كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, March 01, 2005

ده‌نگی خۆمان دژی كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌ك خه‌ین

ده‌نگی خۆمان دژی كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌ك خه‌ین

ڕوژ نیه‌ هه‌واڵێكی دڵته‌زین له‌ كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژ به‌ گه‌لی كورد له‌ ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ گۆێ نه‌گا و مانگ نیه‌ گۆڤار و ڕوژنامه‌یه‌كی كوردی قه‌ده‌غه‌ نه‌كرێ و حه‌وتو نیه‌ نه‌فه‌رێك به‌ ده‌ستی جه‌لاده‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ داگیركه‌ره‌ نه‌بێته‌ قوربانی .

بێ حورمه‌تی كردن ، شكنجه‌ دان ، ئێعدامی بێ یاساێی و ڕه‌شه‌كۆژی ، ترساندن ، ڕاونانی نوسه‌ران و ئازادیخۆازان ، داخستنی مێدیای كوردی وه‌ك سه‌رچاوه‌ و ئامرازی پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و ... كار و كارنامه‌ی 25 ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ دژ به‌ گه‌لی كورد .

له‌ لایه‌ك به‌ هێرش و ڕاونان و ئێعدام كردنی گه‌نج و لاوان و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئازار دانی ژنان و بێده‌نگ كردنی ڕه‌خنه‌گران كاری سیسته‌ماتیكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كۆنه‌په‌ره‌سته‌یه‌ و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ حاشا كردن له‌ ماف و ئازادیه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد ناوه‌روكی حكومه‌تی ئیسلامی ئێران ده‌ژی كوردانه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ وه‌ڵاته‌ دیموكرات و ئازاده‌كانیش دا ڕیبه‌رو كه‌سانی چالاكی كورد تێرور ئه‌كه‌ن و هیچ سنورێك ناناسن بۆ كۆشتن و له‌ ناوبردنی كوردان .

له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوو دا كرده‌وه‌ ده‌ژی گه‌لی و نابه‌جێ كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ر حه‌ق به‌ گه‌لی كورد پێی نایه‌ قوناغێكی نوێی و دزێو... ڕێك له‌و كاته‌ دا كه‌ خه‌ڵكی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان خۆێی بۆ شاێی گێڕانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق و باشوری كوردستان ئاماده‌ ئه‌كرد كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی كرده‌ ڕاوه‌دوونانی ڕوژانامه‌نوسان و خه‌باتگێڕانی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی و هه‌روه‌ها فشار خستنه‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌ گشتی .

له‌ شاره‌كانی مه‌هاباد ، سه‌قز ، بانه‌ ، مه‌ریوان و سنه‌ و سه‌رجه‌م شار و شاروچكه‌كانی كوردستان سوته‌مه‌نی و لوله‌ی گازیان له‌ خه‌ڵك هه‌ڵبڕی و ژیانی زستانیان له‌ خه‌ڵك تاڵتر كرد و هاوكات چه‌ند گۆڤار و ڕوژنامه‌یه‌كیان داخست یان سه‌رنوسه‌ر و خاوه‌ن ئێمتێازه‌كانیان بانگهێشتی دادگا ناداده‌كانی خۆیان كرد . ڕێگه‌ ناده‌نه‌ ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان چالاك بن و چالاكیه‌كانیان به‌ بیانوی جورا و جوره‌وه‌ به‌ر به‌ست ئه‌كا و موڵه‌تی قانونییان ناداتی.

هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی كردوه‌ته‌وه‌ به‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی موڵگه‌ چۆڵكراوه‌كان له‌ شار و گونده‌كانی كوردستان دا و خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ سه‌ركوت كردنی هه‌ر چه‌ زیاتری گه‌لی كورد . هه‌ر بویه‌ ئێمه‌ی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات به‌ر پرسیارین به‌ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ێی خۆمان ڕابین و له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ركوت و داگیركارانه‌یه‌ دا ده‌نگی دژایه‌تی خۆمان ده‌ربڕین و جرم و جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ كۆمه‌ڵگا دیموكرات و مه‌ده‌نیه‌كان بگه‌یه‌نین .

به‌م نیازه‌ و بۆ پشتگیری له‌ چاره‌نوسی كورده‌ به‌ زور ئاواره‌ كراوه‌كانی كه‌مپی ئه‌لتاش و سه‌ر سنوری ئوردن و ناو كه‌مپی ئه‌لكه‌رامه‌ی ئوردن ، كومیته‌ی پشتگیری له‌ خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داواكاره‌ له‌ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردی دانیشتوی وه‌ڵاتی سوید و به‌ تایبه‌تی ستوكهولم پێته‌ختی ئه‌م وه‌ڵاته‌ كه‌ ڕوژی 5-3-2005 كات ژمێر 14 به‌ كاتی سوید له‌ گۆڕه‌پانی Sergeltorget كۆ بنه‌و و دژایه‌تی خۆمان دژ به‌ تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ربڕین.

بێگومان ئه‌و كورده‌ ئاوارانه‌ی ئوردوگای ئه‌لتاشیش قوربانی سیاسه‌ته‌ شه‌ڕخوازانه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان و به‌تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانن و ده‌بێ ئێمه‌ له‌ ئه‌روپا بتوانین له‌و چاره‌نوسه‌ نادیاره‌ی تێی دان ڕزگاریان كه‌ین یان هه‌وڵی ڕزگارییان بده‌ین .ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ده‌نگمان یه‌ك خه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هێز و گۆڕ و خه‌بات و دژایه‌تیه‌كانمان یه‌ك خه‌ین و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ واز له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانمان بێنین و كورد و كوردستان و گیانی نه‌ته‌وه‌یی و خۆشه‌ویستی نیشتمان به‌ هێز بكه‌ین ئه‌وا بێ گۆمان ئه‌نجامی باشی لێ وه‌ر ده‌گرین و گه‌له‌كه‌شمان دڵ گه‌رمتر و جه‌سورتر ئه‌كه‌ین بۆ به‌رده‌وامی به‌رخۆدان و ڕاوه‌ستان له‌ به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌ سه‌ركوت كه‌رانه‌كانی كۆوماری داگیركه‌ری ئیسلامی ئێران .

چاوه‌ڕوانی به‌ یه‌ك گه‌یشتنی هه‌رهه‌موتانین له‌:

Sergeltog : جێگا
05-03-2005:ڕوژ
14:00 :كات

كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ خه‌باتی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان
20050228

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home