جەمال غەمبار:من بەردەوام لە قەلەقێکی ئیبداعیدا ئەژیم

ڤینۆس فایه‌ق: دنهاخ/هۆڵەندا
كوردستان راپۆرت: له هه‌ندێک شیعری جەمال غەمباردا رەهەندێکی دیاری سۆفیگەری و مەلحەمی تیا بەدی دەکەم، ئایا چۆن کارت لەسەر ئەم دوو رەهەندە کردووە لەناو دەقەکاندا؟
جەمال غەمبار: لەڕووی لایەنی سۆفیگەریکەوە، دیاره به گه‌ڕانه‌وه بۆ موفره‌داتی روحیی و سه‌فه‌رکردن به‌ناو هه‌ندێک حاڵه‌تی تایبه‌ت به تێڕامانه‌کانی زاتدا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ناو سه‌حراکانی ته‌نیایی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکجار هه‌ستکردن به بێکه‌سییشدا، وا ئه‌کات جۆرێک نزیکبوونه‌وه له سۆفیگه‌ریی دروست ببێت، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت شاعیر هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی چۆن هه‌میشه هه‌وڵی خوڵقاندنی ئه‌فسانه‌یه‌ک ئه‌دات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فسانه باوه‌کاندا، به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌کرێت هه‌وڵی خوڵقاندنی سۆفیگه‌رییه‌ک بدات له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌کانی ئیماندا. بۆیه من بۆ خۆم زۆرجار هه‌وڵی خوڵقاندنی دنیایه‌ک ئه‌ده‌م به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی شیعرییم وێنای ئه‌کات. پاشان له نوسینی ده‌قی شیعردا ئه‌کرێت سود له هه‌موو کایه فیکریی و ئه‌ندێشه‌ییه‌کانی تری مرۆڤایه‌تیی وه‌ربگیرێت، به‌تایبه‌تی له مڕۆکه‌دا که ده‌ق سنوری رێباز و قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بیی ناناسێت و زۆر ئازادانه رێئه‌کات. دواجار شیعر ئه‌گه‌ر جۆرێک له یاخیبوونی له شته باوه‌کان تێدا بێت، ئه‌وا له‌م خاڵه‌دا له سۆفیگه‌ریی نزیکده‌بێته‌وه به‌و پێیه‌ی که سۆفیگه‌رییش به شێوه‌یه‌کی گشتیی له زه‌مان و زه‌مینی خۆیدا جۆرێک بوو له یاخیبوون له ته‌قالیده باوه‌کان.
سه‌باره‌ت به لایەنە مەلحەمیەکەش، راستییه‌که‌ی، من هه‌تا ئێستا قه‌سیده‌ی مه‌لحه‌میم نییه، به‌ڵام ئه‌شێت بڵێیت هه‌ندێ ئاماژه‌ی خێرا هه‌ن که وه‌ک لایه‌نی خوڵقاندنی حاڵه‌تێکی چیرۆکئامێز ئاماده‌بوونیان هه‌بووه، که ئەوەش بابه‌تی قه‌سیده‌کان ئه‌وه‌یان خوڵقاندووه نه‌ک من. به واتایه‌کی تر ئه‌وه من نیم ئیختیاری بابەتەکان دەکەم، ئەوە بابەتەکانن قەسیدەکە ئیختیار دەکەن، سروشتی بابەتەکان وایە بەرەو مەلحەمیەت بڕۆن. جارێک برادەرێکم گوتی: تۆ هەقە رۆمان بنووسی،
ئەگەر تۆ سه‌رنجی هه‌ندێک له قه‌سیده‌کانی ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کان و ته‌نانه‌ت یه‌ک دو قه‌سیده‌ی ساڵانی هه‌شتاکانیشم بده‌یت، بۆ خۆیان جۆره فه‌زایه‌کی وایان تێدایه که ببنه مایه‌ی دروستکردنی ئه‌و سه‌رنجه‌ی له‌م پرسیاره‌ی ئێوه‌دا هاتووه.
كوردستان راپۆرت: باشە باوەڕت وایە هەموو کات نەفەسی مەلحەمی خزمەتی دەق، قەسیدە بکات؟ زۆرجار وەکو شاعیر کە دەنووسین، وەرگر (متلقی)یاخود خوێنەرمان بیر نییە، بەتایبەت زەمەن، زەمەنی خێرایی و تەکنەلۆجیا و هەواڵی کورت و بەرقی، ئایا ئەمە کاری خراپ ناکاتە سەر مەزاجی وەرگر؟
جەمال غەمبار: باشە ئه‌کرێت له پێشه‌وه بپرسین، وەرگر یان خوێنەری من کێیە؟ خوێنەری من خوێنەرێکی ئەوروپی یان با بڵێم رۆژئاوایی نییە، خوێنەری من هەتا ئیستاش لەکۆی سیستەمێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی و کلتووریی وادا ئەژی، هێشتاکە بە زەرورەت پێویستی بەو نەفەس درێژیە هەیە. پاشان من نامه‌وێت قه‌سیده‌ی درێژ هه‌ر له پێناوی ئه‌وه‌دا بنووسم که پێم بڵێن قه‌سیده‌ی درێژ ئه‌نووسێت..نه‌خێر. به‌ڵکو ئه‌وه موفره‌داتی ناو قه‌سیده‌که‌یه ئه‌و حاڵه‌ته به قه‌سیده‌که ئه‌به‌خشن. مه‌رجیش نییه هه‌موو جار نه‌فه‌سی مه‌لحه‌می له خزمه‌تی ده‌قدا بێت. زۆر جار یه‌ک رسته‌ی شیعریی دنیایه‌ک مانات پێده‌به‌خشێت که ره‌نگه چه‌ندین کۆپله پێت نه‌به‌خشن. بۆ نمونه من له قه‌سیده‌ی (با دڵنیا بێت ئاو) که بریتییه له چه‌ند کۆپله‌یه‌ک، کۆپله‌یه‌کیان به ته‌نها یه‌ک رسته‌یه که ده‌ڵێت [عیشق چه‌ند خاڵییه بێ تۆ]..ئینجا تۆ بڕوانه من ویستومه له پشت ئه‌و رسته‌یه‌وه چیی بڵێم.
كوردستان راپۆرت: راستیەک هەیە ئەویش ئەوەیە قەسیدەی کوردی هێشتا بەقووڵی کار لەسەر ئەو بەسەرهات و رووداوە مێژووییانە دەکات کە هێشتا نەبۆتە مێژوویەکی دوور، ئایا تۆچۆن توانیوتە ئەو رووداوانە لە زۆر شوێندا، یان دەقدا بەو نەفەسە مەلحەمیە سۆفیگەریە تەوزیف بکەیت؟ داخوا ئەوان ئەوان ئەو فۆرمەیان هەڵبژاردووە، یان فۆرمەکە ئەوانی هەڵبژاردووە؟
جەمال غەمبار: حەز ئەکەم بزانیت سۆفیگەری سەرتاپای قەسیدەکانی منی داگیرنەکردووە، تەنها هەندێ بڕگە و دەق هەن، بەتایبەت لەو شوێنەدا کە پێویست بێت پەنام بردووە بۆ نەفەسی سۆفیگەری. هەروەک سەره‌تاش گوتم، ئه‌کرێت شاعیریش جارێکی تر جۆرێک له سۆفیگەری له ماڵه شیعرییه‌که‌ی خۆیدا بخوڵقێنێت به‌و پێیه‌ی که سۆفیگه‌رییش بۆ خۆی له زه‌مان و زه‌مینی خۆیدا ئیش‌کردن بووه لەدەرەوەی دامودەزگا باوەکان. پاشان ئه‌وه‌شمان نابێت بیر بچێت ئه‌کرێت ئێمه له پرۆسه‌ی خوڵقاندنی ده‌قی شیعرییدا وه‌ک ته‌وزیفکردنیش بێت سوود له‌و لایه‌نه مه‌عنه‌وییانه‌ی سۆفیگه‌ریی وه‌ربگرین که په‌یوه‌ندییان به پاکبوونه‌وه و جوانکردنه‌وه‌ی روحه شکست و تێکشێنراوه‌کانه‌وه هه‌یه لەسەردەمێکدا که ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ریی زۆربه‌ی ئینسانه‌کان روو له کزیی و نه‌مانه.
كوردستان راپۆرت: پێش خوێندنەوەی قەسیدەکانت هەندێ جار، هەندێ وشە و دەستەواژە هەڵدەبژێریت، وەکو دەلالات بۆ وەرگری شیدەکەیتەوە!! ئایا باوەڕ بەوە ناکەیت ئەمە شتێک بێت ئەبێت بۆ وەرگری بەجێبهێڵیت؟ باوەڕت وانییە قەسیدەش وەکوو تابلۆیەکی سوریالی، دەبێت وەرگر خۆی لێی تێبگات؟
جەمال غەمبار: ئه‌وه شیکردنه‌وه نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پێدانی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگر زیاتر ئاماده‌ی ئاوێته‌بوون بکه‌یت له‌گه‌ڵ ده‌قه‌که‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی ئه‌و گوێ له خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق ئه‌گرێت نه‌ک راسته‌وخۆ خۆی بیخوێنێته‌وه. ئه‌مه ره‌نگه ته‌نها له کاتی ئیلقاکردنی ده‌قێکدا بێت له کۆڕێکدا و هه‌موو جارێکیش پێویست نییه. ئه‌وه‌ش ناکاته ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته چێژی وه‌رگر کۆنترۆڵ بکه‌م. بۆخۆم هه‌رگیز له‌گه‌ڵ لەگەڵ تەفسیرکردن و باسکردنی پێشوه‌خته‌ی ده‌قدا نیم، چونکە بەو شێوەیە تۆ لەڕێی ئەو ته‌فسیر و باسکردنه‌وه پێشوەخت کۆنترۆڵی تەفسیر و لێکدانەوەکانی وەرگر بۆ دەقەکەی خۆت دەکەیت، بەڵام هەندێ ئاماژە پێویستن، بۆ نمونە لەو کۆڕەشیعرییه‌مدا لە شاری (دێڵفت)ی هۆڵه‌ندا سازمان کرد و به‌ڕێزیشتان له‌وێ بوون، لە قەسیدەیەکمدا کە خوێندمەوە وەکو شوێن باسی (سلێمانی) له کوردستان و (ئەدیلاید) له ئوسترالیا ئەکەم، تەنها ئاماژەم به‌وه دا کە من شوێنم وەکو خۆی نەگواستۆتەوە بۆ ناو قەسیدە، به‌ڵکو جاری واهەیە سیفەتی ئینسانی ئەدەم بە شوێن. ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ده‌روونییه‌وه وه‌رگر ئاماده بکه‌م بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی ده‌قه‌که. زۆرجار هه‌موو وه‌رگرێکیش پێویستی به‌وه نییه.
كوردستان راپۆرت: لە زۆربەی زۆری قەسیدە و دەقە شیعریەکانتا، ئەوەی تێبینیم کردووە و لەوانەشە پێت وترابێت پێشتر، وشەی عەرەبی زۆر زۆر بەکاردەبەیت، ئایا ئەمە بە چ مەبەستێک، ئایا بۆ دەوڵەمەندکردنی لایەنی هونەری قەسیدەکە، یان تەوزیفکردنی ئەو وشانەیە لە ئەجوائی دەقێکی کوردی‌دا؟ یاخود کارکردنە لەسەر تەکنیکی شیعر و دروستکردنەوەی قەسیدە لەدەرەوەی زمان، واتا بەدەر لە ئامرازی زمان، گرنگی دەدەیت بە گەیاندنی وێنەی شیعری، گرنگ نییە چ زمانێک بەکاردەهێنیت؟ ئایا ئەمە لایەنی کارکردن لەسەر ئامرازی زمان لاواز ناکاتەوە لە دەقدا؟
جەمال غەمبار: خوڵقاندنی دەق، بەتایبەت قەسیدە، پێویستی بە زمانی خۆی هەیە، تۆ ئەبێت جارێکی تر زمانێکی تر بخوڵقێنیتەوە. کاتێک وشە و دەستەواژه باوه‌کان دەگوێزیتەوە بۆ ناو دەقی قەسیدە، ده‌بێت مانای تریان لێ دروست بکه‌یت. سەبارەت بە وشەی عەرەبی پیشتریش ئەو پرسیارەم لێکراوە، بیرمان نەچێت ئێمە گەنجینەیەکی دەوڵەمەندی ئەدەبی کلاسیکیمان هەیە که خاوه‌نی زمانێکی تایبه‌ت به خۆیه‌تی له رووی موفره‌داتی زمانه‌وه و ئه‌توانرێت له‌مڕۆکه‌شدا هه‌ندێکجار ئه‌و موفره‌داته به‌کارببرێت، به‌ڵام به ته‌وزیفکردنی تازه‌وه، هاوزه‌مانیش وشه‌گه‌لێکمان هه‌ن که به درێژایی زه‌مه‌ن ئیتر بونه‌ته موڵکی ئێمه، باشه وشه‌گه‌لی (مه‌مله‌که‌ت، غوربه‌ت، ویساڵ، فیراق..هتد) بۆ هه‌ر ده‌بێت وای لێک بده‌ینه‌وه که موڵکی زمانی عه‌ره‌بی بن. من پێموایه ئه‌و وشانه جگه له‌وه‌ی کاریگه‌ریی (وه‌قعی) خۆیان هه‌یه له رسته شیعرییه‌کاندا، هاوزه‌مان هێنده به‌کارهاتوون له ناو قاموسی رۆژانه‌ی زمانی خه‌ڵکدا، ئیتر ئێمه‌ش خاوه‌نی ئه‌و وشه‌گه‌له‌ین.
كوردستان راپۆرت: ئەی ئەمە پەیوەندی بە نەوەکەتەوە نییە؟ ئ
جەمال غەمبار: نه‌خێر په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه، به‌ڵکو پێداویستی و جوانکاری قەسیدە له کوێدا پێویستیی به‌وه هه‌بێت، ئه‌وه لەوێدا به‌کاری ده‌هێنم. پاشان بۆ ئه‌وه‌ش نایکه‌م تا شتی ناباو (نامەئلوف) لە پێناوی مەئلوفدا دروست بکه‌م، بەڵکو نامەئلوف دێنم و لە پێناوی داهێناندا تەوزیفی دەکەم.

یستا نەوەیەک هەیە ئەو وشە و دەستەواژانە بەکارناهێنێت.
جەمال غەمبار: نه‌خێر په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه، به‌ڵکو پێداویستی و جوانکاری قەسیدە له کوێدا پێویستیی به‌وه هه‌بێت، ئه‌وه لەوێدا به‌کاری ده‌هێنم. پاشان بۆ ئه‌وه‌ش نایکه‌م تا شتی ناباو (نامەئلوف) لە پێناوی مەئلوفدا دروست بکه‌م، بەڵکو نامەئلوف دێنم و لە پێناوی داهێناندا تەوزیفی دەکەم.
Serchawe: kurdistan report
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home