Chak
بانگه‌واز بۆ یارمه‌تی و هاوکاری
بۆ/ هاووڵاتیانی کوردستانی
خه‌مخۆرانی قربانیانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
هه‌ر وه‌ک هه‌موو ئه‌زانن، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد –چاک- ڕۆڵی سه‌ره‌کی له به‌گرتن و به‌دادگاییکردنی بازرگان وتاونابار فرانس ڤان ئانرات هه‌بووه، هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌که‌مان ئه‌رکی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دادگاییکردنه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
پڕۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که پێویستی به ده‌رامه‌تی ماددی هه‌یه و خه‌رجی دادگاییکردنه‌که نزیکه‌ی 12000 یۆرۆی تێده‌چێت. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه بێجگه له ئابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی که ته‌نانه‌ت خه‌رجی چالاکییه‌کانی ناکات له سایتی ئینته‌رنێت و نامه ناردن و ته‌له‌فۆن زیاتر یان سیمینار یان کۆڕگرتنێک ده‌رناکات، هیچ جۆر یارمه‌تییه‌ک وه‌رناگرێت له هیچ حیزب یان ڕێکخراوێکی کوردستانی یان بیانی.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی – چاک- به نامه‌ی فه‌رمی داوامان له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان و سه‌رجه‌م حیزبه کوردستانییه‌کان کردووه بۆ یارمه‌تیدانمان بۆ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دادگایی‌کردنی ئه‌و تاوانباره، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه بۆ زیاتر له 2 مانگه هیج وه‌ڵامێکمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێکیانه‌وه، و پشتیان له هاوکاریکردنمان کردووه، جا له‌به‌ر ئه‌وه ڕووی ده‌ممان ده‌که‌ینه کوردستانیانی دڵسۆز بۆ هاوکاری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره بگه‌یه‌نین به سزای خۆی.
شایانی باسه له دانیشتنی یه‌که‌می دادگاییه‌که ئه‌وه سه‌لمێندرا که 80پتر % ی قوربانیانی کیمیاباران به‌و کاڵا و که‌ره‌سانه کوژراون که تاوانبار فرانس ڤان ئانرات فرۆشتوویه‌تی به ڕژێمی فاشی عێراق.
تکا له هه‌موو کوردستانییه‌ک ده‌که‌ین به‌ده‌ممانه‌وه بێن بۆ ئه‌و کاره پیرۆزه. سه‌رکه‌وتنمان له سزادانی ئه‌و تاوانباره ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ سزادانی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که چه‌کی کیمیاویان فرۆشتووه به عێراق و به‌شێک له برینه قووڵه‌کانی ئه‌و کاره‌ساتانه ساڕ‌ێژ ده‌کاته‌وه و به جیهانی ئه‌سه‌لمێنین که گه‌لی کورد قه‌ت له تاوانباران خۆش نابێت و به پێی یاسا به سزایان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌توانن هاوکارییه‌کان له ڕێی یه‌کێک له‌م سێوانه‌ی خواره‌وه بنێرن:
1- له‌سه‌ر ژماره‌ی حسابی ( 337061 ) ناوی حسابه‌که ( Parergon t- Amsterdam) له هۆڵه‌ندا
2- له ڕێی نوێنه‌رانی ناوه‌ند له‌و ووڵاتانه‌ی تیایدا ئه‌ژین، ئه‌گه‌ر که‌س نه‌بوو یان زه‌حمه‌ت بوو په‌یوه‌ندی به نوێنه‌ری –چاک- بکرێت له ووڵاتێک، تکایه په‌یوه‌ندی به یه‌کێک له‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن یان له ڕێی ئه‌م ئی مایله‌نه‌ی خواره‌وه.
له ئه‌وروپا - ئه‌میر قادر (هۆڵه‌ندا) 0031 647812652
عه‌لی مه‌حموود (هۆڵه‌ندا) 152129446 0031
دلێر محمد عه‌لی (دانمارک) 40509391 0045
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی (دانمارک) 28121223 0045
ئو‌مێد حه‌سیب (سوید) 45715384 0046
ئارێز ده‌ره‌پوری (ئه‌ڵمانیا) 511375276 0049
حاجی ئه‌نوه‌ر ( سویسرا) 319922977 0041
سه‌لاح گه‌رمیان (ئوسترالیا) 296100010 0061
دلاوه‌ر عبدوڵا (ئه‌مریکا و که‌نه‌دا) 5143371739 001
سه‌لاح مه‌زن (کوردستان / هه‌ولێر) 2242066
به‌هادین حه‌مه ئه‌مین (کوردستان/ سلێمانی/هه‌ڵه‌بجه) 07701569958
ئی مایل : antigenocide@hotmail.com
chak_org@yahoo.com
chakswed@yahoo.se
هه‌روه‌ها له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه زانیاری زیاتر هه‌یه. www.chak.info
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد – چاک –
4 / 5 / 2005
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home