جه‌ژنی قوربان پیرۆزه یان كۆماری كوردستان ؟

ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له‌من بكرێ به بێ وه‌ستان ده‌ڵێم بێگومان كۆماری كوردستان .
جه‌ژنی قوربان كو‌لتور و دیاری دوژمن و داگیر كه‌ر و بێگانه‌یه و كۆماری كوردستان یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی دیموكراتیك و پێشكه‌وتوی خۆماڵیه كه ڕێزی له مرۆڤه‌كان گرتوه به بێ جیاوازی ڕه‌نگ و پێست و ئاین و زمان .
كۆماری كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌مه‌د ته‌مه‌نی كه‌م بو به‌ڵام له‌و ماوه كه‌مه دا گه‌لێ شانازی خوڵقاند كه هه‌م بۆ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی مایه‌ی شانازی و پێداچونه‌وه‌یه.
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانی له سه‌رده‌م و جێگای خۆی دا خاوه‌ن ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و ژیانی ئاسوده بون به‌ڵام وازیان له هه‌موو ئه شتانه هێنا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌یه‌كانی گه‌ل دا و سه‌ر ئه‌نجام له‌و پێناوه‌ش دا گیانی شیرینیان پێشكه‌شی دایكی نیشتمان كرد.
كۆماری كوردستان ته‌نیا كۆمارێكی ناوچه‌یی و به‌رته‌سك كرا‌و نه‌بو به‌ڵكو هه‌وڵ و ئامانج و ئاوات و به‌رنامه و كرده‌وه‌كانی له خزمه‌ت لكاندنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌یه‌كه‌وه بو.
كاتێ له دواین كاته‌كانی ژیان دا جه‌لاده داگیركه‌ره‌كان له پێشه‌وا ده‌پرسن كه بۆ چی بێگانه‌ت ڕێگه داوه ، به بڕوا و ئیمانی پۆڵاینه‌وه به سه‌ریان دا ده‌گوڕێنێ و ده‌ڵێ : ئه‌وانه بێگانه نین و ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه‌ن. دیاره مه‌به‌ستی داگیركه‌ران له بێگانه ژنراڵ مسته‌فا بارزانی و هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌بێ ،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له دنیای مۆدێڕنیته و په‌وه‌ندی و دیموكراسی و ئینتێرنێت و مافی مرۆڤ دا كورد له جیاتی بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و كۆماره پیرۆز و ئه‌و ڕێبه‌ره به باوه‌ڕانه سێ شه‌و و سێ ڕوژ زه‌ماوه‌ن بۆ كۆلتوری هاوه‌رده‌ی عه‌ره‌ب ده‌گێڕن .
كورد بونه پرد و ئیسلامیان له ده‌ریا و زه‌ریاوه گه‌یانده دوڕگه‌كان و قودسیان داگیر كرد و ده‌یان خزمه‌تی دیكه‌یان به عه‌ره‌به‌كان و باوه‌ڕه هاورده‌كه‌یان كرد ، نه عه‌ره‌بێك قه‌بوڵی كردن و نه ئیسلامیش پاداشێكی دانه‌وه .
كورد هه‌تا ئێستا به ده‌یان جار له لایه‌ن ئیسلامه‌كانه‌وه سه‌ركوت كراوه ، ته‌جاوز به ژنان و كچانمان كراوه و ماڵ و حاڵمان لێ تێك دراوه و به ناشیرین ترین شێوه‌ی مۆمكین هه‌ڵس و كه‌وتمان له‌گه‌ڵ كراوه ، نمونه‌كانیشی له سه‌رده‌می نێزیك دا سه‌دام حسین به ئه‌نفال و ئایه‌توڵا خومه‌ینی به حوكمی جیهاد .
له‌وه‌تی ئیسلام هاتوه و كوردیش به ناچاری ئه‌م په‌یامه‌یان قه‌بوڵ كردوه تا ئێستا هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ ئێمه نه‌بوه .
به‌ڵام كۆماری كوردستان به ده‌یان ده‌سكه‌وتی مێژوی سیاسی كومه‌ڵاتی هه‌بوه كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێناسه ئه‌كا .
به‌داخه‌و له‌م ڕۆژانه دا كه یاد كردنه‌وه‌ی كۆماری كوردستان و سه‌رداره‌كه‌ی قازی محه‌مه‌دی مه‌رد و ڕه‌ند و قاره‌مانه دام و ده‌زگا ڕاگه‌یه‌نه‌ره گشتیه‌كانی كوردی خۆی لێ گێل ئه‌كه‌ن به‌ڵام قوربان وه‌ك جه‌ژن و شایی و ... به‌رجه‌سته ئه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش له بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌م لایه‌نه‌نانه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ كه نه‌ك هه‌ر بڕوایان به كوردستانی گه‌وره نیه به‌ڵكو باشوری وه‌ڵاتیشیان وا له‌ت له‌ت كردوه كه هیچ ئاسه‌وارێكی نه‌ته‌وه‌ێی پێوه نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ند ئه‌م دوو حیزبه له باشور هه‌وڵی فێڵ كردن له كورد ئه‌ده‌ن و كڵاومان له سه‌ر ئه‌نێن داگیركه‌ران به 80 ساڵی ته‌واو بویان نه‌كرا.
باسی كۆماری كوردستان ناكه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی كه گیانی نه‌ته‌وه‌ێی كوردان به هێز ئه‌بێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد خۆێ به عێراقی نازانێ و ئه‌وانیش نایانه‌وه‌ێ كه ئه‌م یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستیه له نێوان كومه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دا دروست بێ .
داخۆا كه‌ی كورد خۆی بیر ده‌كه‌وێته‌وه و بیرێ له حاڵی خۆی ده‌كاته‌وه؟
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی hiwagol@hotmail.com
050121

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home