ پان ئێرانیسته‌کان به‌ستویه‌تی و ئه‌و بێده‌نگیه بشکێنێ که له هه‌مبه‌ر ڕه‌خنه‌و گازنده‌کان گرتویه‌تیه پێش. به‌داخه‌وه وادیاره ئه‌م حزبه هه‌روه‌ک له چێ‌کردنی هاوپه‌یمانه‌تیدا زیاتر گرنگی به ئێرانچی و پان ئێرانیسته‌کان ده‌دات، له وڵامدانه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وان به گرنگ داده‌نێ و نوکی ئاماژه‌ی هه‌ر له‌وانه. پاش ئه‌وه‌ی هێز و که‌سه ئێرانیه‌کان و هه‌ندێک له کوردانیش ڕه‌خنه‌یان له حزبی دیموکرات گرت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی نوسینی نامه‌که‌ی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری بۆ ده‌بلیوو بووشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له دوو ڕوانگه‌ی جیاوه‌و به دوو مه‌به‌ست و ئاراسته‌ی جیا، دۆستانی حزبی دیموکرات وڵامی هێڵی ئێرانچی و ناکورده‌کانی به وتارێک به پێنوسی عرفان ره‌هنمون دایه‌وه و له ئاست تێبینی و ره‌خنه‌کانی کوردان خۆیان کڕ کرد. بێگومان ئه‌مه جگه له به‌که‌م گرتنی ڕوانگه‌و بۆچونی تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان که گوایه حزبی ئه‌وانن ناتوانێ شتێکی دیکه بێت.
له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانی حزبی دیموکرات و پان ئێرانیسته‌کان زۆرتر کوردان وه‌ده‌نگ هاتوون و ڕه‌خنه‌یان له حزبی ناوبراو گرتوه، به‌ڵام تا نوکه‌ش ئه‌و حزبه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی یان له ده‌زگاو سایته‌کانی خۆیه‌وه چتێکی ده‌رنه‌بڕیوه. ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ندێک کۆمێنت نوس به‌لایه‌نگری له هه‌ڵوێستی حدکا بۆچونیان ده‌ربڕیوه‌و دوا نوسراوه‌ش که هه‌وڵی وڵامدانه‌وه‌ی به ڕه‌خنه‌و بیزاریه‌کان داوه نوسراوه‌یه‌کی ره‌حیم ڕه‌شیدیه که سه‌ره‌تا دوێنێ هه‌ینی که کاتی تازه‌کردنه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی سایتی دێمانه‌یه، به‌ناوی "حیزبی دێموكڕات له رێبازی نه‌ته‌وه‌یی خۆی لا نادات! ـ ولامێك بۆ ئه‌وانه‌ی تیر به تاریكی‌یه‌وه ده‌نێن"، له‌و سایته‌دا وه‌شێنرابوو که دواتر به‌بێ نوسینی هۆیه‌ک له سایتی دێمانه پاککرایه‌وه.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و وڵامه گه‌ر زمان و ڕوانینی حزبی دیموکرات بێت یان نا، چه‌ند تێبینی و لێوردبوونه‌وه به پێویست ده‌زانم. له به‌ر هێچ نا ته‌نێ ئه‌وه‌نده نه‌بێ که منیش یه‌کێک له تیر هاوێژه‌کانم. له‌لایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی به‌و هێژایه بێژم که ئه‌ز تیرم له ڕوناکیدا هاویشتوه‌و به تاریکیشمه‌وه نه‌ناوه‌و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی ئه‌و ڕه‌خنانه بۆ ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان زیاتر ڕوون بکه‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌و شێوه له وڵامدانه‌وه که گوایا ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له حزبی دێموکرات بگرێ، ئه‌و حزبه‌و مێژوه‌که‌ی ناناسێ، تیر به تاریکیه‌و‌ه ده‌نێت، دژبه‌ری حزبی دیموکراته، ... وگه‌لێک شتی دیکه، شێوه‌یه‌کی به‌سه‌رچوه‌و پێویست ناکات له‌سه‌ریان بپه‌یڤم. ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن ناڵێم هه‌موویان خاوه‌نی تێڕوانین و بۆچونی خۆیانن و تاڕاده‌یه‌کیش شاره‌زای مێژووی ئه‌و حزبه هه‌ن و ڕه‌نگه زۆر باشیشی بناسن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی حزبی کاک ڕه‌حیم هێنده خویایه که حه‌وجێ به قوڵبونه‌وه‌ی فره نیه. به بێ ئه‌وه‌ی حزبی پان ئێرانیست بناسی ته‌نێ چکێک له ناوه‌که‌ی ڕابمێنی و ئه‌وه‌نده بزانی"پان ئێرانیست" چیه! به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌و شاکاره‌ی حزبی دیموکرات بکه‌یت.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نوسه‌ری وه‌ڵامنامه سه‌باره‌ت به به‌یاننامه هاوبه‌شه‌که‌ی نێوان ئه‌و دو حزبه ده‌بێژێ" شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی دژ به حیزبی ئێمه پێكهێناوه و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌یهه‌وێت به قازانجی خۆی ته‌فسیری بكات و لێكی بداته‌وه". له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه هاوبه‌شه شه‌پۆلێکی ناره‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌گرتن له‌و ئاکاره بێفه‌ڕه پێکهاتوه گومانی تێدانیه‌و له ڕاستیدا ئه‌و ڕه‌خنه‌و ناره‌زایه‌تی و بێزاریه ڕیزه‌کانی حزبی ڕه‌شیدیشی گرتۆته‌وه. دژکرده‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه ئاماژه‌یه به وریایی و تێگه‌یشتوویی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان و ناسینی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان. به‌ڵام ئه‌م ڕه‌خنه‌و بێزاری ده‌ربڕینه له لای ئه‌و به‌ڕێزه به دژایه‌تی حزبه‌که‌ی لێک دراوه‌ته‌وه. گوایه مادام که‌سانێک له‌کرده‌وه‌یه‌کی بێجێ و بێکه‌ڵکی حزبی دیموکرات هاتونه ده‌نگ و ئه‌و حزبه‌یان دڵسۆزانه به ئاگا هێناوه‌ته‌وه یان باشتره بڵێم ڕایان ته‌کاندوه، که کارێکی بڤه‌ی کردوه‌و له‌گه‌ڵ ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی کورد و حزبی دیموکرات نایه‌ته‌وه، دژایه‌تی حزبی دیموکراته. له ڕاستیدا ده‌بێ به‌و به‌ڕێزه و گشت ئه‌وانه‌ی که وه‌ک ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه‌و، ڕه‌خنه‌گران له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و ئاکاره‌کانی حزبی دێموکرات به دژبه‌رو دوژمنی ئه‌و حزبه ده‌ناسێنن، بێژم که له هه‌ڵه‌دان، هه‌ڵه‌یه‌ک که ته‌نێ حزبی دیموکرات زیانی لێده‌بینێ. ئه‌ز گومانم له‌وه‌دا نیه که له نێو ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن که‌سانێک یان لایه‌نێک هه‌بێ ئه‌وه به هه‌ل بزانێ و دژی حزبی دیموکرات بێته ده‌نگ یان ڕه‌نگبێ سیخوڕ‌و دوژمنانی گه‌لیش هه‌لی وا بکۆزنه‌وه‌و ده‌هۆڵ بدڕێنن. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه کێ هه‌لێکی وا چێده‌کات که دۆست و دوژمنان وه‌ده‌نگ دێنێ؟. کێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌له‌که‌مانی له‌بیر کردوه‌و گیرفانی بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ له‌وێچێک شۆڤێنیستی هیچ له‌بارا نه‌بووی دوژمنی مافی بریاردانی چاره‌نوسی گه‌لان هه‌ڵدروه‌و به مه‌ش ده‌بێته ئامانجی ڕه‌خنه‌و بێزاری له لایه‌ن دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه؟ کام هه‌ڵوێست و ئاکاره که ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی حزبی دیموکراتیشی هێناوه‌ته ده‌نگ و ده‌بێژن حزبی دیموکراتی کوردستان و پان ئێرانیست کوجا مه‌رحه‌با!!!!؟. بێگومان جگه له ڕێبه‌رایه‌تی بڕیارده‌ری ئه‌مڕۆی حزبی دیموکرات که‌سی دیکه نیه که به‌کرده‌وه‌ی لاده‌رانه‌ی له ڕێبازی دامه‌زرێنه‌رانی بۆته مایه‌ی توڕه‌ی و بێزاری تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی. ڕێبه‌رایه‌تیه‌ک که پێچه‌وانه‌ی ئامانج و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ڕابردوی حزبه‌که‌ی و سێزده‌هه‌مین کۆنگره‌ی ده‌جوڵێته‌وه. ئه‌و حزبه‌ی که دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی، دامه‌زرێنه‌ری یه‌که‌م کۆماری کوردستانه له مێژوودا‌و سوێندی به ئاڵای پیرۆزی کوردستان خوارد.
نوسه‌ری وه‌ڵامنامه له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به ڕه‌خنه‌کان، ده‌که‌وێته وێزه‌ی لایه‌نێکی سیاسی که چ په‌یوه‌ندی به باسه‌که‌وه نیه. باسه‌که باسی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی حدکا و پان ئێرانیسته‌کانه‌و گه‌ره‌که وڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه بدرێته‌وه که له‌وبه‌ستێنه‌وه له که‌له‌که‌ی حزب سره‌وێنراون. کۆمه‌ڵه میژوی چۆنه‌و له کوێوه هه‌ڵقوڵاوه‌و چ تاوان و هه‌ڵه‌یه‌کی له هه‌مبه‌ر بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامداوه و ئێستا له کوێ ئه‌و بزاڤه‌دا جێیگرتوه، باسێکی به‌ته‌واوی جیایه‌و ده‌کرێ به جیا بکرێ. نوسه‌ر له جیاتی ئه‌وه باشتربوو به هۆکاری دروستبوونی ناره‌زایه‌تیه‌کاندا ڕۆبچوایه‌و بکه‌وتایه هزری ئه‌وه‌ی ئاخۆ حزبێک که خۆی به حزبی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێ و دروشم و ئامانجگه‌لی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوه، بۆچی ئه‌مڕۆ که‌وتۆته به‌ر ڕه‌خنه‌ی ڕێکخراوێک که به‌وته‌ی نوسه‌ر" له دڵی ئه‌مانه‌وه ئێستا توندڕه‌وترین هێزی ئێرانی دژ به و‌ه‌دیهاتنی مافه‌كانی كورد له‌دایك بووه كه ئاشكرا گاڵته به كورد و گه‌وره‌كانی كورد و كه‌لتوری كوردستانییه‌كان ده‌كات". ئه‌وانه کۆمه‌ڵه ڕاستیه‌کین که نوسه‌ری و‌ڵامنامه باشتره بیانپه‌ژرێنێ. هه‌روه‌ها ناوبراو له جێیه‌کدا ئێژێ"به‌شێکیان فێڵبازانه ده‌هۆڵی كوردایه‌تی ده‌كوتن". پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له و هاوپه‌یمانیه گرتوه" فێڵبازانه ده‌هۆڵی کوردایه‌تی" لێده‌ده‌ن یان ئه‌وانه‌ی به‌رگری له وه‌ها هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کی ده‌که‌ن که به ئاشکرا لادانه له هێڵی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
بۆ زانینی ئه‌و به‌ڕێزه گه‌رچی تاڵ یان شیرین، خۆش یان ناخۆش، هه‌ست بکرێ یان نا، هێڵێک هه‌یه پێی ده‌وترێ هێڵی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌یان و سه‌دان ڕوناکبیرو نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی کوردستانی که زۆرتر له ده‌ره‌وه‌ی حزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانن له هه‌موو کوردستانه‌وه، له‌و هێڵه‌دا جێده‌گرن و ڕۆژانه چاوه‌دێری ئاکار‌و هه‌ڵوێست و په‌یڤی حزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان و ڕێبه‌رانیان ده‌که‌ن و له‌هه‌ر ئاکار‌و هه‌ڵوێست و په‌یڤێک که له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بێته ڕۆژه‌ڤه‌وه و ده‌رببڕدرێ ورد ده‌بنه‌وه‌و گه‌ر به باری نه‌رێیی یان ئه‌رێیی دابێت، له سه‌ری هه‌ڵوێسته ده‌که‌ن و به‌گژ هه‌ر هه‌ڵوێست و ئاکار‌و په‌یڤێکدا دێنه‌وه که له دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت. گه‌ر ڕۆژانه سه‌ردانی سایت و ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان بکه‌یت ده‌توانی ده‌یان بابه‌ت و نوسین هه‌ڵێنجی که له‌و به‌ستێنه‌دا نوسراون. ئه‌وانه ده‌نگێکن ده‌بێ ببیسترێن و هێزێکن که گه‌ره‌که ببینرێن. ڕاسته له وه‌ڵاتی ئێمه مێدیاو ڕاگه‌یاندن هێشتا جێی نه‌گرتوه و نه‌یتوانیوه وه‌ک هێزی چواره‌م گۆڕه‌پانه‌که داگیربکات و خۆی به‌ته‌واوی بسه‌پێنێ، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ئه‌م هێزه له کۆناخی چێبوون و دروستبووندایه و د‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵات ده‌بێ به هه‌ندی بگرێ. له‌و ڕۆژه‌وه که به‌یاننامه‌ی حزبی دیموکرات و پانه‌کان بڵاوبۆته‌وه به ده‌یان بابه‌ت نوسراوه و له چه‌ندین گۆشه نیگاوه ئه‌و ئاکاره‌ی حدکا خراوه‌ته به‌ر سیخورمه‌ی ڕه‌خنه‌ی به ئاگاهێنه‌رو ڕاتڵه‌کێنه‌ر و له سایته کوردیه‌کاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه و دڵسۆزانه نه‌ک فێڵبازانه پێیان له‌سه‌ر هێڵی کوردایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی داگرتوه. جا گه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه به فێڵبازو ده‌هۆڵ لێده‌ر لێکبدرێنه‌وه یان نا هیچ له‌و ڕاستیه ناگۆڕێ که ئه‌و ده‌ورو سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو که ده‌سه‌ڵاتدارو بڕیارده‌ران به بێ پرینگانه‌وه له هیچ شتێک به ئاره‌زووی خۆیان گاڵته به چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن، شه‌ڕ بکه‌ن ئاشتی بکه‌ن، بکوژن ببڕن و هاوپه‌یمانی پێک بێنن و دوست ودوژمن بۆ نه‌ته‌وه دیاری بکه‌ن و هه‌رشتێک بیانه‌وێ بیکه‌ن و له نێو خۆیاندا دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی بکه‌ن و که‌س هیچ نه‌ڵێ و ئه‌وانیش ئه‌سپی ئاره‌زوه‌کانیان گه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵدێر یان بوار‌و ڕێچکه‌ی بێر لینگ بده‌ن. ئه‌مڕۆ ده‌بێ باش ئه‌و ڕاستیه بزانرێ که حزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ گه‌لێکی وشیاردا که خاوه‌نی ده‌یان و سه‌دان ڕوناکبیری وشیارو نه‌ته‌وه‌ییه ڕوبه‌ڕوون.
پاشتریش نوسه‌ر ده‌نوسێ"خۆیان به دایه‌ی دڵسۆزتر له دایك نیشان ده‌ده‌ن". ئه‌م ڕسته‌یه ئیدیۆمێکی فارسیه لێره‌دا که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه. مه‌به‌ستی نوسه‌ر ئه‌وه‌یه که ڕه‌خنه‌گران خۆیان له حزبی دیموکرات به دڵسۆزتر ده‌زانن بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان یان له ڕێبه‌رایه‌تی حزبی دیموکرات خۆیان به دڵسۆزتر ده‌زانن بۆ حزب. لێره‌دا ده‌بێ بێژم نوسه‌ر مافی خۆیه‌تی چۆن ده‌هزرێ به‌ڵام ئه‌ز که‌س له خۆم دڵسۆزتر بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م نازانم. گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له حزبی دیموکرات یان هه‌ر هێزێکی گۆڕه‌پانی کوردستان ده‌گرم له خۆشه‌ویستی نیشتمان ونه‌ته‌وه‌که‌م و له پێناوی ڕێگرتن له‌و هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕیانه‌ی که داهاتوو و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌خاته مه‌ترسی. دلنیام زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران مه‌به‌ستیانه کاروانی خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌مان به ڕاسته هێڵی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی زووتر له مه‌نزڵگه ئاوات نزیک بێته‌وه.
نوسه‌ری و‌ڵامنامه له درێژه‌ی نوسینه‌که‌یدا چه‌ند ڕوداوی ناو حزبی دێموکرات و هه‌ڵوێستی ڕێبه‌رانی ئه‌و حزبه‌مان وه‌بیر ده‌ێنێته‌وه و به مه‌ش ده‌یه‌وێ بێژێ که حزبه‌که‌ی ده‌زانێ چده‌کا و چده‌ڵێ. ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا کردویه‌تی و گووتویه‌تی هه‌موویان ڕاست و ڕه‌وان و بێگرێ‌و گۆل بون. هه‌ربۆیه حه‌وجێ به ڕه‌خنه و مه‌خنه ناکات. له به‌شێکی ئه‌و وه‌بیرهێنانه‌وه‌دا ده‌نوسێ:" نابێت له بیرمان بچێت كه حیزب له ده‌ییه‌ی 30ی هه‌تاویدا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له ڕێبازی ڕاسته‌قینه و شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی لای دابوو(1). له ڕاستیدا ببوو به كلكی حیزبی توده. كه‌س گومانی له‌وه‌دا نییه كه دوكتور قاسملو ئازایانه حیزبی بۆ سه‌ر ڕێبازی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی گه‌ڕانده‌وه، خالێكی زێرین كه له مێژووی حیزب‌دا هه‌میشه بۆ شانازی پێوه‌كردن ده‌شێت. چوون و هاتنه‌ده‌رمان له شۆرای نیشتمانی به‌رگری ئه‌كرێت وه‌كو وه‌ها دیارده‌یه‌ك چاو لێبكرێت له‌و پێوه‌ندییدا". سه‌ره‌تا ده‌بێ بڵێم که براله "نان ئه‌و نانه ئه‌وڕۆ له خوانه". ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان باسی ده‌که‌ی هی په‌نجا ساڵ له‌مه‌و پێشه. ئه‌وه‌ی حزب ئه‌وکات له ڕێبازی خۆی لایداوه و هۆو دراوه‌ته‌وه سه‌ر خه‌تی خۆی یان کێ هێناویه‌تیه‌وه سه‌ر هێڵ باسی ئه‌مڕۆ نیه. ئه‌وه‌ی باسی ئه‌مڕۆیه پاش په‌نجا ساڵ جارێکی دیکه لادانه‌وه له‌سه‌ر خه‌ت و هێڵی کوردایه‌تیه له لایه‌ن ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مڕۆی ئه‌و حزبه‌وه. گه‌ر به‌وته‌ی ئێوه ئه‌وکات دوکتور قاسملویه‌ک پاش ده‌ساڵ لادان له ڕێباز و ئامانجی حزب، حزبی هێنابێته‌وه سه‌ر هێڵ! ئه‌دی ئه‌مڕۆ کێ ده‌بێ ڕێگه له‌و لادانه بگرێ و پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ ببێت بیهێنێته‌وه سه‌ر هێڵ. یان که‌سانی وه‌ک ئێوه ده‌خوازن پاش چه‌ند ساڵی دیکه به‌کرده‌وه هه‌ڵه و له‌نگی ئاکاره‌که ده‌رکه‌وێ و که‌سێک بێت و به ڕێبه‌رایه‌تی حزب بڵێ خزمینه له هه‌ڵه‌دان و ئیتر به‌سه!!. گه‌لۆ مل به‌ردانه‌وه‌و پاساودانی ئه‌و هه‌ڵه‌و لادانه‌ی ئه‌مڕۆژانه‌ی حزب له ڕێبازی کوردایه‌تی و هێڵی دامه‌زرێنه‌رانی حزب ده‌توانێ چ خزمه‌تێک به حزبه‌که‌تان بکات. باشتر نیه پێش ئه‌وه‌ی که‌وڵه‌که ئاو بیبات بێنه‌وه سه‌رخۆو.
نوسه‌ر له‌درێژه‌ی هه‌مان وه‌بیرهێنانه‌وه‌دا، چون و هاتنه‌ده‌ره‌وی حزبمان بۆ ناو شۆڕای نێشتمانی به‌رگری به ڕوداده‌د‌اته‌وه و ئه‌ویش وه‌ک ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پانه‌کان به شاکاری ڕێبه‌رایه‌تی حزب ده‌قه‌بڵێنێ. لێره‌دا پێویسته وه‌بیر نوسه‌ر بهێنرێته‌وه که چه‌نده چونی حزب بۆ ناو شورای ناوبراو هه‌ڵه بوو ئه‌وه‌نده‌ش شێوه‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه بوو. گه‌ر وه‌ک به‌ڕێزتان ئێژن حزب بۆ خۆی هاتبێته‌در له و شۆڕایه!!. نه چۆنیه‌تی چونه ناو ئه‌و شۆڕایه و نه چۆنیه‌تی ده‌ست لێبه‌ربوونی حزبی دیموکرات له‌و شۆرایه بۆ خۆ ڕانان نابێت. پاشان بۆ زانینی نوسه‌ری هێژا حزب له شورا نه هاته‌ده‌ر به‌ڵکوو کرایه‌ده‌ر، واته وه‌ده‌رنرا. گه‌ر چونه ناو ئه‌و به‌ره‌یه به‌ده‌ست حزب بووبێ ئه‌وه هاتنه ده‌ر به‌ده‌ست ئه‌و نه‌بوو.
له شوێنێکی دیکه‌دا نوسه‌ری و‌ڵامنامه ده‌نوسێ" دیاره حیزب ده‌بێ به‌ر له‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی خێرا و چاوه‌ڕوان نه‌كراو له قه‌وار‌ه و پێوه‌ندییه‌كانی خۆیدا پێكبێنێت پێویسته كه بیروڕای گشتی بۆ ئاماده كات و له‌مه‌ڕ هه‌ر گۆڕانێك شیكردنه‌وه‌ی پێویست بدات و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی ده‌ستنیشان بكات". ده‌بێ به کاکی نوسه‌ر بێژم کاتی خۆی که حزب چوه ناو شورا زۆربه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حزب تا دوای واژۆکردنی ڕێکه‌وتنه‌که ئاگایان له مه‌حمودی بێ زه‌واد نه‌بوو. نه ڕای گشتی بۆ ئاماده‌کراو نه ڕێزه‌کانی حزب. ئه‌وه‌ی که تۆ پێشنیاری ده‌که‌ی بۆ ڕێبه‌رایه‌تیه‌که‌ت شتێکی باشه و هه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه له‌گه‌ڵ پان ئێرانیسته شۆڤێنیسته‌کان، گه‌ر پێشتر شتێکی له‌سه‌ر بگوترایه‌و لانی که‌م له گه‌ڵ ئه‌ندامانی حزبه‌که‌تان بهاتایه‌ته به‌ر باس ئه‌وه کێشه‌که به‌م ڕۆژه نه‌ده‌گه‌یشت و له لایه‌ن هێڵی نه‌ته‌وه‌یی ناوه‌وه‌ی حزبه‌وه ڕێ له‌و هاوپه‌یمانه‌تیه ناپیرۆزه ده‌گیرا. ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زایم له‌سه‌ر حزب دیموکرات هه‌بێت ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که له هێڵی نه‌ته‌وه‌ییدان له ناو حزبدا زۆرن و ده‌یانتوانی ڕێگر بن له‌سه‌ر ئه‌و کاره. له‌وه‌ی دڵنیام گۆڕینی دروشمی خودموختاریش بۆ فیدرالیزم گه‌ر به‌شێکی به ناچاری بوو بێ ئه‌وه به‌شێکی گرنگی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی هێڵی نه‌ته‌وه‌یی له ناو ریزه‌کانی حزبدا که سه‌ره‌نجام توانی هه‌رچه‌ند دره‌نگ، ئه‌و گۆڕانه‌ی بسه‌پێنێ.
وه‌ک ده‌بینین ئێستاش حزبی دیموکرات پاش چه‌ند هه‌فته هیچ ڕونکردنه‌وه‌و وڵامدانه‌وه‌یه‌کی بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی نیه. جگه له‌و به‌رگرینامه‌یه‌ی که ئێوه نوسیوتانه، نه که‌سی دیکه به‌رگری لێکردوه نه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حزبیشه‌وه ورته‌یه‌ک هاتۆته ده‌ره‌وه و وه‌ک بۆخۆشت ده‌زانی ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش له هیچ کام له سایته‌کانی حزبدا تا ئه‌م کاته نه‌دیتراوه‌و به هه‌ڵوێست و وڵامدانه‌وه‌ی حزب ناژمێردرێ.
به‌داخه‌وه نه‌ریتێک له حزبدا باوه که هه‌ر کارێکی حزب یان هه‌ڵوێستێکیان، چاک یان خراپ، به ژیرانه‌و وردبینانه و سه‌رکه‌وتوانه ده‌ژمێردرێ و پێیدا هه‌ڵده‌درێ. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ش له‌و چواچێوه‌و نه‌ریته به‌ده‌ر نیه.
نوسه‌ر له به‌شێکی دیکه‌ی وڵامنامه‌که‌دا باسی ئه‌وه ده‌کات که ڕێبه‌رایه‌تی حزب بۆ هه‌ر شتێکی چاره‌نوس ساز پرس و ڕای به ئه‌ندامانی حزب کردوه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا ده‌نوسێ:"ته‌نانه‌ت ده‌گێڕنه‌وه كه ئاشپه‌زه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه نه‌هاتبوون، به‌ڵام دوكتور له دویان ده‌نێرێت و پرسیان پێده‌كات". به‌داخه‌وه ده‌بێ بێژم وا نیه. ڕه‌نگه دوکتور قاسملو یان ڕێبه‌رێکی دیکه‌ی حزب بۆ هه‌ندێک شتی وه‌ک گواستنه‌وه‌ی بنکه‌و باره‌گاکان پرسی به ڕیزه‌کانی خواره‌وه کردبێت به‌ڵام له زۆر بواردا وانیه. چونی حزب بۆ نێو شوڕای نیشتمانی به‌رگری هه‌ر له‌سه‌رده‌می ڕه‌وانشاد دوکتور قاسملودا بوه و نه‌ک هه‌ر پرس به ئه‌ندامانی حزب نه‌کرا به‌ڵکو زۆربه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حزب جگه له یه‌کدوو که‌س نه‌بێ ئاگایان لێنه‌بوو. له پاش کۆنگره‌ی هه‌شتی حزب سه‌دان کادرو پێشمه‌رگه به واژۆ‌و تۆمار داوایان له ڕێبه‌رایه‌تی و سکرتێری حزب کرد که کۆنگره یان کۆنفرانسی نائاسایی گرێ بدرێ هیچ وه‌ڵام نه‌درایه‌وه و سه‌ره‌نجام حزب توشی له‌ت بوون هات و ژماره‌یه‌کی زۆریش بێهیوا بوون و وازیان له شۆڕش هێنا. ئاکامی ئه‌و گوێنه‌دانه به داخوازی ژماره‌یه‌کی زۆری له تێکۆشه‌رانی حزب ئه‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه که ئێستاش حزب پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ!. جا گه‌ر ڕێبه‌ری حزب به ووته‌ی ئێوه ئاشپه‌زه‌کانیشی له‌بیر نه‌کردوه و پرسی پێکردوون چۆن ده‌کرێ گوێ به داوای سه‌دان کادرو پێشمه‌رگه نه‌دا که بڕبڕه‌ی پشتی حزب بوون. پاشان ڕه‌نگه نوسه‌ر نه‌زانێ به‌ڵام بۆ زانیاری نوسه‌ر چێشت لێنه‌ره‌کانیش هه‌ر پێشمه‌رگه‌و کادری حزب بوون!! پرس پێکردن و لێگێڕانه‌وه‌یان بۆ کۆبوونه‌وه‌کان خێر نه‌بووه پێیان بکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌رک بوه‌و ده‌بوو بانگ بکرێن.
سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که ئه‌م نوسراوه بۆ وڵامدانه‌وه به‌و ڕه‌خنانه نوسراوه که له هه‌مبه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه له حزبی نوسه‌ر گیراوه، به‌ڵام ته‌نیا به حزبدا هه‌ڵده‌ڵێ و پێ داده‌گرێ که حزبه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌و کاره‌کانی هه‌مویان شاکارو به‌جێ و به‌وه‌خت بوون و هه‌ر هه‌ڵوێستێکیان گوایه له‌سه‌ر بناخه‌ی لێکدانه‌وه و به‌پێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه. بۆیه‌ش به‌بڕوای نوسه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه‌و بێزاری و هه‌ڵوێستانه‌ی له هه‌مبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه نابه‌جێ‌یه‌ی حزب له‌گه‌ڵ پان ئێرانیسته‌کان گیراون، گشتی قسه و قسه‌لۆکن و له‌وڕێنه به‌ولاوه شتێکی دیکه نین ئه‌وه‌تا کاکی نوسه ئاوا ئێژێ: "ئه‌و سه‌رده‌میش هێرش و په‌لامار و قسه و قسه‌ڵۆكی له‌م چشنه به لافاو هاتنه ئاراوه و درۆ و بوختانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ حیزب و ڕێبه‌رییه هۆشیاره‌كه‌ی هه‌ڵبه‌سترا. به‌ڵام ڕه‌وتی زه‌مان ده‌ریخست كه حیزبی دێموكرات و كه‌سایه‌تی دوكتور قاسملو چه‌ند وه‌ستایانه و شاره‌زایانه و قووڵ بۆ باسه‌كان چوون و هه‌ڵسه‌نگاندنیان ژیرانه و زانستی‌یانه بووه. زستان ڕۆیی و ڕووڕه‌شی هه‌ر بۆ خه‌ڵوز مایه‌وه."
هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پان ئێرانیستان نه به‌کارێکی وه‌ستایانه‌و شاره‌زایانه ده‌ژمێردرێ و نه‌ک بێرێکی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان نیه به‌ڵکو به دڵنیاییه‌وه زیانێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراویش له حزبی دیموکرات و جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاری خوازانه‌ی کوردستان ده‌دات. حزبی دیموکرات تا ئێستاش وه‌ک هێزێکی کاریگه‌رو خاوه‌ن جێ‌و شوێنی دیار له بزاڤی کوردستاندا ژمارده‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ. هه‌ستیار بوونی ئاکار‌و هه‌ڵوێستی ئه‌و حزبه له‌وێوه دێت و هه‌ر کار‌و هه‌ڵوێستێکی ئه‌و حزبه له‌سه‌ر داهاتوویی ئه‌م بزاڤه کاریگه‌ری هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌ک که گه‌ر به ئاراسته‌ی باش و له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ڕێبکات ئه‌وه به ئه‌رێی و گه‌ر پێچه‌وانه‌ش بێت به نه‌رێی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ده‌شکێته‌وه و له هه‌ڵدێرگه‌مان نزیک ده‌خاته‌وه. ئه‌و هاو په‌یمانیه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه و هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێ. حزبی پان ئێرانیست ڕێکخراوێکی مرداره‌وه‌بویی بێ پێگه‌و جه‌ماوه‌ره که له‌وێچێک شۆڤێنیست دروستیان کردوه په‌یڤێکیان نیه که له‌گه‌ڵ ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی حزب و نه‌ته‌وه‌ی کورددا یه‌کدی بخوێننه‌وه. به پێچه‌وانه ئه‌وان کورد به به تیره‌و هۆز ده‌ناسن و به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی فارسی ده‌قه‌بڵێنن و ئامانجیانه که ئه‌فگانستان و تاجیکستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش بخه‌نه‌وه سه ئێران و به‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌ی مه‌زنی ئێران( نه‌ته‌وه‌ی فارس) یه‌ک بخه‌نه‌وه و کوردیش که به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی فارس ده‌زانن له ناو نه‌ته‌وه‌ی فارس‌دا بتوێننه‌وه. ئه‌بوبه‌کر د‌یماسی که وه‌ک نوسه‌ری و‌ڵامنامه، ئه‌ندامی حزبه و شانازیشی پێوه‌ده‌کا، به پێچه‌وانه‌ی نوسه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه به "دورله‌پڕینسیب وهه‌ست وئوسول وئه‌خلاقی شۆرشگێرانه‌و نه‌ته‌وه‌یی" حزب ده‌زانێ. د‌یماسی له به‌شێکی نوسراوه‌که‌یدا ده‌نوسێ: "بڵێی چ قه‌ومابێ كه‌ح د ك ، ئاماده‌بێ دور له‌پڕینسیب وهه‌ست وئوسول وئه‌خلاقی شۆرشگێرانه‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆی ( كه‌تائێستا هه‌میشه‌پابه‌ندی بووه وبه‌وه‌شه‌وه له ناو خه‌ڵك داناسراوه وده‌ناسرێته‌وه) له‌گه‌ڵ حیزبێك كه به توێنه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ، به‌شووینیزمی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ناسراوه، قسه‌بكا، چ ده‌گابه‌وه‌ی كه‌به‌یانی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ بنووسین !! به‌راستی مرۆڤی كورد به‌بیستنی ئه‌م كاره ، ته‌واوی له‌شی مووچوڕك ده‌كات وخۆزگه‌ی خرابده‌خوازێ. به‌راستی هه‌رچه‌ند له‌به‌رنامه‌ی پان ئێرانیسته‌كان ورد ده‌بمه‌وه هیچ شتێك نابینم كه‌تۆسقاڵه‌زه‌ڕه‌یه‌ك ، نه‌ته‌نیابه‌رژه‌وه‌ندی كورد، به‌ڵكو هی هیچ یه‌ك له‌نه‌ته‌وه‌كانیتری ئێرانی تێدابێت. ئه‌گه‌ربێتوو به‌رنامه‌ی هه‌ردووك لایه‌ن به‌رئاوه‌رد بكه‌ین ، ده‌بێ بلێیین : حیزبی دێمۆكراتی كوردستان وحیزبی پان ئێرانیسم كجا مرحبا !!!!!!!!".
که‌واته به‌جێیه لێره‌دا به ڕه‌شیدی بێژم که ئه‌و ڕه‌خنانه له ڕوناکیدا گیراون و ڕه‌خنه‌گران ده‌زانن ڕه‌خنه له‌چی ده‌گرن و به‌چی تووڕه‌ن. له‌جیاتی پاساو هێنانه‌وه و ناو‌و ناتۆره له ڕه‌خنه‌گرانتان باشتره بیرێک له داهاتووی حزبه‌که‌تان بکه‌نه‌وه و ڕێ له‌و جۆره ئاکارانه‌ی بگرن. ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌گه‌رچی له درێژه‌ی وڵامنامه‌که‌دا دڵنیامان ده‌کاته‌وه که" حزب هه‌رگیز له ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆی لانادات" به‌ڵام ئه‌زیش به دڵنیاییه‌وه ده‌بێژم به‌ڵێ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی حزبی دیموکرات له‌گه‌ڵ پان ئێرانیسته‌کان لادانه له ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وکه‌مان ته‌بایی نیه. هه‌تا دره‌نگیش نه‌بووه باشتره حزبی دیموکرات خۆی له‌و هاوپه‌یمانیه بکێشێته‌وه. و ئه‌رکی هه‌موانیشه که ئه‌م لادانه له‌قاو بده‌ن و هانی ئه‌و حزبه بدرێ که به‌خۆیدا بچێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پڕنسیپ و ڕێبازی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی. پاش کۆنگره‌ی سێزده که خودموختاری خرایه ته‌نکه‌ی خۆڵه‌وه‌و فیدراڵی بوه دروشمی حزب ئه‌و هیوایه هه‌بوو که حزب به‌ره‌و هێڵی نه‌ته‌وه‌ی هه‌نگاوی هاویشتوه و چیدیکه پێ له‌سه‌ر ئێرانچیه‌تی داناگرێ. به‌داخه‌وه ئه‌و هاوپه‌یمانیه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هیوایه‌ی سه‌لماندوه. هیوادارم نوسه‌ری وڵامنامه‌و حزبه‌که‌ی ده‌نگی" نا"ی نه‌ته‌وه‌که‌یان ببیستن.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home