زرێبار له‌بن شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌کا ته‌زیوه‌و سنگی کردۆته قه‌ڵخانی ئاسمان!

ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌گه‌ن ئه‌مساڵ شه‌پۆلێکی مه‌زن له به‌فرو سه‌رما ڕویی له ناوچه شاخاویه‌کانی کوردستان کردوه‌و به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆربه‌ی ڕێگا سه‌ره‌کیه‌کان بۆ چه‌ند ڕۆژێک گیراون و ته‌نانه‌ت وزه‌ی گازوو کاره‌باش پساوه‌و خوێندنگه‌و قوتابخانه‌کان داخراون. خه‌ڵکی هه‌ژارو که‌م داهات بێگومان ئه‌مڕۆژانه توشی گه‌لێک ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌دێن و له‌سه‌رماندا که‌سیره ده‌بن.
دیتنی ئه‌و دیمه‌نانه بۆ هه‌ر که‌سێک ڕه‌نگه وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی گه‌لێک یادگاری تاڵ و شیرین بێت. بۆ منیش بێگومان بیرخه‌ره‌وه‌ی گه‌لێک بیره‌وه‌ی تاڵ و شیرینه. گه‌لێکجار هه‌ڵله‌رزین و ته‌زین و که‌سیره بوون، به‌ڵام نه‌به‌زین و به‌رگری بۆ مانه‌وه. ڕۆژانی خه‌باتی شاخ و ده‌یان کاتژمێر بڕینی به‌فرو ڕێگای هه‌ڵمووتی سه‌هۆڵ به‌ستوو له چیا‌و دۆڵه‌کانی کوردستان، له‌به‌رکردنی به‌رگی سپی بۆ ده‌رنه‌که‌وتن و دیار نه‌بوونمان له چاوی دوژمن و هه‌ڵله‌رزین و ته‌زین له‌به‌ر سه‌رماو سایه‌قه‌ی شه‌وانه‌و مانه‌وه له‌ناویدا به‌بێ ده‌ره‌تان و ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون. هه‌ندێکجار چا لێنان به ئاوی به‌فراوو له ناو که‌تریه‌ڕه‌شو هه‌ڵتروشکان به‌دیار ئاورگه‌وه‌وه‌و هه‌ڵلوشینی چای، دانیشتن له گوێی ئاگردان و له‌ناو دیوه‌خانی خانه‌خوێیانداو له ناوبنکه‌و باره‌گاکانی شۆڕش و یاریی گۆره‌ویه‌ن و پشکیلان و ته‌ڵه‌وڕێوی و پاشاووزیرێن و گه‌ڕه‌لاوژه‌و موسا‌و فێرعه‌ون و گه‌لێک یاری و گه‌مه‌ی دیکه، گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربورده‌و به‌سه‌رهاتی ڕابردوو له لایه‌ن به‌ساڵاچوو که‌سانی له‌زمان خۆش جا له ئه‌فسانه‌و گوته‌ی کۆنی پێشینیان یان چیرۆک و به‌سه‌رهاتی ڕاستینه‌و له ناوبنکه و باره‌گاکانی شۆڕشیش به‌سه‌رهاته‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی... و گه‌لێک بیرئانینی دیکه. تۆ بڵێی دیوه‌خان و به‌رئاگردانی وڵات ئه‌و گه‌رمی و خۆشیه‌ی خۆی مابێت و شه‌وچه‌ره‌ی ئه‌مشه‌وه ساردانه به گه‌رمای خۆشه‌ویستیه‌وه وه‌ک ساڵانی به‌رێ نۆش بکرێ، هیوادارم.
ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وێبلاگی مامۆستا‌و خوێندکارانی سه‌وڵاوام کرد و ئه‌م وێنه‌یه‌م هێنا لێره دامنا. سه‌لاح عیلمی زاده چه‌ند وێنه‌یه‌کی فره جوانی له دیمه‌نی به‌فروو به‌سته‌ڵه‌کی سه‌ر ڕۆخی زرێبار و ده‌وروبه‌ری له‌و بلاگه داناوه. ئێوه‌ش گه‌ر وه‌کوو من چه‌ند ساڵێکه به‌فرتان نه‌دیووه‌و له‌نزیکه‌وه به‌سه‌ریدا نه‌ڕۆیشتوون یان یادی شه‌ڕه تۆپه‌ڵ و بان ماڵین و ڕێگا گیران و سه‌رمای په‌نای کوره‌ی نێڵ دراو‌و ئاگردانی گونده‌کانتان کردوه بڕۆن سه‌ردانی ئێره بکه‌ن و تاوێک له دیمه‌نی ره‌قهه‌ڵاتوی زرێبار ڕابمێنن و ئه‌و وێنانه ببینن که به‌ده‌ستی کاک سه‌لاح گیراون.
ده‌ست خۆش بۆ هه‌ڵگری ئه‌و وێنه جوانانه.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home