كۆنگره‌ی ژنی كورد له تاران فرۆشرا!
راپۆرتی چۆنییه‌تی به‌رِیَوه‌چوونی كۆنگره‌ی «ژنی كورد» له تاران....كۆنگره‌ی ژنی كورد له تاران فرۆشرا!
له سایتی په‌یامنێر وه‌رگیراوه
په‌یامنیَری تاران-له هۆڵی كۆنگره‌وه
شه‌ش مانگ له‌مه‌و به‌ر خویَندكارانی كانوونی كازیوه‌ی زانكۆی تاران هاتنه سنه و له‌گه‌ڵ چالاكانی بزاڤی ژنان باسی به‌رِیَوه‌بردنی كۆنگره‌ی «ژنی كورد»یان كرد و برِیاریان دا كه باسی «ژن» ناكه‌نه كه‌ره‌سه و ئامیَری خۆهه‌ڵكیََشان و مه‌به‌ستیان ته‌نیا خزمه‌ت به پرسی ژنی كورده.ژنانی چالاكی سنه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و برِیاره وتار و لیَكۆڵینه‌وه‌یان ئاماده كرد و بۆ ئه‌و كۆنگره له ئیَران و عیَراق و توركیا و ئه‌ورووپا ریَكلامیان كرد. به‌رِیَوه‌به‌رانی كانوونی كازیوه له جیاتی ئه‌وه‌ی به قه‌د توانی ئابووری خۆیان پیَ راكیَشن، ده‌ستیان كرد به پرِژوبڵاوی و به بیانووی پیَویستی به پاره، كۆنگره‌یان زۆر به ساكاری فرۆشت به دوو پیاوی دژه‌ژن كه جگه له‌وه‌ی بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیرین له‌گه‌ڵ ژنانی خۆیان به ناوبانگ بوون، ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ناحه‌زه دژ به ژنانی چالاك كردبوویان و كۆسپی بزاڤی ژنان له كوردستان بوون. سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش ئه‌م دوو پیاوه هیچ پیَوه‌ندییه‌كیان به چالاكی ژنانه‌وه نه‌بووه و خاوه‌ن هیچ نووسین و چالاكی له‌م بواره‌دا نین. ئه‌مانه به تازه‌یی ئه‌نستیتـۆی كوردیان له شاری سنه وه‌ك ئه‌نستیتۆ كوردی تاران دامه‌زراندووه و...كانونی كازیوه ئه‌م فرۆشتنه‌ی تا دوایین رۆژه‌كان شارده‌وه و له ئاكامدا ناوی «ژن» و پرسی «ژن»یان گۆرِیه‌وه به پاره. له دوو رۆژی به‌رِیَوه‌چوونی كۆنگره‌دا ئه‌م دوو پیاوه جگه له‌وه‌ی وتاری لاوازی خۆیان كه له‌وه پیَش بۆ فستیڤاڵی گه‌لاویَژ ناردبوو و ره‌ت كرابووه‌وه، به زۆری پاره و هه‌رِه‌شه خسته نیَو وتاره‌كان و مافی چه‌ند وتاری‌تر وه‌ك وتاری خانمی «ناهیدی موحه‌ممه‌دی» شاعیری ئیلامی و چه‌ند كه‌سی‌تریان پیَشیَل كرد، دوای خویَندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ر ژنیَكیش هیَرشیان ده‌كرده سه‌ری و ئه‌وه‌ی شتی ناحه‌زه ده‌یانوت. خویَندكاره‌كانی كانوونی كازیوه‌ش له‌به‌ر پاره‌كه بیَده‌نگ بوون.خانمی «دیبا عه‌لیخانی» ئه‌ندامی ریَكخراوه‌ی «پشتیوانی له ژنان» وتاریَكی له‌سه‌ر قه‌تڵی نامووسی پیَشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 11 ژن له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا به هۆی شه‌ره‌ف له كوردستان كوژراون. هه‌ر له‌م حه‌فته‌ی رابردووش‌دا ژنیَكی ئارایشگه‌ر له گه‌رِه‌كی فه‌ره‌جه‌ی سنه له‌سه‌ر شه‌ره‌ف كوژراوه. «بیَهزادی خۆشحالی» (یه‌كیَك له‌وانه‌ی كۆنگره‌ی كرِیبوو) هیَرشی خسته سه‌ر خاتوو دیبا و وتی: ئه‌و ژنه ئارایشگه‌ره فاحیشه بووه و خانووی فه‌سادی بووه و ئه‌و ژنانه‌ی ده‌چوون بۆ لای ده‌یكردن به فاحیشه!!! كه‌واته كوشتن‌یان جیَی خۆی بووه. هه‌روه‌ها وتی: فیَمیَنیسته‌كان مه‌به‌ستیان به‌ره‌ڵڵایی سیَكسیه!!!جیَگای سه‌رنجه كه «خۆشحاڵی» به 33 ساڵ ته‌مه‌نه‌وه خۆی به خاوه‌نی 52 كتیَب ده‌زانێ (وا دیاره هه‌ر له كاتی له‌دایكبوونیه‌وه خه‌ریكی نووسینه!!!) وه‌ك كه‌سیَكی زۆر ئاسایی له‌سه‌ر فیَمیَنیزم ده‌دویَ و دیاره هیچی لیَ تیَناگات. له جیهانیَكدا كه كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف ره‌ت ده‌كریَته‌وه و له ستۆكهۆڵم و له‌نده‌ن كۆرِی له‌سه‌ر ده‌گیریَ، كه‌سانیَك لایه‌نگری قه‌تڵی نامووسین و خۆیان به رووناكبیر و نویَنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كوردیش ده‌زانن!!«خۆشحاڵی» وڵامی بۆ ئه‌و خویَندكارانه نه‌بوو كه پرسیاریان كرد: «چۆن ده‌توانی حوكمی فه‌ساد بۆ ئه‌و ژنه بدات و بۆچی ده‌بێ تاوانی مه‌رگ بیَت و تاوانی پیاوان له‌م كیَشه‌دا چیه؟»***وتاری خانمی «نگین شیَخولئیسلامی» ئه‌ندامی «ریَكخراوه‌ی ژنانی كوردی پاریَزه‌ری مافی مرۆڤـ و ئاشتی» له‌سه‌ر ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژن و پیَشنیاری پیَكهاتنی ئه‌رته‌شی فه‌رهه‌نگی-كۆمه‌ڵایه‌تی-زانستی ژنان بوو. دیسان «خۆشحاڵی» هیَرشی كرده سه‌ر ئه‌ویش، به‌ڵام خاتوو نگین ئازایانه ده‌مكوتی كرد.***وتاری خانمی «فه‌ریده‌ی ئه‌مینولئیسلامی» ئه‌ندامی «ریَكخراوه‌ی پشتیوانی له مافی ژنان» له‌سه‌ر راپۆرتی لیَكۆڵینه‌وه‌كانی بوو و ریَژه‌ی زۆر به نرخی سه‌باره‌ت به توندوتیژی دژ به ژنان تیَدا بوو. له كاتی په‌یڤی خانمی ئه‌مینولئیسلامیدا به خۆشحاڵیه‌وه «خۆشحاڵی» و هاوكاره‌كه‌ی له‌وێ نه‌بوون و به‌م هۆیه‌ش هیَرش نه‌كرایه سه‌ری.***پرِكیَشه‌ترین وتار، وتاری خانمی «دوكتۆر روئیا تلوعی» بوو به نیَوی «بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد، بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یان فیَمیَنیستی؟». ویَرِای ئه‌وه‌ی كه خاتوو روئیا باوه‌رِی به شه‌پۆلی سیَیه‌می فیَمیَنیزم و پیَناسه‌ی فیَمیَنیزمیَكی كوردیه، خه‌ریكی نووسینی كتیَبیَكیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه. «خۆشحاڵی» هیَرشیَكی زۆر توندوتیژی كرده سه‌ر خاتوو روئیا و وتی: فیَمیَنیزمی كوردی دۆرِاوه و تاكو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌گاته ئاكام، ژنی كورد مافی نیه باس له بزووتنه‌وه‌ی خۆی بكات!!! ئه‌م باسه جیَگه‌ی سه‌رسوورِمانه به هۆی ئه‌وه‌ی كه كورده‌كانی باكوور له توركیاش هه‌ر هه‌مان كیَشه‌ی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتیان هه‌یه، به‌ڵام ژنانیَك وه‌ك «له‌یلا زانا» و «فه‌له‌كناس ئوجا‌ق» و... هتد خه‌ریكی چالاكین و له هه‌مان كاتدا كه بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تیَده‌كۆشن، ئاستی بزاڤی ژنی كوردیان له دنیادا بردۆته سه‌ر.«خۆشحاڵی» قسه‌یه‌كی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ده‌كرد كه چونكه له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ژن و پیاوی كورد به یه‌ك ریَژه و یه‌ك شیَوه كوژراون، كه‌واته له كورددا ژن و پیاوی كورد به‌رابه‌رن!!!!! به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوبراو باوه‌رِی به «سانترالیزمی دیموكراتیك» و «به‌رزه‌كورد»ه!!! (بیَگومان خۆی له ناوه‌ندی ئه‌و سانترالیزمه دیموكراتیكه‌دایه و «به‌رزه‌كوردی» خه‌یاڵیش خۆیه‌تی كه ریَبه‌ری هه‌موو كوردانه) هه‌وڵ ده‌دا به روانگه‌یه‌كی فاشیستی و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌وه هه‌موو شتیَك ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی خویَندكارانی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد بخاته بازنه‌ی پیَناسه‌كانی بیری ته‌سكی خۆیه‌وه.«دوكتۆر روئیا تلوعی» ده‌ڵیَ: «ئه‌م روانگه توندوتیژه ئاكامیَكی له نیَو كورددا نابێ و ته‌نانه‌ت له جیهانی ئیمرِۆشدا ناتوانێ جیَگایه‌ك بۆ خۆی وه‌دۆزێ. بزاڤی ژنان و بزاڤی خویَندكارانی كورد به پیَی پیَناسه‌ی بزاڤی نوێ، به شیَوه‌ی تۆرِیَكی پان و به‌رینه كه ریَبه‌رایتیه‌كی دیار و كاریزماتیكی نیه و گروپه جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامانجی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، له‌سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شه‌كان ریَك كه‌وتوون و ئه‌م بزاڤگه‌له‌ش پیَگه‌یه‌كی دیموكراتیكیان هه‌یه. كه‌واته هه‌وڵ بۆ ریَبه‌رایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وانه و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له لایه‌ن دارِیَژه‌رانی بیرۆكه‌ی «به‌رزه‌كورد» هه‌وڵیَكی بیَ ئاكامه. كه‌سانی وه‌ك «خۆشحاڵی» له‌وانه‌یه پیَیان وا بێ كه خویَندكاران زۆر به هه‌ست و ئیحساساتین و هه‌ر به‌و هۆیه ئه‌مان ده‌توانن بیانخه‌ڵه‌تیَنن، به‌ڵام خویَندكارانی ئیَمه ئه‌وه‌نده عاقڵن كه ئه‌گه‌ر ویستبیَتیان ریَبه‌رانیَكیش هه‌ڵبژیَرن له نیَو هیَزه خاوه‌ن بیروبرِواكانی خۆیان هه‌ڵیده‌بژیَرن و پیَویستیان به بیرۆكه فاشیستیه خانه‌نشینه‌كان نیه.بزاڤی ژنانیش كه ئه‌نستیتۆ كوردی سنه‌ی ترساندووه، بزاڤیَكی حاشاهه‌ڵنه‌گره و به جنیَو و سووكایه‌تی ریَگای لیَ ناگیردرێ. بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش خاوه‌نی حیزبگه‌لی خۆیه‌تی و ئه‌م حیزبانه‌ش به یارمه‌تی بزاڤه نویَكان وه‌ك بزاڤی ژنان و بزاڤی خویَندكاران و هه‌ڵبژاردنی ستراتژی و سیاسه‌تی نوێ ده‌توانن مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد به ده‌ست بیَنن و پیَویستیان به ریَبه‌رایه‌تی «به‌رزه‌كوردی» خه‌یاڵی نیه.دوایین به‌رنامه‌ی كۆنگره بریتی بوو له میَزگردیَك كه كچانی خویَندكار گله‌یی زۆریان له «خۆشحاڵی» و هاوكارانی كرد كه كۆنگره‌یان كردۆته ده‌سخرِه‌ی خۆیان و له شیَوه‌ی زانستی به‌ده‌ریان كردووه و ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه.له‌م میَزگرده‌دا «خۆشحاڵی» ئاماژه‌ی به 483 په‌رده‌ی دووراوی كچان له سنه كرد و بیَ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری گشت ئیَران بیَنیَته به‌ر چاو، داوای وڵامی له فیَمیَنیزم ده‌كرد!!! هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له زه‌ماوه‌ندیَكی یه‌كیَك له بنه‌ماڵه گه‌وره‌كانی سنه‌دا جلوبه‌رگی كچان زۆر داپۆشراو نه‌بووه و ئه‌م چاوی به ناوكی كچیَك كه‌وتووه. كه‌واته فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌كانی سنه‌ی داگرتووه!!! «ساعدی» هاوكار و دۆستی ناوبراو، به هۆی ئه‌وه‌ی له سلیَمانی ئیجازه‌ی داوه ژنه‌كه‌ی له‌چكی به سه‌ره‌وه نه‌بێ، زۆر شانازی به رۆشنبیر بوونی خۆیه‌وه كرد!!!له كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا ریَگایان له خویَندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی «كانوونی به‌رگری له مافی منداڵانی كوردستان» و «ریَكخراوه‌ی پشتیوانی له ژنان» كرد كه له‌وه‌دا داوا له كۆماری ئیسلامی كرابوو ده‌ست له به‌ردباران و ئیعدام و... هتد هه‌ڵگریَ. برِیَك وتیان ته‌نانه‌ت له پیاوانی نووسه‌ری ئه‌و به‌یاننامه‌شیان داوه.زۆر جیَگای داخه كه سووكایه‌تی به كۆنگره‌ی ژنی كورد كرا، له حاڵیَكدا به‌رِیَوه‌چوونی ئه‌م كۆنگره له تاران له نواندنی رواڵه‌تیَكی سه‌ركه‌وتوو له نه‌ته‌وه‌ی كورددا ده‌یتوانی به‌سوود بیَ. به هه‌رحاڵ چالاكانی بزاڤی ژنان تیَگه‌یشتن كه بزووتنه‌وه‌ی ژنان ته‌نیا به ده‌ست ژنان و بۆ ژنانه و له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییشیان جیاواز نیه و پیَویستی به ریَبه‌رایه‌تی فاشیسته‌كان نیه. (هه‌روا كه له چه‌ندین چاوپیَكه‌وتن و دیمانه‌یه‌كدا نووسه‌رانی ژنی رۆژهه‌ڵات ئاماژه‌یان به‌وه كردووه)
چه‌ند خاڵیَكی سه‌رنج‌رِاكیَش:* وتاری خاتوو «شه‌هلا ده‌باغی» به ناوی «ژنانی شاعیر و دیسكۆرسی فیَمیَنیستی» و وتاری كاك «پۆڵا سه‌عیدیش» خویَندرایه‌وه.* «ساعدی» وتی: ئیَمه هاتینه ناو كۆنگره‌ی ژنان تا نه‌هیَڵین برِیَك له ژنان به‌رچاو بن.* فیلمی ئه‌م كۆنگره‌یه به گشت رووداوه‌كانیه‌وه وه‌ك به‌ڵگه راستیه‌كان ده‌رده‌خات.
چه‌ند خاڵیَكی سه‌رنج‌رِاكیَش:* وتاری خاتوو «شه‌هلا ده‌باغی» به ناوی «ژنانی شاعیر و دیسكۆرسی فیَمیَنیستی» و وتاری كاك «پۆڵا سه‌عیدیش» خویَندرایه‌وه.* «ساعدی» وتی: ئیَمه هاتینه ناو كۆنگره‌ی ژنان تا نه‌هیَڵین برِیَك له ژنان به‌رچاو بن.* فیلمی ئه‌م كۆنگره‌یه به گشت رووداوه‌كانیه‌وه وه‌ك به‌ڵگه راستیه‌كان ده‌رده‌خات.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home