كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Thursday, March 24, 2005

له‌ ئامه‌د سه‌ر هه‌ڵدانه‌

له‌ ئامه‌د سه‌ر هه‌ڵدانه‌

هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
ئامه‌د باژێڕێكی كوردستانه‌ كه‌ وه‌ك كه‌ركوك و كرماشان ته‌واوكه‌ری وه‌ڵاته‌كه‌مانه‌ . له‌ مێژووی دوور و نێزیكی كورد و كوردستان دا ئامه‌د ڕه‌وڵ و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی هه‌بوه‌ و له‌ داهاتوش دا ده‌یبێ . ئامه‌د ( دیاربه‌كر) به‌ سه‌رهه‌ڵدان ناسراوه‌ و له‌وه‌ته‌ی كوردستان داگیر و دابه‌ش كراوه‌ ئه‌م شاره‌ گه‌وره‌یه‌ی كوردان به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌كی مومكین ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ێی خۆی پاراستوه‌ .
له‌ ساڵی 1980 به‌م لاوه‌ ئامه‌د سه‌رچاوه‌ی به‌رخۆدان و سه‌رهه‌ڵدان و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و چه‌كدارانه‌ی باكوره‌ . ئه‌وه‌ چه‌ندین نه‌وروزێكه‌ كه‌ ئامه‌ و خه‌ڵكی باكوری كوردستان سه‌ره‌نجی گه‌لانی جیهان و سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانی دنیا بۆ لای خۆیان ڕائه‌كێشن . یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1992 دا كاتێك به‌ ده‌یان هه‌زار كورد كۆ بونه‌وه‌ و نه‌وروزیان پیروز كرد ، جه‌سته‌ی سارد و سڕی كورد له‌ كوردستانی گه‌وره‌ ڕاچڵه‌كی و كه‌وته‌ جوڵه‌ . ئامه‌د بێجگه‌ له‌ نه‌وروز ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری بوه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕابردوو دا به‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و سه‌روك شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌بردنی خۆ به‌ خۆ و هه‌روه‌ها شێوه‌ خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌دنی و هه‌مو جوره‌كانی خه‌بات له‌ جوڵانه‌وه‌ی كوردی و جوڵاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ێی كوردان دا ڕه‌وڵی به‌ر چاوی گێڕاوه‌ .
ئه‌م ساڵ له‌ یه‌كی نه‌وروزی دوو هه‌زار و حه‌فسه‌د و پێنجی كوردی به‌رانبه‌ر به‌ 21-3-2005 ئامه‌د ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و به‌ ملیون له‌ ده‌ور ئاگری نه‌وروز كۆ بونه‌وه‌ و ئاڵای كوردستانیان شه‌كانده‌وه‌ و دروشمی ئازدی و سه‌رهه‌ڵدانیان به‌رز كرده‌وه‌ و په‌یام و داخۆازیه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌ و جه‌سورانه‌ به‌ گۆی داگیركه‌رانی تورك و كومه‌ڵگای مروڤایه‌تی گه‌یاند . نه‌روز بۆ كوردان ته‌نیا بو هه‌ڵپه‌ڕین و هه‌ڵبه‌زین و گۆرانی وتن نیه‌ به‌ڵكو نه‌روز ڕوژی ڕاپه‌ڕین و یه‌كگرتن و ده‌نگ هه‌ڵبڕینه‌ ، هه‌ر ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئامد دا ئه‌نجام درا . ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئامه‌د ڕوی دا جارێكیتر ڕاستی ئه‌و تێوریه‌ ئه‌چه‌سپێنێ كه‌ به‌ یه‌كیه‌تی و یه‌ك گرتن نه‌بێ به‌ هێچ ئانجامێ ناگه‌ین و هه‌ر ئه‌و یه‌كگرتنه‌ ملیونیه‌ش وای كرد كه‌ داگیر كه‌ران ئاڵای كوردستان به‌ شه‌كاوه‌ێی ببینن و جه‌رگیان جه‌رگ بخۆاته‌وه‌ و ده‌سته‌وه‌ستان ته‌ماشاچی بن .جوڵانه‌وه‌ی نوێی باكور به‌ ڕێبه‌رایه‌تی پارتیا كاركه‌ریێن كوردستان له‌ پێشدا به‌ چوار كه‌س ده‌سێ پێ كرد به‌ڵام له‌ ئامه‌د دا بو به‌ ملیون و له‌ كوردستان دا بو به‌ ژیان و ئه‌مڕو له‌ هه‌ر ماڵێك و له‌ هه‌ر گوند و له‌ سه‌ر هه‌ چیاێه‌ك دا ده‌ریای بیری نه‌ته‌وه‌ێی له‌ شه‌پۆل دان دایه‌ .
به‌رز و به‌رده‌وام بێ شوڕشی ملیونی باكوری كوردستان و ئامه‌د.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home