شه‌مزین جیهانی دادگایی كرا
نوسینی: سه‌لاح عه‌بدوڵا
دویَنیَ واته 10 / 01 / 2005 كاتژمیَر نۆ و نیووی سه‌رله‌به‌یانی رِۆژنامه‌نوسی ژن شه‌مزین جیهانی برایه به‌ر لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباد و له دانیشتنی دادگادا كه كاتژمیَر و نیوویَكی خایاند دادگا برِیاری خۆی ئاشكرا كرد.دادگا برِیاری سیَ ساڵ و 91 رِۆژ سزای زیندانی به‌سه‌ر شه‌مزین جیهانی دا و به‌پیَی برِیاری دادگا سیَ ساڵی سزاكه به هه‌ڵپه‌سیَردراوی ده‌میَنیَته‌وه به‌ڵام ده‌بیَت 91 رِۆژ بچیَته زیندانه‌وه.هاوكات ئه‌مرِۆ دوای دادگا پیَنج كاتژمیَر شه‌مزین له زینداندابوو و دوای ئه‌وه ئازادكرا تا به‌رواری پیاده‌كردنی حوكمه‌كه‌ی بۆ دیَته‌وه هاوكات زانرا كه ئه‌و زیندانه‌ی شه‌مزینی بۆ ده‌نیَردیَت زیندانانی سیاسی و قاتڵ و مافیای له یه‌ك شویَندان، شایانی باسه شه‌مزین جیهانی له‌سه‌ر نوسین و لیَدوانه‌كانی ده‌ستگیرده‌كریَت كه تیایدا رِه‌خنه ئارِاسته‌ی سیاسه‌تی رِژیَمی كۆماری ئیسلامی ئیَران ده‌كات، هاوكات وه‌ك ژنیَكی چالاك له بواره‌كانی مافی ژناندا به‌تاوانی به‌شداریكردنی له چالاكیه‌كانی ژنان و چالاكیه ئه‌ده‌بیه‌كاندا، قسه‌كردنی بۆ رِۆژتیڤی و رِادیۆی ده‌نگی میزۆپۆتامیا سزا ده‌دریَت، وه‌ك ده‌زانریَت دادگایی كردنی شه‌مزین جیهانی نارِه‌زایی بوونی توندی رِۆشنبیر و ده‌وروبه‌رانی كوردی لیَكه‌وته‌وه و كوردان له شویَنیَكی جیهانه‌وه به رِیَی ئیمزا و نامه و فاكس و ته‌له‌فۆن بۆ رِیَكخراوه جیهانیه‌كان و رِیَكخستنه كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌كان نارِه‌زایی خۆیان ده‌ربرِیووه، به‌ڵام رِژیَمی ئیسلامی ئیَران سووره له سه‌ر سیاسه‌تی خۆی و به‌رده‌وامه له سه‌ركوت كردنی رِۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و رِۆشنبیرانی له رِۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌موو ئیَراندا.
سه‌ڵاح عه‌بدوڵا.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home