چیدیکه ئێراق هی تۆ نیه!
چیدیکه ئێراق هی تۆ نیه!
11.04.2005
واشینگتۆن پۆست- نوسینی جیم هۆگڵه‌ند
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: سوه‌یلا ماجدی
سه‌دامی ئازیز،
به‌ڵێ، ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر ئه‌وکاته‌دا تێپه‌ڕیوه که من نوسیبوم، به‌ڵام داویی دۆزینه‌وه‌ی تۆ گه‌لێک دژوار بوو. له‌و کاته‌وه تۆ ده‌رکه‌وتویته‌وه-- له‌و دۆخه‌ی تۆدا وشه‌که مانای ڕاستینه‌ی هه‌یه-- هه‌ردوکمان زۆر سه‌رمان قاڵ بوو. که‌واته وه‌ره با بێینه‌وه سه‌رخۆو پێکبگه‌ینه‌وه.
ئه‌رێ ئه‌وه ڕاسته که تۆ له ڕێی ته‌له‌ڤیژنه‌وه چاوت لێکردوه که چۆن جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌رۆک کۆماری ئێراق؟ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی پێشوی تۆ بگرێته‌وه. له هه‌موو که‌س باشتر تۆ مانای تایبه‌تی به‌سه‌رۆک بوونی کوردێک له‌و وڵاته‌دا ده‌زانی"لێدانی دڵی هه‌ستی ناسیونالیزمی عاره‌ب." ئه‌تۆ ده‌زانی که من ئه‌وه‌ی ده‌زانم که تۆ ده‌یزانی. کاتێک ئێمه سه‌بارت به کوردان په‌یڤیین- من به‌دوای ئه‌وه‌دا نوسیبوم که تۆ هه‌ر ناوهێنان و ئاماژه پێکردنێکی ئه‌وانت "وه‌ک بێڕێزی" به‌رامبه‌ر به‌خۆت لێکده‌دایه‌وه-- کاتێک باسی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به مافه‌کانی ئه‌وانت بۆکرا تۆ وا هه‌ڵوێسته‌ت کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی "به شه‌ق تێهه‌ڵدان له سه‌گێکی نوزه درێژی بێخاوه‌ن تاوانابار کرابی." ئه‌و وتووێژه له ساڵی 1975دا بوو، پێش ئه‌وه‌ی که تۆ گازی ژه‌هراویان به‌سه‌ردا بڕێژی وه‌کو به شێک له هه‌ڵمه‌تی 87-88ی جینوساید که بۆخۆت ناوی ئه‌نفالت لێنا.
نه‌ته‌نیا ئه‌م که‌مایه‌تیه نا عاره‌به‌ی کێوه‌کانی کوردستان(نوسه‌ر باکوری ئێراقی به‌کار هێناوه) ڕزگاریان بوو به‌ڵکوو ئه‌وه چوارده ساڵه له‌ژێر پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا به‌ره‌و پێشیشه‌وه چووه. بینینی ئه‌وه‌ی که تاڵه‌بانیه‌کی زیره‌ک و ناوبه‌ده‌ره‌وه له جیهان ببێته سه‌رۆکی پارێزڤانه‌کانی ئه‌و به‌ندیخانه‌ی تۆی لێده‌ژی چێژی هه‌یه. ئێمه هه‌ردووکمان ئه‌وه‌ی ده‌زانین که نوکه ئه‌و له‌و دۆخه چێژ وه‌رده‌گرێ.
به‌ڵام دیاره کات له‌وه زیاتری پێیه. سه‌ددام، ئه‌مه تێکچون و ڕوخاندنی ئه‌و شوێن و شێوازه‌یه که تێیدا په‌روه‌رده‌بووی. ئه‌مه بزماری ناو دارمه‌یته‌که‌ی ئه‌فسانه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی یه‌کیه‌تی عه‌ره‌بیه که تۆ (باشه باشه تۆ‌و ئه‌وانی دیکه) خۆت پێوه ڕاده‌ناو پرۆپاگه‌نده‌ت بۆ به‌ڕاوا زانینی هێزی بێبه‌زیی و وه‌حشی وه‌کوو خوارترین خوی باو له ده‌سه‌ڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا ده‌کرد.
بیانوی پاراستنی(عاره‌بایه‌تی) به نرخی ئازاردانی کوردان(و چوونه ناو شه‌ڕی فارسه‌کان له ئێران) به‌رده‌وام ڕوپۆشێک بوه‌بۆ داپۆشێنی ئه‌و ڕاستیه‌ی که تۆ‌و شه‌قتێهه‌ڵدراوه به‌عسیه‌کانی په‌ناشت نوێنه‌رایه‌تی که‌مایه‌تیه‌ک له ئێراقدا ده‌که‌ن. وه‌ک کوردان عاره‌بی سوننه‌ش یه‌ک له پێنجی حه‌شیمه‌تی ئێراق پێک ده‌هێنن.
ئه‌مه‌یه خاڵی مه‌به‌ستی من: ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێکهاته‌یه‌کی موزاییکیه له که‌مایه‌تی ئاینی و ئیتنیکی که هه‌تا ئێستا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان زانیوه که چۆن چۆنی ئازار بده‌ن، یان ئازار بدرێن. زۆرجار ویستی که‌لتوری ، سیاسی و ئایینی چه‌سپاوو جێگیر له ئایدیۆلۆجی(یه‌کبوونی عاره‌بی) وه‌کوو هی تۆ بۆ شاردنه‌وه‌ی ناکۆکی و جیاوزیه ڕاستینه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی وه‌ک عاره‌ب ناسراون، پێشده‌خرێ.
تۆ له سه‌ر تاپێته‌وه ژێر پێنانی جیاوازیه. هه‌ر ئه‌مه سه‌باره‌ت به برا به‌عسیه‌کانی سوریه‌شت ڕاسته که هێشتا دوژمنی که‌سیتن و نوێنه‌رایه‌تی که‌مایه‌تیه‌کی عه‌له‌وی مه‌زهه‌ب ده‌که‌ن که ته‌نیا ده‌توانن به زه‌برو زه‌نگ ده‌سه‌ڵات بسه‌پێنن. جێی سه‌رنج و ڕامان نیه که ئه‌وان خۆیان له مه‌ترسیدا ده‌بینن که دێموکراسی له قوون ده‌رکه‌یانه. با هیوادار بین که ئه‌وان بۆ جارێکیش بێت ڕاستن.
دراوسێکانت چالاکانه پشتیوانی و پشتگیری له ئاکاری بێبه‌زه‌ییانه‌و پڕ له بێڕه‌وشتی تۆیان ده‌کرد ته‌نێ به خاتری ئه‌وه‌ی که عاره‌بێکی سوننه بوویت. ئه‌وان که ڕێگه‌ی کوشتن و تاڵانکرن و ده‌ستدرێژی و یانیش به‌ندکردنی نه ته‌نیا کوردان( گه‌رچی ئه‌وانیش سوننه بوون) به‌ڵکوو زۆرینه‌ی شیعه‌کانیشیان (ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش عاره‌ب بوون) به تۆدا.
ده‌گوترێ ئه‌و شته‌ی که ڕۆژی چوارشه‌ممه له ته‌له‌ڤیزیۆندا بینیت وای لێکردووی که ڕیشت له په‌نجه‌کانت باڵێنی و هه‌ڵیان سوڕێنی. به‌ڵام ئه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ: ڕێوڕه‌سمی گه‌یشتنی تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆککۆماری ته‌نێ به‌شێک له‌و ڕێککه‌وتنه‌یه که کورده‌کان و شیعه‌کان هه‌فته‌ی ڕابردوو پێیگه‌یشتن بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کاتی.
کاتێک که ورده‌کارییه‌کان بڵاوکرانه‌وه تۆ به بیستنی ئه‌وه‌ی که ئیبراهیم جه‌حفه‌ری سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه که کورده‌کان هێزی پێشمه‌رگه‌و دامه‌زراوه‌سیاسیه‌کانی خۆیان بهێڵنه‌وه-- له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه گوژمه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کرێ— وه هه‌روها به‌ده‌سته‌وه گرتنی وه‌زاره‌ته ده‌وڵه‌تیه گرینگه‌کانی ناو ئه‌و بازنه‌یه‌ی که کورده‌کان جه‌خت ده‌که‌ن که به کۆماری فیدراڵی ئێراق ناو‌کی ببڕدرێ، توشی هه‌ناسه‌بڕکێت ده‌کا. " دیاره تۆ ناڕازی ده‌بی که ڕێککه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره لێکدابڕانی پارچه‌کانی ئێراقی لێده‌که‌وێته‌وه، هه‌روه‌ک به‌م شێوه‌ی ئێستا ده‌بیرێ.
من ناتوانم حاشا له بوونی ئه‌و ئه‌گه‌ره بکه‌م. کورده‌کان تا ئه‌و جێ‌یه‌یان هێناوه‌و گه‌لێک پێشکه‌وتن و ده‌سکه‌وتیان به‌ده‌ست هێناوه‌و به‌و ڕاده‌یه‌یش بڕوا به‌خۆبوونیان تێدا دروست بووه له‌وکاته‌وه‌ی که من بۆ بینینیان ئه‌چووم له په‌نای حه‌شارگه چێکراوه‌کانی ناو چیاکان که ئێستا‌و له‌مه به‌دواوه خه‌ون به سه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌بیننین. به‌ڵام ئه‌وان ده‌سکه‌وتی زیاتریان وه‌چنگ ده‌که‌وێ به مانه‌وه‌یان له‌ناو ئێراقێکی فێدراڵی ناناوه‌ندیداو ته‌نانه‌ت زۆر شتیش پێشکه‌ش بکه‌ن. به نیشاندانی ئه‌زموونی ئه‌و که‌مایه‌تیه ده‌توانرێ پارێزگاری له‌مافه‌کان بکردرێ به هۆی جێبه‌جێکردنی یاسا‌و پراکتیک کردنی دیموکراسی – نه‌ک به زه‌برو زۆری بێبه‌زییانه-- ئێراق ده‌توانێ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بگۆڕێ.
من به نیگه‌رانیه‌وه کۆتایی پێده‌هێنم: زۆر خراپه که کۆبوونه‌وه‌ی عاره‌بان دوو هه‌فته پێش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تاڵه‌بانی ئه‌نجامدرا. ئێمه ده‌بێ چاوه‌ڕێی بینینی ڕوخساری ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب کاتی پێشوازیکردنی سه‌رۆککۆماره کورده‌که‌ی ئێراق، بکه‌ین. بینینی ئه‌وه به‌ڕاه‌ده‌ی بینی کاتی چاولێکردنت له هه‌ڵبژاردنی تاڵه‌بانی شیرین ده‌بێ!.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home