"جلال قهرمان جنگهای پارتیزانی شهید شد"
سەردێڕی ڕاگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌ڤانی بە زمانی فارسی "جلال قهرمان
جنگهای پارتیزانی شهید شد"( جەلال قاره‌مانی جەنگە
پارتیزانیەکان شه‌هید بوو) لە لایه‌ن کۆمیته‌ی شارستانی
بانه‌وه سه‌ره‌نجی هه‌موو ئه‌ویندارانی
ئازادی و پێشمه‌رگه‌و تێکۆشه‌رانی ناوچه‌ی بانه‌ی بۆ لای خۆی راکێشا. راگه‌یاندنه‌که به زمانی فارسی نوسرابوو. هێشتا
هه‌واڵی شه‌رو چۆنیه‌تی شه‌هید بوونی جه‌لال بڵاونهبووبوهوه. ڕاگه‌یاندنه‌که
باسی رۆژی پێشتردهکات که جه‌لال ڕشیدی له دۆڵی سهبەتڵوو له پاش شه‌ڕێکی سه‌رکه‌وتوو
له‌سه‌رجاده‌ی بانه- سه‌قز، کاتێک گۆڕه‌پانی تێکه‌ڵچوونه‌که به‌جێ ده‌هێلن، به
هۆی پڕیشکی خۆمپارە/هاوه‌ن ده‌پێکرێ و به‌داخه‌وه گیانی بەخشیوه. ڕاگه‌یاندنه‌که
باسی لێهاتوویی و چاونهتهرسیی، له‌خۆبوردوویی و بوێری و هەروه‌ها بڕوابوونی به
ئازادی و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤانه‌کانی، ده‌کات. هه‌ر لە ڕاگهیاندنهکەدا
ئاماژه به تاقانه‌بوونی تواناکانی جه‌لال وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ی وریا‌و فه‌رمانده‌یه‌کی
به‌وه‌ج و لێهاتوو له‌شه‌ڕی پارتیزانی ده‌کات. جێی ئاماژه‌یه ئه‌وکات هێشتا هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کوردستان قۆناخی شه‌ڕیی به‌ره‌یی تێپه‌ر نه‌کردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌شێکی زۆر له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان هێشتا له ده‌ستی
هێزی پێشهرگهدا بوون. به‌ڵام جه‌لال لێهاتوویی و جهربهزەیی له بواری شه‌ری
پارتیزانی نیشاندابوو. به‌جۆرێک جه‌لال وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی لێهاتوو وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی
شاره‌زا له چه‌ندین چالاکی ناوشاری بانه‌و زه‌ربه لێدان له دوژمن به‌شدار بوو
بوو. ئه‌و که‌سێکی ناسراوو به‌ناوو ده‌نگ بوو. هه‌ر بۆیه که هه‌واڵی پێکران و شه‌هید
بوونی بڵاو بوه‌وه، بوه هۆی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر.
به گوێڕه‌ی
گێڕانه‌وه‌ی هاوڕێ و هاوسهنگهڕانی، ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ڕه‌که‌دا له‌گه‌ڵی بوون،
کاتێک پێشمه‌رگه‌کان لە شوێنی دیاریکراو بۆ پاشه‌کشێ کۆده‌بنه‌وه‌و سه‌رژمێری ده‌که‌ن
بزانن هه‌موویان گەیشتوون، ده‌بینن که یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان دیار نیه. جه‌لال
به ته‌نیا دهگهڕێتەوهو بۆ ئه‌وه‌ی سۆراخی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه. ماوه‌یه‌کی پێده‌چێ
جه‌لال دیار نیه‌و ئه‌و پێشمه‌رگه‌ش که ئه‌و گه‌ڕابوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیدۆزێته‌وه،
گه‌ڕابوه، به‌ڵام جه‌لال هێشتا دیار نیه. ئه‌مه‌ش هاوڕێیانی نیگه‌ران ده‌کات. له‌و
ماوه‌یه‌دا پێگه‌کانی ڕژیم کوێرانه تۆپ بارانی ناوچه‌که‌ی ده‌کرد. نیگه‌رانی باڵی
به‌سه‌ر یه‌ک یه‌کی پێشمهرگەکاندا دهکێشتێ، هه‌ربۆیه بریارده‌ده‌ن که بگه‌ڕێنه‌وه
به‌دوایدا. پاش ماوه‌یەک گه‌ڕان و پشکنین، ته‌رمی بێ‌گیانی هاوڕێ جه‌لال ده‌بیندرێته‌وه.
بە گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی هاوڕێکانی، هاوه‌نێک له نزیک جه‌لال ده‌که‌وێ و پریشکی
هاوه‌نه‌که لاقی هاوڕێ جه‌لال ده‌پێكی. هاوڕێ جه‌لال هەر بۆخی لاقی به ده‌وه‌نێکدا
هه‌ڵپه‌ساردوه‌و برینه‌که‌ی پێچاوه. به‌ڵام پێدەچێ هاوڕێ جه‌لال له‌وه‌ی دڵنیایه
که به هۆی خوێن ڕؤشتنی زۆر دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕده‌کات. هەر بۆیه به‌بێ
ئه‌وه‌ی وره‌ی به‌ردا بێ، ده‌فته‌ره بچووکه‌که‌ی باخه‌ڵی ده‌رهێناوه ویستوێتی
دوایین قسه‌کانی بۆ هاوڕڕێیانی بنوسێ. مخابن فریا ناکه‌وێ که په‌یڤه‌کانی بخاته‌سه‌ر
پەڕو لە کاتێکدا پێنوسه‌که‌ی له‌لای ده‌ستیه‌وه که‌وتوه‌و زهردهخهنە له‌سه‌ر
لیوه‌کانی ماوه، گیانی ئازیزی ده‌سپێرێ و درێژه‌ی تێکۆشانی بۆ هاوڕێیانی به‌جێدێڵێ.
درێژەی هه‌یە ...
---
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home