كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, November 30, 2004

ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌بێ ببیسرێن!

ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌بێ ببیسرێن!

"مه‌رجی هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه سه‌رانسه‌ریه‌کانی ئێران" ناوی بابه‌تێکه‌ که‌ به‌قه‌ڵه‌می قادر ئه‌لیاسی نوسراوه‌ و له‌ سایتی حدکا – سوید بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. جێگای سه‌رنجه‌ که‌ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ کاتێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا که‌ حزبی دیموکرات که‌وتۆته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ سه‌باره‌ت به‌ دروست کردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پان ئێرانیسته‌کاندا و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌ سایتی کومیته‌ی سویدی ئه‌م حزبه‌ جێی گرنگی پێدانه‌، به‌تایبه‌ت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا هیچ کام له‌و‌ دوو به‌یاننامه‌ که‌ ژماره‌ی یه‌ک و دویان لێناون له‌م سایته‌دا بڵاونه‌بوونه‌وه‌‌و لێنکیشیان بۆ نه‌کردوون. ئه‌مه‌ ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌‌ ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی ئه‌و حزبه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌یان پێ قووت ناچێ و له‌گه‌ڵیدا نین. گه‌ر سه‌ردانی سایتی ناوبراو بکه‌یت ده‌بینی که‌ جگه‌ له‌و دوو به‌یاننامه‌یه‌ گشت چته‌کانی دیکه‌ له‌وێدا هه‌ن بۆ وێنه‌ نامه‌ی پیروزبایی و سه‌رۆخۆشی به‌ڕێز هیجری سکرتێری حدکا بۆ بووش و ڕێکخراوی ڕزگاری فه‌له‌ستین.
ئه‌م بابه‌ی ئه‌لیاسیش، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌که‌ی حزبی دیموکڕات و پان ئێرانیسته‌کانی تیا هاتبێ، باسی مه‌رج و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانی هێزو ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و له‌ ناویشیاندا حزبی دیموکرات کراوه‌. هه‌رچه‌ند ئه‌و مه‌رج و پڕنسیپانه‌ پێشتر باسیان لێوه‌کراوه‌ و گه‌لێک جار وه‌بیر سه‌رکردایه‌تی حزبه‌ کوردیه‌کان هێنراونته‌وه‌ و شتێکی نوێ نین، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ نوسین و ده‌یان جار وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پڕنسیپ و مه‌رجانه‌ گرنگی تایبه‌تیان هه‌یه‌. به‌ڕێز ئه‌لیاسی به‌ باشی مه‌رجه‌کانی ده‌ست نیشانکردوه‌.
پێویسته‌ بگوترێ پاش دوهه‌مین به‌یاننامه‌ تا نوکه‌ به‌یاننامه‌ی دیکه‌ ده‌‌رنه‌چووه‌ و حزبی ناوبراویش هیچ وڵامێکی به‌ ڕه‌خنه‌و گازه‌نده‌کان نه‌داوه‌ته‌وه‌. ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌و بێ وڵامیه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه بو بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ گه‌لێک له‌ ئه‌ندامانی یان لایه‌نگران و .... ی ئه‌و حزبه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سایتی دێمانه‌و له‌ بن بابه‌ته‌که‌ی قاسم ڕیانی توڕه‌یی خۆیان نه‌شارنه‌وه‌ و ڕه‌خنه‌و هه‌ڵوێسته‌کان که‌ له‌دژی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ نوسراون و گیراون به‌ کاری کۆماری ئیسلامی!! بقه‌بڵێنن و ته‌نانه‌ت له‌ دژی یه‌کدیش بنوسن و به‌کرده‌وه‌ به‌ خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌‌ی حزب بێژن دو باڵی و سێ باڵی له‌ ناو حزبدا له‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه!‌.
ڕێبه‌رایه‌تی حزبی دیـموکڕات به‌ بێدنگی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ بێزاری و ڕخنانه‌ که‌ له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی له‌ گه‌ڵ پان ئێرانیسته‌کان له‌ حزبی ناوبراو ده‌گیرێ ده‌یه‌وێ چی بڵێ و تاکه‌ی هه‌روا به‌کڕێ ده‌مێنێته‌وه‌؟!تاکه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ نابیستێ؟!

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home