كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Thursday, May 13, 2010


ده قی وتاره که مامۆستا شێرکۆ بێ که س له مه راسمی رێزگرتن له شه هیدانی 19 گوڵان


تیرۆر کرن و له سێداره دان... دوو مه دالیا و پێناسه ی هه ره دیاری ئه مڕۆی رووناکبیران و گه نجانی ئه م کوردستانه ن.
ئه و پێناسه یه ی که دیکتاتۆره کان بۆ دوا جار ئه ی ده ن له سنگ و به رۆکی قوربانیه کانیان....

ئه وان بۆ ئه وه ی گوایه بێ ده نگمان بکه ن و بمانترسێنن و بمانگه رێننه وه...
ئێمه یش بۆ ئه وه ی ئه و پێناسه یه به و دیوه جوانه که ی و به و دیویا بکه ینه ملمان و به قه ڵه می رووناکی تاریکی ئه وان بکوژێنینه وه و بنووسین:
لای ئێمه له م جۆره مه رگانه وه ژیان ده ست پێ ده کاته وه و له سه ر ئه م سێدارانه وه سه رمان هه ڵده ستێته وه و شه وق ئه ده نه‌وه...
تێرۆریستان سۆرانی مامه حه مه و سه رده شت عوسمان لێره وه... ته وره کانی کۆماری ئیسلامی له و لاوه.. هه ر دوو لایان له دوو رێانی مردن و تاریکیدا یه ک ئه گرنه وه....
له راستی دا ئێمه ژیانین و گه نجه کانمان ئاینده ن و نابڕێننه وه..
ده پێم بڵێن :
له م رۆژهه ڵاته وه تا رۆژئاوا له سه ره وه بۆ خواره وه ی ئه م وڵاتانه له کۆنه وه تا ئێستا سیداره کان چییان له ئێمه دا کوشت!
توانیان چی له هاواری شۆرش و ئازادیمان که م بکه نه وه‌.
سێداره کان توانیان شاهۆ بترسێنن..؟
توانیان ده ریاچه ی وان و ورمێ بێ ده نگ بکه ن؟
توانیان چۆک به پیره مه گروون دابده ن؟
ئه وه ی له تا ئێسته سێداره کان کردوویانه..
هه میشه پێچه وانه که ی هاتوونه دی: کاروانمان درێژتر بوه ته وه...
ده نگمان زوڵال تر و ئاپووره مان گه وره تر بوه ته وه!.
سێداره کان ترساون... له کورد ترساون..
سێداره کان به زیون و ئێمه هه ر ماوین..
کۆماری سێداره ی ئیسلامی ئێران
پیر پیر بوه وبه ڵام وره ی ئێمه هه ر گه رمه..
کۆماری سێداره ی ئیسلامی خوار خوار بوه ته وه و
به ڵام ئێمه تازه وا خه ریکین له مله ی به رز
ده ست بۆ خۆر به رین و دایبگرینه سه ر ئه رز..
له م بیانیه وه.... شه قامی هه ره گه وره ی سنه
بو به فه رزادی که مانگه ر...
له م به یانیه وه... گه وره ترین باغچه ی مه هاباد بوو به شیرینی عه له م هولی..
له کازیوه ی ئه مڕۆوه..هه موو ئه و منداڵانه ی له دایک بوون
ناوی فه رهادی وکیلیان لێ نرا!
له مڕۆوه...
له یه که م گزنگی ده مه و به یانه وه مه هدی ئیسلامیان بوو به گۆمی وان
له شه فه قی ئه مرۆوه..
عه لی حه یده ریان
بوو به تاق بوستانی کرماشان..
ده فه رموون سنه له سێداره بده ن؟!
مه هاباد سه ر بڕن...
ده فهرموون مه هێڵن منداڵانی ئێمه له دایک بن؟!
ده فه رموون
مه هێڵن باران ببارێ و مه هێڵن گیا سه وز بێ و
مه هێڵن زه وی بژی!
من ئیتر له مڕۆوه عاشقی چاوانی شیرینی عه له م هۆلیم
له مڕۆوه هه ر چی شێعرم هه یه ئه یانکه م به
گوڵی گۆرانی بۆ باڵای شیرینی عه له م هولی..
له ئێسته وه من تاڵێ له قژی ئه وم..
له ئێسته وه
من نینۆکی په نجه ی ئه وم..
له ئێسته وه من ئیتر ئه بمه ئه و جووته پێڵاوه ی
که له دواجار له پێ کردوو پێی چوه سه ر سێداره و
له ئێسته وه من بازنه ی به جێ ماوی ده ستی
شیرینی عه له م هولیم...
کۆماری سێداره ی ئیسلامی
چی له سێداره نه دا ، له خه ونه وه بۆ شێعر و
له شێعره وه بۆ ژن و له ژنه وه بۆ نان و
بۆ ئاو و بۆ گوڵ و بۆ کانی
کۆماری سێداره ی ئیسلامی
ئه وه ی ناتوانێ هه رگیز هه رگیز له سێداره ی بدا
ئاینده یه و ئازادی.

شێرکۆ بێکه س
سلێمانی
9/05/2010

له‌ فه‌یس بووک وه‌رگیراوه‌

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home