كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Saturday, January 08, 2005


شه‌مزین جیهانی- ڕۆژنامه‌ نوس Posted by Hello

• بانگه‌وازی بۆ پشگیری له‌ رِۆژنامه‌نوس شه‌مزین جیهانی

جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كورد
مرۆڤ دۆستان
ئازادیخوازان
رِۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانی كورد

وه‌ك هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین هیچ چین و تویَژیَكی كورد له‌ سیاسه‌تی سه‌رسه‌ختی كۆكوژی و كاولكاری دوژمنانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بیَ به‌ش نه‌بووه‌، ئه‌وه‌تا ئه‌مرِۆش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان دریَژه‌ به‌ سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردن و سه‌ركوت كردنمان ده‌ده‌ن.رِژیَمی ئیَران ماوه‌یه‌كی دریَژه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ سه‌ركوت كردنی رِۆژنامه‌نوسان و سانسۆركردنی رِۆژنامه‌كان، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی دواین په‌له‌قاژیَكانی مه‌رگی ئه‌و رِژیَمه‌یه‌ و ده‌یه‌ویَ به‌و شیَوه‌یه‌ ماوه‌یه‌كی تر خۆی له‌سه‌ر پیَ بهیَڵیَته‌وه‌، دوای داخستنی ژماره‌یه‌ك رِۆژنامه‌ی كوردی و گرتنی چه‌ندین رِۆژنامه‌وان ئیَستا رِژیَمی ئیَران فشاریَكی زۆری بۆسه‌ر رِۆژنامه‌نوس و چالاكڤان له‌ بواری مافه‌كانی ژناندا ( شه‌مزین جیهانی ) هیَناوه‌ و ده‌خوازیَت له‌ خودی شه‌مزیندا به‌رده‌وامی بدات به‌ بنپیَ كردنی ئازادی بیرورِامان وه‌ك پیشه‌ی به‌رده‌وامیان.رِۆژی 19 / 12 / 2004 ده‌زگای ئیتڵاعاتی ئیَران شه‌مزین جیهانی ده‌ستگیركرد و بۆماوه‌ی رِۆژیَك له‌ به‌ندینخانه‌دا هیَشتیانه‌وه‌ دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ده‌روونی و لیَكۆڵینه‌وه‌ی سه‌خت و دژوار براوه‌ته‌ به‌ر داگا و به‌م تاوانانه‌ دادگایی ده‌كه‌ن.

1- نوسین له‌سه‌ر رِه‌وشی ژنان له‌ رِۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
2- نوسین له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌مه‌داری ژنی كورد نوریه‌ كه‌سبیر كه‌ ئیَستا له‌ زیندانی هۆڵه‌ندایه‌ و ئه‌و وڵاته‌ ده‌خوازیَت رِاده‌ستی توركیای بكاته‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رِۆژنامه‌ی په‌یامی مه‌ردووم كه‌ رِۆژنامه‌كه‌ش داخراوه‌.
3- رِاپۆرت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ئیَران و شاری مه‌هاباد بۆ رِادیۆی میزۆپۆتامیا.
4- به‌كارهیَنانی وشه‌ی رِۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌جیَی كوردستانی ئیَران له‌ نوسینه‌كانیدا.
5- به‌شداربوونی له‌ كۆنفرانسی ویَژه‌یی شاری ئامه‌د له‌ باكووری كوردستان.
6- دیداری له‌گه‌ڵ له‌یلا زانا.
7- به‌شداربوونی له‌ ڤیستیڤاڵی كلتووری شاری باتمان له‌ باكووری كوردستان.
8- نوسین له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ سرِكه‌ره‌كان له‌ رِۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
9- قسه‌كردن بۆ رِادیۆی میزۆپۆتامیا و رِۆژتیڤی.
10- هاوكاری كردنی په‌ژاك و كۆنگره‌ی گه‌ل

.دوای ئه‌وه‌ جاریَكی تر واته‌ 4 / 01 / 2005 بانگكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی مه‌هاباد و پیَیان رِاگه‌یاندووه‌ كه‌ هاتووچۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئیَران لیَ قه‌ده‌غه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ شاره‌كه‌ی خۆشیدا واته‌ مه‌هاباد بخوازیَت بچیَته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بیَت مۆڵه‌ت له‌ ئیتڵاعات وه‌رگریَت.هاوكات یه‌ك له‌كاربه‌ده‌ستانی ئیتڵاعات پیَی وتووه‌ كه‌ سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن و رِۆژی دووشه‌ممه‌ واته‌ 10 ئه‌م مانگه‌ دووهه‌مین دانیشتنی دادگای هه‌یه‌ له‌ لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباد لای حاكم عه‌باس زاده‌.
وه‌ك ده‌زانریَت شه‌مزین جیهانی كچی عه‌لی جیهانییه‌ كه‌له‌لایه‌ن رِژیَمی ئیَرانه‌وه‌ له‌ سیَداره‌دراوه‌.
گه‌لی كوردی به‌شه‌ره‌ف و مرۆڤ دۆستان، به‌تایبه‌تی نوسه‌ر و رِۆژنامه‌نوسانی كورد:

ئه‌مه‌ دووهه‌مین بانگه‌وازه‌ كه‌ داواتان لیَده‌كه‌ین هه‌موو له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌وڵبده‌ین پیَش به‌ برِیاریَكی نارِه‌وای دادگا سه‌ربازیه‌كانی ئیَران له‌به‌رامبه‌ر شه‌مزین و هه‌موو رِۆژنامه‌نوس و رِۆشنبیرانی كورد له‌و وڵاته‌دا بگرین و له‌ پیَناو هیَنانه‌ كایه‌ی و به‌رقه‌راركردنی دیموكراسی و به‌ده‌ستخستنی ئازادیه‌كانمان ده‌نگی نارِه‌زاییمان به‌رامبه‌ر به‌جیهان رِابگه‌یه‌نین، بانه‌هیَڵین چی تر سنوور بۆ بیركردنه‌وه‌ و ئازادیه‌كانمان دانریَت.له‌گه‌ڵ رِیَزی بیَ سنوور بۆ هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌رِ و رِۆژنامانه‌ی له‌و بواره‌دا هاوكاری ده‌كه‌ن.

****

پشتگیریه‌کانی خۆتان بۆ ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ بنێرن:

Amnesty International
Scott Harrison < sharrison@igc.org >Tel : 01 303 440 0913
amnestyis@gn.apc.orgtel : 44 71 413 5500fax : 44 71 956 1157
http://www.hrweb.org/

هه‌روه‌ها گه‌ر ده‌خوازی به‌شداری له‌ نامه‌یه‌کدا بکه‌ی که‌ سایتی کڵاوڕۆژنه‌ بۆ پشتگیری له‌ شه‌مزینی جیهانی بۆ کۆڕو کۆمه‌ڵی مرۆڤدۆستی جیهانی نوسیوه‌ فه‌رموو بچۆ بۆ ئێره‌و ناوی خۆت تۆمار بکه‌.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home