كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, March 31, 2009

سه‌رکه‌وتنی ده‌ته‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی باکوری کوردستان پیرۆز بێ

پیرۆز بێ سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ شاره‌وانیه‌کانی
باکوری کوردستان

ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 29ی مارچ له‌ باکوری کوردستان ده‌ری ده‌خه‌ن که‌ پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی 98 باژێرو ناوچه‌و باژێرۆکی

له‌ باکوری کوردستان وه‌ده‌ست هێناوه‌. هه‌ر به‌وپێیه‌ش، به‌چاو هه‌ڵبژاردنی 2007 نزیک دو ئه‌ونده‌ی ده‌نگه‌کانیان زیادی کردوه‌و گه‌لێک باژێر و ناوچه‌و باژێرۆکیان خستۆته‌وه‌ ده‌ست که‌ پێشتر پارتی ئاکه‌په‌ به‌دستیه‌وه‌ بوون. سه‌رنجڕاکێشه که‌ له‌ هه‌موو تورکیه‌ سێ ژن هه‌ڵبژێردراون، به‌ڵام له‌ باکوری کوردستان سێزده‌ژن سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه‌.‌ بێگومان ئه‌مه‌ سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنه‌ بۆ بزاڤی شارستانیانه‌و مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان که‌ له‌ جه‌نگێکی نایه‌کساندایه‌ له‌ گه‌ڵ داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌ێ و زه‌وتکه‌رانی مافه‌کانیدا. وێرای پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆ ئازادی گه‌له‌که‌یان لێده‌داو له‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌‌مان له‌ باکوری کوردستاندا شادن. پیرۆزبایی بۆ ئه‌و گه‌له‌ خۆڕاگرو وریایه‌ی که‌ به‌ به‌شداری بێوینه‌و چاره‌نوسسازیان له‌و تاقیکردنه‌وه‌ گرنگه‌دا سه‌لماندیان که‌ ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ڕکابه‌رێکی نایه‌کساندا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن، ئه‌گه‌رچی گه‌لێک دام وده‌زگای نانه‌ته‌ویش له‌وساته‌وه‌خته‌گرنگه‌دا خه‌ریکی بالۆره‌و پیاهه‌ڵدانی نه‌یارانی کورد بوون، ئه‌گه‌رچی نه‌یاره‌کان به‌چه‌کی هه‌میشه‌یی ئاین هاتبونه گۆڕه‌پانی ململانێ ، ئه‌گه‌رچی به‌چه‌کی به‌هێزی ئابوری ده‌یان ویست هه‌ژاریی زۆربه‌ زۆری دانیشتوانی کوردستان بقۆزنه‌وه‌و سه‌رنجام ئه‌گه‌رچی ده‌یان پیلان و ساتو سه‌ودای ژێربه‌ژێریان له‌دژی کورد ئه‌نجامدا و گره‌وی سه‌رکه‌وتنیان کرد بوو، به‌ڵام ئه‌وان وشیارن و ده‌زانن چۆن خه‌باتی خۆڕاگرانه‌ی خۆیان بمه‌شێنن و له‌به‌ر چاوی جیهاندا خونی نه‌یارانیان بزڕکاند و سه‌رکه‌وتنێکی بێوێنه‌یان تۆمار کرد. پیروز بێت له‌ پارتی پێشه‌نگ و سه‌رکه‌وتووی کورد پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک- ده‌ته‌په‌.

ئه‌نجامه‌کان به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وڵات له‌و شوێنانه‌ی که‌ پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک تا نوکه‌ وه‌دستی هێناون بریتین له‌:


1- Amed (Diyarbakir)
2- Baglar (Bağlar) jin
3- Bismil-Jin
4- Çinar
5- Pîran (Dicle)
6- Gelê (Eğil)-Jin
7- Erxanî (Ergani)
8- Hênê (Hani)
9- Hênê-Kuyular
10- Hênê-Özekli
11- Kayapinar
12- Kocakoy
13- Parûs
14- Parûs -Agaçli
15- Licê- Kadin
16- Ferqîn (Silvan)
17- Sur
18- Yenişehir
19- Pîran-Kaygisiz
20- Êlih (Batman)
21- Kercews (Gercüş)
22- Hazo (Kozluk)
23- Hazo -Bekirhan
24- Colemêrg (Hakkari)
25- Şemzînan (Şemdinli)
26- Çelê (Çukurca)
27- Gewer (Yuksekova) - Jin
28- Gewer -Esendere
29- Wan (Van)
30- Wan -Bostaniçi- Jin
31- Elbak (Başkale)
32- Bêgirî (Muradiye)
33- Ebex (Özalp)
34- Çelebibax
35- Ertemêt (Erdemit)
36- Şirnex (Şirnak)
37- Elkê (Beytüşebab)
38- Cizîr (Cizre)
39- Silopî (Silopi)
40- Hezex (Îdil)
41- Hezex -Sirtköy
42- Qileban (Uludere) Jin
43- Qileban -Uzungeçit
44- Balveren
45- Kumçati
46-Gorumlu
47- Konya-Golyazi
48- Semsur (Adiyaman)Bulam
49. Aydin-Ovaemiri
50. Söke-Savuca
51. Sêrt (Siirt)
52. Dihê (Eruh)
53. Misirc (Kurtalan)
54. Gokçeba€
55. Guroymak
56. Tetwan (Tatvan)
57. Belîs-Kurludere
58. Belîs-Ovakişla
59. Dîgor (Digor)
60. Qaqizman (Kağizman)
61. Dîgor-Dağpinar
62. Giyadin (Diyadin)
63. Bazîd (Doğubeyazit) Jin
64. Patnos
65. Mûş-Vartinis
66. Gimgim (Varto) Jin
67. Milazgir (Malazgirt)
68. Milazgir -Konakkuran
69. Kop (Bulanik)
70. Kop -Yenişem
71. Kop -Erentepe
72. Kop -Molakent
73. Kop -Rüstemgedik
74. Kop -Elmakaya
75. Kop -Saripinar
76. Kerboran (Dargeçit)
77. Surgucu
78. Şemrex (Mazidag)
79. Dêrik (Derik) Jin
80. Qoser (Kiziltepe)
81. Nisêbîn (Nusaybin) Jin
82. Nisêbîn -Girêmîra
83. Nisêbîn -Kertwênê
84. Nisêbîn -Stlîlê
85. Kilavuz
86. Yelişalan- Jin
87. Pinardere
88. Yalim
89. Dêrsim (Dersim) Jin
90. Îdir (Iğdir)
91. Îdir -Halfeli
92. Serêkaniyê (Ceylanpinar)
93. Aligör (11 Nisan)
94. Pirsûs (Suruç)
95. Wêranşar (Viranşehir) Jin
96. Yukarigoklu
97. Çewlîk (Bingöl) Kanîşer98. Akdeniz
98. Akdeniz

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home