98%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه
98 له‌سه‌دی خه‌ڵکی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی ده‌خوازن
بزووتنه‌وه‌ی راپرسی ( ریفراندۆم ) له كوردستان، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه گشتییه‌ی راگه‌یاند كه رۆژی 30 ی ئه‌م مانگه هاوشانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی موسڵ و كه‌ركوك و خانه‌قین به‌رِێوه‌چوو .لیژنه‌ی بالاَی بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆم، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له هوتێلی شیراتۆنی هه‌ولێر سازی كرد، رایگه‌یاند كه مـلیۆنێك و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت هه‌زار و شه‌ست و یه‌ك كه‌س به‌شداریی ئه‌و راپرسییه‌یان كرد و له‌وانه یه‌ك مـلیۆن نۆسه‌د و حه‌فتا و سێ هه‌زار و چوارسه‌د و دوازده كه‌س ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه و ته‌نیا نۆزده هه‌زار و هه‌شت سه‌د و په‌نجا كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوونه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق بمێنێته‌وه .ئاسۆ كه‌ریم ئه‌ندامی لیژنه‌ی بالاَی بزووتنه‌وه‌كه له‌و كۆنفرانسه‌دا رایگه‌یاند كه 98،76% ی به‌شداربووان داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كردووه، له‌كاتێكدا 0.99 % داوای مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا كردووه .سه‌باره‌ت به شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین كه تاكو ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، لیژنه‌ی بالاَی بزووتنه‌وه‌كه رایانگه‌یاند كه له كه‌ركوك 131582 كه‌س به‌شداریی راپرسییه‌كه‌یان كردووه و له‌و ژماره‌یه 131274 كه‌س ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه و ته‌نیا 181 كه‌س ده‌نگیان بۆ مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق داوه .هه‌روه‌ها له پارێزگای موسڵ له‌كۆی 165891 كه‌س 165780 كه‌س ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی داوه .له خه‌نه‌قین و ده‌وروبه‌ریشی 36413 كه‌س به‌شدارییان كردووه كه 35786 كه‌س له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی بوونه .هه‌روه‌ها له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه به‌م شێوه‌یه بووه سلێمانی : 656496 كه‌س به‌شدارییان كردووه . (650 ) هه‌زار كه‌س ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه . ( 5796 ) كه‌س بۆ مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا .دهۆك : 370781 كه‌س به‌شدارییان كردووه . ( 368163 ) كه‌س ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه . ( 2247 ) كه‌س بۆ مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا .هه‌ولێر : 636898 كه‌س به‌شدارییان كردووه . ( 622409 ) كه‌س ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه . ( 11289 ) كه‌س بۆ مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی عێراق .شێركۆ بێكه‌س ئه‌ندامی لیژنه‌ی بالاَی بزووتنه‌وه‌كه له‌و كۆنفرانسه‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌وان ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه ده‌گه‌یه‌ننه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش ئیمزای نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سیان گه‌یانده نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان .
, 14:32 2005 Feb 06
, 14:32 2005 Feb 06
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home