كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, March 27, 2005

دوکتۆر روئیا تلوعی بانگ کرا بۆ دادگا

بانگکردنی دوکتور ڕوئیا تلوعی بۆ دادگا

به دوای شکایه تی حیفازه تی ئیتلاعاتی هێزی ئینتیزامی له دوکتۆر روئیا تلوعی له سه‌ر وتووێژه‌‌ کانی له گه ڵ رادیۆ بیانییه‌کان به بیانوی ره تی سه ڵاحییه تی رێکخراوه ی ژنانی کوردی پارێزه ری مافی مرۆڤ و ئاشتی، ناوبراو له لایه ن شوعبه ی چواری دادگای سنه‌وه که له ژێر چاودێری دادگای ئینقلابدایه، بانگ کرا. بڕیار درا دوکتۆر روئیا بۆ رۆژی سێشه‌ممه شانزه ی خاکه‌لێوه‌ له دادگا ئاماده بێ و به بیانوی وتووێژه‌کانی له گه ڵ ئه‌و رادیۆیانه و تێکدانی ئه منییه تی نیزامی کۆماری ئیسلامی دادگایی بکرێ. شایانی باسه "حیفازه تی ئیتلاعات" شکایه‌تێکی تریشی له شوعبه ی یه‌ک له سه‌ر نائیسلامی بوونی نووسینه کان و وێنه کانی لێ کردوه که هێشتا ئیحزارییه‌ی ئه‌ویان بۆ نه ناردوه . ماوێکه زه‌خت و گوشاری کۆماری ئیسلامی له سه ر چالاکانی بزاڤی ژنان له کوردستان ده ستی پێکردوه و ئه مه ش ئاماژه به گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مه‌ترسی ئه‌م بزاڤه بۆ ده سه‌ڵاتداران ده‌ر ده‌خات.
له‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پاڵه‌په‌ستۆو ڕێگریه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر چالاکان و تێکۆشه‌رانی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پێش ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ چالاکڤانانی بواری سیاسی و که‌لتوری کورد له‌ هه‌ڵوێستێکدا ئه‌و ئاکاره‌ ناره‌واو نابه‌جه‌ێیه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌مه‌ڕ ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ ئه‌نجامی ده‌دا به‌ توندی شه‌رمه‌زار کرا. له‌و کاته‌وه‌ تائێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان خستۆته‌ بن ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ هه‌روا ڕوو له‌ زیاد بوونه‌و تۆش گه‌ر ده‌خوازی ده‌توانی و لێره‌وه‌ هه‌م ده‌کرێ هه‌ڵوێسته‌که‌ ببینی و هه‌میش پشتیوانی خۆت بۆ ئه‌و چالاکانه‌‌ی ناوه‌وه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌وه‌ ده‌رببڕێ. ده‌با هه‌موومان پاڵه‌په‌ستۆو زۆرداریه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگرتن له‌ چالاکڤانانی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆمان ده‌گونجێ، شه‌رمه‌زار بکه‌ین. وه‌ک ده‌بینین نوێترین ئاکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بانگکردنی خاتوو ڕوئیا تلوعی بۆ به‌رده‌می به‌ناو دادگای کۆماری ئیسلامیه‌.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home