كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Wednesday, March 23, 2005

بانگه وازێک بۆ کورده کانی نه رویج

بانگه وازێک بۆ کورده کانی نه رویج :
تۆش له گه ڵماندا به شدار به!!

ماوه ی زیاد له 2 مانگه که 191 کوردی ڕۆژهه ڵات که له ئۆردوگای ئه ڵتاشه وه له ترسی عه ره به شۆفینیسه کان هه ڵاتوون، ئیستا له سنوری نێوان عێراق وئۆردون، بێ شۆینی مانه وه وخۆراک و ئیمکاناتی پزشکیدا گیریان خواردوه، هیچ لایه نێکی عێراقی و ئۆردونی هاوکاریان ناکه ن .

ماوه ی 2 ساڵ پێش 1054 کورد له ئۆردوگای ئه لتاش، واته 3 ڕۆژ پاش ڕوخانی ڕێژیمی سه دام به ره و وڵاتی ئۆردون هه ڵاتن، به ڵام ڕێاگاین نه دان بچنه ناو خاکی ئۆردون، دوای 5 مانگ به ربه ره کانی له گه ڵ کۆمیساریایی به ررزی په نابه ران، سه رئه نجام ئۆردوگاکه یان کرا به ئۆردوگایه کی ڕه سمی به ناوی ئۆردوگای ئه لکه رامه، ئه لکه رامه ش هه رله و سنووری عێراق و ئۆردوندا هه ڵکه وتووه، ئه و په نابه رانه تا ئیستا نزیکی 400 که سیان گه یشتووه ته وڵاتانی سوید و ئیرله ندا، ئێستا 670 په نابه ر له و ئۆردوگایه دا ماون، چاوه ڕوانی هاتنه ده ره وه بۆ وڵاتی سێه م ده که ن، که 40 % ئه و په نابه رانه خانه واده ی نزیکیان له وڵاتی نه رویجدا هه یه و چاوه ڕوانی قبووڵ بوونیان له نه رویج ده کرد،
هه روه ها ماوه ی 25 ساڵه : کۆمه ڵێک کوردی ئاواره ی ده ستی شه ڕی ماڵ وێرانکه ری نێوان 2 ده وڵه تی کورد کوژی وه ک عێراق و ئێران له ئه ڵتاش ده ژین، که ئیستا نزیکی 2000 که سیان له کامپی ئه ڵتاش ماونه ته وه و له و په ڕی ژیانی دژواردا ده ژین، ڕۆژانه هه واڵی ده یان کاره ساتی جۆراو جۆرمان پێ ده
گات که شۆفینیسته کان وگروپه تروریسته کان به سه ریاندا دێنن .

که چی سه ڕه ڕایی ئه وهه موو کاره ساتانه، وه زیری کۆچ و نیشته جێ نه رویج به ڕه سمی و نووسراوه له کۆبوونه وه ی په رله مانی نه رویجدا ڕای گه یه یاندووه که : وڵاتی نه رویج له په نابه رانی ئه ڵتاش و ئه لکه رامه وه ر ناگرێت و به نه خۆێنه واریان ناو ده بات؟.

کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان له عێراق و ئۆردون، به هاوکاری ڕێکخراوی سوس ڕاسیسمه یSOS Rasisme نه رویجی که ڕێگراوێکه دژ به ڕه گه ز په ره ستی کار ده کات، بڕیاری پێک هێنانی ڕێپێوانێکیان دا له به رده‌م ته لاری په رله مانی نه رویج، به دژی ئه و هه ڵویسته ی وه زیری کۆچ و نیشته جێ، هه روه ها چه ندین ئه ندام په رله مان وپارت وڕێکخراوی دیکه ی نه رویجی به ئاخاوتن و نووسراوه له گه ڵماندا به شدارده بن
له و ڕێپێوانه دا، ئه و ڕێپێوانه له ڕێکه وتی 04.04.2005 که ده بێه ڕۆژی دووشه مه وکاتژمیر 16 پاش نیوه ڕؤ تا18 پاش نیوه ڕۆ به ڕێوه ده چێت، بۆ ئه وه ی ئه ندام په رله مانه کان وڕێکخراوه نه رویجی یه کان بتوانن له گه ڵما ندا به شدار بن، بۆیه ناچارین که ئه و ڕێپێوانه له ڕۆژی کاردا به ڕێوه به رین نه ک له ڕۆژانی پشوودا، هه ر بۆیه داوا له تۆی به ڕێز ده که ین :وه ک کوردستانی یه ک که به هه ستێکی دڵسۆزانه و نه ته وه ییانه وه به رامبه ربه و خوشک وبرایانه ت که له وشۆێنه دژوارانه دا گیریان کردوه به شداری ئه وڕێپێوانه بکه، هه ڵویستی وه زیری کۆچ ونیشته جێی وڵاتی نه رویج سه باره ت به وپه نابه رانه ڕسوا بکه،
ڕۆژی ڕێپێوانکه، دوشه ممه ، 04، 04، 2005 ، کاتژمێر 16ی پاشنیوه ڕۆ تا 18 پاشنیوه ڕۆ.
شۆێنی ڕێپێوانه که : به ر ده رکی په رله مانی نه رویج ، ئۆسڵۆ .

تکایه ئه م خاڵه له به ر چاو بگره : بێجگه له ئاڵای پیرۆزی کوردستان وشوعارو پلاکارتی هه ر دوو کۆمیته ی پێک هێنه‌ر، ڕێگا به پلاکارتی هیچ پارت و ڕێکخراوێکی کوردی نادرێت له وڕۆژه دا هه ڵبکرێت، چوون ڕێپێوانه که تایبه ته به کێشه‌ی ئه وپه نابه رانه. با هه موومان به یه ک ده‌نگ به شدار بین،
بۆ زانیاری زیاتر ده توانن به م ئیمه یل و ته له فوونانه ی خواره وه پێوه ندیمان له گه ڵ بگرن،
کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان له عێراق و ئۆردون،
altash_refugee@yahoo.com . 92 81 78 73 , یا 90 52 94 33 .
92 41 69 20 SOS Rasisme سوس ڕاسیسمه
په نابه رانی ئۆردوگای ئه لکه رامه نه ورۆزیان پیرۆزکرد

به پێێ هه واڵێک که له کۆمیته ی په نابه رانی ئه لکه رامه که به ته له فون به ده ستمان گه یشتووه که شه وی 20.03.2005 کورده ئاواره کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان له ئۆردوگای ئه لکه رامه له ده ورو به ری ئۆردگاکه یان به کردنه وه ی ئاگرێکی زۆر نه ورۆزیان پیرۆز کرد. به رز بوونه وه ی گڕی ئاگره که له 20 کیلۆمتری سه ره وه و خواره وه ی سنووری عێراق و ئۆردون ده بینرا. هه ر هه مان کات ‌هێزه کانی ئاگر کۆژێنه وه ی ئۆردون و به هێزێکی زۆری نیزامی یه وه خۆیان گه یانده ئۆردوگاکه و وایان زانی له و شۆێنه دا ته قینه وه ڕۆیداوه.
خۆشه ویستی ئاهه نگی نه ورۆز له نێو کورده کاندا له کاته کانی شادی و ناخۆشیدا جێگای تایبه تی خۆی هه یه، هه ربۆیه په نابه رانی هه میشه چاوه ڕوانی چاره نووس له ژیانی ژێر خێوه تدا و به
سه رمای به ناوبانگی ده شتی قات و قڕی نێوان سنووری عێراق وئۆردون ئه و ئه رکه نه ته ویه یان به جێ گه یاند. کۆمیته ی په نابه رانی ئه لکه رامه به رنامه ڕیزیان کردبوو که ڕۆژی 21.03 له نێو ئاواره کان به رنامه یه کی هوونه ری و سه رگه رمی به بۆنه ی نه ورۆزه وه پێشکه ش بکه ن، به ڵام به داخه وه 30 خوله ک پێش ده ست پێ کردنی به رنامه که یان کاره بای ئۆردوگاکه یان لێ داخراو نه یان توانی به رنامه که یان پێشکه ش بکه ن.

شایانی باسه ئاواره کانی ئۆردوگای ئه ڵتاش له کاته تاڵه کانی ژیانیانداله حوکمداری ڕێژیمی دڕنده ی به عسدا تا کاتی ڕوخانی ئه و ڕێژیمه به رده وام ساڵانه یادی ئاهه نگی نه ورۆزو 2 ی ڕێبه ندانیان به ئه رکێکی نه ته وه یی و نیشتمانی پیرۆز ده کرد، هه ر بۆیه دانێشتووانی ئه لکه رامه ش هه ر هه مان ئاواره ن که ساڵانێکی زۆر له ژیانی دوور له نیشتمانی دا له ئۆردگای ئه ڵتاش ئه و یاده یان پیرۆز ده کرد و ئیستاش دیسانه وه له ئۆردوگایه کی نۆیدا ژیانی ئاواره یان ده ست پێ ده که نه وه.
ئافه رین و ده ست خۆشانه بۆ ئێوه کیژان و کوڕانی ئاواره ی دوور له کوردستان ،

به شی ڕاگه یاندنی: کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان له عێراق و ئۆردون altash_refugee@yahoo.com0047 90 52 94 33: 0047 92 81 78 73

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home