كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Friday, March 25, 2005

په نابه رانی سه ر سنووری عێراق و ئۆردون ده رگایی هاتوو چۆیان لێ داخرا

په نابه رانی سه ر سنووری عێراق و ئۆردون ده رگایی هاتوو چۆیان لێ داخرا

Posted by Hello


به پێێ هه واڵێک که ئه مڕۆ له لایان کۆمیته ی ئاواره کانی سه‌ر سنووری عێراق ئۆردون، به ده‌ستمان
گه یشتووه،ئه و 191 کورده ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که بۆ ماوه‌ی 2 مانگه له پرسگه‌ی سنووری نێوان عێراق و ئۆردون دان. وله لایه‌ن هیچ کام له و دوو ده وڵه ته ڕێگایان پێ نه دراوه خۆیان بگه یه نه نێۆ ئۆردوگای ئه لکه‌رامه.
له و شۆێنه‌دا که به تووندی له ژێر چاوه‌دێری پۆلیسی سنووری هه‌ردوولادان، ته نیا ده‌رگایه‌کیان بۆ واز کرابوو که له و ده رگایه دا هاتوو چۆی ده ره وه بکه ن،بۆ هێنانی ئاو وخواردنێک که له لایان شۆفیره کانی ئه وڕێگایه و ه هه روه ها له لایان خوشک و برایانی ئاواره ی خۆیان له ئۆردوگای ئه لکه رامه بۆیان ده هات وه رگرن، هێزه کانی سه ر سنووری عێراقی بۆ ئه وه ی زیاتر فشار بخه نه سه ریان بۆ تا بگه ڕێنه وه بۆ ئۆردوگای ئه ڵتاش،ئه و ڕێگایه شیان له م ڕۆه وه واته 24.03.2005
لێداخستوون. ئاواره کانی ئه و سنووره به وهه ڵویسته ی به ڕێوه به رانی سنووری عێراق زۆر ناڕه حاتن، به ڵام هه موویان به یه ک ده نگ : بڕیاریان داوه که مه گه ر ته رمه کانیان به ره وه عێراق بگه ڕێننه وه و له هه موو کۆسپێکی سه ر ڕێگایان کۆڵ ناده ن و به ربه ره کانی ده که ن.
هه روه ها له و 191، نه فه ره 97 دانه یان مناڵه و 53 دانه یان ژنن که 3 دانه له و ژنانه، ژنی سک پڕن و کاتی مناڵ بوونیان زۆرنزیک بووه ته وه، چه ندین جار داوایان کردوه که بیانگه یه نه پزشکی ژنان به ڵام هیچ کام له و 2 ده وڵه ته ئاماده نه بوون هاوکاریان بکه ن.
مه ترسیه کی زۆر هه یه بۆ ئه و ژنانه که به سکی پڕه وه ماوه ی دوو مانگه له به رباران وسه رمادان.
ئێمه وه ک کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه ڕانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، له گه ڵ بیستنی ئه و هه واڵه و به په له ، به ر پرسی کۆمیته که مان عارف باوه جانی به ته له فوون پێوه ندی گرت به وه زاره تی مافی مرۆڤی عێراقی له به غدا، به هۆیی ئه وه ی که به ڕێز به ختیار ئه مین له شۆینی کاردا نه بوو، به ڵام له گه ڵ جێگره که ی باسی هه ل و مه رجی دژواری ئه و په نابه رانه کرا، ئه وانیش له وڵامدا به ڵێنیان دا که هه نگاوی پێویستی بۆ هه ڵگرن، هه روه ها به ڵییان دا که وه زیری مافی مرۆڤ به
زووترین کات له گه ڵ کۆمیته که مان پێوه ندی بگرێته وه .

کۆمیته ی پشتیوانی له په نابه رانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان له عێراق و ئۆردون،
altash_refugee@yahoo.com
altash_refugee@hotmail.com
tel 00 47 92 81 78 73
fax 00 47 64 87 43 39

ئۆسڵۆ. 24.03.2005

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home