سه‌باره‌ت به (رێكخراو‌ی ژنانی كوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی)
سه‌باره‌ت به (رێكخراو‌ی ژنانی كوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی)
ئاماده‌کردنی: قه‌ره‌نی قادری
دوكتۆر ڕوئیا تلووعی: كولتووری جوانمان له باره‌ی پێكه‌وه كاركردن هه‌یه. ئێمه له ناو خۆماندا ده‌سته‌یه‌ك ژنین له هه‌موو بیروبڕوا و ئایدیۆلۆژییه‌ك، به‌ڵام له‌سه‌ر ژن بوون و كورد بوونمان رێككه‌وتووین. بڕیارمان داوه ڕێز و حورمه‌تی هه‌ر تاك و باوه‌ڕه‌كانی بگرین و له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان ستراتێژییه‌كی هاوبه‌ش هه‌ڵبژێرین. جیاوازی بیروڕا ناكه‌ینه هۆی ته‌سك‌بینی و بێتاقه‌تی له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا.
ـ شاره‌زایی له مافه مه‌ده‌نییه‌كان له كۆمه‌ڵگای كوردستان به گشتی و ژنان به تایبه‌تی له ئاستێكی زۆر نزمدایه.
ـ به داخه‌وه تا ئیمڕۆ رێكخراوه‌ی ئێمه‌یان به ره‌سمی تۆمار نه‌كردووه و به تازه‌ییش ئاگاداریان كردووین كه له‌وانه‌یه هه‌ر به ڕه‌سمی ڕێكخراوه‌كه‌مان تۆمار نه‌كه‌ن. هه‌ر چه‌ند ئێمه بڕیارمان داوه كه تۆماریشمان نه‌كه‌ن ده‌ست له چالاكی هه‌ڵنه‌گرین و ئه‌گه‌ر پێویست بوو سكاڵا بۆ UN ده‌به‌ین.
دكتۆر ڕوئیا تلووعی، ڕۆشنبیر و چالاك له بواری كاروباری كێشه‌ی ژنان و یه‌كێك له دانه‌رانی "رێكخراو‌ی ژنانی كوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی" له كوردستانی ئێران، له وتووێژ له‌گه‌ڵ کوردستان‌پرێس‌دا سه‌باره‌ت به مێژوو، چالاكی و پێكهاته‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه ده‌دوێت.
________________________________________________________________
كه‌ی "رێكخراو‌ی ژنانی كوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی"تان دامه‌زراندوه؟
له دوایین مانگی هاوینی 2004دا بوو كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان رێككه‌وتین له‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوه‌ی ژنانی كوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی و داخوازی تۆماری ئه‌و رێكخراوه‌مان له ئێران پێشكه‌ش كرد. به داخه‌وه تا ئیمڕۆ رێكخراوه‌ی ئێمه‌یان به ره‌سمی تۆمار نه‌كردووه و به تازه‌ییش ئاگاداریان كردووین كه له‌وانه‌یه هه‌ر به ڕه‌سمی ڕێكخراوه‌كه‌مان تۆمار نه‌كه‌ن. هه‌ر چه‌ند ئێمه بڕیارمان داوه كه تۆماریشمان نه‌كه‌ن ده‌ست له چالاكی هه‌ڵنه‌گرین و ئه‌گه‌ر پێویست بوو سكاڵا به‌رین بۆ UN؛ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه هه‌ین و چالاكین، به‌ڵام ئێران تۆمارمان ناكات.
ئامانجه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه چین؟
ئامانـجه‌كانـمان بریتین له: هه‌وڵ بۆ سه‌قامگیر بوونی ئاشتی (صلح) و ئارامش؛ هه‌وڵ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا و به‌رز بوونی ئاستی زانیاری سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌ی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه‌كانی كه بێگومان مافی ژن و مافی نه‌ته‌وه‌ییش ده‌گرنه به‌ر. دووری له شه‌ڕ و ئاژاوه و تێگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌رمان و دنیا له مافه‌كانمان. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه توندوتیژی به تایبه‌ت توندوتیژی دژ به ژنان و منداڵان و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
به چ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی به كێشه‌ی ژنان ده‌ده‌ن. ئایا كاتێك كێشه‌ی ژنان ده‌چێته دادگا یان دامه‌زراوه حكوومه‌تیه‌كان، ده‌توانن له‌وێشدا ده‌ورتان هه‌بێ؟
دیاره بۆ یارمه‌تی به كێشه‌ی ژنان رێكخراوه‌ی تایبه‌تی ژنان وه‌ك رێكخراوه‌ی پشتیوانی له ژنان و رێكخراوه‌ی پشتیوانی له مافی ژنان و رێكخراوه‌ی ئازه‌رمیهر و هتد هه‌یه. ئێمه‌ش له لای ئه‌وانه‌وه تا ئه‌و جێگای مه‌ودامان بێت له‌م باره‌وه ئیش ده‌كه‌ین. ئێمه زیاتر توانایی خۆمان خستۆته سه‌ر ڕاگه‌یاندن و زه‌قكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ژن وه‌ك توندوتیژی دژ به ژنان. دیاره ئه‌گه‌ر به ره‌سمی تۆمار بكرێین، به هۆی ئه‌وه‌ی ژنانی پارێزه‌رمان له‌گه‌ڵه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێك بۆ راوێژكاریی ژنان له باره‌ی زانیاری یاسایی و یارمه‌تییانه‌وه دابین كه‌ین. ئه‌و خاڵه كه بۆ ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كێشه باوه‌كانی ژنانی كۆمه‌ڵگامان دور نه‌كه‌وینه‌وه، هه‌وڵی سه‌ره‌كیمان ته‌رخانكه‌ین بۆ هاندانی ژنان بۆ ناسینی مافی مرۆڤ و مافی مه‌ده‌نی. واته ئاستێكی به‌ره‌و سه‌رتر له ئاسته ئاساییه‌كانمان له یارمه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ژنی كورد هه‌ڵبژاردوه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆوه‌ی كه كێشه‌ی ئێمه‌ی ژنی كورد له كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان جیاواز نیه و ده‌بێ هاوكات بۆ یارمه‌تی به چاره‌سه‌ری كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشمان هه‌نگاو هه‌ڵگرین.
ئایا به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه مه‌به‌ست (ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كان) دانیشتن و وتووێژتان ده‌بێت؟
بێگومان ده‌بێت.
ژنانی كورد چۆن پێشوازی له‌و رێكخراوه‌یه و كاری ئێوه ده‌كه‌ن؟
ژنان له چه‌ند شاری كورده‌واری ته‌نانه‌ت له پارێزگای كرماشان و له شاری مه‌هاباد، مه‌ریوان، هتد و ته‌نانه‌ت خانمگه‌لێك له هه‌نده‌ران، پێوه‌ندیان گرتوه خوازیاری ئه‌ندامێتی و هاوكارین.
پیاوانی كورد چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م رێكخراوه‌یه و رۆڵی ئه‌و؟
پیاوانی كورد له‌م باره‌وه سێ ده‌سته‌ن. ده‌سته‌یه‌ك كه ژن به مرۆڤ نازانن و باوه‌ڕیان به ژن و توانایی ژن هه‌ر نییه. ده‌سته‌یه‌ك ده‌ڵێن ژن چالاك بێت به‌ڵام له ژێر چاودێری ئێمه‌دا، واته خۆیان ده‌كه‌نه كه‌وچكی هه‌موو كاسه‌یه‌ك و له بزاڤی ژنانیشدا مافی رێبه‌رایه‌تی بۆ خۆیان داده‌نێن. ئه‌م ده‌سته ده‌گمه‌نن، به‌ڵام ئه‌و په‌ڕی دژایه‌تی ده‌نوێنن (وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی ژن له زانكۆی تاران كردیان). ده‌سته‌یه‌ك هه‌ن كه باوه‌ڕیان به هێزی ژن و پێویست به رێككه‌وتنی خودی ژنان هه‌یه و دیاره ئه‌مانه یارمه‌تیده‌ری ئێمه‌ش و بزاڤی ژنانیشن و به داخه‌وه جارێ زۆر ده‌رناكه‌ون.
ئایا له‌م رێكخراوه‌یه‌دا پیاوان به‌شدارن؟
له رێكخراوه‌ی ئێمه‌دا جارێ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامه‌تی، ژن بوونه. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ده‌مانه‌وێ سه‌ره‌تا ژنان خۆیان ئیش بكه‌ن و به هێزی خۆیانه‌وه ئه‌م رێكخراوه فۆڕم بده‌ن. دیاره له ڕاوێژكاریی پیاوانی رووناكبیری راسته‌قینه ده‌كرێ كه‌ڵك وه‌رگرین.
له باری جوغرافیاییه‌وه رێكخراوه‌ی ژنانی كورد پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی تا چ ناوچه‌یه‌ك له كوردستانی ئێران‌دا مه‌یدانی چالاكیی هه‌یه؟
ناوه‌ندی چالاكی ئێمه له سنه‌یه، به‌ڵام به پێی ئه‌ساسنامه‌كه‌مان ئه‌گه‌ر تۆمار بكرێین، ده‌توانین له هه‌موو شاره كوردیه‌كاندا بنكه‌مان ببێت.
كار و چالاكی ئه‌و رێكخراوه‌یه له رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئێمه له‌م ماوه كه‌مه‌دا چه‌ند چالاكیمان بووه:
ا) دیدار له‌گه‌ڵ له‌یلا زانا
ب) دیدار له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ له باتمان
پ) پێوه‌ندی به چالاكانی بواری ئاشتی له تاران(رێكخراوه ناحكوومییه‌كان )
ت) پێشكه‌ش كردنی په‌یڤ و وتار له كۆڕ و سـمیناره‌كان كه بۆ ژنان ده‌یگرن ج) پێشكه‌ش كردنی په‌یڤێك له سه‌ر ژنی كورد و مافی كورد له رۆژی جیهانی ئاشتی له زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی تاران له سه‌ر بانگهێشتی خوێندكاران
چ) به‌شداری له ۆرك شاپگه‌لی «لابی» و «رۆڵی ژن له ئاشتی» و مافی مرۆڤ هتد
ح) به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕی رۆژی جیهانیی قه‌ده‌غه كردنی توندوتیژی دژ به ژنان له سنه خ) ئاماده كردنی وتار و نووسین و راپۆرت له سه‌ر خۆسووتاندی ژنان و توندوتیژی دژ به ژنان و هتد (بۆ نموونه راپۆرتی ئه‌شكه‌نجه‌ی شه‌ریفه له دێگولان و ...)
د) هه‌وڵ بۆ سه‌ندنی ئیمتیازی گۆڤارێكی تایبه‌ت به ژنان
ر) رێكخستنی خولی فێركاری له سه‌ر مێژووی ژن و مافی مرۆڤ و هتد.
ئایا له لایه‌ن دامه‌زراوه حكوومه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌تان لێ ناكرێت یان كۆسپتان بۆ دروست ناكه‌ن؟
دیاره یه‌كه‌م كۆسپ و هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نی حكوومه‌تی، تۆمار نه‌كردنمانه.
ئایا هیچ چه‌شنه به‌ربه‌ره‌كانییه‌ك له لایه‌ن لایه‌نگرانی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگای كوردستان به دژی ئێوه به‌ڕێوه ناچێت؟ (مه‌به‌ست هاووڵاتیانی سوننه‌تی و كلاسیكی كوردستانه)جگه له به‌ربه‌ره‌كانێ، هه‌ڕه‌شه‌شمان لێكراوه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه و كوشتن و ده‌ست درێژی و هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆشم كردوه كه منداڵه‌كانم ده‌كوژن. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ش له لایه‌ن ده‌سته‌ی دووه‌می پیاوانی پرسیاری 6 وه لێمان كراوه.
جیا له كاری عه‌مه‌لی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ژنان ئایا كاری فكریش وه‌كوو بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌مافی ژنان له رێگای گۆڤار و رۆژنامه، هه‌روه‌ها كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سـمیناریش به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟
به‌ڵێ كاری فكریشمان هه‌یه و پێم وایه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له پرسیاری نۆدا دراوه‌ته‌وه. جگه له‌وه‌ش خۆم خه‌ریكی نووسینی كتێبێكم له‌سه‌ر فێمینیزم له روانگه‌ی ژنێكی كورده‌وه.
زاراوه‌یه‌كی‌تر كه له پێناسه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئاشتی"یه. مه‌به‌ست له ئاشتی چییه و له‌گه‌ڵ كێ؟
ئاشتی یان (صلح). مه‌به‌ستمان ئاشتی له‌گه‌ڵ لایه‌نێك یان كه‌سێك یان سیسته‌مێك نییه. مه‌به‌ست چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه به ئاشتیخوازی نه‌ك به شه‌ڕ و ئاژاوه. كورد تا ئیستاش له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا بووه (مه‌به‌ست ره‌ت كردنه‌وه‌ی مێژوو و خه‌باتمان نییه. هه‌ر شتێك قۆناغی خۆی و دۆخی شیاوی خۆی بوه). له‌م شه‌ڕه نابه‌رابه‌رانه‌دا ئێمه به‌رده‌وام سه‌ركوت كراوین و كوژراوین و دوژمن ته‌كنۆلۆژی شه‌ڕی له ئێمه زیاتر بووه. پێمان وایه له رێگای دیموكراسیخوازی و هه‌وڵ بۆ ئاشتی و ئارامش و پێویستیی ره‌چاوكردنی مافی مرۆڤ كه دیاره مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و مافی ژنیش ده‌گرێته به‌ر، به یارمه‌تی هه‌مووان بتوانین ئاسۆیه‌كی رووناكتر بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌دی بێنیـن.
بابه‌تێكی‌تر، مافی مرۆڤه كه سه‌رنج راده‌كێشێت. له‌م بواره‌دا كاره‌كانتان چۆن ده‌چنه پێش و چ چه‌شنه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌تان له‌به‌رامبه‌ردا هه‌یه؟
مافی مرۆڤ، مافی ژن و مافی نه‌ته‌وه‌كه‌شمان ده‌گرێته‌وه. له‌م باره‌وه پێویسته سه‌ره‌تا ئاستی زانست و ناسینی ژنانی كۆمه‌ڵگامان له مافی مرۆڤ به‌رینه سه‌ر. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه چه‌ند ۆرك شاپمان له‌سه‌ر مافی مرۆڤ و ئاشتی به ده‌سته‌وه‌یه كه له داهاتوودا به‌ڕێوه‌یبه‌رین. بۆ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رامبه‌رمان پێمان وایه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ۆرك شاپانه له‌وانه‌یه تووشی بڕێك گرفت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بیـن.
كۆمه‌ڵگای كوردستان به گشتی و ژنان به تایبه‌تی تا چ راده‌یه‌ك شاره‌زای مافی مه‌ده‌نیی خۆیانن و ئێوه‌ش به رێگای كام میكانیزمه‌وه كاری رۆشنگه‌ری له بواری مافی مرۆڤدا ده‌كه‌ن؟
شاره‌زایی له مافه مه‌ده‌نییه‌كان له كۆمه‌ڵگای كوردستان به گشتی و ژنان به تایبه‌تی له ئاستێكی زۆر نزمدایه و ئێمه‌ش به یارمه‌تی NGOكانی‌تر و ڕایه‌ڵه‌ی ژنان و رێكخستنی پۆلی فێركاری و كه‌ڵك له بڵاوكراوه‌كان، ده‌توانین ئاستی زانیاری به‌رینه سه‌ر.
كولتووری پێكه‌وه كاركردن له ناو رێكخراوه‌ی ژنانی كوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتیدا چۆنه؟
كولتووری جوانمان له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه. ئێمه له ناو خۆماندا ده‌سته‌یه‌ك ژنین له هه‌موو بیروبڕوا و ئایدیۆلۆژییه‌ك، به‌ڵام له‌سه‌ر ژن بوون و كورد بوونمان رێككه‌وتووین. بڕیارمان داوه رێز و حورمه‌تی هه‌ر تاك و باوه‌ڕه‌كانی بگرین و له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان ستراتێژییه‌كی هاوبه‌ش هه‌ڵبژێرین. جیاوازی بیروڕوا ناكه‌ینه هۆی ته‌سك‌بینی و بێتاقه‌تی له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا.
رێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان تا چ راده‌یه‌ك ده‌توانێ له چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌وری هه‌بێت و هاووڵاتیانی كوردستان چۆن سه‌یری ئه‌م چه‌شنه دامه‌زراوه مه‌ده‌نییانه ده‌كه‌ن؟
كولتووری رێكخراوه‌گه‌لی ناحكوومی و مه‌ده‌نی ورده‌ورده خه‌ریكه جێگای خۆی ده‌دۆزێته‌وه و هێشتا له سه‌رتای رێگادایه، به تایبه‌ت ئێمه ئه‌و ئازادیی و ده‌رفه‌تانه‌ی رێكخراوه‌كانی باشوورمان نییه. هێدی هێدی خه‌ریكه به‌شداری خه‌ڵكی گه‌نج و خوێنده‌وار له NGOكاندا زۆرتر ده‌بێ.
2005-01-12
ماڵپه‌ڕی ڕوئیا تلووعی
http://www.kurdistannet.us/roya
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home