پ: پیاو ، پرسیار
پ: پیاو ، پرسیارژ: ژن، به‌ڵام وڵام
نووسینی: دوكتۆر روئیا تلوعی
به‌شی یه‌كه‌م:
به‌رایی: ماوه‌یه‌كه پرسی ژن و باس له فیَمینیزم و به‌تایبه‌ت فیَمینیزمی كوردی كه هیَشتا به ده‌ست خودی ژنه‌كورده‌كان به ته‌واوی تیۆریزه نه‌كراوه له سایته كوردیه‌كان باو بووه و هه‌ركه‌س به جۆریَك، حه‌ز و ناحه‌ز له روانگه‌ی خۆیه‌وه لیَی ده‌دویَ. نامه‌ویَ بڵیَم ئه‌م باسه تازه و نویَیه، به‌ڵام پیَم وایه دوو پرس بۆته هۆكاری زۆرتربوونی: كۆنگره‌ی به ناو ژنی كورد له زانكۆی تاران و دیداری خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد.
له گه‌رماوگه‌رمی ئه‌م باس و خواسانه‌دا ئه‌وه‌ی به‌رچاوه ریَژه‌ی زۆرتری پیاوانه كه له چه‌ندین روانگه‌ی جیاوازه‌وه ده‌دویَن، ره‌خنه ده‌گرن یان پرسیاریان هه‌یه. ژنانی به‌شدار له‌م باسه‌دا جاریَ زۆر كه‌میـن. كه‌سانیَكیش به نازناوی ژنانه‌وه ده‌نووسن و له‌وه ناچیَ ژن بن، به‌و هۆیه‌ی كه هیچ ره‌سـمیَك له خۆیان نیشان ناده‌ن و له ناكاویش ده‌رده‌كه‌ون و بیَده‌نگ ده‌بن و تا ئه‌م كاته به‌و ناوانه نووسه‌رمان نه‌بووه. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م نازناوه ژنانه بیَ ره‌سم و تازه ده‌ركه‌وتووانه دژ به ژنانی چالاكیش ده‌نووسن!به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی بۆ من جیَگای ریَز و دڵخۆشییه وروژاندنی باسی فیَمینیزمه لای كوردان و هه‌وڵ بۆ لیَكۆڵینه‌وه له سه‌ری. ئه‌مه ده‌سه‌لـمیَنیَ كه چه‌مكی فیَمینیزم و بزاڤی ژنان خه‌ریكه جیَگای شیاوی خۆی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا ده‌دۆزیَته‌وه و وای لیَهاتووه كه ئیتـر نكووڵی لیَ ناكریَ. بۆ نـموونه له رۆژنامه‌ی شۆرِش ژماره 42ی كۆمه‌ڵه، سیَ وتاری به‌نرخ هه‌یه كه راسته‌وخۆ و نارِاسته‌وخۆ باس له بزاڤی حاشاهه‌ڵنه‌گری ژنان و چه‌مكی فیَمینیزم ده‌كات. هه‌روه‌ها كاك ناسری ره‌زازی له وتوویَژی رادیۆ لاوان له سویَد باسی ئه‌وه ده‌كات كه بزاڤیَكی هونه‌ری، ئه‌ده‌بی، رۆشنبیـری و فیَمینیستی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا له ئارادایه و دهبیَ پشتیوانی لیَ بكریَ. له سایته ئینته‌رنیَتیه كوردیه‌كاندا به‌یاننامه‌ی ژنان و وتارگه‌لی جۆراوجۆر له سه‌ر فیَمینیزم بڵاو ده‌كریَته‌وه و له گۆڤار و رۆژنامه‌كانیش به‌هه‌مان شیَوه. لیَره‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و وتارانه‌ی كه باسی بزاڤی ژنان و فیَمینیزمی تیَدایه، چ ئه‌وانه‌ی به لۆجیك و زانسته‌وه نووسراوه و چ برِیَك له‌وانه‌ی كه هیَرشیان سه‌ر فیَمینیزم كردووه، چ ئاراسته‌ی من كرابیَ چ ئاراسته‌ی خاتوو مه‌هاباد و چ ئاراسته‌ی ژنانی چالاكی‌تر له‌م بوواره ده‌كه‌مه پرسیارگه‌لیَك به ناوی نووسه‌رانی به‌رِیَزیه‌وه و وه‌ك ژنیَكی كوردی فیَمینیست له روانگه‌ی خۆمه‌وه وڵامی ده‌ده‌مه‌وه.
ده‌میَك بوو بابه‌تی «پ: پیاو، پرسیار، ژ: ژن به‌ڵام، وڵام» له میَشكمدا بوو. پیَم وایه لای پیاوان دنیای ژنان دنیایه‌كی پرِ ره‌مز و رازه و زۆر پرسیاریان لا ساز ده‌كات. له راستیدا ئه‌وه‌ی پیاوان سه‌باره‌ت به ژنان ده‌یزانن ئه‌وشتانه‌یه كه له روانگه‌ی پیاوانه‌ی خۆیانه‌وه لیَی تیَگه‌یشتوون. ژنان زۆر كه‌م به زمانی خۆیان له خۆیان و كیَشه‌كانیان دواون. ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵیَم ژنان له ناخی دڵیانه‌وه له ژنیَتی خۆیان نه‌دواون. ترس له زۆر شت بۆته كۆسپیَك بۆ ئه‌وه‌ی ژن به زمانی خۆی باسی خۆی و بیـرورِاكانی بكات. من وه‌ك یه‌ك ژن له‌و چه‌ندین ملیۆن ژنه‌كورده‌ی جیهان ده‌مه‌ویَ وڵامی پرسیاره‌كانی پیاوان له روانگه‌ی خۆمه‌وه وه‌ك ژنیَكی كوردی فیَمینیست بده‌مه‌وه. سه‌ره‌تا پیَویسته راوه‌ستم له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی كه زۆر دژم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ناوی ژن دیَت، بیـر له جنسی ژن و سیَكسی ژن بكریَته‌وه؛ وه‌ك بڵیَی مرۆڤیَك كه به جنس ژنه، له‌م كۆمه‌ڵگادا كیَشه‌ی نیه مه‌گه‌ر پرسی سیَكس و پیاویش له هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی ژن تیَگه‌یشتوه به‌شی بزویَنه‌ره سیَكسییه‌كه‌ی نه‌بیَ. ژن مرۆڤیَكه كه سه‌رچاوه‌ی ژیانه و ژیانی ژنیش له هه‌موو ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، فكری و ده‌روونی، میَژوویی، مرۆڤناسی، مافناسی، بایۆلۆجی و هتد، جیَگای سه‌رنج و لیَكۆڵینه‌وه‌یه.
پرسیارگه‌لی وتاری «فیَمینیزم و فیَمینیستانی كورد» نووسینی كاك «ئاسۆ بازیزیدی»
پ: رووناكبیـرانی كورد هه‌ر وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد كه ساڵهایه ژیَرده‌سته، سه‌یته‌ر بوون و ژیَرده‌ستی به روخساری ئه‌ندیَشه و بیـر و برِواكانیانه‌وه دیاره. له‌م بواره‌دا خۆته‌كاندن و هاندانی میَشك زۆر پیَویست نیه؟
و: خۆته‌كاندن و هاندانی میَشك هه‌م بۆ رووناكبیـرانی كورد، چ ژن و چ پیاو و هه‌م بۆ رووناكبیـرانی جیهانی سیَیه‌م یا خود وڵاتانی باشوور (به پیَی دابه‌شكرانی نویَی جیهان به باكوور و باشوور) زۆر پیَویسته. ئه‌مه‌ش ئه‌نگیَزه‌یه‌كی به‌هیَز ده‌خوازیَ. ئه‌وه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دراوسیَیدا ده‌بیندریَ، نه‌بوون یا ده‌گمه‌ن بوونی داهیَنه‌ر و خوڵقیَنه‌ر له بواره جیاوازه‌كاندایه. ئه‌م هه‌موو كۆمه‌ڵناس، فه‌یله‌سووف، ئه‌دیب و... هتدی به‌ناوبانگ له جیهاندا هه‌ن، چه‌ندیان كورد، تورك، فارس یا عه‌ره‌بن؟ ئه‌م دیارده ناحه‌زه هه‌ر تایبه‌ت به كوردی ژیَرده‌سته نیه و داویَنی نه‌ته‌وه خاون ده‌سه‌ڵاته‌كان به سه‌ر كوردیشدا ده‌گریَته‌وه؛ به‌ڵام له كورددا زۆرتر كاریگه‌ر بووه؛ بۆ نـموونه له‌م چاخه‌دا «داریووش شایگان» له بوواری به جیهانیبوون و «عه‌بدولكه‌ریم سرووش» له بواری خویَندنه‌وه‌ی نویَ له دین له نیَو فارسه‌كاندا، «مـحه‌مه‌د ئه‌ركون» له بواری خویَندنه‌وه‌ی نویَ له ئیسلام و «ئیدوارد سه‌عید» له بواری رۆشنبیـریدا و «نه‌وال سه‌عداوی» له بواری فیَمینیزمدا له عه‌ربه‌كاندا خاوه‌ن بیـرورِای خۆیان و داهیَنانن. له بواری ئه‌ده‌بی به شیَوه‌ی ناوچه‌یی نه جیهانی ده‌كریَ بۆ نـموونه ئاماژه به «نیما یوشیج» له فارس و «نازوكولـمه‌لایك» له عه‌ره‌ب و «نازم حیكمه‌ت» له توركدا بكریَ. له كورددا كوا داهیَنه‌ریَك كه له جیهاندا به‌ناوبانگ بیَت و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی لیَبكریَ؟
به شیَوه‌ی ناوچه‌یی ده‌كریَ نـموونه‌ی «گۆران» له ئه‌ده‌بی مۆدیَرِن و «به‌ختیار عه‌لی» له راڤه و «شیَركۆ بیَكه‌س» له شیعردا بكه‌ین؛ به‌ڵام هیچیان به ته‌واوی جیهانی نیـن و بۆ هه‌موو دنیا ناسراو نیـن، وه‌ك چون ده‌ڵیَی «ئانتۆنی گیدنز» و ته‌واوی دنیا بیناسیَت. ئیمرِۆ «به‌همه‌نی قوبادی» له بواری سینه‌ما توانیویه‌تی تا راده‌یه‌كی باش له جیهاندا ناوبانگی بیَت و كورد و سینه‌مای كوردی بناسیَنیَت. هه‌موو ئاواتی من ئه‌وه‌یه خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ریَته‌وه و ببیَته مایه‌ی شانازی كورد. «له‌یلا زانا»ش تاراده‌یه‌كی زۆر ناسراوه و به داخه‌وه به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی توركیا خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبیَلی نه‌درایه. دیاره له به‌شی رۆژهه‌ڵات و باكووری كوردستان كه مافی خویَندن و نووسیـن به زمانی كوردی نیه، فه‌رهه‌نگی فارس و تورك له میَشكی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌دا سه‌یته‌ر دهبیَ. پیَم وایه دهبیَ هه‌زاران ئافه‌رین بڵیَن به‌وانه‌ی كه له‌م كه‌ش و هه‌وایه‌دا زمانی خۆیان ده‌پاریَزن و هه‌وڵ بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
پ: رووناكبیـرانی كورد ده‌وا و ده‌رمانی وڵاتانی مۆدیَرِن به تایبه‌تی رۆژئاوا كه به سه‌د ساڵ له پیَشتـرن هه‌ڵده‌گرن
پ: فیَمینیزم له كۆمه‌ڵیَ لایه‌نی جیاواز پیَك هاتووه كه نه‌ك وه‌ك یه‌ك ناچن به‌ڵكوو له زۆر جیَ‌دا دژی یه‌ك راده‌وه‌ستـن. فیَمینیسته‌كانی ئیَمه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له شاخه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه تاریفیَ بكه‌ن به كاریته و په‌یكه‌ری ویست و خوازی خۆیان. ئه‌مه تا چ راده‌یه‌ك زانستیه؟
و: وایه فیَمینیزم كۆمه‌ڵیَك بیـرورِای جیاوازی هه‌یه. چه‌ندین جۆر فیَمینیزم ناسراوه. له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و دابه‌شكردنانه‌ی كه كاك ئاسۆ ناوی بردوون و ئاماژه‌ی به سۆسیال فیَمینیزم و ماركسیست فیَمینیزمیش نه‌كردووه، دیسان دابه‌ش كردن به سیَ شه‌پۆلیش ده‌بیندریَ و شه‌پۆل سیَیه‌مییه‌كان له سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن كه ره‌نگی پیَست و نه‌ته‌وه و ته‌مه‌ن و چیـن و هتد له سه‌ر كیَشه‌ی ژنان كاریگه‌ریَتی زۆری هه‌یه و فیَمینیزمی ژنانی سپی پیَستی چینی ناوه‌ندی وڵامده‌ری هه‌موو كیَشه و گرفته‌كانی ژنانی‌تر وه‌ك ژنانی جیهانی سییَه‌م و ژنانی ره‌ش نیه. نه‌ته‌وه‌ی كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كی مافخوراوه و تایبه‌تـمه‌ندییه‌كی هه‌یه كه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌تری جیهان نیه‌تی و ئه‌وه‌ش چوارپارچه بوونه. ئه‌م چوارپارچه بوونه كۆمه‌ڵیَك گرفت و كیَشه‌ی سه‌ره‌رِای كیَشه‌كانی‌تر بۆ ژنان به‌دیهیَناوه. له لایه‌كه‌وه ئیَمه تایبه‌تـمه‌ندی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر كیَشه‌ی ژنیَكی ئه‌ورووپی ئازادی هاوجنسگه‌رایی بیَ، ئه‌وه كیَشه‌ی ئیَمه‌ی ژنی كورد نیه. له فیَمینیزمی كوردیدا ژن و نه‌ته‌وه، ژن و مافخوازی و نه‌ته‌وه‌ی بیَ ده‌سه‌ڵات و هتد كیَشه‌گه‌لی سه‌ره‌كیـن كه پیَویسته ریَگا چاره‌یان بۆ بدۆزریَته‌وه. له فیَمینیزمی كوردیدا خه‌باتی رزگاری‌خوازی ژن له خه‌باتی رزگاریـخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد جیاواز نیه. ژنی كورد دهبیَ به زمانیَكی لۆجیك و زانستی ئه‌م كیَشه تایبه‌تیانه‌ی بۆ خه‌ڵكانی جیهان شی بكاته‌وه. سه‌ره‌تا پیَویسته به شیَوه‌یه‌كی زانستی له فیَمینیزم تیَبگه‌ین و ئه‌وسا به زانیاری و عیلم جیَگای شیاوی خۆمانی تیَدا وه‌دۆزین و فیَمینیزمیَكی كوردی تاریف و پیَناسه بكه‌ین. سه‌ركه‌وتنی زانستی ئیَمه له‌م بواره‌دا هه‌نگاویَكی گرنگه بۆ خۆماڵی‌كردنی تیۆر و نه‌ندیَشه‌یه‌كی جیهانی. با كورد فیَمینیزمیش وه‌ك لقیَكی فیَمینیزم له جیهاندا بناسریَ و بۆ خه‌ڵكانی جیهان سه‌رنج راكیَش بیَ كه داخۆ ئه‌مه چیه؟ دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كورد فیَمینیزم دهبیَ به شیَوه‌یه‌كی زانستی و مه‌نتیقی دارِیَژه‌ریَ و ژنانیَكی كوردیش له‌م باره‌وه خه‌ریكی ئیشی بیَ وچانیـن. ماوه‌مان بده‌نیَ به‌رهه‌می كاره‌كه‌مان ده‌بینن. ...

و جل‌وبه‌رگیَكی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یانهه‌ویَ ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگای نه‌خۆشی كورده‌واری ده‌ن؛ ئه‌مه زانستییه؟
و: به رای منیش كۆمه‌ڵگای كوردی تووشی نه‌خۆشی دواكه‌وتووییه كه هه‌ڵبه‌ت ڤایروس و هۆكاری زۆره. چه‌وساندنه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران، بیَبه‌شی له پیشه‌یی بوون، خۆخۆری و هتد وای‌كردووه كه نه‌مانتوانیوه خۆمان له‌م نه‌خۆشییه رزگار كه‌ین. داهیَنه‌ر و خوڵقیَنه‌ریشمان له ئاستی جیهانیدا نیه. نه‌خویَنده‌واری و كه‌م‌خویَنده‌واریش له ریَژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگادا ده‌بیندریَ. خه‌ڵكانی رۆژئاوا له مۆدیَرِنیته تیَپه‌رِیون و به‌ره‌و قۆناغی پۆست‌مۆدیَرِن ده‌چن. ئیَمه هیَشتا قاچمان له قورِاوی نه‌ریته‌كان هه‌ڵچه‌قیوه. ئایا ئه‌زموونه‌كانی ئه‌وان له به‌رچاو بگرین و جیهانی بیـر كه‌ینه‌وه و ناوچه‌یی كار بكه‌ین باشتـر نیه له‌وه‌ی وه‌ك كیسه‌ڵ به‌ره‌و پیَشكه‌وتن بچیـن و كه‌رویَشكی مۆدیَرِنیته‌ی رۆژئاوا هه‌موو لوتكه‌كان بـخاته ژیَر ده‌سه‌ڵاتی خۆی؟ دیاره هه‌ل و مه‌رج و برِیَك تایبه‌تـمه‌ندی ئیَمه له‌وان جیاوازه؛ بۆیه به پیَی هه‌ل و مه‌رجی خۆمان ده‌توانیـن جل و به‌رگی كوردی له‌به‌ر ده‌سكه‌وته باشه‌كانی شارستانییه‌تی رۆژئاوا بكه‌ین و به خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كانی خۆشـمان وه‌یرِازیَنیـن. ناكریَ ماڵیَك له خشت له‌م جیهانه پرِ له كۆشكه‌دا دروست بكه‌ین، ده‌رگا و ده‌لاقه‌كانی داخه‌ین و ناوی بنیَیـن ماڵی كورد. ده‌كریَ له چاخی به‌جیهانیبووندا و گه‌شه‌ی پیَوه‌ندی نیَوان خه‌ڵكی جیهان هه‌وڵ بده‌ین كولتوور و زمانی ئیَمه‌ش نه‌سرِیَته‌وه و كۆشكیَك بۆ كوردستان ساز كه‌ین كه هه‌ڵگری تایبه‌تـمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌شـمان بیَت. كاك «ئومید وه‌رزه‌نده» په‌یڤی پرِۆفیسۆر «ده‌یڤید كریستاڵ» زمان‌ناس و مامۆستای زانكۆی له سه‌ر داهاتوی زمان وه‌رگیَرِاوه. چه‌ند خاڵی گرنگ له‌م وتاره‌دا هه‌یه. ده‌یڤید كریستاڵ ده‌ڵیَ: «25%ی خه‌ڵكی جیهان به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن. ئیستا له جیهاندا شه‌ش هه‌زار زمان هه‌یه كه نیوه‌یان، واته سیَ هه‌زار زمان له مه‌ترسی مه‌رگ و له‌ناوچوون دان و ئه‌گه‌ر به‌ر ئه‌م ره‌وته نه‌گیـریَ تا دواییـن كاته‌كانی ئه‌م سه‌ده‌ی كه تیَیدا ده‌ژین، ئه‌و زمانانه ده‌مرن. تا سه‌د ساڵی‌تر هه‌ر دوو حه‌فته زمانیَك ده‌مریَ. مه‌رگی زمان واته مه‌رگی دواییـن ویَژه‌ر و میـراتبه‌ری زمانیَك.» هه‌روه‌ها ده‌ڵیَ: «ئیمرِۆ 60 زمان له جیهاندا هه‌یه كه ته‌نیا یه‌ك ویَژه‌ری هه‌یه! و 96%ی زمانه‌كانی جیهان ویَژه‌ریان 4%ی خه‌ڵكی جیهانه» به رای كریستاڵ به سیَ شیَوه ده‌كریَ ریَگری له مه‌رگی زمان بكریَ: یه‌كه‌م داخوازی و ویستی خه‌ڵكیَك كه به‌و زمانه قسه ده‌كه‌ن، دووه‌م خوازیاری ده‌وڵه‌ت كه به‌داخه‌وه برِیَك له ده‌وڵه‌ته‌كان له زمانی كه‌مینه‌كان ده‌ترسن، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌مینانه‌ی كه زمان و ئه‌تنیكیان به شیَوازیَكی پته‌و تیَكه‌ڵاوی یه‌كتـره و سیَیه‌م راگرتنی زمان پیَویستی به پاره‌یه بۆ چاپه‌مه‌نی و كتیَب و بڵاڤۆك و هتد. كریستاڵ، سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شوناس له ئه‌ندیَشه و له زمان‌دایه و مرۆڤـ تیَكچوونی شوناسی خۆی پیَ قه‌بووڵ ناكریَ.
ئیستا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا نه‌ته‌وه‌ی ئیَمه وه‌ك كورد ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی زمانی خۆی كه شوناسی ئه‌وه بپاریَزیَ و له‌ملایشه‌وه له جیهانیَكدا ده‌ژی كه مرۆڤه‌كان به هۆی پیَوه‌ندییه‌كانیان زۆر له یه‌ك نزیك بوونه‌وه و چه‌مكی شارۆچكه‌ی جیهانی بۆته واقیعیَكی راستی جیهانی. كه‌واته بۆ مانه‌وه‌مان پیَویسته زمانـمان له مه‌رگ رزگار كه‌ین و له‌گه‌ڵ جیهانیشدا ریَككه‌وین و ده‌سكه‌وته پۆزه‌تیڤه‌كانی رۆژئاواییه‌كان به شیَوه‌یه‌كی زانستی له‌گه‌ڵ كولتوور و تایبه‌تـمه‌ندییه‌كانی خۆمان یه‌كخه‌ین. ئه‌وه‌شـمان له به‌رچاو بیَ كه خاڵه نه‌گه‌تیڤه‌كانی خۆشـمان دهبیَ وه‌ك خاڵه نه‌گه‌تیڤه‌كانی رۆژئاواییه‌كان وه‌سرِین. برِیَك له بیـرمه‌ندانی فه‌ره‌نسی دارِیَژه‌ری بیـرۆكه‌یه‌كی نویَ به ناوی «به‌جیهانیبوون له روانگه‌یه‌كی‌تر»ن. ئه‌م بیـرمه‌ندانه پیَیان وایه كه وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند دهبیَ پشتیوانی وڵاتانی هه‌ژار بن و به یارمه‌تی ئابووری و به خۆش بوون له قه‌رزداری وڵاتانی هه‌ژار و یارمه‌تی بۆ فیَركاری و پیشه‌یی بوون و هتد، ئه‌و ده‌رفه‌ته برِه‌خسیَنن كه ئه‌مانیش به‌ره‌و پیَشكه‌وتن بچن و پرِۆسه‌ی به‌جیهانیبوون نه‌بیَته هۆكاری قووڵتـربوونی كه‌لیَنی نیَوان وڵاتانی باكوور و باشوور. له‌م روانگه‌وه دیاره نه‌ته‌وه‌ی كورد كه له چوار وڵاتی عیَراق و ئیَران و توركیا و سووریا له په‌راویَزدایه و ئاستی دواكه‌وتوویی زۆره، بیَگومان پیَویستی به یارمه‌تی زۆر دهبیَ بۆ گه‌شه كردن. قۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌تانه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م هه‌لانه به قازانـجی كورده نه‌ك خۆ دوور خستنه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌ویَ شوناسـمان بپاریَزین دهبیَ سه‌یری داهاتوو بكه‌ین نه رابردوو.
ئیستا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا نه‌ته‌وه‌ی ئیَمه وه‌ك كورد ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی زمانی خۆی كه شوناسی ئه‌وه بپاریَزیَ و له‌ملایشه‌وه له جیهانیَكدا ده‌ژی كه مرۆڤه‌كان به هۆی پیَوه‌ندییه‌كانیان زۆر له یه‌ك نزیك بوونه‌وه و چه‌مكی شارۆچكه‌ی جیهانی بۆته واقیعیَكی راستی جیهانی. كه‌واته بۆ مانه‌وه‌مان پیَویسته زمانـمان له مه‌رگ رزگار كه‌ین و له‌گه‌ڵ جیهانیشدا ریَككه‌وین و ده‌سكه‌وته پۆزه‌تیڤه‌كانی رۆژئاواییه‌كان به شیَوه‌یه‌كی زانستی له‌گه‌ڵ كولتوور و تایبه‌تـمه‌ندییه‌كانی خۆمان یه‌كخه‌ین. ئه‌وه‌شـمان له به‌رچاو بیَ كه خاڵه نه‌گه‌تیڤه‌كانی خۆشـمان دهبیَ وه‌ك خاڵه نه‌گه‌تیڤه‌كانی رۆژئاواییه‌كان وه‌سرِین. برِیَك له بیـرمه‌ندانی فه‌ره‌نسی دارِیَژه‌ری بیـرۆكه‌یه‌كی نویَ به ناوی «به‌جیهانیبوون له روانگه‌یه‌كی‌تر»ن. ئه‌م بیـرمه‌ندانه پیَیان وایه كه وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند دهبیَ پشتیوانی وڵاتانی هه‌ژار بن و به یارمه‌تی ئابووری و به خۆش بوون له قه‌رزداری وڵاتانی هه‌ژار و یارمه‌تی بۆ فیَركاری و پیشه‌یی بوون و هتد، ئه‌و ده‌رفه‌ته برِه‌خسیَنن كه ئه‌مانیش به‌ره‌و پیَشكه‌وتن بچن و پرِۆسه‌ی به‌جیهانیبوون نه‌بیَته هۆكاری قووڵتـربوونی كه‌لیَنی نیَوان وڵاتانی باكوور و باشوور. له‌م روانگه‌وه دیاره نه‌ته‌وه‌ی كورد كه له چوار وڵاتی عیَراق و ئیَران و توركیا و سووریا له په‌راویَزدایه و ئاستی دواكه‌وتوویی زۆره، بیَگومان پیَویستی به یارمه‌تی زۆر دهبیَ بۆ گه‌شه كردن. قۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌تانه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م هه‌لانه به قازانـجی كورده نه‌ك خۆ دوور خستنه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌ویَ شوناسـمان بپاریَزین دهبیَ سه‌یری داهاتوو بكه‌ین نه رابردوو.
پ: فیَمینیزم له كۆمه‌ڵیَ لایه‌نی جیاواز پیَك هاتووه كه نه‌ك وه‌ك یه‌ك ناچن به‌ڵكوو له زۆر جیَ‌دا دژی یه‌ك راده‌وه‌ستـن. فیَمینیسته‌كانی ئیَمه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له شاخه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه تاریفیَ بكه‌ن به كاریته و په‌یكه‌ری ویست و خوازی خۆیان. ئه‌مه تا چ راده‌یه‌ك زانستیه؟
و: وایه فیَمینیزم كۆمه‌ڵیَك بیـرورِای جیاوازی هه‌یه. چه‌ندین جۆر فیَمینیزم ناسراوه. له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و دابه‌شكردنانه‌ی كه كاك ئاسۆ ناوی بردوون و ئاماژه‌ی به سۆسیال فیَمینیزم و ماركسیست فیَمینیزمیش نه‌كردووه، دیسان دابه‌ش كردن به سیَ شه‌پۆلیش ده‌بیندریَ و شه‌پۆل سیَیه‌مییه‌كان له سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن كه ره‌نگی پیَست و نه‌ته‌وه و ته‌مه‌ن و چیـن و هتد له سه‌ر كیَشه‌ی ژنان كاریگه‌ریَتی زۆری هه‌یه و فیَمینیزمی ژنانی سپی پیَستی چینی ناوه‌ندی وڵامده‌ری هه‌موو كیَشه و گرفته‌كانی ژنانی‌تر وه‌ك ژنانی جیهانی سییَه‌م و ژنانی ره‌ش نیه. نه‌ته‌وه‌ی كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كی مافخوراوه و تایبه‌تـمه‌ندییه‌كی هه‌یه كه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌تری جیهان نیه‌تی و ئه‌وه‌ش چوارپارچه بوونه. ئه‌م چوارپارچه بوونه كۆمه‌ڵیَك گرفت و كیَشه‌ی سه‌ره‌رِای كیَشه‌كانی‌تر بۆ ژنان به‌دیهیَناوه. له لایه‌كه‌وه ئیَمه تایبه‌تـمه‌ندی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر كیَشه‌ی ژنیَكی ئه‌ورووپی ئازادی هاوجنسگه‌رایی بیَ، ئه‌وه كیَشه‌ی ئیَمه‌ی ژنی كورد نیه. له فیَمینیزمی كوردیدا ژن و نه‌ته‌وه، ژن و مافخوازی و نه‌ته‌وه‌ی بیَ ده‌سه‌ڵات و هتد كیَشه‌گه‌لی سه‌ره‌كیـن كه پیَویسته ریَگا چاره‌یان بۆ بدۆزریَته‌وه. له فیَمینیزمی كوردیدا خه‌باتی رزگاری‌خوازی ژن له خه‌باتی رزگاریـخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد جیاواز نیه. ژنی كورد دهبیَ به زمانیَكی لۆجیك و زانستی ئه‌م كیَشه تایبه‌تیانه‌ی بۆ خه‌ڵكانی جیهان شی بكاته‌وه. سه‌ره‌تا پیَویسته به شیَوه‌یه‌كی زانستی له فیَمینیزم تیَبگه‌ین و ئه‌وسا به زانیاری و عیلم جیَگای شیاوی خۆمانی تیَدا وه‌دۆزین و فیَمینیزمیَكی كوردی تاریف و پیَناسه بكه‌ین. سه‌ركه‌وتنی زانستی ئیَمه له‌م بواره‌دا هه‌نگاویَكی گرنگه بۆ خۆماڵی‌كردنی تیۆر و نه‌ندیَشه‌یه‌كی جیهانی. با كورد فیَمینیزمیش وه‌ك لقیَكی فیَمینیزم له جیهاندا بناسریَ و بۆ خه‌ڵكانی جیهان سه‌رنج راكیَش بیَ كه داخۆ ئه‌مه چیه؟ دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كورد فیَمینیزم دهبیَ به شیَوه‌یه‌كی زانستی و مه‌نتیقی دارِیَژه‌ریَ و ژنانیَكی كوردیش له‌م باره‌وه خه‌ریكی ئیشی بیَ وچانیـن. ماوه‌مان بده‌نیَ به‌رهه‌می كاره‌كه‌مان ده‌بینن. ...
ماویه‌تی
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home