یه‌ك نه‌خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له باشور خه‌یانه‌ته و به‌س
یه‌ك نه‌خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له باشور خه‌یانه‌ته و به‌س
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
دوای ئه‌وه‌ی كه كورد له مێژو دا بوه خاوه‌ن به ته‌مه‌نترین پارله‌مانی بێ ده‌سه‌ڵات و دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كیه‌تی و پارتی به كه‌یفی خۆیان گاڵته‌یان به نه‌ته‌وه و ئیراده نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان كرد و دوای ئه‌وه‌ی كه له دوای ڕوخانی سه‌دام حسین گه‌وره‌ترین هه‌لیان له ده‌س كوردان دا بۆ وه‌ده‌رنانی عه‌ره‌به هاورده‌كان و لكاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین به كوردستانه‌وه و پاش ئه‌و هه‌مو هه‌ڵ به‌ز و دابه‌زه‌ی كه به كوریان كرد ، خه‌ڵكیان هان دا كه به ده‌ستی خۆێان په‌تی كۆیله‌یه‌تی عێراقی بون بكه‌نه ئه‌ستویان و وتیان هه‌ڵپه‌ڕن ، بێده‌نگ بن ، ملكه‌چ كه‌ن ، كار و كارنامه‌كانمان فه‌راموش كه‌ن ، ڕێزی فایلداره‌كان بگرن و له كۆنه به‌عسیه‌كان خۆش بن ، پێان وتین كات حه‌ساسه و ئه‌مانه‌وێ یه‌ك بگرین و ماڵی كورد یه‌ك ئه‌خه‌ین و هه‌رچیێان وت كورد به هه‌وای ئه‌وان چۆپی كێشا ، به‌ڵام كۆا ئه‌نجام ؟
كاتێ كورد به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگ دان شۆڕ بونه‌وه و ئه‌و كاته‌ی كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ساخته و عێراقی بونی ناڕه‌وا و نامه‌شروع و پۆست و یه‌ك گرتن و دابه‌ش كردن ئه‌كرا ، ئێمه له‌م سایته‌وه دژ بوین ، ئێمه دژی كورد و ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌كان نین و نه‌بوین ، به‌ڵكو دژی ساخته كاری و چه‌واشه‌گه‌ری و پاشقول دانی ئه‌م نه‌ته‌وه خۆشی نه‌دیوه‌ین...هه‌ر له یه‌كه‌م كاته‌كانه‌وه ڕون و ئاشكرا بو كه یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان گوڵی له خۆی كرد به‌وه‌ی كه به‌ره‌و عێراق ملی ڕێگای گرت و مام جه‌لال كرایه سه‌رۆكی یه‌كساڵه‌ی عێراق كه به بێ مام جه‌لال هه‌ڵ ده‌وه‌شایه‌وه. پارتی دیموكراتی كوردستان كه زور له مێژه خۆی به خاوه‌ن و پێاو چاك و ده‌م ڕاسی كوردستان ئه‌زانێ، زۆر زیره‌كانه یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانی توشی كێشه‌ی عێراقی چیه‌تی كرد و به به‌ش كردنی پۆسته‌كان یه‌كیه‌تی له گۆڕه‌پان وه‌ده‌ر نا...
یه‌كیه‌تی و پارتی دژبه‌ری یه‌كتر نین به‌ڵكو دوژمنی یه‌كترین و زیاتر له 30 ساڵی ڕه‌به‌قه ئه‌ندام ولایه‌نگه‌ر و پێشڕه‌وانی خۆێان به گێانی دوژمنایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ یه‌ك په‌روه‌رده ئه‌كه‌ن . چۆن و كام مه‌نتق ئه‌وه قه‌بوڵ ئه‌كا كه ئه‌م دوو لایه‌نه له كوت و پڕێكا بونه یه‌ك و وازیان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان هێنا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه دا. ڕاگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی و پارتی وه‌ك ڕاگه‌یاندنی دوو حیزبی هاوپه‌یمان نیه به‌ڵكۆ وه‌ك ڕاگه‌یاندی دوو وه‌ڵاتی جیاواز و دور له یه‌كه.ئێمه له سایتی كوردستان پۆسته‌وه نوسیمان كه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی و پارتی به شێوه‌یه‌كی زانستێ و هاوچه‌رخانه و به‌رده‌وام یه‌ك بگرن و كوردیش بحه‌ویته‌وه ده‌بێ له پێشدا ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش دروست بێ و پاشان هه‌وڵی لكاندنه‌وه‌ی كوردستانی لێك دابڕاو ( مه‌به‌ست باشوری وه‌ڵاته) بده‌ن و به كه‌وم و كۆڕیه‌كانێان دا بچنه‌وه و گۆێ له ویستی گه‌ل بگرن و داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكه‌ن به بۆنه‌ی ئه‌و هه‌مو كاره ناڕه‌وایانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه خۆ كۆژیه ئه‌نجامێان داوه.
یه‌كیه‌تی و پارتی خه‌ڵكێان برده به‌رده‌م سندوقی ده‌نگ دان و به‌ڵێنێان پێ دان كه پارله‌مان وده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ك ئه‌گرێته‌وه و كورد به‌ره‌و ئاسوده‌ێی و ئاسایش هه‌نگاو ئه‌نێ . ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئێستاش هه‌ڵئه‌په‌ڕن و شاێی ئه‌گێڕن بڕوایان وایه كه كورد ڕزگاری بوه به بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ڕزگاری كورد به په‌یمانی ناو نه‌ته‌وه‌ێی و له ڕێگاێ چه‌سپاندنی یاساێییه‌وه ده‌بێ و ئه‌وه‌ی كه ڕزگاری بوه سه‌رانی یه‌كیه‌تی وپارتین كه بونه‌ته خاوه‌ن ماڵ و سه‌روه‌تی خه‌یاڵی... كوردستان هێشتا ئازاد نه‌بوه و مافی كورد هێشتا دیار نیه و جوگرافیای كوردستان نادیار و داهاتومان ته‌ماویه كه‌چی شه‌ڕی سه‌روك ئه‌كه‌ن و سه‌روكیش ئه‌یه‌وێ 12 ساڵ حۆكمی ته‌واوی هه‌بێ... ئه‌مانه و ئه‌م باس و پڕوپاگه‌ندانه ته‌نێا چه‌واشه كردنی گه‌لی هه‌ژاری كورده ...
یه‌كیه‌تی و پارتی له جێاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن كورد له جوڵانه‌وه‌ی ڕێفراندوم دا داوای سه‌ربه‌خۆێی خۆی به كۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی بگه‌یه‌نی و داوای خه‌سار بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفال و كیمیا باران كراوه‌كان و گۆنده ڕوخاوه‌كانی كوردستان و ... بكا و كورد وه‌ك قوربانی سیاسه‌تی جێنوسایدی عێراقی به دنێا بداته قه‌بوڵ كردن ، خه‌ریكی دابه‌شینی كورسی پارله‌مانێكن كه له ناو ئه‌ندامه‌كانی دا مروڤی تاوانبار و خائین به گه‌ل و كۆنه به‌عسی هه‌یه.. باسی دیاری كردنی سه‌روك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن كه نه به ته‌نگ كێشه‌كانێانه‌وه‌یه و نه ئه‌نفال وكیمیایۆ و وێران كردنی 4 هه‌زار گۆند كار له هه‌ست و ده‌رونی ئه‌كه‌ن... یه‌كیه‌تی و پارتی به گه‌لێان وت ده‌نگ به لیستی هاۆپه‌یمانی كوردستان بده‌ن ئێمه به ئازادی وئاسایش و یه‌كگرتن ئه‌گه‌ین ، كه‌واته بۆچی نایكه‌ن... دواخستن و وه‌دره‌نگ كه‌وتنی پارله‌مانی كوردستان و دیاری نه‌كردنی مێكانیزمێك بۆ به‌ڕێوه بردن له باشوری كوردستان خه‌یانه‌ته و به‌س... ئه‌و نوسه‌ر و به‌نو ڕوشنبیر و ڕه‌خنه گرانه‌ش كه ئه‌م هه‌مو ڕاستیانه ئه‌بینن وئه‌زانن و به پێچه‌وانه‌و بۆ چه‌ند دولارێك به ناوی خه‌ڵات و پاداش و حه‌قولزه‌حمه وه‌ری ئه‌گرن شه‌ریكی ئه‌م خه‌یانه‌ته‌ن كه له كورد ئه‌كرێ و مێژو لێان خۆش نابێ.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home