له هه‌گبه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانمه‌وه (٣)
له یادیی تێکۆشه‌ری گه‌له‌که‌مان ڕەوانشاد کاک عومه‌ری رەحیمی
مانگ و ڕۆژ تێپه‌ڕین و لکی سێی قادر شه‌ریف ده‌بوو
بچێ بۆ باسکی کۆڵهسە لە ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بۆ ئه‌وه‌ێ جێی لکی دووی شه‌هیدانی
مسته‌فازاده بگرێته‌وه. ماوه‌یەکی باش بوو که له‌وناوچه‌یه بووین. چه‌ندین جار
له پێگه‌کانی جەماڵه کۆسەو قوڵەگورگماندا و له‌و گوندانه‌ی ئه‌وێ گه‌شت(جەولهمان)
مان ده‌کرد. ئاگادار کراین که کۆنفرانسه و له کۆنفرانسی لک هه‌ڵبژێردرام بۆ کۆنفرانسی هێز. ئه‌وانه‌ی هەڵبژێردرابووین ده‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌ی بانه بۆ به‌شداری
له له کۆنفرانسی هێز، له وچه‌ند ڕۆژه‌ی پێش کۆنفرانس شانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو که
له نزیکه‌وه به دیداری کاک عومه‌ر شاد ببمه‌وه. کاک عومه دڵخۆش بوو که من به
متمانه به‌خۆبوونه‌وه وه‌ک نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌کان گه‌ڕاومه‌وه بۆ کۆنفرانس، لەسه‌ر
بانی بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌کان کە بانێکی دورو درێژ بوو بۆ ماوه‌یکی باش پیاسهمانکردوو
و باسی بارودۆخ و ژیانی پێشمه‌رگانه‌و په‌روه‌رده‌و زۆر شتمان کرد. پێگوتم ڕۆژێک
هه‌ر ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه ك.ش چونکه جێی تۆ ئێره‌یه. وەبیری هێنامه‌وه که خوێندنه‌وه‌م
له بیر نه‌چێ. هەندێک باسی کۆنفرانس و باسه‌کانی ناو کۆنفرانسمان کرد. پێم گوت
کاک عومه‌ر سپاس بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ت پێمه‌و دڵت لێم نه ڕه‌نجاوه. وه‌ک براگه‌وره‌یه‌ک
به زهردهخهنهیهکەوە گوتی من چۆن دڵم له تۆ ده‌ڕه‌نجێ.
کۆنفرانسی هێز ته‌واو بوو منیش هه‌ڵبژێردرام بۆ کۆنفرانسی شارستان (چیرۆکی
کۆنفرانس و باس و بابه‌ته‌کانی بۆ کاتێکی دیکه) . ئه‌وه‌بوو هه‌ر داوی کۆنفرانسی
هێز کۆنفرانسی کومیته‌ی شارستان ده‌بوو به‌ڕێوه بچێ. کۆنفرانس به گه‌رموگوڕی به‌رده‌وام
بوو. کاک عومه‌ر ره‌حیمی زۆر چالاکانه له کۆنفرانسەکهدا و لە هه‌موو باسه‌کاندا
به‌گه‌رمی به‌شدار بوو. باس گه‌یشته ئه‌وه‌ی
کە حزب چیبکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌کرێگیراوو گوێ له‌مستی ڕژیم کهمبکرێتەوە و ڕێ
له په‌ره‌گرتنی دیارده‌ی خزمەت کردنی داگیرکه‌رو خۆبهکرێدان یان "جاش"
هتی بگیردرێ. کاک عومه‌ر باسێکی سه‌باره‌ت به دیارده‌ی جاشەتی پێشکه‌ش کرد‌و پێشنیاری
ئه‌وه‌ی کرد که پێویسته کۆنفرانس بریار بدا که به هەموو تواناوه به‌گژ به‌کرێگیراوانی
خۆماڵیدا بچینه‌وه‌و به جۆرێک ئه‌م ساڵه بکه‌ینه ساڵی "ڕاوه جاش". پێشنیارهکە
له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنفرانسه‌وه به چەپڵهڕێزان پێشوازی گه‌رمی لێ‌کرا.
کۆنفرانس له ناو مزگه‌وتی نیروان که بنکه‌ی کۆمیته‌ی
شارستانی بانه‌ی لێ بوو به‌ڕێوه ده‌چوو. ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ بوو. کۆنفراس لهگهرمەی
باس و بابه‌ته‌کانیدا بوو. لە نه‌کاو ده‌نگی ته‌قینه‌وه له نزیک گوندیی نیروان
کۆنفرانسی شله‌ژاند، سه‌ره‌تا بریار درا که‌س نه‌چێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وا ده‌ربخه‌ین
که ڕژیم به هه‌ڵە چوه‌و کۆنفرانسه‌که له نیروان نیه، به‌ڵام هه‌رده‌هات و ده‌نگی
زرمه‌ی تەقینهوهکان زیاتر نزیک ده‌بوونه‌وه. له یادم نیه که بریاردرا به‌شداران
بچنه ده‌ره‌وه‌و بڵاوه‌ی لێبکه‌ن یان نا، به‌ڵام به‌شداران له درگای مزگه‌وته‌که‌وه
چوونه ده‌ره‌وه‌و پۆل پۆل بڵاوه‌یان کرد.
ژێر مزگه‌وته‌که ژێرخانێکی لێ بوو که درگاکه‌ی له ته‌نیشت پێ پیلکانه‌ی
مزگه‌وته‌که‌وه بوو. ژماره‌یه‌ک له بەشداران چوینە ژێر مزگه‌وته‌که. نوێنه‌رانی
ده‌فته‌ری سیاسی بۆ کۆنفرانسه‌که (ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بێ دوکتوور شه‌ره‌فکه‌ندیی
و ئه‌بووبه‌کر هێدایه‌تی بوون – زۆر دڵنیا نیم) له گه‌ڵ ئێمه هاتنه ژێرزه‌مینی
مزگه‌وته‌که. پۆلێک به‌ره‌وه کۆخه‌کان بەلای ماڵی خولهقوڵهوە چوون. ژماره‌یه‌کیش
له به‌شداران به‌ره‌و ڕێگای سه‌ربه‌رد چوون . ڕێگای سەربەرد له مزگه‌وته‌که‌وه
له‌خوار بینای قوتابخانەی گونده‌که که ماڵی مام شه‌ریفی تێدا بوو به‌ره و شیوێکی
قووڵ ده‌چوو لەوێشه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌رد. جگه له پۆله‌دارێک مەودای نێوان مزگه‌وت
و شیوه‌که که‌مێک روته‌ن بوو. ئه‌و پۆلە له تێکۆشه‌ران هەشت سەد بۆ نۆسه‌د مه‌ترێک
له گونده‌که دور که‌وتبوونه‌وه. کاک عومه‌ر ره‌حیمی له‌گه‌ڵ پێنج که‌سی دیکه
له ئاودڕێکدا که‌میک له پشته‌وه‌ی ڕێگاکه به‌لای شیوه‌که‌دا خۆیان جێگیرکردبوو،
بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن. ڕژیم زیاتر ئه‌و لایه‌ی نیشانه کردبوو که وێده‌چوو چاوه‌دێره‌کانیان*
شوێنی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌یان به‌دیی کربێ. بۆیه‌ش به‌خه‌ستی ئه‌و لایه تۆپ باران
کرد. زۆر به‌داخه‌وه گولە تۆپێک کاک عومه‌رو پێنج هاوڕێکهێ دیکه‌ێ ده‌پێکێ و هه‌ر
له‌جێوه کاک عومه‌ر و سێ هاوڕێی دیکه گیانی ئازیزیان پێشکه‌ش به ڕزگاری و ئازادیی
گهلەکهیان ده‌که‌ن و تێکه‌ڵ به کاروانی نه‌مران ده‌بن و دوان له هاوڕێیانیش بریندار
ده‌بن. له‌ده‌ستدانی کاک عومه‌ر خەسارێکی گه‌ورو قه‌ره‌بوو نه‌کراو بوو. بە دڵنیاییه‌وە
ئه‌و ڕۆژه یه‌کێک له ناخۆشترین ڕۆژه‌کانی ژیانی پێشمهرگاییەتیم بوو. کاک عومه‌ر
مرۆڤێکی تێکۆشه‌رو به ده‌ربه‌س، خه‌مخۆر و به هه‌ڵوێست، ژیر‌و وریا‌و خۆنه‌ویست
بوو.
یادی ئازیزی کاک عومه‌ر به‌رزو به‌ڕێز بێ.
*چه‌ند رؤژ پێش کۆنفرانس ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو
که سه‌لاح مچه‌ڕه‌ش که تا ئه‌وده‌م پێشمه‌رگه‌بوو له ده‌وره‌ی سیاسی گه‌راوه‌ته‌وه‌و
به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌واوی بکات هاتۆتەوەو یه‌کسەر خۆشی ڕاده‌ستی دوژمن کردۆته‌وە. ده‌گوترا
که سەلاحی مچهڕەش شوێن و کاتی کۆنفرانسهکەی قاوداوهو دوژمنی لێ تێگه‌یاندوه.
نیروان که شوێنی کونفرانس بوو له پشتی میرهوسوهوه که مۆڵگه‌ی "ته‌په
سه‌وز"ی لێ‌بوو به جوانی ده‌بینرا. دواتر گوترا که سه‌لاح پاش ئه‌وه‌ی خۆی
به دوژمن بهکرێدهداوەو به‌رگی خهیانەت له به‌رکردوه، هه‌ر بۆخۆشی له پێگه‌ی
دوژمن له پشتی میرهوسوە چاوه‌دێری بۆ تۆپ هاوێژه‌کان ده‌کات و ده‌ستی خەیانهتی
به‌خوێنی چوار ڕۆڵه‌ی تێکۆشەرو به ئه‌مه‌گی نیشتمان سور ده‌بێ. سه‌لاح له‌وکاته‌وه
تا دوا ساته‌کانی ژیانی له خهیانەت به‌رده‌وام بوو دەستی به‌خوێنی چه‌ندین ڕۆڵه‌ی
تێکۆشه‌ری دیکه سوربوو.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home