گوردانی شوان لوتكه‌ی فیداكاری شوڕشگێڕانه
گوردانی شوان لوتكه‌ی فیداكاری شوڕشگێڕانه
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
شه‌و نه‌بو ته‌قه‌ی تفه‌نگ نیوه‌ی شه‌وی شه‌وه زه‌نگخه‌ڵكی نه‌ڕژێنه كۆڵان به‌وره پیری كاكه شوان
له داوی شه‌هید بونی كاك شوان ڕوژانه گۆیمان لێ ئه‌بو كه ده‌سته‌ی كاك شوان و پاشان هێزی كاك شوان و سه‌رئه‌نجام گوردانی شوان چالاكیێان ئه‌نجام ئه‌داو و دوژمنیان شپرزه ئه‌كرد . گوردانی شوان په‌لی هاویشته ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و له كامیاران و ژاواه‌رو و سنه‌و و چه‌م شار و دیواندوه‌ر و ... شه‌ڕی ئه‌كرد و دوژمنی ڕاو ئه‌نا و خه‌وی له چاوی داگیركه‌ران ئه‌توران . گوردانی شوان وه‌ك شوانی شه‌هید بو بونه خوشه‌ویت و هیوای نه‌ته‌وه‌كه‌یان و چقڵی چاوی دوژمن و كونه‌په‌ره‌سته داگیركه‌ره‌كان . گوردانی شوان له شاره دێی بیاره له پشۆ دان دا بون و چاوڕوانی هاتنی وه‌رزی به‌هاریان ئه‌كرد كه بكه‌ونه‌وه دوژمن ڕاونان و خۆیان بگه‌یه‌نه‌وه ناو باوشی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان ، كه حكومه‌تی ئێرانی هیزه‌كانی باشوری كوردستانی خسته بن تائسیری خۆی و به كاری هێنان و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ش زه‌ربه‌یه‌كی كاریگه‌ر له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كورد درا و هێزه سیاسیه‌كانی باشور و له سه‌روی هه‌ومویانه‌وه یه‌كیه‌تی نیشتمانی و پارتی دیموكرات به‌رپرسیاری مێژوون و دره‌نگ یان زوو ده‌بێ دان به هه‌ڵه‌ی خۆیان دابنێن .
حكومه‌تی ئێران كه جیاوازی ناخاته نێوان كورده‌وه و له هه‌ر هه‌لێك دا هه‌مومان وه‌ك یه‌ك له به‌ین ده‌با ئه‌مجاره‌یان له پێستی دوسته‌وه ڕوی له شاری هه‌له‌بجه كرد و ئه‌یویست له كوردستانه‌وه به‌ره‌رو قودس بڕوا و ته‌جروبه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به‌كار بێنێ و له كوردیش ئاماده‌تر بو ئه‌و پیلانه‌ی نه‌بو . كاتێ كه هێزه‌كانی عێراقی نه‌یان توانی خۆ ڕاگرن و تێك شكان و هێزه‌كانی ئێرانی و پێشمه‌رگه‌ی باشور هاتنه ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌دام حسین گه‌یشته لوتكه‌ی شێتی و ده‌ستوری دا كه له ترسناكترین چه‌ك كه‌ڵك وه‌ر گرن و له ئاكام دا به گازی شیمیاێی له‌و شاره جوانه‌ی كوردستان درا و به ده‌یان هه‌زار مروڤ شه‌هید و بریندار بون . له‌و كاته دژواره دا و به شیوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كروا گوردانی شوان له نێوان هێزه‌كانی ئێرانی و عێراقی دا گیریان خۆارد ، له به‌ر ئه‌وه پردی زه‌ڵم كه ته‌نێا ڕێگای ده‌ربازبونیان بو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه گیرا بو و تێك دار بو ئه‌و ڕوڵه شوڕشگێڕانه‌ی كوردستان چاره‌یان نه‌ما له‌وه زیاتر یان خۆ بده‌نه ده‌ست هێزه‌كانی ئێرانی یان به‌ربه‌ركانی بكه‌ن و شه‌هید ببن .
هه‌ر وه‌ك له خه‌سڵه‌تی شوڕشگێڕانه‌یان دا دیار و چاوه‌ڕوان كرا‌و بو بڕیاری خۆ به‌خت كردنیان دا‌و له 78 كه‌س ئه‌ندامی گوردانه‌كه 76یان شه‌هید بون و چونه ناو لاپه‌ڕه‌ی پڕ له شانازی كورد و كوردستان . ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌هیدانه له هه‌ڵه‌بجه و له كاتی مه‌رگی ئه‌و شاره دا و به‌و شیوه‌یه شه‌هید نه‌بونایه بێگومان ده‌بو ساڵانه وه‌ك تراژیدی جوڵانه‌وه‌ی كوردستان بیریان بكرایه‌ته‌وه و له كوردستان دا ماته‌مینی گشتیێان بۆ ڕابگه‌یاندرایه . گوردانی شوان گوردانی ئازایه‌تی ، پێشڕه‌وی و جه‌سوری جوڵانه‌وی كوردستانه و یاد و ناویان هه‌تا هه‌تایه له بیر ناچێته‌وه و سه‌ری ڕێزیان بۆ دائه‌نه‌وێنین و بیریان ئه‌كه‌ینه‌وه.( گوردانی شوان پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌كی سازمانی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران كومه‌ڵه ) بون كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و بۆ خۆشیان هه‌ر ئه‌یانوت پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه . دیاره ئه‌و كاته و له‌و ڕوژانه دا زیاتر له 500 پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانیش له‌وی بون و چاره‌نوسی گوردانی شوانیان هه‌بو . مه‌ڵبه‌ندی دووی حیزبی دیموكرات توشی گوردانی شوان ئه‌بن و داوایان لێ ئه‌كه‌ن كه پێكه‌وه بن باشتره ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكاته له نێوان حیزب وكومه‌ڵه دا شه‌ڕی خۆ كۆژی هه‌بو گوردانی شوان نه‌یان توانی بو خۆ له قه‌ره‌ی هێزه‌كانی حیزب بده‌ن كه ژماره‌یان زور زیاتر ده‌بوو.
یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌خێر و چه‌پكه گۆڵێكی سوور بۆ سه‌ر مه‌زاری شه‌هید شوان و شه‌هیدانی گوردانی شوان .
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
مێژوی كورد و كوردستان مێژوی نه‌ته‌وه و گه‌لێكی فیداكار و نه‌ترسه كه به هه‌زاران مروڤی ئاز و نه‌ترس و فیداكار لاپه‌ڕه‌كانیان ڕازاندوه‌ته‌وه.كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران هاته سه‌ر كار ، یه‌كم هه‌نگاوی پێش سه‌قامگیر بونی سه‌ركوت كردنی گه‌لی كورد بو له ڕوژگه‌ڵاتی كوردستان. له به‌رانبه‌ر هێرش و هێزی زور و بۆری داگیركه‌ری ئێرانیش دا شوڕشگێڕانی گه‌لی كورد له شار و گونده‌وه سه‌نگه‌ری به‌رخۆدانیان هه‌ڵبژارد و به پێشكه‌ش كردنی گێانی شیرینیان ئازدیان پاراست و حازر نه‌بون سه‌ر بۆ زوڵم و زور و چه‌وسانه‌وه دانه‌وێنن . له ده‌ورانی شه‌ڕی چوارده ڕوژه‌ی شاری سنه ، ناوێك بۆ به وێردی زمانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه و له دڵی گه‌وره‌و چوكه دا جێگای خۆی كرده‌وه و وه‌ك خۆشه‌ویستی هه‌ژارانی كوردستان ده‌ناسرا ئه‌و ناوه و ئه‌و كه‌سه‌ش شوان بو. شوان (محه‌مه‌دی مائی) كه‌سێكی له خۆ برد‌و و ئازا ، به به‌رنامه و جه‌سور بو ، له به‌رانبه‌ر داگیر كه‌ره كونه‌په‌ره‌سته‌كان دا بۆێرانه ڕاوه‌ستا و وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی خۆڕسكی شوڕشگێڕ زه‌ربه‌ی كاریگه‌ری له دوژمن ئه‌وه‌شاند . به‌داخه‌وه شوانی فه‌رمانده و ئازا له به‌هاری 1970 له شه‌ڕێكی سه‌خت و دژوار له گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دا شه‌هید بو . به‌ڵام پاش شه‌هید بونیشی و هه‌تا ئێستا و له داهاتوش دا هه‌ر خۆشه‌ویستی گه‌له‌كه‌یه‌تی و هه‌ر بویه دوای ئه‌وه‌ی كاك شوان گێانی پێشكه‌شی نیشتمان و باوه‌ڕه به‌رزه‌كه‌ی كرد بو به سرودی سه‌ر زمانی لاوانی ناوچه و ئه‌یانوته‌وه و پول پول په‌یوه‌ستی ڕیزه‌كانی شوڕشی ئازیخۆازانه‌ی كوردستان ده‌بون .
شه‌و نه‌بو ته‌قه‌ی تفه‌نگ نیوه‌ی شه‌وی شه‌وه زه‌نگخه‌ڵكی نه‌ڕژێنه كۆڵان به‌وره پیری كاكه شوان
له داوی شه‌هید بونی كاك شوان ڕوژانه گۆیمان لێ ئه‌بو كه ده‌سته‌ی كاك شوان و پاشان هێزی كاك شوان و سه‌رئه‌نجام گوردانی شوان چالاكیێان ئه‌نجام ئه‌داو و دوژمنیان شپرزه ئه‌كرد . گوردانی شوان په‌لی هاویشته ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و له كامیاران و ژاواه‌رو و سنه‌و و چه‌م شار و دیواندوه‌ر و ... شه‌ڕی ئه‌كرد و دوژمنی ڕاو ئه‌نا و خه‌وی له چاوی داگیركه‌ران ئه‌توران . گوردانی شوان وه‌ك شوانی شه‌هید بو بونه خوشه‌ویت و هیوای نه‌ته‌وه‌كه‌یان و چقڵی چاوی دوژمن و كونه‌په‌ره‌سته داگیركه‌ره‌كان . گوردانی شوان له شاره دێی بیاره له پشۆ دان دا بون و چاوڕوانی هاتنی وه‌رزی به‌هاریان ئه‌كرد كه بكه‌ونه‌وه دوژمن ڕاونان و خۆیان بگه‌یه‌نه‌وه ناو باوشی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان ، كه حكومه‌تی ئێرانی هیزه‌كانی باشوری كوردستانی خسته بن تائسیری خۆی و به كاری هێنان و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ش زه‌ربه‌یه‌كی كاریگه‌ر له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كورد درا و هێزه سیاسیه‌كانی باشور و له سه‌روی هه‌ومویانه‌وه یه‌كیه‌تی نیشتمانی و پارتی دیموكرات به‌رپرسیاری مێژوون و دره‌نگ یان زوو ده‌بێ دان به هه‌ڵه‌ی خۆیان دابنێن .
حكومه‌تی ئێران كه جیاوازی ناخاته نێوان كورده‌وه و له هه‌ر هه‌لێك دا هه‌مومان وه‌ك یه‌ك له به‌ین ده‌با ئه‌مجاره‌یان له پێستی دوسته‌وه ڕوی له شاری هه‌له‌بجه كرد و ئه‌یویست له كوردستانه‌وه به‌ره‌رو قودس بڕوا و ته‌جروبه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به‌كار بێنێ و له كوردیش ئاماده‌تر بو ئه‌و پیلانه‌ی نه‌بو . كاتێ كه هێزه‌كانی عێراقی نه‌یان توانی خۆ ڕاگرن و تێك شكان و هێزه‌كانی ئێرانی و پێشمه‌رگه‌ی باشور هاتنه ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌دام حسین گه‌یشته لوتكه‌ی شێتی و ده‌ستوری دا كه له ترسناكترین چه‌ك كه‌ڵك وه‌ر گرن و له ئاكام دا به گازی شیمیاێی له‌و شاره جوانه‌ی كوردستان درا و به ده‌یان هه‌زار مروڤ شه‌هید و بریندار بون . له‌و كاته دژواره دا و به شیوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كروا گوردانی شوان له نێوان هێزه‌كانی ئێرانی و عێراقی دا گیریان خۆارد ، له به‌ر ئه‌وه پردی زه‌ڵم كه ته‌نێا ڕێگای ده‌ربازبونیان بو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه گیرا بو و تێك دار بو ئه‌و ڕوڵه شوڕشگێڕانه‌ی كوردستان چاره‌یان نه‌ما له‌وه زیاتر یان خۆ بده‌نه ده‌ست هێزه‌كانی ئێرانی یان به‌ربه‌ركانی بكه‌ن و شه‌هید ببن .
هه‌ر وه‌ك له خه‌سڵه‌تی شوڕشگێڕانه‌یان دا دیار و چاوه‌ڕوان كرا‌و بو بڕیاری خۆ به‌خت كردنیان دا‌و له 78 كه‌س ئه‌ندامی گوردانه‌كه 76یان شه‌هید بون و چونه ناو لاپه‌ڕه‌ی پڕ له شانازی كورد و كوردستان . ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌هیدانه له هه‌ڵه‌بجه و له كاتی مه‌رگی ئه‌و شاره دا و به‌و شیوه‌یه شه‌هید نه‌بونایه بێگومان ده‌بو ساڵانه وه‌ك تراژیدی جوڵانه‌وه‌ی كوردستان بیریان بكرایه‌ته‌وه و له كوردستان دا ماته‌مینی گشتیێان بۆ ڕابگه‌یاندرایه . گوردانی شوان گوردانی ئازایه‌تی ، پێشڕه‌وی و جه‌سوری جوڵانه‌وی كوردستانه و یاد و ناویان هه‌تا هه‌تایه له بیر ناچێته‌وه و سه‌ری ڕێزیان بۆ دائه‌نه‌وێنین و بیریان ئه‌كه‌ینه‌وه.( گوردانی شوان پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌كی سازمانی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران كومه‌ڵه ) بون كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و بۆ خۆشیان هه‌ر ئه‌یانوت پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه . دیاره ئه‌و كاته و له‌و ڕوژانه دا زیاتر له 500 پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانیش له‌وی بون و چاره‌نوسی گوردانی شوانیان هه‌بو . مه‌ڵبه‌ندی دووی حیزبی دیموكرات توشی گوردانی شوان ئه‌بن و داوایان لێ ئه‌كه‌ن كه پێكه‌وه بن باشتره ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكاته له نێوان حیزب وكومه‌ڵه دا شه‌ڕی خۆ كۆژی هه‌بو گوردانی شوان نه‌یان توانی بو خۆ له قه‌ره‌ی هێزه‌كانی حیزب بده‌ن كه ژماره‌یان زور زیاتر ده‌بوو.
یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌خێر و چه‌پكه گۆڵێكی سوور بۆ سه‌ر مه‌زاری شه‌هید شوان و شه‌هیدانی گوردانی شوان .
19.3.2005
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home