كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, April 10, 2005

منیش ده‌ڵێم پیروزه‌ مامه‌ بوه‌ته‌ سه‌روك ، به‌ڵام…

منیش ده‌ڵێم پیروزه‌ مامه‌ بوه‌ته‌ سه‌روك ، به‌ڵام…
نوسینی: هیوا گوڵمحه‌ممه‌دی

مام جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كێك له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی كورده‌ كه‌ ساڵانێكی دور و درێژه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشان دایه‌ و ئه‌مڕو له‌ دوست و دوژمن شاراوه‌ نیه‌ كه‌ مام جه‌لال له‌ سیاسه‌تی ناوچه‌ به‌ گشتی كه‌سایه‌تیه‌كی خاوه‌ن ڕا و بۆچون و قسه‌یه‌.

مام جه‌لال تاڵه‌بانی خه‌باتكاری ڕێگای ئازادی كورد و كوردستان بوه‌ و به‌ ده‌یان و سه‌دان و هه‌زارانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ تامه‌زرویه‌ له‌ سه‌ر ڕێگا و ڕێبازی مامه‌ گێانیان به‌خت كردوه‌ و به‌ دروشمی نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن به‌ره‌نگاری داگیركاری عه‌ره‌ب بونه‌ته‌وه‌ و نه‌ترسانه‌ باوه‌شیان به‌ مردنی سه‌ربه‌رزانه‌ دا كردوه‌ .بێگومان بونی مام جه‌لال به‌ سه‌روك كۆمار شتێكی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ نیه‌ له‌ ئاست ئه‌و هه‌مو هه‌وڵ و كۆششه‌ی مامه‌ دا و به‌ دڵنێایه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌ حه‌قی خۆیه‌تی كه‌ كاندیدی پۆستی سه‌روكایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش بێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مروڤێكی كارا و لێزان و به‌ ئه‌زمون و دیپلوماته‌. به‌ڵام لێره‌دا چه‌ندین پرسیار دێته‌ پێش كه‌ من وه‌ك به‌ڵام و به‌ڵامه‌كان به‌لامه‌وه‌ جێگای ورد بونه‌وه‌ و بیر لێ كردنه‌وه‌ و ڕامانن؟

مام جه‌لال وه‌ك ڕێبه‌ری كورد خه‌باتی كردوه‌ و گه‌لی كوردیش بۆ ئه‌وه‌ پشتێان گرتوه‌ كه‌ داكۆكی له‌ داواكانێان بكات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مام جه‌لال ئه‌مڕو ئیتر ڕێبه‌رێكی ئازادیخۆازی نه‌ته‌وه‌ێی نیه‌ و مروڤێكی عێراقیه‌ و له‌ پێناو پاراستنی یه‌ك پارچه‌ێی خاكی عێراق دا ده‌بێ هه‌وڵ بدات و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نی ئه‌و نه‌سره‌وتنه‌ی تا سه‌ركه‌وتن كه‌ دروشمی خه‌باتی نۆێ و ئازدێخۆازانه‌ی گه‌لی كورد له‌ باشور بو به‌ ڕێبه‌رایه‌تی مام جه‌لال ، بوه‌ته‌ نه‌سره‌وتن تا ڕاگرتنی یه‌كپارچه‌ێی عێراقی به‌ زور پێكه‌وه‌ لكاو و ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی مامه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد وه‌ك عێراقی ملكه‌چی زاگونه‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته‌ بن و باسی جێا بونه‌وه‌ و مافه‌ ئێتنیكیه‌كانی خۆیان نه‌كه‌ن . مام جه‌لال له‌ كاتێك دا ده‌بێته‌ سه‌روك كۆماری عێراق كه‌ له‌ ناو عه‌ره‌به‌كان دا كه‌سایه‌كتیه‌كی وایان نیه‌ كه‌ بتوانی پێشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق بگرێ .

ئه‌وه‌ی كه‌ مام جه‌لال بوه‌ته‌ سه‌روك كۆماری عێراق نه‌تیجه‌ی ئه‌و ئاڵوزی و بشیویه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌ جێاوازه‌ عه‌ره‌به‌كانی تێدان و بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك نایانكریه‌ت له‌ كورد كه‌ڵك وه‌ر ئه‌گرن و پۆستێكی ته‌شریفاتیان داوینی كه‌ جارێكی تر ببینه‌وه‌ قه‌ڵغانی پاراستنی عێراقی عه‌ره‌بی. گه‌لۆ كورد له‌ كاتێك دا شاێی بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ئه‌گرن و به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی كوردانی ناو ده‌به‌ن هێشتا له‌ باشور دوو حكومه‌تی كوردی هه‌یه‌ و مام جه‌لال نه‌یتوانیوه‌ ماڵی كورد یه‌ك بخات و كورد هیوایان وایه‌ كه‌ مافه‌كانیان بۆ وه‌ر ده‌گرێ. كورد كێشه‌یه‌كی سیاسی نه‌ته‌وه‌ێی و داگیركاری و بن ده‌ستی هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌مو پوسته‌كانی عێراق بدرێته‌ كورد هێشتا ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر ناكات و كورد هه‌ر به‌ بنده‌ستی ئه‌مێنێته‌وه‌ . ئاخر كێشه‌ی كورد مه‌نسه‌ب و سه‌روك كۆماری نیه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی ماف و پێناسه‌ و جوگرافیایه‌ . زورم پێ خۆش بو كه‌ وه‌ك ئه‌وخه‌ڵكه‌ شاد بایه‌م و به‌م پوسته‌ی مامه‌ شاێیم بگێڕایه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌م هێچ شاێی یه‌ك له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پوسته‌ دا نابینم و پێچه‌وانه‌كه‌ی زور ئه‌ترسم .

به‌ بونی مام جه‌لال به‌ سه‌روكی عێراق گوڕه‌پانی كوردستان ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ست لایه‌نێك و یه‌كیه‌تی نیشێتمانی ئه‌بێته‌ عێراقی و وه‌ك هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئه‌یبینین ده‌بێ عێراقی چیه‌تی بكه‌ن و پارتی دیموكراتیش ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانی كوردایه‌تی و ده‌بینین كه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌ دوو جور ئه‌و هه‌واڵه‌یان وه‌ر گرت ..مافی كورد به‌ بونی مام جه‌لال یان هه‌ر كوردێكی دیكه‌ به‌ سه‌روك كوماری عێراق جێ به‌ جێ نابێ ، به‌ڵكو پیویستیمان به‌ دیموكراتیزه‌ كردنێكی ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش زوری ماوه‌. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ئه‌و هه‌مو هه‌ڵپه‌ڕینه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی پێش وه‌خت ، ڕێكخراوی مام جه‌لال ئه‌كه‌ن بوچی ناڕژێنه‌ شه‌قامه‌كان و به‌ سه‌ر یه‌كیه‌تی و پارتی دا بگوڕێنن و بڵێن ئیتر به‌سه‌، كه‌ی گیرفانه‌كانتان پڕ ئه‌بن و ئاوڕ له‌ ویست و داهاتوی ئێمه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌ .

منیش پیروز باێی له‌ مام جه‌لال ئه‌كه‌م كه‌ به‌ ئاواتی خۆی گه‌یشت و پاش ده‌یان هه‌وراز و نشێو كردن و پاش ئه‌وه‌ی توركمان و شیعه‌و و سونه‌ و … ڕازی كرد كه‌ له‌و دڵسوزتریان نیه‌، بو به‌ سه‌روك كۆماری عێراق ، به‌ڵام حه‌قی خۆمه‌ بپرسم كه‌ ئه‌ی به‌شی كورد چی ده‌بێ ؟

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home