كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, January 16, 2005

که‌شتی ئاسمانی هۆگێنز

که‌شتی ئاسمانی هۆگێنز
وه‌رگێرانی: ئازاد

سه‌رئه‌نجام پاش بڕینی ڕێگه‌یه‌کی 7ساڵه‌ و دورییه‌کی 1000 ملیارد کیلۆمیتری که‌شتی ئاسمانی هۆگێنز، سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌ سه‌ر ئه‌ستیره‌ی تایتان نیشته‌وه‌.
یه‌که‌مین وێنه‌کانی ئه‌ستێره‌ی تایتان که‌ له‌ لایان هۆگێنزه‌وه‌ کێشرابوو له‌ نێوان کاتژمێر 10 و 10.25 ده‌قیقه‌ی ڕؤژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 14/1/2005 به‌ره‌و زه‌وی به‌ڕێ کراو پاشان بڵاو کرانه‌وه.

که‌شتی ئاسمانی هۆگێنز پاش نێشتنه‌وه‌ی له‌ سه‌ر تایتان گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره‌ی که‌ون،یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی که‌ سه‌باره‌ت به‌م ئه‌ستێره‌یه‌ کۆیکردبووه‌وه‌ به‌ره‌و زه‌وه‌ی به‌ڕێ کرد.
زانایانی ئاسمانی ئوروپا رایانگه‌یاند که‌ که‌شتی هۆگێنز هه‌تاکوو 2 کاتژمێر پاش نیشته‌وه‌شی هه‌ر سه‌رقاڵی به‌ڕێ کردنی هاورده‌کانی بووه‌ به‌ره‌و زه‌وی.

Posted by Hello


ژان ژاک دوردین سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ئاژانسی ئاسمانی ئوروپا که‌ زۆر له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌م کاره‌یان خۆشحاڵ بوو گووتی: ئێمه‌ یه‌که‌می که‌س بووین که‌ توانیمان سه‌ردانی تایتانی بکه‌ین. زانایانی ئاسمانی ئوروپائێستا سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ و شی کردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌کانی هۆگێزن که‌ بریتییه‌ له‌ وێنه‌ و ده‌نگ و پێوانه‌کانی ئه‌ستێره‌ی تایتانی.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای نیشتنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ئه‌ستێره‌ی هۆگێنز به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ئاژانسه‌ ڕایانگه‌یاند که‌ یه‌کێک له‌ ئامێره‌کانی هۆگێنز که‌ تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ بووه‌ له‌ کار که‌وتووه‌.
تلێسکۆپی گه‌وره‌ی و کارامه‌ی" گرین بێنک" که‌ له‌ ئیاله‌تی ویرجینیای رۆژئاوا جێگیره‌ به‌ درێژی ڕێگا چاوه‌دێری که‌شتی هۆگێنزی ئه‌کرد تاکوو زانایانی ئاسمانی ئاژانسی ئوروپا له‌ سه‌لامه‌ت بوونی به ئاگا بن.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ دوورترین جێگای ئه‌م که‌ونه‌یه‌ که‌ مرۆڤ ده‌ستی پێ ڕاده‌گات و که‌شتی فه‌زایی له‌ سه‌ر ئه‌نیشینێته‌وه‌. لێکۆینه‌وه‌کانی هۆگێنز سه‌باره‌ت به‌م ئه‌ستێره‌ دوور که‌وتووه‌ ئه‌توانێ تاڕاده‌یێکی باش ڕوون کردنه‌وه‌ بداته‌ ده‌ست ئاژانسی فه‌زایی ئوروپا و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێک هاته‌کانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ یارمه‌تی لێکۆڵه‌وه‌ران بدات.
سایانی باسه‌ هۆگێنز شه‌پۆله‌کانی خۆی به‌ره‌و مانگی ده‌ستکردی "کاسینی" که‌ له‌ ڕاستی دا به‌ دایکی هۆگێنز ئه‌ژمێردرێ و له‌ ماوه‌ی ڕێگه‌ی دووری 7 ساڵه‌ی دا له‌ سه‌ر کۆڵی ئه‌م مانگه‌ ده‌س‌تکرده‌ بووه‌ ئه‌نێرێت و پاشان له‌ "کاسینی" یه‌وه‌ به‌ره‌و بنکه زمینی یه‌کان به‌ڕێ ئه‌کرێت.
هۆگێنز که‌ نزیکه‌ی 20 ڕۆژ له‌مه‌ پێش له‌ مانگی ده‌ستکردی کاسینی جیا ببووه‌وه‌ به‌ بێده‌نگی و زۆر به‌ نهێنی خۆی گه‌یانده‌ ئه‌م جێگه‌ دوور و نه‌ناسراوه‌ی ئه‌م که‌ونه‌.
پرۆفیسۆر" ده‌‌یوید ساوت وود" که‌ سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی عیلمی ئاژانسی فه‌زایی ئوروپایه‌، له‌ کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌ نووسی دا وێڕای بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ گووتی: ئێمه‌ کارێکمان کردووه‌ که‌ هه‌تا چه‌ندین سه‌ده‌ی دیکه‌ ئه‌مێنێت، ئه‌وه‌ی که‌ گرینگه‌ ناوی من نیه‌ که‌ وه‌ک یادگاری ئه‌م کاره‌ گرینگه‌ ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌ڵکوو ئه‌وه‌ گرینگی کارکه‌یه‌‌ که‌ ئێمه‌ به‌ ئه‌‌نجاممان گه‌یاندووه‌.

پیویست به‌ گووتنه‌ که‌ ده‌وری ئه‌ستێره‌ی تایتان به‌ گاز و ته‌پوو تۆزێکی پرته‌قاڵی ره‌نگ گیراوه‌ که‌ بووته‌ هۆی داپۆشینی ئه‌م ئه‌ستێره‌ ئه‌فسووناوییه‌و هه‌ر ئه‌م تۆزه‌ پرته‌قاڵی ڕه‌نگه‌ وای کردووه‌ که‌ مرۆڤ نه‌توانی به‌ ئاسانی سه‌ر ڕووی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ببینێ هه‌ر بۆیه‌ مرۆڤ ناتوانێ بڵێ ئایا سه‌ر ڕووی ئه‌م
ئه‌ستێره‌یه به‌ گابه‌ردی گه‌وره‌ یان سه‌هۆڵ یان ده‌ریایێکی ڕۆن داپۆشۆراوه‌ یان هه‌ر وه‌ک ئه‌ستێره‌ی زه‌وی وایه‌یه‌ و ئه‌وێش پڕه‌ له‌ گیانله‌به‌ر یان نا دیاره‌ ڕه‌نگه‌ زۆر نه‌خایه‌نێت که‌ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌ وڵامیان بۆ په‌یدا ئه‌بێت وکۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌ چاوه‌ڕوانی ڕزگاری دێت.
سه‌ره‌تا بڕیار بوو که‌ هۆگێنز به‌ر له‌ نیشتنه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ڕووی تایتانی حه‌وسه‌د وپه‌نجا وێنه‌ ئاماده‌ بکات و به‌ره‌و زه‌وییان بنێرێت، که‌ ڕه‌نگه‌ پاش گه‌یشتنی ئه‌م وێنانه‌ که‌ ئێستا له‌ ئه‌لبومی بیره‌وه‌ییه‌کانی هۆگێنز دا ئه‌رشیڤ کراون، ئاگاداری باش بکه‌وێته‌ ده‌ست لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان و زۆرنهێنی گه‌وره‌ بداته‌ ده‌سته‌وه‌.
ده‌نگه‌کانی سه‌ر ئه‌ستێره‌که‌ له‌ لایان میکرۆفۆنێکه‌وه‌ که‌ به‌ هۆگێنزه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ تۆمار ئه‌کرێت و به‌ره‌و زه‌وه‌ی به‌ڕێ ئه‌کرێن، زانایان هیوا دارن که‌ ئه‌و میکرۆفۆنه‌ ته‌نانه‌ت ده‌نگه‌ بچوکه‌کانیش تۆمار بکات و بۆیانی بنێرێت.
زانایان له‌و بڕوایه‌ دان که‌ که‌ش وهه‌وای کیمیاوی سه‌ر ئه‌ستێره‌ی تایتان،که‌ پڕه‌ له‌ ورده‌له‌که‌نی نیترۆژن و متان و ده‌یان ماده‌ی که‌ربونی دیکه‌،زۆر شیوه‌ی ئه‌ستێره‌ی زه‌وی له‌ 4ملیۆن و600 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌دات، هه‌ر بۆیه‌ هیوا دارن که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ پێکهاته‌کانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ مرۆڤ زیاتر له‌ چۆنیه‌تی پێک هاتنی زه‌وی وگیانله‌به‌ران له‌م ئه‌ستێره‌ خۆشه‌ی خۆمان نزیک بکاته‌وه.
سه‌رچاوه‌: سایتی به‌شی فارسی رادیۆ BBC.

هیوا دارم پاش دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌ نوێ یه‌ له‌م که‌ونه‌ دا، داگیرکه‌رانی کوردستانیش بێنێته‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ که‌ تازه‌ باوی داگیرکردن و کوشت وبڕی کوردان نه‌ماوه‌ و کوردیش بگاته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ به‌وه‌لانانی ناکۆکییه‌کان، بڕیاری مافی چاره‌ی خۆ نووسینی خۆی بدات و چی دیکه‌ چاوه‌ ڕوانی خه‌ڵکی نه‌بێن که‌ ڕزگاری کوردستانمان بۆ به‌ دیاری بێنن.


0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home