كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Thursday, March 17, 2005

هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كلیسه‌ گه‌وره‌تره‌ به‌ڵام ...
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی

هه‌ڵه‌بجه‌ شاری قوربانی و به‌ڵگه‌ی جیایی كورد و داگیر كه‌رانه‌ و له‌ ساڵ وه‌گه‌ڕی شه‌هید كردنی دا ده‌بێ كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و كورده‌كانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له‌ كار و هه‌ڵپه‌ی ژیانی تاكه‌كه‌سی ڕاوه‌ستن و ده‌نگ هه‌ڵبڕن كه‌ كورد قوربانی داگیركاری چوار ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی مروڤایه‌تی بێزی لێ ئه‌كا ده‌رحه‌ق به‌ ئێمه‌ ئه‌نجام ئه‌درێ .
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئێستا ته‌نێا بۆ بازرگانی پێوه‌ كردن باس ئه‌كرێ و له‌ گه‌وره‌ێی و پیروزی 16ی3ی1988 تێ ناگه‌ن و به‌ڵكو هه‌وڵی بچوك كردنه‌وه‌شی ئه‌ده‌ن.
Posted by Hello
له‌ شه‌هید كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ دا زور ده‌سه‌ڵات و لایه‌ن به‌شدارن و ده‌بێ وه‌ڵامده‌ر بن و له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو دا خه‌ڵكی شیمیاێی لێدراوی هه‌ڵه‌بجه‌ قه‌ره‌بو وه‌رگرنه‌وه‌ و لانی كه‌م له‌ ده‌س ڕوخاوی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن ڕزگاریان بێ و ده‌رمانی پێویست بۆ نه‌خوشیه‌ جوراو جوره‌كانیان وه‌رگرن. هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نیا شارێكی بناری شنروێی و ده‌شتی شاره‌زور نیه‌ به‌ڵكو هه‌ڵه‌بجه‌ برینی نه‌ته‌وه‌یه‌كی له‌ت و په‌ت كراوه‌، هه‌ڵه‌بجه‌ ئازاری سه‌دان ساڵ بنده‌ستی و سه‌ركوت كردنه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ منداڵێكی نازبڕاوی سه‌رجه‌م نیشتمانه‌. كه‌وابو ده‌بێ له‌ ساڵ ڕوژی شه‌هید كردنی ئه‌م شاره‌ دا ده‌نگی ئه‌نفال كراوه‌كان ، هاواری له‌ سیداره‌ دراوه‌كان و ئاه‌ و ناڵه‌ی دایكانی جه‌رگ سوتاو بگه‌نه‌ گۆێی دنێا و كومه‌ڵگای مروڤایه‌تی تێبگه‌ن كه‌ كورد چی ده‌وێ و جیاوازیه‌كانی چین و له‌ پێناو ڕزگاریدا چ ئازارێك ئه‌چێژن.

ئێستاش به‌ ده‌یان منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌ێی بێ دایك و باوكن و ده‌یان دایك و باوك بێ منداڵن و ده‌یان بنه‌ماڵه‌ ئاسه‌واریان نه‌ماوه‌ ، نابێ ئێمه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك كاره‌ساتێكی ئاساێی سه‌یر بكه‌ین و لێی تێ بگه‌ین.به‌داخه‌وه‌ له‌ كوردستان ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌ك پێویست نه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ونه‌ ئه‌نفال و نه‌ وێران كردنی چوار هه‌زار گوند و بێ سه‌رو شوێن كردنی دووسه‌د هه‌زار كوردی هه‌ژار و ... به‌ر جه‌سته‌ ناكه‌نه‌وه‌ ، و به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ئه‌ده‌ن كه‌ تاوانبارانی ئه‌و كرده‌وانه‌ له‌ بیر خه‌ڵكی كورد بچنه‌وه‌.

كاتێك نه‌زار خزرجی تاوانباری كوشتاری كوردان له‌ دانمارك ده‌س به‌سه‌ر كرابو حیزبه‌ كوردیه‌كان پشتیان ئه‌گرت.
لایه‌نێكی تر كه‌ هه‌مو ساڵێ له‌ گه‌وره‌ێی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ئه‌كاته‌وه‌ و وه‌ك مردنێكی ئاساێی سه‌ره‌خۆشی بۆ دائه‌نێن و له‌ پێته‌ختی سوید له‌ كلیسه‌یه‌كا خه‌ڵك كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌ و فاتێحا ئه‌خۆێنن فدراسیونی كومه‌ڵه‌ كوردیه‌كانه‌ له‌ سوید...دیاره‌ فدراسیونی كومه‌ڵه‌ كوردیه‌كان ئه‌و كاره‌ ته‌نێا بۆ ئه‌وه‌ ئه‌كات كه‌ له‌ ڕاپورتی ساڵانه‌ی كاری خۆیان دا بینوسن و پاره‌ی زه‌حمه‌ته‌كه‌یان وه‌رگرن و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕێگر بن له‌وه‌ی كه‌ كورده‌كان به‌ ژماره‌یه‌كی زوره‌وه‌ بڕژێنه‌ شه‌قامه‌كانی سوید و باسی شیمیایی بارانی كوردستان و ...بكه‌ن.

جێگای داخه‌ كه‌ حیزب حیزبانێ و سیاسه‌تاوی كردنی كێشه‌ نه‌ته‌وه‌ێیه‌كانمان وای كردوه‌ كه‌ له‌ 40 هه‌زار كوردی دانیشتوی ئه‌م وه‌ڵاته‌ 400كه‌سیان به‌ ده‌نگ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ نه‌یه‌ن و ته‌نیا له‌ كلیسه‌یه‌كی سارد و سڕا چه‌ند خوله‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین تراژیدیای نه‌ته‌وه‌ و گه‌وره‌ترین تاوان ده‌ر حه‌ق به‌ مروڤایه‌تی یاد بكرێته‌وه‌...
بێگومان هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كلیسه‌ و مزگه‌وتا جێگه‌ی نابێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ ته‌نێا له‌ شاره‌زورا ئه‌حه‌وێته‌وه‌ و ده‌بێ ئێمه‌ سه‌ری ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ دانه‌وێنین .
له‌ كۆتاێی دا ته‌نێا پرسێارێكم هه‌یه‌:

ئه‌ری گه‌لو له‌م دنێایه‌ دا گه‌لێكی دیكه‌ هه‌یه‌ وه‌ك ئێمه‌ی كورد به‌ ئێش و ئازار و كومه‌ڵ كوژی و بن ده‌ستی ڕاهاتبێ و خۆی پێوه‌ گرتبێ و بێده‌نگ بێ و ...؟
16.03.2005

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home