كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, March 01, 2005

دواین هه‌واڵی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنوری ئوردن—عێراق

دواین هه‌واڵی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنوری ئوردن—عێراق
كورده‌كانی دانیشتوی كه‌مپی زۆره‌ملێی ئه‌لتاش له‌ نێزیك شاری ڕومادی هه‌موو ڕوژی ڕێگای پڕ مه‌ترسی چاره‌نوسی نادیار ئه‌گرنه‌ به‌ر و ڕووه‌ و سنوره‌كانی عێراق ئورده‌ن ئه‌كه‌ونه‌ ڕێی كه‌ به‌داه‌خه‌وه‌ توشی گه‌لی كاره‌سات و ته‌نانه‌ت تێدا چونیش ده‌بن. ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان گه‌یانده‌وه‌ته‌ سنوری نێوان وه‌ڵاتانی ناوبراو گه‌یشتوه‌ته‌ 132 كه‌س . ئه‌م خه‌ڵكه‌ له‌ ترسی نائه‌منی كه‌مپی ئه‌لتاش و نادیاری داهاتویان و به‌ هیوای به‌رده‌وامی ژیان ته‌نیا چاره‌یان ئه‌وه‌یه‌ خۆ بگه‌یه‌ننه‌ وه‌ڵاتی ئوردن كه‌ نۆێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ری وه‌ریان بگرێ و به‌ره‌و وه‌ڵاتی سێهه‌م ده‌رباز ببن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هوی سیاسه‌تی نامروڤانه‌ و دور له‌ ئوسولی وه‌ڵاتی ئیسلامی ئوردن كه‌ مروڤ ته‌نیا وه‌ك به‌رده‌ سه‌یر ئه‌كه‌ن و سیاسه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌ كوردان به‌رده‌وامی سیاسه‌تی سه‌دام حسێنه‌ ڕێگا ناداته‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژار و لێقه‌وماوه‌ بێنه‌ ناو ئه‌و ئوردوگایه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان چاوه‌دێری ده‌كا و دانیشتوه‌كانی كوردی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستانن و پێشتر له‌ كه‌مپی ئه‌لتاش دا ژیاون. ئێمه‌ وه‌ك كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش كه‌ دیاره‌ كار و خه‌باتی ئێمه‌ بۆ ئاواره‌كانی سه‌ر سنور و كه‌مپی ئه‌لكه‌رامه‌شه‌ داواكارین له‌ سه‌رجه‌م كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌ كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌ربه‌دره‌ بێ ده‌نگ نه‌بن و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان مومكینه‌ پێوه‌ندی به‌ دام و ده‌زگا ناونه‌ته‌وه‌ێی و ئه‌و وه‌ڵاتانه‌وه‌ بگرن كه‌ تێایان دا ئه‌ژین و به‌ نامه‌ و مایل و فاكس داواكار بن كه‌ ئاوڕ له‌و خه‌ڵكه‌ بدرێته‌ه‌و كه‌ زوربه‌یان ژن و منداڵ و نه‌خۆشن . ئه‌مڕۆ 27-2-2005 وه‌ڤدێكی ئه‌مریكاێی و كاناداێی سه‌ردانی ئاواره‌كانی سه‌ر سنوریان كردوه‌ و داوایان لێ كردوون كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپی ئه‌لتاش . بێگومان له‌م كاره‌ دا ده‌وڵه‌تی ئوردن و ئێراق و ئێران ڕوڵیان هه‌یه‌ و ئه‌یانه‌وێی ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌ بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به‌ كار بێنن... هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئیمریكاێی هێرشیان بردوه‌ته‌ سه‌ر ئوردووگای ئه‌لتاش و چه‌ند كه‌سێكی گۆمانلێكراویان گرتوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای ئاسایشی ئێرانی بوون و له‌ ئوردوگاكه‌دا چه‌ند كه‌سێكی دانیشتوی ئوردووگایان ڕفاندوه‌ و هه‌تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ نیشان ئه‌دات كه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ ئوردوگای ڕومادی له‌ ژێر هێرشی چه‌ند لایه‌نه‌ی ئێران و عه‌ره‌به‌ توندڕه‌وه‌كان و جه‌ماعه‌تی تروریسته‌كان دان و ژیانیان له‌ مه‌ترسی جیدی دایه‌ و ڕوژانه‌ ئوردوگاكه‌ به‌ جێ دێڵن و یارمه‌تییان زوور پێویسته‌. ئێمه‌ وه‌ك كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش چه‌ندین جار داوامان له‌ حیزبه‌كانی ڕوژهه‌ڵات كردوه‌ كه‌ به‌ فریای ئه‌و خه‌ڵكه‌وه‌ بێن و له‌و پێوه‌ندیانه‌ی هیانه‌ كه‌ڵك وه‌رگرن كه‌ حكومه‌تی كوردستان هه‌وڵێ بدا و ته‌نانه‌ت نامه‌ی تایبه‌تیشمان بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵای موهته‌دی سه‌روكی كۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕان ناردوه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بێ وه‌ڵام ماوینه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ بڕوایان به‌ دیموكراسی و مافی مروڤ و ڕێزگرتن له‌ كه‌سه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا نیه‌ . بۆ ئاگاداری جه‌ماوه‌ری كوردستان ئێمه‌ هه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌مان بۆ لایه‌نه‌ بێگانه‌كان ناردوه‌ و 7 پارله‌مانتاری ئه‌روپاێی وه‌ڵامیان داوینه‌وه‌ و ده‌یان كه‌س و لایه‌نی جوراوجوریش به‌ نامه‌ و ته‌له‌فۆن وه‌ڵامیان داوینه‌وه‌ كه‌چی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان حازر نیه‌ن بچوكترین پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن . تكا و داوامان له‌ هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ ئه‌م بانگه‌وازه‌ ئه‌خۆێنه‌وه‌ له‌ لای خۆایانه‌وه‌ بكه‌ونه‌ جم و جوڵ و بێ گومان هه‌وڵی گشتگرتر كاریگه‌ری باشتری ده‌بێ و تا ئێستا نه‌تیجه‌شی هه‌بوه‌ .

كومیته‌ی پشتگیری له‌ په‌نابه‌رانی كه‌مپی ئه‌لتاش

20050227
hiwagol@hotmail.com

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home