كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Saturday, February 05, 2005

81 كوردی ڕوژهه‌ڵات پێویسێان به‌ یارمه‌تی به‌ په‌له‌ هه‌یه‌

81 كوردی ڕوژهه‌ڵات پێویسێان به‌ یارمه‌تی به‌ په‌له‌ هه‌یه‌

كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی نیه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵهاتن و ڕاونران و كوشت بڕ و ئاوارێی دا ئه‌ژین .
له‌ كاتێ شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌ هه‌زاران كورد ئاواره‌ و ده‌س به‌سر كران و ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن زێاتر له‌ 20000 كوردی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌ ئوردوگا زوره‌مله‌كان په‌ستاوت كه‌ له‌ كه‌مترین ئیمكاناتی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان به‌رخۆردار بون .
له‌ كاتی هێرشی ئێمریكا بۆ ئازاد كردنی كوێت به‌ هه‌زاران كورد به‌ره‌وه‌ زێدی خۆیان هه‌ڵ هاتن و به‌ هه‌زارانیش له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێ كران بۆ وه‌ڵاتانی ئه‌وروپاێی و ...
ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ ئیمكانی چونه‌وه‌ بۆ ڕوژهه‌ڵتیان نه‌بو و نه‌شیان توانی بگه‌نه‌ وه‌ڵاتی سیهه‌م پاش ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی عه‌ره‌به‌ تیروریسته‌كان و تاڵان كران ، هه‌ربویه‌ هه‌وڵیان دا به‌ره‌و ئوردن هه‌ڵێن ، به‌شێكێان ده‌ربازی سنوره‌كان بون و له‌ لایه‌ن كومیته‌ی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ له‌ ئوردوگایه‌ك جێگر كران و پاشان به‌شێكی زوریان له‌ لایه‌ن وه‌ڵاتانی ئه‌وروپاێیه‌وه‌ وه‌ر گیران و به‌شێكیشێان هه‌روا چاوه‌ڕوانن .
هه‌شتا و یه‌ك كه‌سی دیكه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن عه‌ره‌به‌ شڕه‌خۆره‌كانه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرا و سه‌روه‌ت و سامانیان تاڵان كرا بو ، به‌ ناچاری به‌روه‌ ئوردن هه‌ڵهاتن به‌و هیوایه‌ كه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ئوردوگایه‌یی بۆ كورده‌كانی دیكه‌ ته‌رخان كراوه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ سه‌رسنوری ئوردن و له‌ دووسه‌د میتری ئه‌و ئوردوگایه‌ له‌ له‌یه‌ن هێزی پاراستنی سه‌رسنوری ئوردونه‌وه‌ ڕاگیراون و ناهێڵن بچنه‌ ناو خاكی ئه‌و وه‌ڵاته‌وه‌ و هێزه‌كانی ئێراقیش ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ناده‌نێ .
به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ به‌ ئێمه‌ گه‌یشتوه‌ له‌ ناخۆشترین هه‌ل و مه‌رج دا ئه‌ژین ، ئاو، نان ، لیباس و سه‌رپه‌نایان نی یه‌ .
ئێمه‌ش كۆمه‌ڵه‌ كوردێكی دانیشتوی وه‌ڵاتی سوید به‌م هه‌واڵه‌ دڵته‌زیه‌نه‌ كه‌وتینه‌ خۆ و كومیته‌یه‌كمان بۆ یارمه‌تی دانیان پێك هێنا كه‌ بتوانین له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م دا یارمه‌تی مادیان پێ بگه‌یه‌نین كه‌ له‌ مردن و تێدا چون ڕزگار بن و له‌ به‌رده‌وامیش دا ده‌نگیان به‌ ئورگانه‌ ناونه‌ته‌وه‌یه‌كان بگه‌یه‌نین كه‌ یارمه‌تییان بده‌ن به‌روه‌ وه‌ڵاتی سیهه‌م .
داوامان له‌ هه‌مو كوردێكی دانێشتوی هه‌نده‌ران هه‌یه‌ به‌ ده‌نگ ئه‌م بانه‌گه‌وازه‌وه‌ بێن كه‌ بتوانین ئه‌ركی كوردانه‌مان به‌جێ بگه‌یه‌نین و ئه‌و هاووه‌ڵاتیه‌ بێ ده‌رتانانه‌مان له‌ فه‌وتان ڕزگار بكه‌ین .
كامه‌ له‌ ئێمه‌ توشی كاره‌سات و ڕوژی سه‌خت نه‌هاتوه‌ و ئاواته‌خۆازی یارمه‌تی هاوخۆێنه‌كانی نه‌بوه‌ ، ده‌ با هه‌مومان وه‌بیری بێنینه‌وه‌ كه‌ ناخۆشی ، ده‌س ته‌نگی و دژواری ئه‌و ڕوژانه‌ی تێیدا بوین و ڕه‌وش و ژیانی ئه‌و كوردانه‌ش تێ بگه‌ین و ده‌ستیان بگرین .
تكایه‌ به‌م ئادره‌س و ته‌له‌فۆنانه‌ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن
hiwagol@hotmail.com
0046-8-53180030
0046-707458478

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home