چه‌ند سه‌رنجێک و یه‌ک هه‌ڵؤێست
چه‌ند سه‌رنجێک و یه‌ک هه‌ڵؤێست
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
دوکتور فواد مه‌عسوم به ڕاشکاویه‌وه ڕای گه‌یاند که کورد خه‌یاڵی سه‌ربه‌خۆێی له که‌له‌ێی ده‌رهاویشتوه ؟ سه‌یر له‌وه دایه سه‌رانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی پێان وایه به بونی مام جه‌لال به سه‌روک کۆماری یه‌ک ساڵه‌ی عێراق ده‌بێ کورد حاشا له‌و هویه‌ته‌ی بکات که سه‌دام حسین به سی ساڵ سه‌رکوت کردن بوێی نه‌کرا. نازانم کێ ئه‌و نۆێنه‌رایه‌تیه‌ی به دوکتور فواد داوه ، ئه‌وه‌نده ئه‌زانم که ئه‌گه‌ر کاک دوکتور واز له زمانی کوردیش بێنێ ، عه‌ره‌ب وه‌ک مروڤی ده‌ره‌جه یه‌ک سه‌یری ناکه‌ن. سه‌ربه‌خۆێی داوا نیه ، به‌ڵكو مافه ، به‌لامه‌وه سه‌یره که دوکتور خۆی سه‌رپه‌ره‌شتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌کا و ئه‌و خاڵه زه‌قه‌ی بواردوه...کێ ئاماده‌یه واز له مافی ڕه‌وای خۆی بێنێ. پاشان به پێی یاسای مروڤایه‌تی که‌س حه‌قی نیه له جیاتی که‌س ، لایه‌ن و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک بڕیار بدات وئه‌وه‌ی دوکتور فواد ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی تاکتیکی نه‌بێ ئه‌وا مروڤ ئه‌توانی بێخاته ئه‌ستؤی پیری و که ته‌مه‌ن سه‌ر ئه‌که‌وێ ئه‌قڵ و تێگه‌یشتن به‌ره‌وخۆار دێ و حه‌ماس ئه‌بێ به ترس و واق ئه‌بێ به خه‌ێاڵ .
# # #
مام جه‌لال ئه‌ڵێ من حوکمی ئێعدام کردنی سه‌دام حسین ئیمزا ناکه‌م. من نازانم بو؟ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له کوشتنی خۆماڵی دا ڕوحم و به‌زه‌یان نیه ، له به‌رانبه‌ر دوژمن دا دڵ فراوانن. به‌زه و خۆشه‌ویستی بۆ مروڤ له هه‌ر کات و هه‌ر جێگا و له هه‌ر مه‌نسه‌بێکه‌وه پێشان بدری جێگای ڕێزه، به‌ڵام بریا مام جه‌لال ده‌ستوری بدایه که له پێشدا مروڤ بون یان نه‌بونی سه‌دام حسین ساغ بکرێته‌وه پاشان له تاوانه‌کانی خۆش بێ؟ له‌وانه‌ش که واز بێنین ئه‌وه‌یه که سه‌دام حسین قه‌ت ڕوژێ له ڕؤژان بچوکترین زه‌ره‌ری له مامه نه‌داوه و پرینسیبی خزمایه‌تی پاراستوه، مامه‌ش سه‌روک کۆماری عێراقی عه‌ره‌بیه و ناتوانی پارێزگاری له هه‌ڵه‌بجه‌ێی و قه‌ڵادزێی و ... بکات.
# # #
کابرایه‌کی سویدی که قه‌شه‌یه له وته‌یه‌ک دا باسی محه‌مه‌دی عه‌ره‌بی به خراپه کرد بو ، له‌م کۆمه‌ڵگا دیموکراتیکه دا خه‌ریک بو سه‌ری له له‌شی جیا که‌نه‌وه و به‌ر ده‌رکه‌یان پێ گرت و مه‌جبوریان کرد وته به نرخه‌کانی وه‌رگریته‌وه . له‌م به‌ریشه‌وه جه‌ماعه‌ته‌که‌ی کا مه‌نسور حیکمه‌ت ڕوسه‌ریان له سه‌ر ژنێکی کورد داگرت و داوایان له ده‌وڵه‌تی سوید کرد که مسڵمانه‌کان وه‌ده‌ر نێ. ئاخر حکمه‌تیسته کان بڕوایان به ئازادی بێ قید و شه‌رت هه‌یه، ئه‌وه‌ش چی و چونه نه‌ک من به‌ڵکو که‌س له‌و فه‌لسه‌فه‌یه تێ ناگات. ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێ کردنه هه‌ردوو لایه‌ن به زوری کورد بون و له سه‌ر کێشه‌یه‌ک پێکیان دادا که نه کێشه‌ی کورده و نه فڕی به سه‌ر کولتوری کوردیشه‌وه هه‌یه. له کاتێک دا که سی هه‌زار کورد له سوید ئه‌ژی له هیچ جێگایه‌کی ئه‌م وه‌ڵاته دیموکراتیکه‌دا کوردێک نادوزیته‌وه که ناسنامه‌ی خۆی هه‌بێ که‌چی له‌م وه‌ڵاته دا سه‌گ و پشیله و ... به ناوی خۆیانه‌وه پێناسه ئه‌کرێن و سوید یه‌که‌م وه‌ڵاته که ئاڵی کوردستانی به ڕسمی ناسیوه . ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌و ڕوژه له‌م به‌ر و له‌وبه‌ره‌وه له یه‌کێان ئه‌دا یه‌کجاریش له یادی هه‌ڵبجه و ئه‌نفال دا به‌شداری ناکه‌ن ؟ ئاخر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که بن ده‌ست بو بیر و هزر و هه‌ڵسو که‌وتیشی سه‌قه‌ته....
# # #
ڕوژنامه‌ی ڕێگای کوردستان که ئورگانی ڕسمی حیزبی شویعی کوردستانه و ماوه‌یه‌کی زوره لاپه‌ڕيیه‌کی تایبه‌ت کردوه بۆ نێچیری هه‌فه‌ته‌ی کاک عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د و خۆێنه‌رێکی زوری هه‌بو ، ئه‌مجاره‌یان نێچیری هه‌فته‌ی کرده نه‌چیری ون بو و خۆی له بڵا و کردنه‌وه‌ی پاراست ، ئاخر یان نێچری هه‌فته که به واتای نه‌مانه یان نه‌مانی نێچیری هه‌فته و به‌رده‌وام بون له بڵاو کردنه‌وه‌ی ئازادی خۆی . له کوردستان دا هه‌مو شتێ ئازاده به‌ڵام حیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌کان به‌زه‌یان به خه‌ڵک دا دێ و بۆیان دیاری ئه‌که‌ن که چون ئازاد بن و ... من به‌ش به حاڵی خۆم به بۆنه‌ی حوکم دانی نێچیری هه‌فته‌وه سه‌ره‌خۆشی له ئازادی و مروڤایه‌تی ئه‌که‌م و له خه‌می ئازادی بێ دیموکراسی دا به‌شدارم. نێچیری هه‌فته به ئاساێی و له‌و په‌ڕی لێزانیه‌وه کێشه‌کانی باس ئه‌کرد و له‌وکاته دا که خۆێنه‌ر قا قا پێ ئه‌که‌نی خۆڕ خۆر فرمێسکی به چاوان دا ئه‌هاته خوار بۆ ئه‌و ڕوژه‌ی تێی دایه. به قه‌ده‌غه کردنی دیموکراتیکانه‌ی نێچیری هه‌فه‌ته ئه‌و ڕاستیه جارێکی‌تر ده‌ر که‌وت که ده‌سه‌ڵات دارانی باشوری کوردستان چه‌نده له باس کردنی ڕاسته‌یه‌کان ئه‌ترسن و چۆن بۆ بێ ده‌نگ کردنی خه‌ڵکی، خه‌ڵاتی جنێو نوسین بڵاو ئه‌که‌نه‌وه. داخستنی نێچیری هه‌فته پلانێکی داڕێژراوه و زور له مێژه هه‌وڵی بۆ ئه‌دری و شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌وانه‌ی که حه‌سودی ئه‌به‌نه پێشکه‌وتنی خه‌ڵكی دیکه . له وه‌ڵاتێک دا که نوسین یاساغ بێ مروڤایه‌تی زینده به چاڵه و هیچ وته‌یه‌ک واتادار نیه.
هه‌موی ئه م شتانه‌ی که باسم کردن ئاساێین و زوری بیر لێ مه‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌ی که ده‌بێ بیری لێ بکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌وا کۆمه‌ڵ کوژی ئه‌رمه‌نیه‌کانیش که‌وته ناو کاری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتنخۆازه‌وه ، که‌چی کورد هێشتا هه‌ر باسی برایه‌تی و ...ئه‌که‌ن..به‌سه به‌س.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home