خۆ پاراستن له ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی!!
خۆ پاراستن له ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی!!
ماوه ماوه سه‌ردانی "ماڵپه‌ڕ" ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانم لکێنی ماڵپه‌ڕو سایتی نوێی لێ زیاد کراوه یان نا. ئه‌م جاره‌یان"حسب حال" سه‌رنجی ڕاکێشام. عێرفان قانعی فه‌رد، وه‌رگێڕ و خاوه‌نی وێبلاگی (حسب حال)ه. ماوه‌یه‌که نوسین و وتووێژه‌کانی له سایته فارسیه‌کان و هێندێکجار هه‌مان نوسین له سایته‌کوردییه‌کان بڵاوده‌کرێنه‌وه. گه‌لێک بابه‌ت و وه‌رگێڕان و وتووێژی تێدایه. پاشتر زانیم کورده و له دایکبووی شاری مه‌ریوانی ئازیزه. له کورتی بیبڕمه‌وه، ئه‌مڕۆش هه‌روا سه‌ردانی وێبه‌که‌یم کرد چاوم به "محمد قاضی مترجم راه ازادی" که‌وت. ئه‌زیش ده‌ستم کرد به‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که که یادکردنه‌وه له‌و وه‌رگێڕه به‌ناوبانگه بوو. له ناو یادکردنه‌وه‌که‌دا ئه‌م وتانه‌ی خواره‌وه سه‌رنجی ڕاکێشام: "قازی هیچکات له‌سه‌ر کێشه‌ی کوردا پێداگری نه‌ده‌کرد. چونکه "ناسیونالیزم"ی به جۆرێک له ده‌مارگرژی توێژه‌کان ده‌زانی. به گاڵته ده‌یگوت: [ له کوردستان و ئازه‌ربایجان‌و کرمانشا ته‌لێکی دڕکاوی به ده‌وری ئه‌م ده‌ڤه‌ره گه‌ور‌یه‌دا دانێن و بڵێن ئه‌مه کوردستانی ئێوه، ئایا ده‌کرێ که‌لتوری ئێران و کورد له‌یه‌کدی هه‌ڵاوێردرێ؟... له‌بنه‌ڕتدا مه‌گه‌ر چه‌ند که‌س لێزان(تایبه‌تمه‌ند) و زانا‌و به‌تواناو وشیارو خاوه‌ن به‌ڵێنی کوردمان هه‌یه؟
کتێبی رایشی سێهه‌م چاولێکه‌ن له بزوتنه‌وه‌ی ئاڵمانیه‌کاندا shadow cabinet (کابینه‌ی سێبه‌ر) هه‌بوو، چه‌ند که‌س شالیار هه‌بوون و جێگره‌کانی هه‌رکامیشیان دیاریکرابوو، ئێمه‌ی کورد چ که‌سێکمان هه‌یه؟ هه‌ر که‌سێک هاتۆته مه‌یدان، ته‌نێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی سۆز‌و هه‌ست و ئاڵۆزیی و ده‌مارگرژی و پله‌و پایه‌و به‌رژه‌وه‌ندی بووه‌و مه‌ردمیش ناوشیارو بێهه‌واڵ... به چه‌کیش ناکرێ کارێک بکرێ، له گۆڕه‌پانی جیهانیدا ئێمه هیچکاره‌ین، که‌س ئێمه ناناسێ، ڕێبه‌رانی کورد چ کارێکیان کردوه؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه نیه هه‌زاران گه‌نج و لێهاتوو و مێشکمان له ده‌ست داوه!
هه‌مووان گازنده‌یان لێم هه‌یه که "کاکه هیچت بۆ کورد نکردوه!" باشه بابه‌که‌م! له سه‌رده‌می گه‌نجێتیدا من کوردی فێر نه‌بووم، ناسراویه‌کی ئه‌وتۆم له‌سه‌ر زمان و وێژه‌ی سه‌رده‌می کوردی نیه، به زۆریش که نابێت، له‌وه‌ش زێده‌تر، به زمانی فارسی و به به‌ربڵاوی به‌رهه‌مه‌کانم ڕوبه‌ڕوی کۆمه‌ڵ ده‌که‌مه‌وه. له کوردستانی ئێمه به که‌سێک که کتێب و بابه‌ت ناخوێنێته‌وه، به‌ڕێوه‌چوونی ژیانی منیش وه‌رگێڕانه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه له نێوان 70 به‌رهه‌می مندا "کورد‌و کوردستان، سه‌لاحه‌دین، ژانی گه‌ل و زارا سه‌باره‌ت به کورده‌کانن" باشه ئیتر سنوری توانای ئه‌ز هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو!]
به واتایه‌کی دیکه قازی،" تعصب"ی کوێر کوێرانه‌ی نه‌بوو، زۆرتری کاتی به وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه ناوازه‌کانی جیهانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌کردو بۆ وی وه‌رگێڕانی مێژووی پڕ له ئاڵۆزی و ناکامی کورده‌کان چێژێکی نه‌بوو. له ڕاستیدا ڕه‌نگه چاوه‌ڕوانی که‌سانی به گله‌یی، بێ"انصاف"و ڕه‌خنه‌گران، که‌مێک زێده بوو بێ! له ئه‌و په‌ڕی ئازادی‌دا، بڕوای خۆی ده‌رده‌بڕی و دیاره وه‌ک مرۆڤێکیش بۆچوونه‌کانی جێی ڕێز بوو. حه‌زیده‌کرد وه‌رگێڕێکی بواری ئه‌ده‌ب بێت، نه‌ک وه‌رگێڕێکی ڕامیاری! وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵی به سیاسه‌تی کوردان خۆش نه‌بێ!."
ئه‌و ده‌قه که به فارسی نوسرا بوو ئه‌زیش ئه‌و به‌شه‌ییم لێکرده کوردی و سه‌ره‌تا بۆیه‌م وه‌رگێڕا که به‌بێ لێدوان لێره(وێبلاگی کوردستان) دایبنێم بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران بۆخۆیان هه‌ڵی سه‌نگێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌دا هێندێک له‌و ڕستانه‌م له یه‌کێک له‌و کورده فارسی نوسانه‌ی که ئه‌ویش خزمه‌تێکی فره دیاری به وێژه‌ی فارسی کردوه و ده‌یان چیروک و ڕۆمانی کوردی هه‌ر به‌و زمانه به‌رهه‌م هێناوه‌م گوێ لێ ببوو، هه‌ر بۆیه به پێویستم زانی که ئاوڕێکی هه‌رچه‌ند بچۆک له‌و بستێنه بده‌مه‌وه‌و نه‌ک زۆر به قووڵی لێی ڕابمێنم.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش به هۆی سایته فارسیه‌کانه‌وه له هه‌واڵی هاتنی نوسه‌ری به‌تواناو خۆشه‌ویستی هه‌ژاران، خاوه‌نی ده‌یان چیرۆک و چه‌ندین ڕۆمان، عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیانم بۆ ئوسترالیا بیست. ده‌روێشیانم له "ابر سیاه هزار چشم"وه ناسیبوو. دواتریش و به به‌رده‌وامی به‌رهه‌مه‌کانیم، ئه‌وانه‌ی ده‌ستم پێیان ڕاگه‌یشتبێ خوێندۆته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌روێشیانم ناسی خۆزگه‌م ده‌خواست به‌رهه‌مه‌کانی و به‌تایبه‌ت چیرۆکه‌کانی به زمانی شیرینی کوردی بنوسێ و مناڵان و لاوانی ئێمه به زمانی دایک بیان خوێننه‌وه و بۆخۆشم زیاتر چێژیان لێوه‌رگرم. زۆر که‌ڵه نوسه‌ری گه‌وره‌ی گه‌لی ئێمه له به‌ر بارودۆخی کوردستان و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژێر سێبه‌ری داگیرکه‌راندا ناچاربوون به زمانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بنوسن و سه‌ره‌نجام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕوویی ئه‌ده‌بیه‌وه به‌رهه‌می مه‌زن و شایانیان ئافراندوه، خزمه‌تێکی فره‌یان به‌زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه کردوه. عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، یه‌شار که‌مال، سه‌لیم به‌ره‌کات و وه‌رگێڕی به‌توانا محه‌ممه‌د قازی و گه‌لێکی تر له نوسه‌رانی ناوداری کوردن که به زمانی فارسی و تورکی و عاره‌بی نوسیویانه‌و ته‌نانه‌ت زمانی دایکیشیان تاڕاده‌یه‌ک له بیر چۆته‌وه یان هێنده لاوازن که نه‌کارن پێی بنوسن. ئه‌مانه هه‌مووی به‌شێکن له تراژیدیای ژێرده‌سته‌یی و چه‌وسانه‌وه‌ی بێپسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
ده‌روێشیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فارسی نوس بوه به‌ڵام له هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانیدا چێژ‌و تامی کوردی ده‌کرێ. ژێنگه‌ی چیڕۆکه‌کانی کوردستان و به‌ندیخانه‌ی داگیرکه‌رانه و هه‌ڵکوڵاوی ژیانی خۆی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی و له ناویشیدا ژیانی به‌ش مه‌ینه‌تان بووه. گه‌لێک پێم خۆش بوو که له نزیکه‌وه بیبیم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گله‌یی ئه‌وه‌ی لێبکه‌م که بۆچی هێشتا وه‌ک کوردێکی کوردی نه‌زان فارسی نوسه‌و زمانی داڵگی ژبیر کردوه. زۆر په‌ێڤم پێ‌بوو، گه‌لێک پرسیارم هه‌بوو تا له نزیکه‌وه ئاراسته‌ی بکه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕێز‌و خۆشه‌ویستیه‌کی تایبه‌تیم بۆی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش هیوادار بووم که بێته ئه‌ده‌ڵاید و لێره بیبینم. له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی بانگیان کردبوو نه‌م ده‌ناسین تا لێیان بپرسم یان هه‌وڵی هێنانی بۆ ئێره بده‌م. به‌هه‌رحاڵ ڕۆژێک کت‌وپڕ دۆستێکی به‌رێزی سنه‌یی به ته‌له‌فوون ئاگادری کردم که هه‌ر ئه‌و ڕۆژه کاک عه‌لی ئه‌شره‌ف کۆڕێکی هه‌یه!. هه‌رچه‌ند دره‌نگ بوو به‌ڵام خۆم گه‌یاندێ. کاتێک گه‌یشتم هێشا ئه‌و نه‌گه‌یشتبوه کۆڕه‌که. به‌وه‌یا که کاروباره‌که ئه‌نجومه‌نی فارسه‌کان ڕایپه‌ڕاندبوو پێم وابوو ده‌بێ فارسگه‌لێکی فره له‌وێ ئاماده بن و ئه‌زیش ئه‌وه یه‌که‌م جاره به‌شداری خڕبوونه‌وه‌یه‌کی فارسان بکه‌م. پاشان ده‌رکه‌وت که جگه له ده‌دوانزه کورد، نزیک بیست تا سی که‌سێک ئاماده‌ی کۆڕه‌که بوون!. به‌خۆمم گوت کاک عه‌لی ئه‌شره‌فی هێژا گه‌ر په‌نجاساڵی دیکه‌ش خزمه‌تی فارسی بکه‌یت هه‌ر کوردی و له‌به‌ر کورد بوونه‌که‌شت له خۆشه‌ویستی ئه‌وان بێبه‌شی. هه‌موومان له‌بیرمانه که محه‌ممه‌د قازی کۆچی دوایی کرد پێان ڕه‌وا نه‌بینی که کوردستانیه‌کان به شێوه‌یه‌کی شایان پێشوازی له ته‌رمه‌که‌ی بکه‌ن و ڕێزی بگرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌وانشاد هه‌ر ته‌رمه‌که‌ی بۆ خاکی کوردستان مایه‌وه و هه‌موو به‌رهه‌مه‌کان و ژیانی پێشکه‌ش به وێژه‌ی فارسی کرد و ئه‌و زوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد. گه‌ر بێژین ئه‌وه ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی‌یه نه‌ک ... ! به‌ڵام لێره ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی لێ نه‌بوو. وه‌ک بۆخۆیان ئێژن "ایرانی جماعت" له‌م شاره فره‌ن و که‌چی له‌وێ دیار نه‌بوون.
نامه‌وێ له‌باسه‌که لاده‌م. له محه‌ممه‌د قازییه‌وه باسه‌که‌مان ده‌ست پێ‌کرد. محه‌ممه‌د قازی، ئه‌و که‌سه‌یه که به‌وه‌رگێڕانی زیاتر له هه‌فتا به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و مێژوویی له نوسه‌رانی ناوازه‌ی جیهانی بۆ سه‌ر زوانی فارسی، خزمه‌تێکی فره دیاری به زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسان کرد. له‌و هه‌فتا کتێبه سێ چوار وه‌رگێڕدراوی له کوردیه‌وه بۆ فارسی تێدایه و ئه‌وانه‌ش به‌که‌م نابینم. زۆرن ئه‌و کوردانه‌ی هێشتا به نوسینی به‌رهه‌مه‌کانیان به‌زمانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و وه‌رگێڕان بۆ سه‌ر ئه‌و زمانانه له زمانه زیندوه‌کانی جیهانه‌وه، خزمه‌تی ئه‌و زمانانه ده‌که‌ن. هه‌روه‌ک گوتمان یه‌شار که‌مال، عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان، محه‌ممه‌د قازی، سه‌لیم به‌ره‌کات و گه‌لێکی دیکه‌ش له‌وانه‌ن که به زمانی عاره‌بی، ترکی و فارسی به‌رهه‌می گه‌وره‌یان ئافراندوه و ته‌نانه‌ت بوونه ناوێکی دیار له ناو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و زوانانه، به جۆرێک که زۆر له کوردان تا ئه‌م دواییانه‌ش به گومانه‌وه کوردبوونی ئه‌وانه‌یان ده‌په‌ژراند.
بێ‌شک بار‌و دۆخی کوردستان و ژیانی کۆڵه‌مه‌رگی نه‌ته‌وه‌که‌مان و زۆرداری و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌پساوه‌ی کورد به ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر توانیویه‌تی کاریگه‌ری نه‌خوازراوی له‌سه‌ر گه‌لێک له تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌بێت. ئه‌و کاریگه‌ریه‌ش بۆ وێنه نه‌زانینی زمانی دایک و له بیربردنه‌وه‌ی به هۆی ڕاگواستن له لایه‌ک و به‌ربه‌ستکردنی زوانی دایک و ڕێگرتن له به‌کارهێنان و پێخوێندنی له‌و لای دیکه‌وه، ڕه‌نگه به‌شێکی ئه‌و هۆکارانه بن. بێگومان ئه‌وه به‌شێکه له تراژیدیای هه‌وڵدان بۆ تواندنه‌وه و له‌ناوبردنی کورد‌و مێژووی سه‌ده‌کانی ڕابردووی ئه‌م نه‌ته‌وه، پڕه له‌و هه‌وڵانه.
ئه‌گه‌رچی داگیرکه‌ران و دوژمنانی زمانی کوردی توانیان ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی لێهاتوه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه ناچار بکه‌ن به زمانی ئه‌وان بنوسن و به‌رهه‌م بێنن، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه به‌رهه‌مه‌کانیان شه‌کڵی کورده‌واری و کوردیان پێوه‌یه و زمانی کوردیش نه‌ک هه‌ر نه‌مردو نه‌توایه‌وه به‌ڵکوو به‌گژ هزری تواندنه‌وه دا چوه‌وه و ملی توێنه‌ره‌وانی شکاند‌و ئه‌مڕۆ به ڕژدی ملی هه‌ورازه ڕێی زیندوو کردنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی گرتوه و خه‌ونی دژبه‌رانی زمانی کوردی ناو قه‌ڵای چه‌وساندنه‌وه‌ی زڕاند .
ئه‌گه‌ر، ناچاری هۆیه‌کی ئه‌و کاره بێت و به‌رهه‌مێکی ڕێتێچووی دۆخی ژیانی کورد و ژێرده‌ست مانه‌وه و داپڵۆسینی داگیرکه‌ره دڵڕه‌که‌کان بێت، یانیش نه‌شاره‌زایی و که‌م توانایی له زمانی دایک گه‌ر هۆیه‌کی ئه‌و دیارده‌یه و به‌رهه‌مێکی ڕاسته‌وخۆی دیکه‌ی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه بێت. ئاسایی دێته به‌رچاو گه‌ر مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی ڕواڵه‌تیه‌وه سه‌یری ئه‌و ڕاسته‌قینه‌یه بکات، به‌ڵام ئاخۆ ده‌کرێ هه‌روا به سێنایی ئه‌و هۆکاره به‌گه‌روی هزرماندا گه‌روماندا ڕۆیکه‌ینه خواره‌وه. ئایا ده‌کرێ یه‌شار که‌مال که ئه‌وه‌نده شاره‌زاو به توانا بێت و خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه به‌پێزانه بێت بڵێین نه ده‌کاری زمانی دایکی فێر بێت و یان له بیر خۆی نه‌باته‌وه. تازه گه‌ر بێژین دۆخی کوردان له باکوری ڕۆژئاڤای کوردستان له بن سیاسه‌تی که‌مالیزم دا نوزه بڕاو ببوو یاشاریش ناچار بوه دۆخه‌که به‌وجۆره‌ی هه‌بوه بپه‌ژرێنی و له‌و ڕێگایه‌وه نوزه‌یه‌کی هه‌ر چه‌ندیش که‌می لێوه هاتوه، خۆ ناکرێ بێژین ڕه‌وانشاد محه‌ممه‌د قازیش له دۆخێکی له‌و شێوه‌دا بووه. هه‌روه‌تر به‌ڕیز ده‌روێشیان. چه‌وسانه‌وه و زۆرداری و ئه‌تککردن و داپڵۆسین له هه‌ر شوێنک کوردی لێ هه‌بوو بێت(کوردستان)، هه‌بوون و به داخه‌وه ئێستاش هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و دۆخه نه‌یتوانیوه زوانی ئه‌م نه‌ته‌وه بتوێنێته‌وه و بێ نوزه‌ی بکات. له‌و سۆنگه‌وه ئێژم که م. قازی بۆخۆشی هۆکارێکی دوره‌په‌رێزی له زمانی دایک بووه. یان به‌ڕێز ده‌روێشیان ناکرێ هه‌روا به سێنایی زمانی داڵگی له‌بیر بکات، له‌کاتێکدا بۆخۆی مامۆستای مناڵانی کوردی گونده‌کانی کوردستان بوه. ئه‌ی ده‌بێ هۆکاری ئه‌م په‌تایه بۆ چی بگێڕینه‌وه و کێشه‌که له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. به‌شێکی ئه‌و په‌تایه، ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ بێ ئاسۆیی داهاتووی زوانی دایک و سه‌پێندرانی ئه‌و هزره‌ی که داهاتوومان به فێربوونی زمانی فارسی و ترکی و عاره‌بیه‌وه به‌نده، بگه‌ڕێته‌وه. له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه که کوردیان بنده‌ست کردوه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که زمانی کوردی وه‌ک زمانێکی دواکه‌وتوو نیشان بده‌ن و بێکاریگه‌ری بکه‌ن، به جۆرێک که خۆ خه‌ریک کردن به فێربوونی زمانی کوردییه‌وه وه‌ک هه‌وڵێکی بێ ئاکام ده‌نرخێندراو به پێچه‌وانه نه‌زانینی زمانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و نه‌په‌یڤین پێی، به خاڵێکی لاواز ده‌بینراو ئاماژه‌ی دواکه‌وتوویی بوو. ئه‌م هزره هه‌ڵته‌کێنه‌رو هه‌ڵه پڕووکێنه‌ره ژیانی خه‌ڵکی ئاسایی و گه‌نج و خورتی کوردیشی گرتبوه‌وه.
له هه‌موو ئه‌وانه خراپتر‌و هانده‌رتر گوایه خۆ پاراستن له ده‌مار گرژی نه‌ته‌وه‌یی‌یه که هه‌ندێکانی والێکردوه زمانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بکه‌نه زمانی ئاخافتن و نوسینیان. یان پێ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه که به پرسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانرێن دانه‌گرن، هۆکار یان گرێ پووچکه‌یه‌کی دیکه‌ن. قانعی فه‌رد ئێژی: "قازی هیچکات له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد پێداگری نه‌ده‌کرد. چونکه "ناسیونالیزم"ی به جۆرێک له ده‌مارگرژی توێژه‌کان ده‌زانی. پرسیار ئه‌وه‌یه گه‌لۆ یه‌کێک له هۆیه‌کانی ئاوڕنه‌دانه‌وه‌و خزمه‌ت نه‌کردنی زمانی کوردی له لایه‌ن ئه‌وبه‌ڕێزه‌وه هه‌مان پێداگری نه‌کردنه نه‌بوه‌و نیه. گه‌ر وابێ ئایا به‌ڕاستی باسکردنی چه‌وسانه‌وه‌و بێبه‌شی کورد‌و دابه‌شینی خاک و سامانی کوردستان له لایان داگیرکه‌ران و هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ ڕزگاربوون لێی و په‌یڤین و هه‌وڵدان بۆ فێربوونی زمانی دایکیش پێداگری له‌سه‌ر ناسیۆنالیزمن. به‌ڕاستی مل به‌ردانه‌وه و په‌سه‌ندکردنی ڕۆژه‌ڤی ڕۆژگاری کورد به خۆ لادان له پێداگری ناسیونالیستانه ده‌ژمێردرێ. پاشان قانعی فه‌رد، له زوانی ڕه‌وانشاد م. قازییه‌وه ده‌ڵێ: به گاڵته‌وه ده‌یگوت" [ له کوردستان و ئازه‌ربایجان‌و کرمانشا ته‌لێکی دڕکاوی به ده‌وری ئه‌م ده‌ڤه‌ره گه‌ور‌یه‌دا دانێن و بڵێن ئه‌مه کوردستانی ئێوه، ئایا ده‌کرێ که‌لتوری ئێران و کورد له‌یه‌کدی هه‌ڵاوێردرێ؟". پێداگری له‌سه‌ر کێشه‌و پرسێکی ڕه‌وا جا ئه‌و پرسه گه‌ر پرسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان پرسێکی سیاسی بێ، گه‌ر به ده‌مار گرژی لێکبدرێته‌وه ئه‌ویش له لایه‌ن که‌سێکه‌وه که بۆ خۆی تاکێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی مافخوراوه، جگه له که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری دۆخی ژیانی یان ئایدۆلۆجی چیدیکه ده‌گه‌یه‌نێ. له‌وه‌ش زیاتر وه‌ک قانعی فه‌رد له زمانی م. قازییه‌وه نوسیویه‌تی که گه‌ر کوردستان به ته‌لێکی دڕکاوی! سنوردار بکه‌ین و بڵێن فه‌رموون ئه‌وه کوردستانه‌که‌تان! و ده‌پرسێ، ده‌کرێ که‌لتووری ئێران و کورد لێک هه‌ڵاوێردرێ؟ به‌داخه‌وه ئه‌م شێوه هزرینه ته‌نێ هی ئه‌و به‌ڕێزه نیه و زۆرن ئه‌وانه‌ی ئێستاش به‌و شێوه‌یه ده‌نواڕن. منیش ئێژم ئه‌رێ گه‌لۆ بۆ ناکرێ؟. که‌لتوری ئێران چیه و چ بایه‌خێکی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر چه‌پۆکه‌ی زمان و که‌لتور تاڵانکراو هه‌یه؟ ئێران کوا که‌لتورێکی له بوخچه نراوی لێکدانه‌بڕاوه. که‌لتوری کورد و فارس که ئێران به هی خۆیان ده‌زانن کوا یه‌که. منێکی خاوه‌ن حه‌یران و لاوک و سیاچه‌مانه، خاوه‌ن خاک و زووان و مێژوو و جوگرافی تایبه‌تی خۆمم، بۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وان جیا نیم؟. ئه‌و ئێرانه که بۆ کورد دۆزه‌خێک زیاتر نه‌بووه و ده‌یان و سه‌دان محه‌ممه‌د قازیی له لێسه‌ندوه‌و فارسێندراوه. ئه‌و ئێرانه‌ی که تا ئێستاش پاراستنی چوارچێوه دێزو ڕه‌زاگرانه‌که‌ی بۆته ڕێگرێکی دژوار له‌سه‌ر ڕێگای ئازدبوونمان، کامه به‌هشتی خه‌ونی ئێمه‌ی تێدایه؟ کوردێک که هه‌رده‌م له‌م ئێرانه‌دا به‌داواکردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی تۆمه‌تی که‌رتوپه‌رت کردنی ئه‌و چوارچێوه‌یه نا پیرۆزه‌ی دراوه‌ته پاڵ و له‌ژێر ئه‌م په‌رده‌و بیانوه‌شدا زیاتر داپڵۆسێنراوه، بۆ به ده‌مارگرژ و کوێر ده‌قه‌بڵێنرێ. به‌ڵی ده‌کرێ لێکی هه‌ڵاوێرین و وه‌ک دوو دراوسێ ده‌توانین بژین و ئه‌وکات سه‌رمان به ئه‌ندازه‌ی یه‌ک به‌رز ده‌بێ و ده‌کرێ لێکی هه‌ڵاوێرین. من جیام و سه‌دان فرسه‌ک و پێنگاو له‌وانه‌وه دوورم. ئێژم خۆزگه م. قازی ڕه‌وانشاد له ژیاندا بایه‌و پێم بگوتایه، گه‌لۆ تۆ له‌و دڕکدارانه نزیکی و به زمانی ئه‌وان له‌گه‌ڵم ده‌په‌یڤی ده ده‌ستم دامێنت تازوه پێان بێژه ئه‌و تێلدڕوه به‌ده‌وری کوردستانه‌که‌ماندا بکێشن و برامان برایه‌تی و کیسه‌و ماڵمان جیایه‌تی. گه‌لێک له فارسه‌کان پێیان وایه کورستان گه‌ر سه‌ربه‌خۆ ببێت کوردان له برسان ده‌مرن و له دنیا داده‌بڕێن. وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستان شاخێکی ره‌که‌ن و دێمه‌کار یان ده‌شتێکی کاکی به‌کاکی هیچ تیا سه‌وزنه‌بووی ڕوته‌ڵه بێت. خۆ گه‌ر واش بێت مردن له کوردستانێکی ئازاد‌و دور له‌سێبه‌ری داگیرکه‌ران، هه‌زار ژیانی ژێر چه‌پۆکه‌یی به قوربان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌رده‌م به پله دوو، نزم و کێوی لێمان ده‌ڕوانن. کوا ئه‌و ڕۆژه‌ی له چاوو سێبه‌ری داگیرکه‌ران ڕزگارمان ده‌بوو. من هێشتاش ڕێز بۆ توانایی ڕه‌وانشاد محه‌ممه‌د قازی داده‌نێم و ئه‌و خزمه‌ته‌ی به وێژه‌ی فارسیشی کردوه به خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌زانم و گه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌م هێنده بێکه‌س و پێخوستکراوو نه‌بووایه ئاوا له‌گه‌ڵی نه‌ده‌پیڤیم. گه‌ر وڵاته‌که‌م سنور (تێلدڕو)ی خۆی هه‌بایه و کیانی سیاسیم هه‌بایه ئه‌مڕۆ نه ئه‌و ده‌بووه فارسی وێژو فارسی نوس و نه ئه‌زیش گازنده‌م لێ ده‌کرد.
هه‌یاران، نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به‌گژ تواندنه‌وه‌دا بچێته‌وه. به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بکات که ده‌یانه‌وه‌ی ناوی کورد‌و کوردستان نه‌هێڵرێ و بکرێته به‌شێک له فارس(ئێرانی)، ترک و عاره‌ب. کوردێک که سیاسه‌تی جینۆسایدی له‌دژ به‌کار هاتوه به‌کام پێوانه ده‌مارگرژه‌و کوێرانه پێرۆی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی ده‌مارگرژه. پێداگرتن له‌سه‌ر بنبڕکردنی تواندنه‌وه‌و به‌فارسکردن و وه‌ده‌ستهێنای مافه سروشتی و ڕه‌واو دیانپیانداروه‌کان کوێی ناسیونالیزمی بنئاژۆیه.
*****
له‌و کۆڕه‌دا که ڕێزدا عه‌لی ئه‌شرف له ئه‌ده‌لاید پێشکه‌شی کرد، کوردێکی کرماشانی له کاتی پرسیار‌و وڵامدا ڕوی کرده ده‌روێشیان و گوتی به بڕوای من ئه‌وه‌ی که تۆ ئێژی کرماشان و کوردستان، وه‌ک دوو شوێنی لێک‌جیا، جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه و کرماشانیش کوردستانه! بۆ ئێژی له کرماشانه‌وه چووم بۆ کوردستان؟ جیا له‌وه‌ی که به گاڵته‌وه گوتی "ئێمه ئه‌ڵێین کوردستان کرماشانه نه‌ک کرماشان کوردستان"به‌ڵام دواتر ئه‌ویش هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ی به‌کار هێنا که وریا بن نه‌که‌ونه داوی "ناسیونالیزمی افراطی" و له‌و باره‌وه پێدا چوو. من پێم وایه ئه‌وه ترسێکی بێجێیه. بۆ ده‌بێ باسی ڕاستینه مێژووییه‌که‌ی وڵاته‌که‌مان به ناسیۆنالیزمی توندڕێ لێک بدرێته‌وه. له به‌رامبه‌ردا پێم وایه شۆڤێنیزم دروستکه‌رو به‌هێزکه‌ری ناسیۆنالیزمه به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه. گه‌ر شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا نه‌بێ و هه‌وڵی توانه‌وه‌و له پنج ده‌ر‌هێنانی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست نه‌دات، پێویستی بوونی هه‌ستی ناسیونالیستی ئه‌ویش به‌شێوه‌ی "افراطی" له گۆڕێ‌دا نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافی دیاریکردنی چاره‌نوس مافێکی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌کانه و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌و مافه ناسیونالیزمی کوێر نیه به‌ڵکو مافخوازییه. هه‌مان ئه‌و مافانه‌ی که ئه‌مڕۆ مافێکی جیهانپه‌سه‌ند و دیانپێنراوی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ین. ئه‌وه نه‌ک جێگای ترس و حه‌وجێ به وریایی نیه به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره سیاسه‌تی فارساندن و عاره‌باندن و تورکاندن له‌لایه‌ک و هه‌وڵدان بۆ دابڕینی شار‌و گونده‌کانی کوردستان و به‌شێوه‌ی خشکانی سڕینه‌وه‌ی ناوه کوردییه‌کان و گه‌لێک سیاسه‌تی دیکه‌ی شۆڤێنیانه وه‌ک گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌و هه‌رێمه‌کانی کوردستانه که ده‌بێته هۆی دروست بوونی ئاڵۆزی، جێی مه‌ترسیه‌و حه‌وجێ به به‌گژداهاتنه‌وه‌یه. بۆ ئه‌و هێژایانه ئه‌و هه‌موو ئاکاره شۆڤێنیستیانه به مه‌ترسی ناو نابه‌ن که‌چی له‌وه‌ی که ئێمه به وڵاتی خۆمان بێژین کوردستان ده‌بێ وریا بین و وا نه‌یژین که دڵی شۆڤێنیسته‌کان بڕه‌نجێ. تۆ بڵی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ئازیزانه تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان له مه‌ترسی ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی وریا ده‌که‌نه‌وه یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌وه‌نده هاوپیشه‌کانی خۆیان له‌مه‌ترسی شۆڤێنزم ئاگادارکردبێته‌وه!.
له‌کۆتاییدا ئێژم، ئه‌وه‌ی ناوی "ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی" لێده‌نرێ، نه‌ک هه‌ر ده‌مارگرژی نیه به‌ڵکوو ئه‌وه مافخوازی و ڕێگرتنه له توانه‌وه‌و جینوسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. تێکۆشان له پێناوی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد تێکۆشانه بۆ ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ. ئه‌وه‌ی که خۆشی لێ نه‌بان ده‌کات و ده‌مارگرژی ده‌کاته بیانوو بۆ خۆ بواردن لێی ناتوانێ تێکۆشه‌رانی ئه‌و بواره له به‌رده‌وامیان بپرینگێنێته‌وه.
تێبینی: ئه‌و چه‌ند کۆڕسته‌یه‌ی وه‌رمگێراوه و بۆته ناوئاخنی ئه‌م بابه‌ته، هه‌ڵگری ئه‌وه‌یه گه‌لێک زیاتری له‌سه‌ر بنوسرێ. به‌ڵام من به‌وه‌نده کۆتایی به بابه‌ته‌که ده‌هێنم و با خوێنه‌ر خۆی لێ ڕابمێنێ و له‌سه‌ری ڕاوه‌ستێ.
25ی دیسمابه‌ری 2004
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home