ئاكامی كاری كومیته‌ی پشتیوانی په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش
*مه‌به‌ست له ڕادیۆی کوردی باشوری ئوسترالیایه که هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک بۆ کوردانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بڵاوده‌کرێته‌وه.(تێبینی بلاگی کوردستان)
هه‌روه‌ك ئاگادرن ئێمه له ماوه‌ی سێ حه‌وتوی ڕابردوو دا كار و تێكوشانی خۆمان به به‌رده‌وامی له چه‌ند وه‌ڵاتێكی ئه‌وروپاێی و له گه‌ڵ كومیته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ردوام كردوه و به خۆشحاڵیه‌وه خه‌ریكه كاره‌كانمان ئه‌نجامی ئه‌رێنی وه‌ر گرێ و له لایه‌كی تره‌وه ڕوژ له‌گه‌ڵ ڕوژ كوردێكی زیاتر پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌گرن و پاڵپشتیمان ئه‌كه‌ن .
له وه‌ڵاتی نروێژ به‌ڕێز كاك عارف باواجانی وه‌ك ئه‌ندامی چالاكی كومیته‌كه‌مان پێوه‌ندی گرتوه له‌گه‌ڵ هه‌مو دام و ده‌زگا و ڕاگه‌یاندی نروێژی و وه‌ڵامه‌كانیش ئه‌رێنین و جێگای دڵخۆشین و هه‌روه‌ها ناوبراو له به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و پڕی ده‌نگی ئه‌مریكا به زمانی فارسی به‌شداری كرد و به باشی له سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌ره‌كان ئاگاداری دایه خه‌ڵك و تائسیرێكی باشی هه‌بوه و به‌رده‌وامیش له هه‌وڵ دان و كه‌سانێكی دڵسوزی دیكه ئاماده‌ی كاركردن و چالاكین له‌و بواره‌دا.
هه‌روه‌ها ڕوژ تێڤێ به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته و ڕاستی یه‌ك سه‌تاعه‌تی هه‌بو له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و نوێنه‌ری كومیته هیوا به‌شداری كرد له ستودیه و عارف باواجانی به ته‌له‌فون و نوێنه‌ری په‌نابه‌ره‌كانی گیرخواردوی سنوری ئورده‌نیش به ته‌له‌فون به‌شداری كرد وباسی ژیانی ناله‌باری خۆیانی به گۆێی خه‌ڵك گه‌یاند و پاش ئه‌و به‌رنامه‌یه گه‌لێ مروڤی دڵسوزی كورد له هه‌ر چوار گۆشه‌ی دنێا پێوه‌ندیان پێوه گرتوین.
له ماوه‌ی ڕابردو دا پێوه‌ندیمان به ده‌فته‌ری ی‌و ئێن له ئوردن ، عێراق ، كوردستان و سوریه‌وه گرتوه . له سوید پارله‌مانی سوید ، دام و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كان ، حیزبه‌كانی ئه‌م وه‌ڵاته و ڕاگه‌یاندن ئاگادار كراونه‌ته‌وه و قه‌رار وایه له پارله‌مان دێباتی له سه‌ر ساز بێ و وه‌زیری ده‌ره‌وه بانگێشتن بكرێ و نامه بۆ سه‌فاره‌تی ئوردن له سوید بنێرن...
چه‌ندین كه‌س له گه‌نج و لاوه‌كان به خۆێندنه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كانی ئێمه ویژدانی نه‌ته‌وه‌ێی و ئێخلاقیان پاڵی پێوه ناون كه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و نامه بو لایه‌نه پێوه‌ندی داره‌كان بنوسن و یه‌ك له‌وانه كچه كوردی خاوه‌ن هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ێی و مروڤانه لاوێنه و كاره‌كه‌شی گه‌لێ نه‌تیجه‌ی باشی هه‌بوه .
له وه‌ڵاتی ئه‌وسترالیا كاك خالید عه‌زیزی چالاك بوه و له ڕێگای رادیوه* ئاگاداری داوه‌ته دانیشتوانی ئه‌و وه‌ڵاته و هیوادارین به‌رده‌وام بێ و كاری دیكه‌ش بكه‌ن .
سه‌ر ئه‌نجام نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئوردن ڕێگای پێ درا كه بچێته لای په‌نابه‌ره گیرخواردوه‌كانی سه‌ر سنور و هێندێ یارمه‌تی سه‌ره‌تاێیان پێ بگه‌ێه‌نێ . حكومه‌تی ئوردن وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ ئێمه ئاماده‌ین یارمه‌تی به‌و كه‌سانه بده‌ین كه له سه‌ر سنور گیریان خۆاردوه بۆ كۆی پێیان خۆشه بچن به‌ڵام نابێ بێنه ناو خاكی ئێمه‌وه . له شه‌وی 2 ی ڕێبه‌ندان له سوید كه له لایه‌ن كومیته‌ی حیزبی دیموكرات له سوید ئاماده كرا بو و زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س به‌شدار بون ئێمه‌ش له‌وێ بوین و یارمه‌تی مادی و ئیمزامان كۆ كردوه . به‌داخه‌وه بشداری كردنی خه‌ڵكه‌كه بو وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئێمه كه‌م بو و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بو به هه‌ڵوێستی هێندی له به‌رپرسانی ئه‌وێ كه به‌داخه‌وه هێشتا له نێوان كێشه شه‌خسیه‌كان و به‌رپرسیاره‌تی نه‌ته‌وه‌ێی دا سنوریان نیه و تێ ناگه‌ن كه چون هه‌ڵسو كه‌وت ده‌كه‌ن . ئێمه داوامان له به‌رپرسی كومیته‌ی حیزب له سوید كاك حه‌مه‌عه‌لی عه‌نایه‌تی كرد كه ئه‌ویش ئیمزای پشتیوانی بخاته پاڵ ناوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دیه‌كه باڵام به‌داخه‌وه حازر به‌نو و به‌لاشمانا نه‌هات.
ئێستا كێشه‌ی ئه‌لتاش و په‌نابه‌ره‌كانی سه‌ر سنوری ئوردن بوته كێشه‌یه‌كی جیدی و له هه‌مو جێگایه‌كه‌وه ئاوڕی لێ ئه‌درێته‌وه و بوه‌ته ڕوژه‌ڤی كومیته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بو كار‌و باری په‌نابه‌ران وهیوامان وایه هه‌رچی زوتر به ئاكامی باش بگه‌ین . هه‌ره‌وها جێگای داخه كه هه‌تا ئێستا حكومه‌تی كوردستان وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ڕه‌سمی و ناڕه‌سمی داوامان لێ كردون و به‌رده‌وامیش ده‌بین و چاوڕوانین كه وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه و به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن .
له داهاتوش دا ژماره‌ی ئه‌و پاره‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه به ئێمه گه‌یشتوه و هه‌روه‌ها ڕێگا و چونیه‌تی گه‌یاندی به‌و خه‌ڵكه لێ قه‌وماوه ڕاده‌گه‌یه‌نین .
جارێكی تر ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه خه‌ڵكانێكی نه‌ته‌وه‌ێی و بێ لایه‌نین و ته‌نیا كارمان خزمه‌ت كردنی ئه‌و كورده لێ قه‌وماوانه‌یه و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی بۆ ئێمه تێ دا نیه و قسه و هه‌ڵوێستی نابه جێی هێندێ كه‌س و لایه‌نی نا به‌رپرسیار دڵ ساردمان ناكاته‌وه . دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌لتاش وه‌ك ئێمه حه‌زیان له ژیان و ئاسوده‌ێی یه و حه‌قی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای خۆیانه و هه‌مو ئه‌و چاره‌ڕه‌شی و نه‌هامه‌تیه‌ش كه دووچاری بونه‌ته‌وه كوردبونیانه و ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌رپرسیاری چاره‌نوس و داهاتویانین . به هیوای ئه‌و ڕوژه‌ی كورد چی دیكه ئاواره و په‌ڕیوه نه‌بێ.
كومیته‌ی پشتیوانی له كورده‌كانی كومپی ئه‌لتاش
hiwagol@hotmail.com*مه‌به‌ست له ڕادیۆی کوردی باشوری ئوسترالیایه که هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک بۆ کوردانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بڵاوده‌کرێته‌وه.(تێبینی بلاگی کوردستان)
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home