له هه‌گبه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانمه‌وه(2)
له هه‌گبه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانمه‌وه(2)
ماوه‌یه‌ک بوو ده‌مان پاڵاوت!. له پشت جاده بۆ به‌ر جاده، له د‌شته تاڵ بۆ پاش ئاربه‌باو له‌وێش دیسان بۆ دۆڵی ساڵوک، قوڕنێ و زه‌ربه‌نێ. به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌و ساڵه له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕژیم نه‌خشه‌و پلان و سیاسه‌تێکی نوێی بۆ به چوکداهێنانی هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌برد. نه‌خشه‌ی گه‌مارۆو پلیشاندنه‌وه(محاصره و سرکوب) یان گه‌مارۆو داپڵۆسین. به که‌ڵک وه‌رگرتن له وه‌رزی زستان ده‌یخواست ئه‌و نه‌خشه گڵاوه‌ی جێبه‌جێ بکات. ئێمه‌ش ته‌واوی ئه‌و زستان(1986)ه رژیممان توشی ناکامی کردبوو، ئه‌ویش به‌وه‌ی که خۆمان له هێرشه‌کان ده‌پاراست و به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕێکخسته‌کانی خۆمان بۆیان ده‌ناردین له نیاز‌و پیلانی ڕۆژانه‌ێ ڕژیم ئاگادار ده‌بووین و له‌به‌رامبه‌ردا شوێنی خۆمان به‌جێ ده‌هێشت. هه‌رچه‌ند ڕژیم به نه‌هێنی و دزه دزه هێزی کۆ ده‌کرده‌وه و شوێنی پێشمه‌رگه‌ی ده‌دۆزیه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش له پلانه‌که‌یان ئاگادار ده‌بووین و وه‌ک ده‌ڵێن ده‌مانپاڵاوت، واته شوێنی خۆمان به‌جێ ده‌هێشت و به‌لانی که‌مه‌وه هه‌شت نۆ کاتژمێر ڕێگای پێ، به پێی پێشمه‌رگه، له‌و شوێنه دوور ده‌که‌وتینه‌وه.
ئه‌م خۆدزینه‌وه‌ش له هێرشه‌کانی ڕژیم تاکتیکی ئه‌وکاتی هێزو کۆمیته‌ی شارستان بوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌م تاکتیکه تاڕاده‌یه‌ک ڕژیمی توشی ناکامی و دۆژدامانکردبوو، هه‌ر له‌و کاته‌شدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی ماندوو کردبوو. به جۆرێک پێشمه‌رگه‌کان ئه‌مه‌یان ناو نابوو "ڕاکه ڕاکه". هێندێک جاریش ده‌گوترا دیسان "حیزبه و سڵامه‌ت به"یه. به‌ر‌هه‌مێکی دیکه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌وه بوو که زۆرترین کات ئێمه به ره‌و پشت جاده‌و کوێستانه‌کانی مه‌یدانان هه‌ڵده‌کشاین. ڕژیمیش له‌و ده‌ڤه‌ره به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌وڵی دوزینه‌وه‌ی ده‌داین. و بۆ وێنه ڕژیم هێزی ده‌نارد بۆ گونده‌کانی نزیک و بناری چیاکانی ئه‌و ده‌ڤه‌ر‌ه‌و هێزیش بێ سێ‌ودوو به‌شاخی هه‌ڵده‌گێڕاین!. له وه‌ها کاتێکدا رژیم له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌شوێنمان بکه‌وێ، شوێنه‌کانی تۆپ باران ده‌کرد. به‌مه‌ش ده‌یویست هه‌رچی زیاتر ماندوومان بکات. له ڕاستیدا توشی ماندوبونێکی زۆر ده‌بوین. گه‌لێک له پێشمه‌رگه‌و کادره‌کان به ئاشکرا ناڕه‌زایه‌تیان له‌و "ڕاکه ڕاکه"یه ده‌رده‌بڕی. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وابوو له لایه‌ک ماندوو ده‌بین و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ڕۆژێک هه‌ر لوتمان به‌ڕووی ئه‌و هێرشه‌وه ده‌بێ و ناچاریش ئاکامه‌که‌ی بپه‌ژرێنین، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که نا‌بێ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕژیم گرتویه‌ته به‌ر ته‌نیا به ڕاکه ڕاکه و شوێن چۆڵکردن تێکبشکێنرێ، به‌ڵکوو ده‌بێ ئێمه گوڕپانی شه‌ڕ دیاری بکه‌ین و ڕۆژێک به‌گژ ئه‌و هێرشه‌دا بچینه‌وه، به‌مه‌ش له جیاتی ماندوو بوونی خۆمان لمبۆزی دوژمنمان ده‌شکاند.
****
زستان به‌ره‌و کۆتایی ملی ده‌ناو ڕۆژانی مانگی ڕه‌شه‌مه له کۆتایی نزیک ده‌بوونه‌وه و، به هاتنه‌ده‌ری گوڵه نه‌ورۆزه، مژده‌ی نزیکبونه‌وه‌ی به‌هارو نه‌ورۆزو خاکه‌لێوه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێناو چیدیکه هێزی بێوره‌ی سه‌رماو سۆڵی زستان به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت و هێزی له‌به‌ر بڕابوو. هیزی زۆرداری به‌فر و شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌ک به‌ره‌و پاشه‌کشه و توانه‌وه ده‌ڕۆیشت. به‌رجاده زیاتر له پشت جاده خاکه‌لێوه‌ی له باوه‌ش گرتبوو. لێوی خاک ناسک و نه‌رم به‌ڕوی گوڵه نێرگزه‌کاندا کرابووه‌وه و نێرگزه‌جاڕ، ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی داپۆشیبوو. دار‌و ده‌وه‌ن چرۆیان ده‌رکردبوو. گوڵ‌و گیا و هه‌ڵزو که‌ما له‌بن لێوی خاکه‌وه چه‌که‌ره‌یان کردبوو و به‌ئاسته‌م سه‌ریان وه‌ده‌رنابوو. سروشت به‌ره‌و ژیانه‌وه ملی ڕێی گرتبوو. بورجه‌کانی دار ئاوس و ته‌رازوو پێره‌ژن، به کۆتایی هاتنیان هه‌واڵی ئه‌م مژده‌یان به گوێماندا ده‌چرپاند. به‌رزاییه‌کانی پشتی "سه‌ی کانیالان"،" به‌رده ڕه‌ش"،"حه‌شاری شینکه‌ی"، قوڵه‌نگ"،"پیربه‌شیر و شاخی زه‌ردی"، پشتی سپێدارێ و ساڵوکی سه‌روو کۆخی عه‌به‌شه‌ریف"، به‌گشی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌لبه‌نده، ئامێزی گه‌رمیان بۆ پێشمه‌رگه‌کان کردبوه‌وه‌و له گه‌ڵ گوندنشینه زه‌حمه‌تکێشه‌کان له یه‌کێک له داویین شه‌وه‌کان و دوایین ڕۆژه‌کانی ڕه‌شه‌ممه‌دا، ئارامیان گرتبوو. مژده‌ی نه‌ورۆز و به‌هاری سروشت زینده‌وه‌رانی مه‌ستی ژیانه‌وه کردبوو. به‌هار وه‌رزی وه‌رزێر و مه‌ڕدار و هه‌ژاران چاو چاوێنی ده‌کرد و هیوا به ژیان و ژیانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌ده‌رکه‌وتنی گوڵه نه‌ورۆزه‌کان ڕوناکایی له دڵی مرۆڤه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ڕواندبووه‌وه.
****
ده‌رنگانی شه‌و بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر سروشتدا کێشابوو، هه‌موومان له دیوێکی سێ له چواردا به‌شێوی تێکهه‌ڵکێش خه‌وتبووین. من و ڕیشه هێشتا به ئاگا بووین. یه‌کێک له کوڕه‌کان له‌ده‌ره‌وه چاوه‌دێر بوو. کت و پڕ پێشمه‌رگه‌ی چاوه‌دێر سه‌ری له درگای ژوره‌که هینا ژور گوتی میوانێک له ده‌رێیه‌و کاری پێته. ئه‌زیش بێڕاوه‌ستان له درگا وه‌ده‌رکه‌وتم و خۆم گه‌یانده میوانه‌که. میوان، یه‌کێک له هاوڕێیانی ڕێکخستنی شار بوو. پاش هه‌واڵ پرسی و چاک و خۆشی نامه‌یه‌کی دایه ده‌ستم. به‌ده‌م کردنه‌وه‌ی نامه‌که‌وه ده‌نگوباسم لێپرسی. ئه‌ویش بێڕاوه‌ستان وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ڕێی پرسیارێکی وا وه‌ستابێ، گوتی: نامه‌که هه‌موو شتێکی تێدایه‌و "داره‌گوێز" به‌وردی نوسیویه‌تی. هێزێکی زۆری دوژمن له ده‌ورتان کۆکراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌ته‌مان هێرش بکه‌نه سه‌رتان. له ئێواره‌وه هه‌ر هێزه و ده‌گوازرێته‌وه بۆ سیاومه، کانی سوروو ئارمرده. پێشتریش پێگه گه‌وره‌کانی ناوچه‌که هێزێکی زۆری لێ مۆڵدراوه و بێگومان ئه‌وه‌ی ده‌زانن و لێی ئاگادارن!.
ئه‌زیش پێم گوت" به‌ڵی ده‌زانین! به‌ڵام ئه‌وه‌ی نایزانین ئه‌وه‌یه ئه‌وهێزه‌ی هاتونه ئه‌و شوێنانه به‌نیازه ئه‌مشه‌و به‌ره‌و کوێ و به‌چلایه‌کدا بجوڵێ. ئایا له‌وه‌ی دڵنیان که دوژمن ئاگای له بوونی ئێمه‌یه لێره؟!
ئه‌ویش گوتی: به‌و پێ‌یه که هێزه‌که له‌و شوێنانه کۆکراونه‌وه ڕه‌نگه به‌ره‌و به‌رجاده بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش سه‌د له‌سه‌د نیه. له‌وانه‌یه گشگیر بێت و پشت جاده‌و به‌رجاده هه‌موو بگرێته‌وه! چونکه هێزه‌که بێ شماره!!!
له دواییدا پێم گوت: با نامه‌که به‌چاکی بخوێنمه‌و‌ه بزانم "داره‌گوێز" چی نوسیوه. تۆ ده‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه یان بچیته کۆخی(...). له‌وێ پشویه‌ک بده و گه‌ر حه‌زتکرد له‌وێ بمێنه‌وه. زۆر سوپاس بۆ ماندوو بونت و سڵاوی داره‌گوێز و هاوڕێیانی دیکه بگه‌یه‌نه.
ماڵئاویم لێکرد و ئه‌و ڕۆیشت. پاشان چومه ژوره‌وه و نامه‌که‌م له به‌ر ڕۆشنای گڕسۆزه‌که‌دا خوێنده‌وه و ڕیشه‌ش گوێی لێگرت.
به‌ڕێز ...
"سڵاوێکی گه‌رمی شۆڕشگێڕانه‌تان لێ بێ‌و ماندوو نه‌بن.
هاوڕێیان! هه‌روه‌ک ده‌زانن ڕژیم سیاسه‌تی "محاصره و سرکوب"ی گرتۆته به‌رو ماوه‌یه‌که هێزێکی زۆری هێناوه‌ته بانه. به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌یشتۆته ده‌ستمان و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین، رژیم سیخوڕه‌کانی خستوته گه‌ڕ و به‌رده‌وام شوێن پێتان هه‌ڵده‌گرن. ئێواره دره‌نگ ئاگادار بوین که هێزه مۆڵدراوه‌که‌ی ڕژیم به‌ره‌و سیاومه، ئارمرده، کانی سور جوڵاون. ده‌سته‌ی زه‌ربه‌تی جاشه‌کانیش هه‌موویان له‌گه‌ڵن.
پێمان وایه ئه‌م شه‌و به دڵنیاییه‌وه هێرشتان بۆ ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته وریابن و ...
به‌سپاسه‌وه
داره گوێز
27.12.1365
****
هه‌واڵه‌که توشی سه‌ر لێشێوانی نه‌کردین. ئه‌وه ڕۆژه‌که بوو که ده‌بوو لێکی ده‌رکه‌ین. جا یان ده‌بوو به ئێمه ببڕێ و ئه‌وان، واته هێزه زۆر‌و زه‌به‌نده‌که‌ی ڕژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی توشی ناکامی بکه‌ین، یانیش به پێچه‌وانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاته‌که دره‌نگ ببوو، ده‌رفه‌تی هێچ جێگۆڕکه‌یه‌ک له به‌رده‌مماندا نه‌مابوو. گه‌ر بمان ویستبایه خۆمان له‌و گه‌نگه‌ڵه‌ی ڕزگار بکه‌ین و وه‌ک چه‌ند مانگی ڕابردوو خۆمان بدزینه‌وه و جێیان بۆ چۆڵ بکه‌ین، ئه‌وه کاتی نه‌مابوو. ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵی زۆربه‌ی کادرو پێشمه‌رگه‌کان بوو. ده‌رفه‌تی ڕاکه نه‌ما بوو!.
شوێنه‌که ڕێزه یاڵ و دۆڵێکی پڕ له دارستانی پێکه‌وه به‌ستراو بوو. چه‌ند گوند و کۆخی چه‌ند ماڵیی بچوک له‌مدیواودیوی ئه‌و یاڵ و دۆڵانه‌دا هه‌ڵکه‌تبوو. تیره یاڵێکیش هه‌موو یاڵ و شیوه‌کانی پێکه‌وه ده‌به‌سته‌وه. هه‌ر له پشتی سپیدارێوه تا ده‌گاته پشتی کۆخی حاجی عه‌به. هه‌شت تا ده کیلۆمیتر له ناوه‌ندی شاره‌وه دور بوین. له هه‌موو گوند و کۆخه‌کان ده‌سته‌یه‌کی کوڕه‌کانی لێ دامه‌زرابوو. شوێنه‌که له ڕووی ستراتیژی جه‌نگیه‌وه به‌لای ئێمه‌وه په‌سه‌ند بوو(من و ڕیشه). ئه‌و کاته که هه‌واڵه‌که‌مان پێگه‌یی کاتژمێر له دوانزه‌ی شه‌و تێپه‌ڕی کردبوو. به بێ ئه‌و هه‌واڵه‌ش بڕیارمان دابوو که کاتژمێر پێنجی به‌یانی به‌شێکمان به‌ره‌و به‌رزاییه‌کان هه‌روه‌ک نه‌ریتی هه‌میشه‌ییمان، هه‌ڵکشێین. پاش گه‌یشتنی هه‌واڵه‌که به هه‌سته‌وه خه‌وتین! و چاوه‌ڕوان ماینه‌وه.
هه‌موو کاتژمێره‌کان که چاوه‌دێر ده‌گۆڕدرا به ئاگا ده‌هاتم و که‌روێشکه، گوێ کوڵاخ ده‌خه‌وتمه‌وه. بۆخۆشم چاوه‌دێری چوار بۆ پێنج بووم. فه‌ره‌ج که له پێش منه‌وه بوو کاتی چونه ده‌ره‌وه‌ی، پێم گوت مه‌یه به شوێنمدا، بۆخۆم ده‌ێمه ده‌ر.
ئه‌مجاره خه‌وم لێنه‌که‌وته‌وه و هه‌ستام خۆم به‌ست و کڵاشه‌که‌م به سینگمه‌وه ناو پشم له دیوار قایم کردوو چاوه‌ڕێ مام. زیاتر له ده‌خوله‌کی مابوو بۆ پێنج که فه‌ره‌ج خۆیکرد به ژوردا و گوتی لای سه‌یکانیلانه‌وه ته‌که‌یه!!. سه‌ی کانیلانیش گوندێکی چه‌ند ماڵی بوو که به ڕوکاری شاره‌وه‌و له‌ودیوو شوێنه‌که‌ی ئێمه‌وه بوو که ده‌سته‌یه‌کی لکی سێی لێ‌بوو. منیش گوتم بڕۆ ده‌ره‌و‌ه ئه‌وه ئێمه‌ش دێین. هه‌ندێک له کوڕه‌کان هه‌ر زوو ڕاپه‌ڕین و خۆیان گورجکردو وه‌ده‌رکه‌وتن، که‌چی یه‌ک دویه‌ک له کوڕه‌کان به‌زه‌بری زۆر هه‌ڵمده‌ستاندن و چه‌ک و چۆڵم به کۆڵدا ده‌دان، که‌چی به و حاڵه‌ش به‌ئاگا نه‌ده‌هاتن. زۆر خه‌و گران و به زه‌حمه‌ت بوون. به‌هه‌ر کێشه‌یه‌ک بێت هه‌ڵم ئه‌ستاندن و وه‌ده‌رکه‌وتین و بێ سێ‌ودوو به‌ره‌و به‌رزاییه‌که‌ی پشتی کۆخی حاجی عه‌به هه‌ڵگه‌ڕاین. به‌شێوه‌یه‌کی نیوبازنه‌یی له ڕیزی یه‌که‌وه چه‌کبه‌ده‌ست و پێشمه‌رگانه به‌ره‌و سه‌ر ملمان پێوه‌نا. هێندی پێنه‌چوو که گه‌یشتینه سه‌ر به‌رزاییه‌که. وادیار بوو پێشایی ڕه‌وه‌ی دوژمن نه‌گه‌یشتبوه ئه‌وێ. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه بوو شوێنێکی گرنگ له ده‌ستی ئێمه‌دا بوو. ئه‌و به‌رزاییه بۆ ئێمه گرنگی تایبه‌تی هه‌بوو بۆیه‌ش به‌شێک له کوڕه‌کانمان له‌وێ به‌جێ هێشت و بۆخۆمان به‌ره‌و تیره‌یاڵی نێوان قوڵه‌نگ و سه‌یکانیلان داکشاین. هێشتا به‌ته‌واوی ڕووناک نه‌بوو بوه‌وه که گه‌یشتینه هاوڕێیانی دیکه‌مان و ئه‌وانه‌ی سه‌ی کانیالان. من و سوره له پێشه‌وه گه‌یشتین و که دیتمان هه‌موو ده‌ست له‌سه‌ر په‌له پیتکه دامه‌زراون و که‌س ده‌نگی لێوه نایه. سه‌رمان سوڕما. "به ئێمه‌ش ده‌ڵێن داموکێن ئه‌وه‌تان لێره‌یا!". پرسیم ئه‌دی بۆ ته‌که‌یان لێناکه‌ن به‌ته‌مای چین؟ ووتیان چاوه‌ڕێین فه‌رمانده هێز بگاتێ بزانین چیبکه‌ین. منیش گوتم فه‌رمانده‌ی چی و ته‌ڕه‌ماشی چی ئه‌وه جاش و پاسدار له‌وێدان یان ته‌که‌یان لێبکه‌ین و سه‌ریان نیشین یانیش ده‌بێ بۆیان چۆڵکه‌ین. فه‌رمانده تازه ده‌ڵێ چی!! سێ لێره‌وه و دوان له‌و لایتره‌وه هێندێکیش به‌لای خوارێدا بۆیان سه‌رده‌که‌وین! خۆ له‌وه زیاتر نیه. سوره‌ش گوتی تڕحێو !! کوڕه لێده‌ن بابه، لێده‌ن لێ، فه‌رمانده!. چاوشینیش گوتی: .. شوان تا دانیشێ مه‌ڕه‌که‌ی دور ده‌که‌وێته‌وه. به دوای ئێمه‌دا ڕیشه و شێخ جه‌مال و ئه‌وانی دیکه گه‌یشتن. دیاره بێکه‌س و ژماره‌یه‌کی ک.شارستان گه‌یشتبوون. سه‌رتان نه ئێشێنم من وه‌کی دیکه کادری کومیته ناوچه‌و لک بووم، به‌ڵام له‌کاتی وادا لاسار‌و بێگوێ بووم. هه‌ر بۆیه‌ش من و سوره‌و چاوشین هه‌ستاینه سه‌ر پێ‌و گوتمان وا ئێمه ڕۆیشتین. ده‌ستمان به ڕشاندن کرد‌و به‌ره‌و شوێنی هێزه‌کانی دوشمن به‌ده‌م تیره‌یاڵه‌که‌وه، که‌وتینه جوڵه. پێم وایه ده‌مه‌ترێک هه‌روا چوینه پێشه‌وه. کتووپڕ له ناو ده‌وه‌نانه‌وه ئه‌وانیش ئێمه‌یان داگرت. به‌ڵام چ داگرتنێک!؟. منیان له زه‌وی گه‌وزاند و چاوشین و سوره‌ش به په‌ل پڕوزه خۆیان گه‌یانده‌وه کوڕه‌کان.
زۆر له نزیکیانه‌وه که‌وتم. سه‌ره‌تا وام ده‌زانی پێکراوم و به‌ڵام هه‌ستی پێناکه‌م. زۆریش به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بوو چونکه هێنده له نزیکیانه‌وه که‌وتبوم که پێم وابوو تازه من فت. چه‌که‌که‌م زیاتر له‌میترێک له‌ده‌ستم په‌ڕیبوو. ڕێگه‌ی هه‌ستانه‌وه‌یان نه‌ده‌دام. بنکه دارێکی لێ‌بوو که به‌فریام که‌وتبوو، سه‌رم خستبوه پاڵی!. بمتوانیایه خۆم هێبده بچوک ده‌کرده‌وه که به ڕاده‌ی بنه داره‌که زیاتر نه‌بێ به‌ڵام نه‌ده‌کرا!!. لێگدا لێگدا ته‌که له‌شوێنه‌که‌ی من ده‌کرا. سوره‌و چاوشین که به دۆخی منیان ده‌زانی که‌وتبوونه هه‌راو هاوار. هه‌ر زوو زوو ته‌که‌یان له شوێنی دوژمن ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنه‌په‌ژرێن په‌لاماری من بده‌ن. گوێم له‌ده‌نگی سوره بوو ده‌یگوت کوره فریا که‌ن! ... گیرا. ئه‌وه‌ی ده‌یگوت نه‌یده‌گوته‌وه به‌واته‌یه‌کی دیکه هه‌رچی به زاریدا بهاتبایه ده‌یگوت و ته‌که‌شی ده‌کرد.
هه‌ستم ده‌کرد زۆربه‌یان په‌رۆشی دۆخی منیانه و که‌وتوونه جوڵه. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی لکی سێ. نزیک ده خوله‌کێک دۆخه‌که به‌م جۆره بوو. له‌م ماوه‌دا منیش بیرم له وه‌کرده‌وه که نارنجۆکه‌م بۆ سه‌نگه‌ری دوژمن فڕێ بده‌م. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌شم بێ ئاکام بوو. نارجۆکه‌که‌م که‌وتبوو. تۆزێک هه‌ستم به نائومێدی کرد‌و خه‌ریک بوو دڵنیا ده‌بووم که تازه ئه‌ز فت بووم. کێشه‌که ئه‌وه بوو که کڵاشه‌که‌م له‌به‌ینی من و سه‌نگه‌ری دوژمن دا که‌وتبوو. مه‌وداشمان هێنده نه‌بوو گه‌ر ته‌که‌ی به‌دره‌وامی پشته‌وم نه‌بایه ده‌یانکردمه بێژنگ.
ورده ورده هه‌ستم ده‌کرد له کوژرانم دڵنیا بوون، بۆیه‌ش ته‌که‌یان له‌شوێنی نه‌ده‌کرد. منیش نه‌ده‌جوڵام و چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌ت بووم که خۆم بگه‌یه‌نمه‌وه چه‌که‌که‌م و دوا چانسی خۆم تاقیبکه‌مه‌وه. هه‌ر له‌و هزرانه‌دا بووم که له لای خواره‌وه‌ی شیوه‌که چاوم که‌وت به قاله‌وسوو، سه‌لیم کاویان، مسته‌فا چکۆل(هه‌ر سێکیان به‌ده‌ستی ڕژیم گیانیان لێسێندرا و چونه‌کاروانی گیان به‌ختکردوانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان). ئه‌وان به ماته‌مات به‌ره‌و لای سه‌نگه‌ری داگیرکه‌ران هه‌ڵده‌کشان و هاوکات له لای پشتیشه‌وه چاوشین و سوره‌و شێخ جه‌مال(دواتر له لایه‌ن ڕژیمه‌وه گیراو پاشان ئێعدام کرا) و ئه‌وانی دیکه ده‌ستیان به هێرشکردن بۆ پێشه‌وه‌کرد. ئه‌وه باشترین ده‌رفه‌ت بوو بۆ من و یه‌کسه‌ر فڕکه‌مکرده چه‌که‌که‌م و ده‌م له‌سه‌ر پشت شان به شانی ئه‌وان بۆ پێشه‌وه!. له‌ماوه‌ی یه‌ک دوو خوله‌کدا ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی پێشه‌ومان شوێنی گرت. له ڕێی ده‌ستکه‌وت و کارتی پێناس نه‌ده‌وه‌ستاین. به دروشم‌دان و به شێوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕوان نه‌کراو ته‌نیا له‌ماوه‌ی ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هێزی دوژمن توشی تێک شکانێکی وه‌ها بوو که ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی خۆیان ساز بده‌نه‌وه و له فه‌رمانده‌یی و پێگه نزیکه‌کانیشه‌وه جموجوڵ ڕاوه‌ستابوو. چونکه نه‌یانده‌زانی هێزه‌کانیان له کوێن و چیان به‌سه‌رهاتوه و به وته‌ی خۆیان"زد انقلاب" له کوێیه. هه‌مووی ئه‌و بێنه‌و به‌ره‌یه نزیک به چل‌وپێنج خوله‌کێکی خایاند.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لکی چوار شوێنه‌که‌یان(پشتی سپیدارێ) به جۆرێک بوو که هه‌موو هێزه تێکشکاوه‌که‌ی دوژمن ده‌بوو به‌سه‌ر ئه‌واندا تێپه‌ڕێ، ئه‌وجا خۆی ده‌رباز بکات ناچار توشیان به شه‌ڕێکی تونده‌وه بوو. دیاره پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و لایه تا دره‌نگ نه‌یان زانیبوو که ئه‌وه‌ی ئاوا هێزه‌کانی دوژمن به‌سه‌ریاندا باریبوو له‌به‌ر ئازایه‌تیان نه‌بوو به‌ڵکوو له ترسان و له ناچاریان بوو. هێزه‌کانی دوژمنیش نه‌یان ده‌زانی که له‌وێش پێشمه‌رگه‌ی لێیه و ئازایانه به‌ریان پێگرتوون.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت دوژمن بۆ گه‌مارۆی ئێمه هاتبوو به‌ڵام بۆخۆیان که‌وتبوونه گه‌مارۆی ئێمه‌وه‌و به خه‌ویش ئه‌و دۆخه‌یان نه‌دیبوو. بۆ هه‌ر لایه‌ک ده‌چون هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاریان ده‌بوون و ئه‌مه‌ش ئه‌وانی له په‌لوپۆ خستبوو. شپرزه و سه‌ر لێشێواو په‌له‌کاژه‌یان ده‌کرد. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی لاقێکی هه‌بوو بێت دوانی دیکه‌ی قه‌رز ده‌کردو هه‌ڵده‌هات. له‌م ماوه‌یه‌دا له کۆڵی ئێمه‌وه ڕیشه برینداربوو. ئه‌ویش زۆر نه‌بوو بۆخۆی ده‌یتوانی بڕوا‌و هه‌روا له‌پێشیشه‌وه بوو. هێرشه‌که‌مان به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی ده‌رچوو بوو به‌ره‌و شار ده‌م له‌سه‌ر پشت هه‌ڵده‌هات. هێزه‌کانمان ئه‌وانه‌ی له پێشه‌وه بوون هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و تیره یاڵه‌ی پشتی سپیدارێ یه‌کمان گرته‌وه. تا ئه‌و کاته سێ پێشمه‌رگه گیانیان سپاردبوو هه‌شت که‌سیشمان بریندار بوو. به‌ڵام هێزی دوژمن هه‌شتا نه‌وه‌د که‌سێکیان لێکوژرابوو. حه‌وت یان نۆ که‌سمان به دیل گرتبوو. چه‌ک و چۆڵێکی زۆر له‌و شیوو دۆڵه‌دا که‌وتبوو. چه‌ند به‌کرێگیراوی تاوانباریش له‌و شه‌ڕه‌دا کوژران. ته‌رمی بریندار‌و قوربانیه‌کانی خۆمان گوێسته‌وه‌و شوێنی شه‌ڕه‌که‌مان به‌جێ هێشت. ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی به گه‌یشتنه‌وه‌ی پێشایی هێزه تێکشکاوه‌که‌ی دوژمن بۆ ناوشار له‌وه‌ی دڵنیا بووین که شوێنی تێکهه‌ڵچوونه‌که کوێرانه تۆپ باران ده‌کات. ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم مابێت، که‌ریم گه‌نمانی، عبدوله چکۆل و عه‌به شوێی گیانیان به‌خت کرد و ته‌رمه‌کانیانمان له‌گه‌ڵ برینداره‌کان گواسته‌وه.
سه‌ره‌تا پێمان وابوو که هێزه‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو که هاتبوه ئه‌و شوێنه و ئێمه‌ش تێکمان شکاندبوو. به‌ڵام داوتر تێگه‌یشتین که دۆڵی ساڵوک و که‌نده‌ڵ و قوڕنێ و زه‌ربه‌نێ و لای گه‌وره‌دار هه‌موو هێزی زۆروبۆری دۆژمنی بۆ هاتبوو. سه‌یر له‌وه‌دابوو که تێکشکانی هێزه‌کانی دوژمن له لای ئێمه‌وه فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی دیکه‌ی توشی سه‌ر سوڕمان و نا ئومێدی کردبوو. فه‌رمانده‌ی ئه‌و به‌شه‌ی که پشتی قوڕنێ و زه‌ربه‌نێ و چه‌مـی ساڵوکی پێسپێردرابوو، له‌کاتێکدا که وه‌ک سوارچاکێکی سه‌رکه‌وتوو له‌سه‌ر بانه‌کانی گوندی قوڕنێ فه‌خری ده‌فرۆشت و پێاسه‌ی به‌سه‌ردا ده‌کردن، هه‌واڵی ئه‌و تێکشکانه‌ی هێزه‌کانیان ده‌بیستێ. فه‌رمانده‌ی دوژمن توشی دۆخێکی وا ده‌بێ که یه‌کسه‌ر ده‌ره‌جه‌کانی سه‌ر شانی داده‌دڕێنێ و به به‌ری که‌وشه‌کانی له‌سه‌ر زه‌وی پێخوستی ده‌کات و فه‌رمان ده‌دات که هێزه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه. خه‌ڵکی گوندی ناوبراو په‌یڤێکیان له زاری فه‌رمانده‌ی تێکشکاوانه‌وه ده‌گێڕایه‌وه که له‌و کاته‌دا گوتبووی که هه‌واڵه‌که‌ی پێگه‌یشتبوو، به‌داخه‌وه له‌بیرم نه‌ماوه.
مسته‌فه‌وی که یه‌کێک له دیله‌کان بوو له گه‌ڵ چه‌ند دانه‌ی دیکه‌یان به ئێمه بوون و ئێمه‌ش له پشت "چاویان" له سه‌ر ڕه‌وه‌زه‌کانی شاخی زه‌ردی و به‌رزایی حه‌شاری شینکه‌ی خۆمان مڵاس دابوو. دوژمن خه‌رێکی تۆپ بارانی شوێنی شه‌ڕه‌که بوو. به‌ڵام تازه وه‌ک کورد ده‌ڵێن "وه‌ک تڕی بن گۆم وابوو نه ده‌نگی هه‌بوو نه بۆن!!". تۆپ بارانه‌که کوێرانه بوو. به شێوه‌ی"شه‌لم کوێرم که‌س نابوێرم" ده‌یان هاویشت. بۆیه‌ش ئێمه ته‌نێ خه‌می گوندیه‌کانمان بوو.
له‌و به‌رزاییه هه‌روا چاوه‌ڕوانی ڕۆژ ئاوابوون بوین. میله‌کانی کاتژمێر به هێواشی ده‌جوڵا و ئێمه‌ش به په‌له بووین. له لایه‌ک له‌به‌ر ژیانی برینداره‌کان که یه‌ک دوویه‌کیان برینه‌کانیان دژوار بوو. له‌و لای تریشه‌وه پێشمه‌رگه وه‌ک نه‌ریتێکی شه‌ڕی پارتیزانی ده‌مه‌و به‌یانی تاده‌گاته نیوه‌ڕۆ هه‌وڵ ده‌دا خۆی له تێکهه‌ڵچوون بپارێزێ، ئه‌ویش گه‌ر بۆی بگونجێ. چونکه له نیوه‌ڕۆ به‌ولاوه چه‌ک و زه‌خیره‌ی به‌رگری به‌رگه ده‌گرێ.، به‌ڵام گه‌ر له به‌یانیه‌وه به‌رده‌وام تێوه‌گلێی ئه‌وه دژواره په‌کت نه‌که‌وێ. به هه‌ر حاڵ هه‌روه‌ک نه‌ریتی پێشمه‌رگانه پاش شه‌ڕ هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆرانی شتێکی ئاسایی بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند هاوڕێیه‌کیشمان له‌ده‌سه‌ت دابێت. ئه‌وڕۆژه وه‌نه‌بێ هه‌ڵپه‌ڕیبین به‌ڵام یه‌کێک له کوڕه‌کان که هه‌میشه شمشاڵی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌گێڕا و شمشاڵ ژه‌نێکی چاکیش بوو ده‌ستی کرد به شمشاڵ ژه‌نین. له‌گه‌ڵ هێندێک هه‌وای چه‌پڵه‌مان لێده‌دا و بۆ هه‌ندێکیشیان له هزران ڕاده‌چوین. له‌م کاته‌دا مسته‌فه‌وی که تا ئه‌و کاته بارودۆخی ژیانی بۆ ده‌گێڕاینه‌وه، له‌گه‌ڵ دیله‌کانی دیکه ده‌ستیان کرده گریان. ئێمه‌ش دڵخۆشیمان ده‌دانه‌وه و پێمانده‌گوتن خۆشبه‌ختن که گیراون و گیانتان ڕزگار بوه تازه بۆ ده‌گرین؟ ئه‌وانیش وه‌ک ڕه‌سوڵی نادری ده‌ڵی زیاتر له بانگێیان ده‌دا!!. پاش ماوه‌یه‌کی پاڕانانه‌وه‌ی ئه‌وان و دڵخۆشی دانه‌وه‌ی ئێمه ژیر بوونه‌وه.
ورده‌ورده ئێواره هات و شه‌وێکی دیکه هاته‌وه. وه‌ک ده‌ڵێن شه‌و قه‌ڵای مێرانه دوژمنیش پاش کاتژمێر چواری ئێواره ته‌نیا له نێو مۆڵگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو ئه‌وی دیکه‌ی له‌ده‌ست هێزی گه‌لدا بوو. به‌ره‌و ساڵوکی سه‌روو داگه‌ڕاین و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز یه‌کمان گرته‌وه. به‌گه‌یشتنی ساڵوک زانیمان که برایه‌کی ڕیشه که له ڕیزی دوژمدا بوو به دیلگیراوه. ڕیشه هه‌ر گوێی له‌و هه‌واڵه بوو زۆر تێکچوو. خۆی ڕاپسکاند که بیکوژێ!!. ده‌یگوت بریا ته‌رمه‌که‌تم ببینایه نه‌ک ئه‌و که‌ڵافه‌ته. زۆرمان هه‌وڵدا تا پێملمان کرد که واز بێنێ و لێیگه‌ڕێ. پاش ماوه‌یه‌ک دامان مرکانده‌وه.
بێگومان یه‌که‌م ئه‌رکی ئه‌مشه‌ومان ڕه‌وانه‌کردنی بریندار‌و دیله‌کانه بۆ ناوه‌ندی. ڕێگایه‌کی هه‌شت نۆ کاتژمێری به به‌تاڵی نه‌ک به هه‌شت بریندار‌و ژماره‌یه‌ک دیله‌وه. کاتێک گه‌یشتین هێز به هه‌موو هزری خۆی بڕیاریداو‌ه لکی سێ هه‌ر ئه‌مشه‌و بریندار‌و دیله‌کان به‌ره‌و ناوه‌ندیی ببات!!. منیش به بیستنی ئه‌م بڕیاره به‌ڕاستی هه‌ڵبه‌زیمه‌وه. حه‌وت بریندار‌و له‌وانیش زیاتر دیل به لکی سێ‌دا که ژماره‌که‌ی هێنده له دیل و برینداره‌کان زیاتر نه‌بوو، شتێکی سه‌مه‌ره بوو!. ئه‌ویش ڕێگایه‌کی دژوار‌و هه‌ڵه‌مووت و به‌و سارد‌و سه‌رمایه. هه‌رچی هه‌وڵمانداو شێر‌و ڕێویمان بۆ کاکی فه‌رمانده هێزو کۆمیته‌ی شارستان هێنایه‌وه نه‌چوو به گوێیاندا و گوتیان هه‌ر ئه‌وه‌یه. ئێمه‌ش داوامانکرد هه‌ر هیچ نه‌بێ تا خه‌رجه‌ک له‌گه‌ڵمان بن له‌وێوه بۆخۆمان ده‌ڕۆین!!. دڵنیا بووم که به لکی سێ ئه‌و کاروانه نه‌ده‌گه‌ینرایه شوێنی مه‌به‌ست و گه‌ریش بگه‌ینرایه ئه‌وه ڕه‌نگه زۆر به شپرزه‌یی.
تێبینی: جارێ لێره‌دا با به‌س بێت و ئه‌و به‌شه‌ی لێره به‌دواوه تا ده‌گه‌ینه کارێزه بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه. به‌ڵام با له یادم نه‌چێت که ئه‌و چالاکیه وه‌ک" نه‌ورۆزانه‌ی هێزی شه‌هیدانی وردی بۆ خه‌ڵکی کوردستان" له ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان خوێندرایه‌وه. تکاش له‌وانه ده‌که‌م که ئه‌م بیره‌وه‌ریه ده‌خوێننه‌وه و ئاگایان له ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه هه‌یه یان یه‌کێک له به‌شداره‌کانی بوون، پێویست بوه بیگونجێنم ئاگادارم بکه‌نه‌وه.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home