كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Tuesday, March 08, 2005

بۆ هه‌موو قوربانییانی چه‌كی كیمیاوی له‌ هۆڵه‌نده
‌بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستانی دانیشتوی هۆڵه‌نده‌

وه‌كو ئاگادارن كۆمیته‌ی به‌ دادگایی گه‌یاندنی فرانس ڤان ئه‌نرات , زیاتر له‌ 16 مانگی ته‌واوه‌و به‌ پولی گیرفانی ئه‌ندامانی و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان له‌ پیَشییانه‌وه‌ پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی توانی فرانس ڤان ئه‌نرات به‌ گرتن بداو برِیار وایه‌ تا نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو ئه‌و كیَسه‌ كۆتایی پیَ بیَت .بۆ پشتگیری له‌ كاره‌كانی ئه‌و كۆمیته‌یه‌و پشتگیری له‌ هه‌وڵه‌كانی دادگایی فرانس ڤان ئه‌نرات , داواتان لیَ ده‌كه‌ین له‌ به‌رواری 13-3 له‌ مه‌راسیمی یاداوه‌ری كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ شاری ئه‌مستردام به‌شداری بكه‌ن , به‌شیَكیشی ته‌رخانه‌ بۆ یاداوه‌ری كاره‌ساتی قامشلو . له‌و رِۆژه‌دا پاریَزه‌ری كۆمیته‌ی دادگایی و ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه‌ كه‌ له‌ چه‌ند كه‌سایه‌تی و رِیَكخراوی كوردی و هۆڵه‌ندی پیَك هاتوو ئاماده‌ ده‌بن , له‌هه‌مان رِۆژدا ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌ویَت شكایه‌ت بكه‌ن له‌ ناوبراو ده‌توانن فۆرم پرِ بكه‌نه‌وه‌.
ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌ویَت فۆرمی شكایه‌ت پرِ كه‌نه‌وه‌ و زیان لیَكه‌وتوویی چه‌كی كیمییاویین وه‌ك پیَشتریش بانگه‌وازمان بۆی كردووه‌ ده‌توانن له‌ ئیَستاوه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره‌ تیَله‌وه:
ته‌له‌فۆن-0626946619
یاخود به‌ www.chak.info
كات : 1,30 پاش نیوه‌رِۆ
رِۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 13-3-2005
شوێن : گۆرِه‌پانی Leidseplein - ئه‌مستردام
بۆ په‌یوه‌ندی : chak_org@yahoo.com

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home