كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Friday, April 22, 2005

پێڤێک بۆ ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی

پێڤێک بۆ ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی

107 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژی سێی بانه‌مه‌ڕدا بۆ یه‌كه‌م جار به‌ هه‌وڵ و خه‌باتی میقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، تێكۆشه‌ری ناوداری كورد له‌ شاری قاهیره‌ی میسر، یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی به‌ ناوی كوردستان له‌دایكبوو. بارودۆخی پڕ له‌ چه‌وسانه‌وه‌ی ژیانی كوردان به‌جۆرێک بووه‌ كه‌ بوار به ‌گه‌شه‌ و هه‌ڵچوونی نه‌درێ و هه‌رده‌م سێبه‌ری تاریكی و زۆرداری وای لێكردوه‌ كه‌ زۆر جار به‌‌ره‌و پاشه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌. ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان به‌ جۆرێك مرخیان له‌ له‌ناوبردن و تواندنه‌وه‌مان خۆشكردبوو كه‌ به‌ ده‌مدروون و ڕێگرتن له‌ به‌كارهێنانی زمان و كه‌لتوری كورده‌واری و به‌رگرتن له‌ هه‌وڵدان و هۆشیاربوونه‌وه‌ و خۆناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یانویست له‌ ئاكامدا ئاسه‌واری نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ ناوی كورد نه‌مێنێ. هه‌ر ئه‌و زۆرداری و زۆره‌ملییه‌ وای كردووه‌ كه‌ گیانی به‌ره‌نگاری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ له‌ناو کوردستانیاندا په‌ره‌بستێنێ و ڕۆڵه‌ی‌ هۆشیار و ڕووناكبیری وا له‌ ناویدا هه‌ڵكه‌وێ كه‌ بتوانێ مێژوو دروست بكاته‌وه‌ و ئاوی ڕووباری حه‌زی داگیركه‌ران سه‌ره‌وژوور پاڵبنێته‌وه‌.
درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دێمانه‌دا بخوێنه‌وه‌

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home