ته‌نیا كۆماری كوردستان مابو ئه‌ویشیان دابه‌ش كرد
ته‌نیا كۆماری كوردستان مابو ئه‌ویشیان دابه‌ش كرد
بێگومان كۆماری كوردستان یه‌كێك له هوویه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌كانی ئێمه‌ی كورده و ده‌بێ وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگا و بناغه‌ی خه‌باتی به كردوه‌ێی سه‌ربه‌خۆێی خوازی كورد حیساب بكرێ و له سه‌ری لێكۆڵینه‌وه بكرێ و وه‌ك به‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت و نوێ خۆازی نه‌ته‌وه‌ی كورد به گه‌لانی تری دنێا بناسرێ . كۆماری كوردستان به سه‌روكایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌مه‌د له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك دا به ئه‌ندازه‌ی 500ساڵی داگیركه‌ری ئێرانی هه‌نگاوی سیاسی ، ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵێنایه‌وه و بۆ یه‌كه‌م جار له ناوچه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی ناوین و له پاش داگیركاری عه‌ره‌ب و هاتنی دینی ئیسلام ، ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ردم سالار و ده‌زگای دیموكراتیك و مافی مروڤ و عیلم و زانین و لێك حاڵی بون دامه‌زرا . پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مروڤێكی ئاێنی و له حوجره دا ده‌رسی خۆێند بو ، لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ێی و مروڤایه‌تی و زانینی په‌سه‌ند كرد و به كرده‌وه هه‌وڵی بۆ دا . كاتێك باسی كۆماری كوردستان و پێشه‌وای زانا ده‌كه‌ین نابێ خۆ له باس كردنی كومه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد(ژ ك) و پاشان حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بپارێزین .
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
بێگومان كۆماری كوردستان یه‌كێك له هوویه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌كانی ئێمه‌ی كورده و ده‌بێ وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگا و بناغه‌ی خه‌باتی به كردوه‌ێی سه‌ربه‌خۆێی خوازی كورد حیساب بكرێ و له سه‌ری لێكۆڵینه‌وه بكرێ و وه‌ك به‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت و نوێ خۆازی نه‌ته‌وه‌ی كورد به گه‌لانی تری دنێا بناسرێ . كۆماری كوردستان به سه‌روكایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌مه‌د له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك دا به ئه‌ندازه‌ی 500ساڵی داگیركه‌ری ئێرانی هه‌نگاوی سیاسی ، ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵێنایه‌وه و بۆ یه‌كه‌م جار له ناوچه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی ناوین و له پاش داگیركاری عه‌ره‌ب و هاتنی دینی ئیسلام ، ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ردم سالار و ده‌زگای دیموكراتیك و مافی مروڤ و عیلم و زانین و لێك حاڵی بون دامه‌زرا . پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مروڤێكی ئاێنی و له حوجره دا ده‌رسی خۆێند بو ، لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ێی و مروڤایه‌تی و زانینی په‌سه‌ند كرد و به كرده‌وه هه‌وڵی بۆ دا . كاتێك باسی كۆماری كوردستان و پێشه‌وای زانا ده‌كه‌ین نابێ خۆ له باس كردنی كومه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد(ژ ك) و پاشان حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بپارێزین .
دوای ڕاپه‌ڕینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كورد له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ، جاری یه‌كه‌م كورد بونه خاوه‌ن ڕێكخراویكی عیلمانی و نه‌ته‌وه‌ێی كه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دروست بونی كۆماری كوردستان له شاری مه‌هاباد بو ... حیزبی دیموكراتی كوردستان له كاتی كۆماری كوردستان و پاش ڕوخانی ئه‌و كۆماره به‌رز و پیروزه‌ش چه‌ندین خاڵی به هێزی هه‌ن و جێگای شانازی و باس كردنن ( بێگومان من لێره دا نامه‌وێ لێكوڵینه‌وه له سه‌ر حیزبی دیموكرات بكه‌م ده‌نا ڕه‌خنه‌كانیشم باس ده‌كرد) . یه‌كێك له‌و دیاردانه ئه‌وه بو كه پاش له سێداره دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و سه‌یف و سه‌دری قازی و ده‌س به كار بونه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی ئه‌و حیزبه ، بنه‌ماڵه‌ی قازی نه‌بونه‌وه ڕێبه‌ر و سه‌روك و هه‌ر به پێی بڕوای قازی و هه‌ڤاڵه‌كانی حیزبی دیموكرات له پێناو پێش خستنی گه‌لی كورد كار وخه‌بات ئه‌كا و ئه‌و شه‌هیدانه‌ش هه‌ر له‌و پێناوه دا گێانیان فیدا كرد و بنه‌ماڵه‌ی قازیه‌كانیش ئه‌ندامانی كومه‌ڵگان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌توانن ئه‌ندامی حیزب بن ، وه‌ك خاوه‌نی حیزب و جوڵانه‌وه سه‌یر نه‌كران و گه‌وره نه‌كرانه‌وه. یه‌كێكی تر له خاڵه به‌هێزه‌كانی حیزبی دیموكرات ئه‌وه‌یه كه له‌ماه‌ی خه‌باتی خۆی دا لاوازی قه‌بوڵ كردوه به‌ڵام له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی تری كوردستان بازرگانی نه‌كردوه... به هه‌رحاڵ له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێك و هه‌ر جێگا و كات و ساتێك دا كه یاد و بیری كۆماری كوردستان و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵه‌كانی بكرێێته‌وه ده‌بێ حیزبی دیموكراتیش له بیر نه‌كرێ و جێاگی خۆی هه‌بێ.. له باشوری كوردستان یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به ساڵان له ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان ماونه‌ته‌وه و له لایه‌ن حیزبی دیموكراته‌وه هاوكاریان كراوه و له كۆماری كوردساتانیش دا جیاوازی نه‌خراوه‌ته نیوان كورده‌وه و كه‌سێكی وه‌ك مه‌لامسته‌فا كراوه‌ته جنڕاڵ و هه‌مو متمانه و ده‌سه‌ڵاتێكی كوردانه و نه‌ته‌وه‌ێی پێ دراوه.
له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن دا له هه‌ر كۆێ بونی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی و پارتی به‌هاتایه به‌ر شیمیا بارانی به‌عسیه دڕنده‌كان ئه‌كه‌وت . به‌ڵام درگای بنكه‌كانی حیزبی دیموكرات به ڕوی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیه‌تی به تایبه‌تی و ئه‌وانی دیكه دا به گشتی كراوه بو و حیزبی دیموكرات به زانینه‌وه ئه‌و ڕیسكانه‌ی ئه‌كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ڵامی حیزبه‌كانی باشور پێچه‌وانه ده‌رچو و كاتێك مه‌لامسته‌فا ده‌سه‌ڵاتی كه‌وته ده‌ست ، ڕێبوارانی ڕێگای قازی محه‌مه‌د و كۆماری كوردستانی ته‌سلیمی شای ئێران ، قاتڵی كۆمار و پێشه‌وا كرده‌وه و كه‌سانێكی وه‌ك سلێمان معینی وهه‌ڤاڵه‌كانی شه‌هید كرد. له دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردیش له باشوری كوردستان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیه‌تی دا به ده‌یان كوردی ڕوژهه‌ڵات و شوڕشگێڕانی حیزبی دیموكرات تێرور كران . ئێستا كه یه‌كیه‌تی و پارتی خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستانیان به‌رته‌سك كردوه‌ته‌وه و حیزبی دیموكراتیان له حاشیه هاویشتوه و چه‌ند لایه‌نێكی ڕوژهه‌ڵاتێان چاو له ده‌ستی خۆیان كردوه ، كه‌وتونه‌ته باس كردنی كۆماری كوردستان و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر . به‌ڵام له‌مه‌شیان دا هه‌م یه‌كیه‌تی و هه‌م پارتی ئامانجێكی نه‌ته‌وه‌یان نیه به‌ڵكۆ دابه‌شكردنی به‌ها نه‌ته‌وه‌ێی و سیاسیه‌كانی كۆمار و ڕێبه‌ره‌كه‌یه‌تی . به‌داخه‌وه كۆماری كوردستانیش وه‌ك پارله‌مانی كوردستان ، كه‌ركوك ، و ده‌یان دیارده‌ی دیه‌كه له لایه‌ن یه‌كیه‌تی و پارتیه‌وه په‌نجا به په‌نجا دابه‌ش كرا. ماوه‌یه‌ك پێش له هه‌ولێر یادی دامه‌زراندی كۆماری كوردستان كرایه‌وه ، ئه‌ویش نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆماریان له بیر بێ به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه بارزانی مروڤێكی گه‌وره بوه و ئاڵای كوردستان به‌و سپێردراوه و ئێستاش نه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و ئاڵایه سه‌رو بن به‌رز ئه‌كاته‌وه ، بێگۆمان سه‌رو بن كردنی ئاڵای كوردستان له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانیه‌وه هه‌ڵه نه‌بو به‌ڵكو حیساب بۆ كرا‌و بو ... ئه‌وان له مێژه هه‌مو شتێ به سه‌روا بنی پیشانی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن ... ده‌نا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان كۆمار و ئاڵای كوردستان و گه‌وره‌ێی ئه‌و كۆماره بوایه مه‌سعود بارزانی له ڕێ و ڕه‌سمه‌كه دا به‌شداری ئه‌كرد و ...
ئێستا دوای ئه‌و كاره‌ی پارتی ، یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی یادی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كرده‌وه و چه‌ندین كه‌سیان بانگ هێشتی ئه‌و بونه‌یه كرد. به داخه‌وه نه له كاتی یاد كردنه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی نێچیرڤانه‌وه و نه له كاتی بیرهێنانه‌وه‌ی له سێداره‌دانی قازی و هه‌ڤاڵه‌كانی له له‌یه‌ن حكومه‌تی عومه‌ر فه‌تاحه‌وه ، باسێك له حیزبی دیموكرات كرا و نه كۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ك داگیركه‌رێكی میرات گری شای ڕوخاوی ئێرانی باس كرا و نه مام جه‌لالیش كاتی هه‌بو له‌و بونه پیروزه دا به‌شداری بكات ، ئاخر له هه‌ولێر مه‌سعود بارزانی به‌شداری كۆماری نه‌كرد مام جه‌لال سه‌روك كۆماری عێراقی عه‌ره‌بی بوچی به‌شداری له بیر هێنانه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌روك كۆماری كوردستان دا بكات..... بریا یه‌كیه‌تی و پارتی هه‌ر باسی كۆماری كوردستان و سه‌روكه‌كه‌یان نه‌كرادیه‌ته‌وه و ئا به‌م جوره ئه‌و پیروزیه‌یه‌ن نه‌شكاندایه و له گه‌وره‌ێی كۆمار و پێشه‌وایان كه‌م نه‌كردایه‌ته‌وه . سه‌یر له‌وه دایه كه ڕاگه‌یاندنی هیچ كام له حكومه‌ته‌كانی زه‌رد و سه‌وز ئاگایان له‌و بونه‌یانه نه‌بو نه كوردسات باسی بیر هێنانه‌وه‌ی كۆماری كوردستانی له هه‌ولێر كرد و نه كوردستان تێڤێ باسی بیر هێنانه‌وه‌ی له سێداره‌دانی پێشه‌وا و هه‌ڤاڵه‌كانی پێ گه‌یشت ... ده‌بو لانی كه‌م یه‌كیه‌تی و پارتی ڕێزیان له وه‌سیه‌ته‌كه‌ی پێشه‌وا بگرتایه كه فرمویه‌تی : یه‌ك بگرن و به قسه‌ی داگیركه‌ر هه‌ڵ مه‌خڵه‌تێن . فێری عیلم و زانین بن و به‌ره‌و ڕزگاری هه‌نگاو بنێن . ئێوه هیچتان له گه‌لانی دیكه كه‌متر نیه كه سه‌ربه‌خۆن . پشتی یه‌كتر بگرن و دوست و ته‌با بن پێكه‌وه.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home