كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Saturday, March 19, 2005

كورده‌ ئاواره‌كانی سه‌ر سنوری ئوردن – عێراق مانیان گرتوه‌

كورده‌ ئاواره‌كانی سه‌ر سنوری ئوردن – عێراق مانیان گرتوه‌

ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگ و نیوێكه‌ له‌ سه‌ر سنوری ئوردن – عێراق گیریان خۆاردوه‌ و له‌ ترسی گیان و نه‌بونی ئه‌منیه‌ت له‌ كه‌مپی ئه‌لتاش هه‌ڵ هاتون و به‌ هیوان كه‌ به‌رو وه‌ڵاتی سیه‌م بڕون یان وه‌ڵاتی سیهه‌م وه‌ریان گرێ و ژیانیان بپارێزرێ له‌ پێشدا 81 كه‌س بون به‌ڵام ئه‌مڕو ژماره‌یان گه‌یشتوه‌ته‌ 190 كه‌س كه‌ له‌وانه‌ 97 یان منداڵ ، 35 ژن 6 كه‌سیان پیر و نه‌خۆشن .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی گریدراو به‌ چاره‌نوسی ئه‌م په‌نابه‌ر و ئاواره‌نه‌ وه‌ك وه‌ڵاتی ئوردن و عێراق و كومیته‌ی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان وه‌ڵامی داوا و داخۆازه‌كانیان ناده‌نه‌وه‌.

له‌ ڕوژی 10-3-2005 ه‌وه‌ ده‌ستان داوه‌ته‌ مان گرتنی هێمنانه‌ و به‌ ته‌مان تا وه‌ڵامی پێویست وه‌ر ده‌گرن به‌رده‌وام بن.بێگومان ڕوی قسه‌ و ده‌ستی یارمه‌تی ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تا و ده‌سپێك دا به‌ره‌ولای هاو وه‌ڵاتێانی خۆشه‌ویستمانه‌ و داواكارین بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بن و وه‌رن هه‌مومان پێكه‌وه‌ گۆشار بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ پێوه‌ندی دارانه‌ كه‌ كێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ هه‌ژار و ده‌ربه‌ده‌ره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كه‌ ماوه‌ی 25 ساڵه‌ ئاواره‌ و ده‌ربه‌در و بێ چاره‌نوسن .له‌ ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌ دا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ له‌ كه‌مپی ئه‌لتاش هاتونه‌ته‌ دنێاوه‌ و هه‌تا ئێستا مانا و ناوه‌روكی ژیانی ئاساێی نازان و ته‌جروبه‌یان نه‌كردوه‌ و ته‌نیا تاوانیشیان كورد بونیانه‌...

به‌داخه‌و ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ بونه‌ته‌ قوربانی هه‌ڵوێستی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ و دژه‌ مروڤانه‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی ئوردنی كه‌ نه‌ له‌ مروڤ ده‌گه‌ن و نه‌ مافی مروڤیش ده‌ناسن . نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێن كه‌ ده‌بێ ئوردن داوای هاوكاری بكا و ڕێگا بدات بێنه‌ ناو خاكی ئه‌و وه‌ڵاته‌ و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئوردن ده‌ڵی كه‌ ده‌بێ وه‌ڵاتێك قه‌بوڵیان كات و پاشان به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ خاكی ئێمه‌وه‌ ده‌رباز بن ..ئه‌وه‌ی كه‌ دیار و ڕونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ ته‌نیا هیوا و پشتیوانیان ئێمه‌ی هاو ڕه‌گه‌زیانین ، ئێمه‌ كه‌ له‌ وه‌ڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان دا ژیانمان پارێزراوه‌ و ئه‌وه‌نده‌مان ئیمكان هه‌یه‌ وه‌ڵامی ساده‌ترین داخۆازی لێقه‌وماوانێ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ ئاسته‌م ترین ده‌ورانی ژیانان نه‌ته‌وه‌ و خه‌بات و نیشتمانیان له‌ بیر نه‌كردوه‌ و فیداكریان بۆ كردوه‌.

كومیته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش
050318

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home