كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, February 20, 2005

كورده‌كانی كه‌مپی ئه‌لتاش هه‌ڕه‌شه‌ی كۆشتنیان له‌ سه‌ره‌، فریایان كه‌ون

كورده‌كانی كه‌مپی ئه‌لتاش هه‌ڕه‌شه‌ی كۆشتنیان له‌ سه‌ره‌، فریایان كه‌ون

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كانی پێشومان دا باسمان كردوه‌ ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ سه‌دام حسێن له‌ كه‌مپی ئه‌لتاش وه‌ك ئه‌سیر و تاوانبار گه‌وره‌ترین بێ حورمه‌تی پێ ده‌كردن و له‌ هه‌ر جوره‌ ژیانێكی شایانی مروڤایه‌تی بێ به‌ری كرابون له‌ پاش ڕوخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ركوت كه‌ره‌ش هێشتا له‌ نا له‌بارترین هه‌ل و مه‌رج دا ئه‌ژین ، ئیمكانی كار و په‌یدا كردنی بژێویان نیه‌ و له‌ لایه‌ن عه‌ره‌به‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست و تێروریسته‌كانه‌وه‌ ئه‌كۆژرێن و بێ سه‌روشۆێن ئه‌كرێن وه‌ك له‌ ده‌نگ و باسه‌كانی هه‌فته‌ی پێش دا باس كرا.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژار و چاره‌ ڕه‌ش و له‌ ماف و ئازادی و ژیان بێ به‌شه‌ سه‌ری خۆیان هه‌ڵ ئه‌گرن و ڕو له‌ بیابانه‌كانی عه‌ره‌بستانی عێراق و ئوردن ئه‌كه‌ن و هه‌تا ئێستا نازانری كه‌ چه‌ند كه‌سیان تێ دا چون و چاره‌نوسی چه‌ندین كه‌سیشیان كه‌ توانیویانه‌ خۆ بگه‌یه‌نه‌ سنوری ئورد و عێراق هه‌روا نادیاره‌ و له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌ یه‌كرتوه‌كان و حكومه‌تی ئوردن و ده‌سه‌ڵاتی كاتی عێراقی دا تۆپ تۆپێنێان پێ ئه‌كه‌ن و كه‌س خۆیان لێ وه‌خاوه‌ن ناكا .

ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ له‌ ئوردوگای ئه‌لتاش دا ماونه‌ته‌وه‌ بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ئیمكاناتترینی پاشماوه‌ی 30 هه‌زار كه‌سن كه‌ به‌ زوری له‌ ڕێگایه‌كه‌وه‌ خۆیان ده‌رباز كردوه‌ . ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ كه‌مپی ئه‌لتاش دا ماونه‌ته‌وه‌ نه‌ تواناێی هه‌ڵ هاتنێان به‌ره‌و ئوردن هه‌یه‌ و نه‌ پاره‌ و ئێمكانیان هه‌یه‌ كه‌ ڕو له‌ جێگایه‌كی دیكه‌ بكه‌ن . به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ناتوانن بچنه‌ دوكتور و ده‌ستیان به‌ ده‌رمان و كار و خۆاردن ڕا ناگا ، به‌ڵكو له‌ لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ كۆژییان لێ ده‌كرێ و پێان ده‌ڵێن كه‌ ئێوه‌ شانازی به‌ تاڵه‌بانی و بارزانیه‌وه‌ ئه‌كه‌ن و خه‌یانه‌تان به‌ عێراق كردوه‌ و شه‌وانه‌ چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌چنه‌ سه‌ریان و ماڵه‌كانیان تاڵان ئه‌كه‌ن و ده‌س درێژی ئه‌كه‌نه‌ سه‌ر ژنان و منداڵه‌كان ئه‌ترسێنن به‌ جورێ كه‌ ئێستا منداڵه‌كانی ئوردوگا ناوێرن بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ یاری كردن.

ئه‌ی خه‌ڵكی كوردی ئاوارته

‌ژیان تا سه‌ر ته‌نگانه‌ نابێ ، ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌روا چاو له‌ ده‌س و بێ كه‌س نه‌بون ، ئه‌وانه‌ گوند و شاریان لێ وێران كراوه‌ ، ژیانیان لێ به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ ساڵانه‌ وه‌ك ئه‌سیر هه‌ڵسو كه‌وتیان له‌گه‌ڵ كراوه‌ .ئه‌و خه‌ڵكه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و هیوا و به‌رده‌وامی ژیانێكی شایانن ، ئه‌و خه‌ڵكه‌ لێان قه‌وماوه‌ ، ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕه‌ش و ڕوت و بێ ده‌ره‌تانه‌ هه‌مو ده‌رگایه‌كێان لێ داخراوه‌ له‌ به‌رانبه‌ریان دا بێده‌نگ مه‌بن ، گۆێ له‌ ویژدانی مروڤانه‌ و نه‌ته‌وه‌ێی و ئێخلاقیتان بگرن ، بجوڵن و جوڵوكانمان یه‌ك خه‌ین و ببینه‌ ده‌نگ و هێزێكی كاریگه‌ر و ڕێكخراوه‌ ناونه‌ته‌وه‌ێی و وه‌ڵاته‌ دیموكارت و پێشكه‌وتنخۆازه‌كان و حكومه‌تی كوردستان وه‌شیار بكه‌ینه‌وه‌ . تراژیدی كومه‌ڵ كوژی به‌ڕیوه‌یه‌ وه‌رن با پێشی بگرین.

كومیته‌ی پشتگیری له‌ كورده‌ ئاواره‌كانی كه‌مپی ئه‌لتاش
050219
hiwagol@hotmail.com

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home