هێزه‌كانی ئوردن په‌لاماری كورده ئاواره‌كانیان دا
هێزه‌كانی ئوردن په‌لاماری كورده ئاواره‌كانیان دا
ئه‌و كوردانه‌ی كه له سه‌ر سنوری ئێراق و ئوردن گیریان خۆاردوه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دان كه بێنه ناو خاكی ئوردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئوردوگای ئه‌لكه‌رامه و له‌وی بكه‌ونه بن چاوه‌دێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
ڕۆژی 4-2-05 هێزه‌كانی ئوردنی هێرشیان كردونه سه‌ر و بێ به‌زه‌یانه ده‌ستیان نه‌پاراستوه له لێدانیان و چه‌ند كه‌سیان لێ بریندار كردون و له ئاكامی ئه‌و دڕندایه‌تیه‌ی هێزه ڕه‌فتار به‌عسیه‌كانی ئوردنه‌وه دوو ژنی دووگێان منداڵه‌كانیان له بار چووه و له حاڵه‌تێكی ناخۆشی ڕوحی و جسمی دان و به‌داخه‌وه ئیمكانی دوكتور و ده‌رمان و بیهداشتیان نیه و ده‌ستیان به هیچ كۆێ ناگا و ئازار ئه‌چێژن.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێزه‌كانی ئوردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان تاڵان كردوه و نێزیك دوو هه‌زار دولاری نه‌غدینه‌یان لێ ستاندوون و ئه‌و توزه به‌تانی و ئیمكاناته‌ش كه هه‌یان بوه لێان خراپ كردوون .
كورد به‌شی تێ هه‌ڵدان و ڕاونانه جا هێزی سه‌ركوت كه‌ری عێراقی ، ئێرانی ، سوری ، توركی یان ئوردونی بێ .
له هیچ كۆی ئه‌و دنیایه دا وینه‌ی وامان نه‌دیوه كه كاتێك كه‌سی یان كه‌سانی په‌نا بۆ وه‌ڵاتێ دێنن بكه‌ونه به‌ر په‌لامار و لێدان و بێ حۆرمه‌تی كردن .جێگای داخه كه ئه‌وا ماوه‌ی زیاتر له حه‌وتویه‌كه ئێمه بانگه‌واز ئه‌كه‌ین و نامه‌مان بۆ هه‌مو پارته‌كانی ڕوژهه‌ڵات و كۆمه‌ڵه كوردیه‌كانی سوید ناردوه بۆ هاوكاری كردن و به ده‌نگه‌وه هاتنیان كه‌چی ته‌نیا یه‌ك حیزب وه‌ڵامی داوینه‌ته‌وه و ئه‌ویش یه‌كیه‌تی شوڕشگێڕانه و بانگه‌وازێكیشی بڵاو كردوه‌ته‌وه .
ئه‌و حیزبانه‌ی كه بانگه‌وازی پاراستن و وه‌رگرتنی ماف بۆ گه‌لی كورد ئه‌كه‌ن نایه‌ن و یارمه‌تی خودی مروڤی كورد بده‌ن كه له سنوری مان و نه‌مان دان.جارێكی‌تر داواكارین له سه‌رجه‌م گه‌لی كورد به ده‌نگمانه‌وه بێن كه ئه‌و كورده هه‌ژاره چاره ڕه‌شانه له ده‌شتی به‌ره‌هوتی عه‌ره‌بی دا ڕزگار كه‌ین.
كومیته‌ی پشتیوانی له په‌نابه‌رانی كه‌مپی ئه‌لتاش
0046853180030
0046707458478
0046853180030
0046707458478
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home