بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری عیَراقی له لیستی دیموكراتی كوردستان
بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری عیَراقی له لیستی دیموكراتی كوردستان
مامۆستا رِه‌ئوف عوسمان
نوسینی: عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
مامۆستا رِه‌ئوف عوسمان
نوسینی: عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
له رِۆژنامه‌ی هاووڵاتی به‌رِیَزی ژماره 221 ی به‌رواری 27-4-2005 هه‌واڵی چالاكی به‌رِیَزتمان له په‌رله‌مانی عیَراقی خویَنده‌وه .له سه‌ره‌تادا سوپاست ده‌كه‌ین , به‌وه‌ی یه‌كه‌م كورد بوویت باست له كیَشه‌ی جینۆسایدكردنی كورد كرد له دانیشتنی رِۆژی 17-4-2005 ی په‌رله‌مانی عیَراقییدا . به‌ڵام چه‌ند سه‌رنجیَكمان له‌سه‌ر ووته به‌نرخاكانت هه‌یه:-ژماره‌ی ئه‌و پاكیزه كوردانه‌ی نیَردران بۆ میسر 18 یه نه‌ك 400 وه‌ك به‌رِیَزت ئاماژه‌ت پیَ داوه , ئه‌وه‌نده قوربانییمان هه‌یه پیَویستمان به زیادكردنی نه‌بیَت . ئیَمه له ناوه‌ندی چاك په‌یوه‌ندییه‌كی جیهانی به‌رفراوانمان به‌رِیَ خست بۆ ئه‌و كیَسه , په‌یوه‌ندییمان به ده‌یان ناوه‌ندی مافی مرۆڤ , پاریَزه‌ر , رِیَكخراوی ژنانی میسرییه‌وه كرد سه‌رباری سه‌دان ناوه‌ندی جیهانی, هه‌ر ئیَستاش به‌رده‌وامین , ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی ئیَمه بوو كاتیَك رِۆژنامه‌نوسی میسری ئه‌میره ته‌ڵحاوی سه‌ردانی كوردستانی كرد , چاوی به كۆمه‌ڵیَك رِۆژنامه‌نوسی كورد كه‌وت له شاری سوله‌یمانی , ئه‌وان پیَیان رِاگه‌یاندبوو , ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ساخته‌یه , ئه‌ویش كه گه‌رِایه‌وه سیَ وتاری زنجیره‌یی له رِۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی بڵاو كرده‌وه , نه‌ك ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه , به‌ڵكه جینۆسایدكردنی كوردیشی خسته ژیَر پرسیاره‌وه , به‌ڵام به داخه‌وه , داوام له‌و رِۆژنامه‌نوسانه كرد , ناوبراو بده‌نه دادگا‌و شكایه‌تی لیَبكه‌ن , خۆیان كه‌رِكرد و نه‌هاتنه وه‌ڵام , بابه‌ته‌كه‌یان دیَزه به ده‌رخۆنه كرد .
- بۆ به دادگایی گه‌یاندنی تاوانبارانی چه‌كی كیمیاوی به تایبه‌ت و جینۆساید كردنی گه‌لی كورد به گشتی , ئیَمه هه‌نگاوی باشمان ناوه‌و ده‌ست پیَشخه‌ریمان كردووه , بۆ 2 ساڵ ده‌چیَت سه‌رقاڵی دادگایی فرانس ڤان ئه‌نراتین , سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كیَسه به‌ره‌و دادگایی ته‌واوی كۆمپانییا به‌رهه‌م هیَنه‌ره‌كانی چه‌كی كیمییاویمان ده‌بات . ئه‌و ئه‌ركه‌ی تۆ ئاماژه‌ت پیَ داوه ئیَستا ئه‌نجام دراوه , له‌سه‌ر تۆی دڵسۆز و به‌رِیَز ئه‌ركه هاوكاری ناوه‌ندی چاك بكه‌یت بۆ سه‌رخستنی , تا ئیَستا نامه‌مان بۆ به‌رِیَزان مام جه‌لال –كاك مه‌سعود- كاك نیَچیرڤان – كاك عومه‌ر فه‌تاح – كاك نه‌وشیروان موسته‌فا- كاك كۆسره‌ت رِه‌سوڵ- كاك كه‌ماڵ شاكیر – كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود- كاك قادر عه‌زیز – به‌رِیَزان هه‌ردوو وه‌زیری داد و هه‌ردوو وه‌زیری مافی مرۆڤ و ئاواره‌و ئه‌نفال له هه‌ردوو حكومه‌تی كوردستان , مامۆستا جه‌ماڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وروپای ینك و به‌رپرسی لقی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووه , تیایدا داوای یارمه‌تیمان كردووه , به‌ڵام تا ئیَستا كه‌سییان وه‌ڵامییان نه‌داوه‌ته‌وه , هه‌ر لیَره‌شه‌وه داوا له هه‌موو دڵسۆز و ده‌وڵه‌مه‌ندیَكی كورد ده‌كه‌ین ده‌ستی كۆمه‌ك و هاوكاریمان بۆ دریَژ بكه‌ن .
هاوكات داواكارین له به‌رِیَزت ئه‌م دوو داواكارییه‌مان بگه‌یه‌نییته یه‌ك به یه‌كی په‌رله‌مانتارانی عیَراق و كوردستان و هه‌موو دڵسۆزیَك .
- په‌رله‌مانی عیَراق جینۆسایدكردنی كورد به فه‌رمی بناسیَت و داوای لیَبوردنی لیَبكات.
- وه‌فیق سامه‌رِائی له‌و شویَنه هه‌ستیاره‌ی دراوه پیَی ده‌ركریَت .
- ده‌عوا له‌سه‌ر تاوانباران و ئه‌نفالچی و فایلچییه‌كان تۆمار بكه‌ن , تاوانی ئه‌وانه له كۆمپانیاكان زیاتر نه‌بیَت كه‌متر نییه , له بیَ پیَی به‌رده‌سته‌وه ده‌ستی پیَ بكه‌ن , ئیَمه چاری پاداره‌كان ده‌كه‌ین له ده‌ره‌وه .
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home