پیرۆز بێت ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی باشوری کوردستان

پاش ساڵانێکی زۆری حاشاکردن، کوشتن و وێرانکردن، ئه‌نفال و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وسێنراوه‌ی کورد، ساڵانێکی پڕ له خه‌بات و نه‌وه‌ستان و به‌رخوه‌دان، سه‌رده‌مێکی پڕ له ئازار‌و مه‌ینه‌تی و ڕۆژڕه‌شی، دوای سه‌رده‌م و ده‌ورانێکی فره‌ی به‌که‌م گرتن و سوکایه‌تی و پێخوستکردن، ڕۆژگارێکی مه‌ودا درێژی پڕ له که‌ندوو کۆسپ و خاپورکردن و کاولکردنی سه‌ره‌تاکانی ژیان له کوردستان، ڕۆژانێکی پڕ له دژورای و هه‌ڵه‌تی خه‌باتی شاخ و ناو ئه‌شکه‌وت و شه‌ونخونیه‌کان، دژواری و ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری ناو به‌ندیخانه زۆردارانه‌کانی ڕژیمی به‌عسی عاره‌بی و سه‌ره‌نجام ساڵ و ڕۆژگارو سه‌رده‌مانێکی پڕ له‌دژواری دورودرێژی خنکاندنی هه‌ناسه و هاواره‌کانی بێبه‌شانی کوردستان به لێدانی یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌ڕینی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ئوردوگای زۆره‌ملی خه‌بات که خه‌ڵکی ڕاگوێزراوی قه‌ڵادزێی تیا جێگیر کرابوو، ده‌ستپێکی سه‌ره‌تای کۆتایی ئه‌و ڕۆژگارو سه‌رده‌مانه ڕاگه‌یاند. ئه‌و چه‌خماخه‌ی که کڵپه‌ی له ڕانیه ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین هه‌ستا و ڕاپه‌ڕینی باشوری کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌و له‌ماوه‌ی 20 ڕۆژدا باشوری کوردستان به شاری که‌رکوکیشه‌وه له ژێرچه‌پۆکی ڕژیمی داگیرکه‌ری به‌عس ڕزگاری بوو.
بێگومان، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه شکۆداره سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی قۆناخێکی نوێ بۆ خه‌باتی ڕزگاری خوازانه‌ی نه‌ته‌ویی کورد بوو. به‌واتایه‌کی دیکه وه‌رچه‌رخانێکی دیار‌و سه‌ره‌تای ڕاتڵه‌کانێکی گۆڕێنه‌رو هه‌ڵته‌کێنه‌ری مێتود و شێوازه‌کانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته بوو. حاشا له‌وه ناکرێ که ڕه‌خسانی ده‌رفه‌تی ڕاپه‌ڕینی باشوری کوردستان ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌و ئاکامێکی ڕاسته‌وخۆی داگیرکردنی میرنشینی کوه‌یت و هێرشی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و میرنشینه عاره‌بیه له‌چنگی دیکتاتۆڕێکی وه‌ک سه‌ددام بوو. ئه‌مه‌ش بۆخۆی ڕه‌هه‌ند و پێشینه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و گه‌ره‌کی ڕۆچوون و خوێندنه‌وه‌ی ورده. به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساند که ڕکوو بێزاری لێوڕێژبووی ده‌یانساڵه‌ی کورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیرکه‌ره دڵڕه‌که‌ی لێ بڕژێ و بوه هۆکاری قڵپ بوونه‌وه‌ی ده‌یانساڵ خۆخۆاردنه‌وه‌و بێزاری له ڕاده‌به‌ری خه‌ڵکی کوردستان و ده‌ربڕینی هاواری له گه‌رودا ڕاگیراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ماف پێشێلکاروی وڵات کاولکراوو داگیرکراوی وه‌ک کورد ده‌کرێ بگوترێ له‌بارترین دۆخ بوو و گه‌لیش بێباکانه قۆستیه‌وه. هه‌ر له‌و کاته‌وه‌و پاش تێکشکانی ڕژیم و ڕزگار بوونی باشوری وڵات له ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌مدا گه‌ل هه‌ناسه‌یه‌کی وه‌به‌ر هاته‌وه‌و هیوا و خه‌ونه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان زیندوو بوونه‌وه‌و له ڕاستیدا ده‌رگای ده‌رفه‌تێکی مێژوویی و که‌م وێنه له‌سه‌ر داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌وته سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت. دۆخ و ده‌رفه‌تێک که بۆ گه‌لی دابه‌شکراوو وڵات داگیرکراوی کورد ده‌گمه‌ن بوو.
گه‌رچی ڕاپه‌ڕینی یه‌كه‌م ڕاپه‌ڕینی دوهه‌م و کۆڕه‌ویشی لێکه‌وته‌وه و نه‌ته‌وه‌که‌مان تووشی گه‌لێک نه‌هامه‌تی هات، به‌ڵام ئه‌و درگایه‌ی که به ڕاپه‌ڕین و بارودۆخی پێش و پاش ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر کورد کرایه‌وه هه‌روا کراوه بوو پێویستی به سه‌رکرده‌و سه‌رکردایه‌تی سیاسی و لێزان و هوشیارو تیژبین هه‌بوو. به‌داخه‌وه سه‌ره‌تا سه‌رکردایه‌تی کوردستانی و هێزه وزه‌داره‌کانی گۆڕه‌پانی کوردستان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان زۆر له پێش به‌رژه‌وه‌ندیی و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه داده‌ناو هه‌ر ئه‌مه‌ش گه‌لێک نه‌هامه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی هێناو پاش ڕاپه‌ڕینیش نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له باشوری کوردستان به سه‌ر گه‌لێک قۆناخی دژوار‌دا تێپه‌ڕی و ڕوداوی فره تاڵ و کاره‌ساتی خوێناوی زۆری به‌سه‌ر هات و ته‌نانه‌ت ته‌می نائومێدیش بۆ ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ریدا کشاو بۆوێنه ئه‌زموونی شه‌ڕی خۆکوژی و وڵاتجێهێشتن و ده‌سته‌وداوێنی داگیرکه‌ر بوون و په‌نابردنه به‌ر به‌عسیه‌کانیشی تاقیکرده‌وه‌و پێیاندا تێپه‌ڕی. ئه‌زموونگه‌لێک که حه‌وجێ به په‌ند لێوه‌رگرتنن و هێنده تاڵ و ڕه‌زاقورس و ناشیرین بوون ده‌یان ساڵی ده‌وێ که ئاسه‌واریان نه‌مێنێ و کاریگه‌ریه‌کانیان بسڕدرێته‌وه. ئه‌وه‌ی جێ خۆشی و دڵپێخۆشکردنه ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ پاش نزیک به چوارده‌ساڵ و له‌ناوچوونی هه‌میشه‌یی ڕژیمی دیکتاتۆڕو فاشیستی عروبه‌ی ئێراق، ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین بۆ خۆیان ده‌دوێن و چاوچاوێنمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
ڕه‌نگه به سێنایی نه‌بێ که هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌و ئاکامه ئه‌رێنیه‌كان بژمێرین و له ڕاستیدا کاری نوسینێکی واش نیه. ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین گه‌لێک له‌وه زیاترن که ئاماژه به‌هه‌موویان بکرێ. ئه‌وه‌نده به‌سه که بێژین نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له ئاکامی ڕاپه‌ڕین و ده‌ستکه‌وته‌کانی هیچ که له بێهیوایی ڕزگاریان بوو به‌ڵکوو گیانێکی بیناکردنه‌وه‌و دروستکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی کوردی و خه‌باتی خۆ ناسینه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆناسنامه‌ی ڕاستینه‌ی خۆیان له ناویاندا گه‌شه‌ی کردوه‌و ئه‌مه‌یان کردۆته دروشم و ڕۆژانه کاری بۆده‌کرێ. له‌وه‌ش زیاتر که‌م ڕه‌نگ بوونی خۆگرێدان به خه‌باتی چه‌کداری و به پێچه‌وانه موکوربوون و جه‌ختکردنه‌سه‌ر خه‌باتی دیموکراتیانه‌و شارستانیانه ئه‌مڕۆ بۆته شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی خه‌بات و له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌تیش له باشوری کوردستان کاری پێده‌کرێ. له‌وانه‌ش بترازێ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شار‌و گونده‌کانی کوردستان، تاڕاده‌یه‌کی باش جێکه‌وتنی دامووده‌زگا دیموکراتیه‌کان، گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی هوشیاری دیموکراتی و نه‌ته‌وه‌یی وێڕای په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتری کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندن و گه‌شه‌پێدان به بواری خوێندن له ڕووی چۆنایه‌تی و له‌وانیش گرنگتر په‌ره‌گرتنی گیانی پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر سه‌لماندنی سیاسی و گه‌لێک ده‌ستکه‌وتی دیکه له به‌رهه‌مه‌کانی ڕاپه‌ڕینی باشوری کوردستانن و ڕه‌نگه یه‌کێکی دیکه له‌ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ڕوخانی ڕژیمی سه‌ددام بێت. ئه‌زموونی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌له‌که‌مان له باشوری وڵات ئه‌گه‌رچی پاش ڕاوه‌ستانی شه‌ڕی خۆکوژی به ئه‌زموونی بیناکردنه‌وه‌و گه‌شه‌کردن ده‌ژمێردرێ و پێش شه‌ڕ وێستانه‌که جگه له هه‌ڵبژاردنی پارلمان و دروستکردنی حکومه‌تی کوردستان زۆرتر کاودانه‌که ڕووه‌و هه‌ڵدێر بردنی ده‌سکه‌وت و ئامانجه‌کانی ڕاپه‌ڕین و له‌باربردنی ده‌رفه‌ت و دۆخه مێژووییه ڕه‌خساوه‌که‌بوو، به‌و حاڵه‌ش له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕاوه‌ستانی ئه‌و شه‌ڕه بێزراو‌و دژی خۆییه، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی و ئاماڵ دیموکراتی و گه‌شه و هه‌ڵدانی هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی که له خزمه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی شایانی مرۆڤدان، له لایه‌ک چاوی هیوای کورد‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان و دیموکراتخوازه‌کانی ناوچه‌که‌و جیهانی تێچه‌قیوه‌و له‌و لای دیکه‌شه‌وه بۆته چه‌قڵی چاوی ڕژیمه تۆتالیتێره‌و دیکتاتۆڕه‌کانی ناوچه‌و نه‌تره‌ی بردوون. هه‌ربۆیه ڕاپه‌ڕین و ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌ره‌ڕای دۆست و پشتیوان و لایه‌نگر دوژمنی فره‌ی هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا که زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان نادیموکراتی و دوژمن به ئازادین‌و به‌تایبه‌تیش له هه‌مووان دوژمنتر به کورد‌و ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستانن که به‌رده‌وام له بۆسه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی کورد و ڕه‌وتی گه‌شه‌ی دیموکراسی له ناوچه‌که‌دا په‌کبخه‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵدێری به‌رن.
پێیده‌چی که سه‌رده‌م و ڕۆژگاره‌که له شانسی نه‌یارانی دیموکراسی و ئازادی و پێشێلکه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ نه‌بێت و گڕۆڵه‌ی ئه‌و جۆره ڕژیم و سیسته‌مانه له لێژی بێت. له‌وه‌ش گرنگتر وا ده‌رده‌که‌وێ که جارێکی دیکه دۆخی نه‌ته‌وه‌ی ماف زه‌وتکراوی کورد ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ڕاپه‌ڕین و ئه‌و خه‌ون و هه‌وڵانه‌ی که ده‌یانویست کورد نه‌مێنێ و نه‌خشه‌ی کوردستان له‌سه‌ر زه‌وی بسڕنه‌وه و ئاسه‌وارێک له زمان و که‌لتوره‌که‌ی له سه‌ر زه‌وی نه‌هێڵن بۆ هه‌میشه بوونه بلۆقی سه‌ر ئاو‌و تێکشکان.
له کۆتاییدا باسکردن له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین و شیکردنه‌وه‌ی هۆکارو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕاپه‌ڕین و وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی که سه‌باره‌ت به‌ڕاپه‌ڕین و ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌کرێ بێنه‌گۆڕێ له‌وته‌یه‌کی کورتی ئاوادا ناگونجێ و له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وتاره‌دا نیه‌و و پێویستی به قوڵبوونه‌وه‌و ڕۆچوونه ناو گشت لایه‌ن و ڕه‌هه‌نده‌کانی هه‌یه. ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێ و به‌رده‌وام دووپاتبکرێته‌وه‌و له‌سه‌ریشی موکورو پێداگربین ئه‌وه‌یه که بێژین: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه له ئاکامی ڕاپه‌ڕینه‌و‌ه وه‌ده‌ست هاتوه به‌رهه‌می ماندوو بوون و قوربانیه‌کی زۆر‌و زه‌وه‌ندیی ساڵانێکی زۆری به‌رخوه‌دان و خه‌باته‌و پاراستن و په‌ره‌پێدان و سوربوون له‌سه‌ر به کۆتایی گه‌یاندنی ڕاپه‌ڕین ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی نه‌ته‌وه‌که‌مان و به‌تایبه‌ت سه‌رکردایه‌تی سیاسی ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستانه. ڕه‌نگه بیناکردن و هه‌ڵچنینی بینای ده‌سکه‌وته‌کان کارێکی زه‌حمه‌ت بوو بێت و ئه‌مه‌ش شتێکی سروشتیه‌و هیچ ده‌سکه‌وتێک به بێ تێکۆشان و ماندو بوون وه‌چه‌نگ ناکه‌وێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر سێناییه‌و ڕه‌نگه ماندووبوونێکی فره‌ی نه‌وێ له‌بار بردن و ڕوخاندنی باڵاخانه‌ی ده‌سکه‌وته‌کان و کۆشکی هیوای نه‌ته‌وه‌که‌مانه. گه‌ر یه‌کگرتن و یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی باشترین گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ کورد وه‌ده‌ستی هێناوه بێ ئه‌وه به پێچه‌وانه یه‌کنه‌گرتن و پارچه‌بوون ته‌نیا دوژمن و نه‌یاری ده‌سکه‌وته‌کانه و هه‌موو تاکێکی کورد‌و کوردستانی له‌سه‌ریه‌تی که یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ند بگرێ و خه‌باتی بۆ بکاو له دژی هه‌ر هه‌وڵێک که‌مه‌به‌ستی تێکدانی یه‌کیه‌تی ڕیزه‌کانی بێت ڕاوه‌ستێ.
له‌م ڕۆداو له یادی ڕاپه‌ڕینی به‌شکۆی باشوری وڵات‌دا له گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان به گشتی و گه‌له‌که‌مان له باشوری وڵات به‌تایبه‌تی له پێناوی هه‌نگاونان و گه‌یشتن به ماف و ئازادی زیاتر‌و ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنی مه‌زنتر خۆزگه‌ی یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتووی وه‌ک تاکه زامنی پاراستینی ده‌ستکه‌وته‌کان و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی زیاتر ده‌خوازم و له ناخی دڵیشه‌وه له هه‌موو تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان پیرۆزبایی ده‌که‌م و هیوادارم له داهاتویه‌کی نزیکدا نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌خه‌باتی ژیرانه‌ی خۆی بتوانێ ده‌ستکه‌وتی زیاتر‌و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر وه‌ده‌ست بێنێ و سه‌ره‌نجام بگه‌ینه لوتکه‌ی هه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌کان که گه‌یشتن به ئاسۆی ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.
ڕۆژانی ڕاپه‌ڕینیش ئه‌و ڕۆژانه‌ن که هیچکات له‌یاد ناچنه‌وه

15ی ڕه‌شه‌ممه 2704
5ی مارچی 2005
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home