ئێران و لایه‌نگری له تێرۆریستان
ماڵپه‌ڕی وای نێت نیوز
ڕاپۆرت: ئێران مه‌شق به هه‌زارن یاخیبووی ئێراقی ده‌کات
وه‌رگێڕان: عهبدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش
ڕۆژی 15.04.2007 بڵاوکراوه‌ته‌وه
هه‌زاران که‌س له ئێراقییه یاخیبووه‌کان له ئۆردوگایه‌کی نهێنیدا له نزیک شاری تاران مه‌شق ڕاهێنانیان پێده‌کرێت، به گوێره‌ی ڕاپۆرتێک که ڕۆژی شه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی ئندپندنت دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئه‌بو ئه‌میر که ته‌مه‌نی 39 ساڵانه و چه‌کدارێكی سوپای مه‌هدییه لهوکامپه مه‌شق دراوه ده‌ڵێت"شه‌ڕکه‌ره شیعه‌کان له‌سه‌ر شێوازی جه‌نگی مۆدێرن ڕاده‌هێندرێن، وه‌کوو به‌کارهێنانی ته‌قه‌مه‌نیی به‌هێز و خستنه‌خواره‌وه‌ی هێلیکۆپته‌ر".
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی ئه‌وانه‌ی که ئه‌ویشیان مه‌شق داوه له سوپای پاسدارنی ئێران بوون. ڕۆژنامه‌ی ئندپندنت هه‌روه‌سا له زمان شه‌ڕکه‌رێکی تره‌وه به ناوی ئه‌بوو ڕافد ڕایگه‌یاند که وا سه‌دان که‌س له هاوباوه‌ڕانی خۆی له شیعه ئێراقییه‌کان له‌و کامپه بینیوه.
ئه‌بوو ڕافد گوتی "فێریان کردووین که چۆن په‌لاماری ئه‌مریکاییه‌کان بده‌ین، هه‌موو شێوازه مۆدێرنه‌کانی خستنه خواره‌وه‌ی هێلیکۆپته‌ر و تێکشکاندنی تانک و زرێپۆش فێر بووین. ئه‌مه ئاماده‌کارییه بۆ ئه‌و کاته که له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران ده‌رگیری جه‌نگ ده‌بین".
سهرچاهگهلێک له هێزه ئه‌مریکایی و بریتانییاییهکانی جێگیلر له ئێراق له ڕابردوودا باسیان له‌وه کردووه که ئێران ده‌ستی هه‌یه له ڕاهێنان و چه‌کدارکردنی یاخیبووه ئێراقییه‌کاندا، ئه‌وانه‌ی که کاری ته‌قاندنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و په‌لامار ده‌به‌نه سه‌ر ڕۆژئاواییه‌کان له‌و وڵاته‌دا.
سه‌رچاوه:
Yedioth Internet
http://www.ynetnews.com/articles/0,7340,L-3387915,00.html
15.04.07
ماڵپه‌ڕی دێبکا فایل
تاران میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان به مووشه‌کی به‌رگریی هه‌وایی چه‌کدار ده‌کات وه‌ک به‌شێک له به‌رنامه جه‌نگییه‌که‌ی.
وه‌رگێڕان: عهبدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش
ڕۆژی 15.04.2007 بڵاوکراوه‌ته‌وه
ڕۆژی 15.04.2007، له شه‌وی یادکردنه‌وه‌ی هۆڵۆکۆست د، حیزبوڵڵا و فه‌رمانده‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران مه‌راسیمێکی مه‌زنیان له بنکه‌ی ئیمام عه‌لی له‌شاری تاران ساز دا به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی باڵی دژه‌مووشه‌کی هه‌وایی حیزبوڵڵا. له‌و مهرایمهدا ناوی 500 لوبنانییان ڕاگه‌یاند که له کۆرسی به‌کارهێنانی سێ دژه‌مووشه‌کی هه‌وایی دا ده‌رچووبوون: مووشه‌کی "سه‌ییاد"، مووشه‌کی "میساق" و مووشه‌کی 'شه‌هاب ساقیب" که له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می مووشه‌کی ( Feimeng-80 )ی چینی سازکراوه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی دێبکافایل ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌م جۆره چه‌که تازانه زۆر به وردی ده‌توانن مه‌ودای فڕینی هێزی هه‌وایی ئیسراییل له ئاسمانی لوبناندا به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه. سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌مه‌وبه‌ریش مووشه‌که ئێرانی- چینییه‌کان له ڕێگای نایاساییه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته ده‌ست حیزبوڵڵای لوبنان. ئه‌و مووشه‌کانه به جۆرێک ساز کراون که ده‌توانن ئه‌و هێلیکۆپته‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی دیدی ڕاداردا ده‌فرن، بپێکین. هه‌روه‌ها بۆ لێدانی بنکه و ئۆردوگا سه‌ربازییه‌کان و لێدانی تۆپخانه و سه‌کۆیه‌کانی مووشه‌کیش زۆر به‌کارن.
ڕۆژی 07.04.2007 پێنسه‌د که‌س له حیزبوڵڵاییهکانی لوبنان به هۆی دوو فڕۆکه‌ی سیڤیله‌وه له دیمه‌شقه‌وه به‌ره‌و تاران بردران و ڕۆژی 16.04.2007 هه‌ر له‌و ڕێگایه‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه؛ دوای ئه‌وه‌ی که‌له پادگانی ئیمام عه‌لی له‌لایه‌ن فه‌رمانده و شاره‌زاکانی سوپای پاسدارانه‌وه ڕاهێنانیان پێکرا.
سه‌رچاوه:
Debka File
http://www.debkafile.net/headline.php?hid=4073
15.04.2007

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home