كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Wednesday, November 24, 2004

كوردی ده‌ره‌وه‌ و بێ به‌رپرسیاری

كوردی ده‌ره‌وه‌ و بێ به‌رپرسیاری
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
رۆژانێك بو كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ بوین له‌قوژبنێكی ئه‌م جیهانه‌ كه‌سێك ، دڵسوزێك ، ڕۆژنامه‌وان یان هه‌واڵ ده‌رێكی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی ناوی كورد به‌رێ و باسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ گوێی گه‌لانی جیهان بگه‌یه‌نێ...من به‌ش به‌ حاڵی خۆم پێم وابو كه‌ كورد بێكه‌سه‌ و كه‌س نایه‌وێ ئاوڕمان لێ بداته‌وه‌ ، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام په‌ڕه‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بوم و له‌ ئه‌وروپا گیرسامه‌وه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ ئێستا به‌ ته‌واوی تێ گه‌یشتوم دۆست و دڵسوز په‌یدا كردن كاری ده‌وێ و كوردیش بێكه‌س و خه‌مخوار نیه‌، به‌ڵآم به‌داخه‌وه‌ كورد بۆ خۆی له‌گه‌ڵ یه‌ك ته‌با نین تا بتوانین دۆسته‌كانمان كۆ كه‌ینه‌وه‌...من له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ وه‌ڵاتی سوید ئه‌ژیم كه‌ یه‌كێك له‌ كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی و دیموكراتیكه‌كانی جیهانه‌ ، زیاتر باس ئه‌كه‌م.ئه‌مڕۆ له‌م وه‌ڵاته‌دا زیاتر له‌ 30000هه‌زار كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ژین و نیزیك به‌ 200كۆمه‌ڵه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌ ، به‌ڵام بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌هید كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هیچ جێگایه‌كی ئه‌م وه‌ڵاته‌ دا 200كورد پێكه‌وه‌ كۆ نابنه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ حاڵێك دا كه‌ هه‌مو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ كوردیانه‌ پاره‌ له‌ ده‌وڵه‌تی سوید وه‌ر ده‌گرن بۆ خزمه‌تی زمان و كولتور و پێشكه‌وتنی كورد و نێزیك كردنه‌وه‌ی كورده‌كان له‌ كۆمه‌ڵگای سویدی.به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ئێمه‌ی كورد نه‌مان توانیه‌وه‌ لۆبیه‌كی وا دروست بكه‌ین كه‌ كاتێك باسی كورد ده‌كری یان سیمینارێك له‌ سه‌ر كورد ده‌گیردرێ خه‌ڵكی بێگانه‌شی تێدا بێ ، ڕۆژ نیه‌ گوێمان له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی كۆڕ و كۆبونه‌ویه‌ك له‌ سه‌ر كورد نه‌بێ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌مو قسه‌كه‌ر و گوێگره‌كان هه‌ر خۆمانین ، به‌شداربوه‌كانیش یان هه‌مو سه‌ر به‌ لایه‌نێكن یان هاتون كه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی كوردی.كوردی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات له‌وپه‌ڕی پاسیڤی دا خه‌ریكن هه‌م له‌ ئه‌وروپا لێك دا ده‌بڕدرێن و هه‌م له‌ كۆمه‌ڵكای كوردستانیش دور ئه‌كه‌ونه‌وه‌.به‌ پێی ده‌ستوری بنگه‌یی سوید هه‌مو كه‌سێ حه‌قی هه‌یه‌ كه‌ زمانی دایكی خۆی بخوێنێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی دیاری كراوه‌ و ده‌وڵه‌ت مامۆستا و مه‌كته‌ب دابین ده‌كا ، كه‌چی زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ مامۆستایی زمانی كوردی ده‌كه‌ن نه‌ پسپۆڕی ئه‌و به‌شه‌ن و نه‌ به‌ باشی له‌ زمانه‌كه‌ شاره‌زان و منداڵی كورد وا لێ ده‌كه‌ن كه‌ حه‌زی له‌ خوێندی زمانی دایكی نه‌بێ.جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له‌ هه‌ر باژێڕێك دا زیاتر له‌ 100 كوردی لێ بێ ئه‌وا بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا له‌ 3 لاوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.كوردی وا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ 10 جێگاش شه‌وئاهه‌نگ هه‌بێ به‌شداری هه‌موی ده‌بێ به‌ڵام بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی له‌ سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د یان ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌لێی له‌ سوید دا كورد ناژین....كۆمه‌ڵه‌ی كوردی به‌ ناوی كورد و كوردستان سه‌بت كراوه‌ و به‌ ناوی خزمه‌ت كردنی كورد پاره‌ وه‌ر ده‌گرێ كه‌چی له‌ واق دا بونی نیه‌ ، كۆمه‌ڵه‌ی وا هه‌یه‌ كه‌ ناوی خۆی ناوه‌ فیدراسیۆن و ساڵانه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار كرۆنی سویدی وه‌رئه‌گرێ كه‌ گوایه‌ هه‌وڵی پێشخستنی كوردی سوید و تێكڵاو كردنیان له‌ ناو كۆمه‌ڵگای سویدی ئه‌دا ، كه‌چی سه‌رۆكی وایان هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ بیست ساڵه‌ لێره‌ ئه‌ژی هێشتا زمانی سویدی فیر نه‌بوه‌ و مته‌رجمی بۆ ئه‌گرن... كه‌سانێك هه‌ن به‌ ناوی كورد و كوردستانه‌وه‌ مانگانه‌ پاره‌ وه‌ر ئه‌گرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ قازانجی كورد بێ نایكه‌ن و له‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێك دان و ته‌نیا كێشه‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆیان له‌ به‌رچاو ئه‌گرن... به‌داخه‌وه‌ حیزبه‌ كوردیه‌كان لێره‌ش كورده‌كانیان وه‌ك ناوخۆی وه‌ڵات پارچه‌ پارچه‌ كردوه‌ و ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌ندام یان لایه‌نگریان نه‌بێ ئه‌وا هه‌رچه‌ند پسپۆڕیش بێ به‌ فلسێك نایكڕن.ڕۆشنبیر و مامۆستای زانكۆ و خاوه‌ن پیشه‌كانی دیكه‌شمان له‌م لێك دابڕانه‌ دا به‌دور نین و ئاوی دوانیان به‌ جۆگه‌یه‌ك دا ناچێ.ئه‌م هه‌مو كورده‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌وروپا و وه‌ڵاتانی دیكه‌ دا ئه‌ژین ئه‌گه‌ر هه‌ركامه‌ و له‌ هه‌فته‌یه‌ك دا ته‌نیا یه‌ك كات ژمێر كاتی خۆیان بو نه‌ته‌وه‌كه‌یان ته‌رخان بكردایه‌ ئه‌وا بێگومان هه‌م باشتر لێك نێزیك ئه‌بوینه‌وه‌ و هه‌م گه‌لانیتریش زۆرتر له‌ سه‌رمان ورد ده‌بونه‌وه‌ و دۆسته‌كانیشمان به‌ ئاسانی ده‌ر ده‌كه‌وتن.كوردی ده‌روه‌ی وه‌ڵات و ناوه‌وه‌ی وه‌ڵات ده‌بێ وه‌خۆ بێنه‌وه‌ و به‌ خۆ دا بچنه‌وه‌ و هه‌مو له‌ ده‌ور یه‌ك دروشم و داخواز و داواكاری كۆ بنه‌وه‌ وئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری كێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان و كۆتای هاتن به‌ بێ مافی نه‌ته‌وه‌ی 40میلیۆنی كوردستانه‌.شه‌رمه‌ بۆ كوردێك كه‌ له‌ هه‌نده‌ران ئه‌م هه‌مو ئازادی و ئیمكاناته‌ی هه‌یه‌ نه‌ك هه‌ر هه‌وڵی نێزیك كردنه‌وه‌ی كورده‌كان لێك نادا به‌ ناوی خزمه‌ت كردن به‌ كورد پاره‌ی ئه‌م وه‌ڵاته‌ هه‌ڵ ئه‌لوشێ .كورد تا كه‌ی ده‌یه‌وێ بن ده‌ست بژی ، داخوا تامی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ێی ده‌بێ چی بێ كه‌ وا پێوه‌ی ڕا هاتوین و بوه‌ته‌ ئه‌مری واقیع بۆمان.كورده‌كانی ئه‌روپا و وه‌ڵاتانی تری هه‌نده‌ران زۆر بێ به‌رپرسیارن و هیچ گوێ به‌ ئه‌و هه‌مو زوڵم و زۆره‌ی له‌ كوردستان هه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ ناده‌ن و بێ هه‌ڵوێستن .منداڵێكی چوارده‌ ساڵه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ تاوانی ڕۆژو خواردن له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ ژێر زه‌ربه‌ی شه‌لاق دا گیانی له‌ ده‌س دا به‌ڵام چوارده‌ كوردی ئه‌روپا خۆیان تێ نه‌گه‌یان . 425 سه‌رباز(عه‌سكه‌ر)ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ته‌جاوزیان به‌ كچێكی كورد له‌ باكوری كوردستان كرد كه‌چی 4 كوردی ئه‌وروپا به‌ سه‌رخۆیان نه‌هێنا..هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ 20 كورد له‌ لایه‌ن عه‌ره‌به‌ موسڵمان و كۆنه‌ به‌عسیه‌كانی عێراقیه‌وه‌ سه‌ربڕدراون لێ به‌لێ كوردی ئه‌وروپا نایانه‌وی جه‌وی شه‌وه‌ خۆشه‌كانیان لێ تێك بچێ و خۆی لێ گێل ده‌كه‌ن ... ئه‌دی باشه‌ ئه‌م هه‌موو فیدراسیۆن و كۆمه‌ڵه‌ كوردیانه‌ كه‌ ساڵانه‌ به‌ ده‌یان ملیۆن پاره‌ وه‌ر ده‌رگرن خه‌ریكی چین ؟!!!!بریا كورد له‌ جیاتی 40میلیۆن 4 میلیۆن بایه‌ به‌ڵام وه‌ك جوله‌كه‌ بڕوای به‌ خۆی و مافه‌كانی هه‌بایه‌... هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home