هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به که‌رتبوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
بۆ ئاگاداریی بیر و ڕای گشتی
هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به که‌رتبوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه، دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی که له‌لایه‌ن دۆستان و دڵسۆزانی یه‌کگرتوویی و یه‌کپارچه‌یی حیزبه‌که‌مانه‌وه درا، دوای ئه‌و هه‌موو پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه و به‌رۆک دادڕینه له به‌رامبه‌ر هه‌ردووک باڵی حیزبه‌که‌ماندا، سه‌ره‌نجام ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 06.12.2006 هه‌ردووک باڵی ناکۆک لێک جیابوونه‌وه؛ و به کرده‌وه پرۆسه‌ی له ڕه‌گه‌وه وشککردنی نه‌مامی دێمۆکرات ده‌ستی پێ‌کرد. ئێستا، ئیتر ته‌شکیلاتێکی یه‌کگرتوو، به ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران نه‌ماوه. هه‌مدیسان، وه‌ک ڕابردوو، دوو حیزبی دێمۆکرات به یه‌ک ناو، یه‌ک سیاسه‌ت، یه‌ک به‌رنامه، یه‌ک ئارم، یه‌ک مێژوو و پره‌نسیپه‌وه خه‌ریکی کارن. دیسان، ڕێگه خۆش بووه بۆ جه‌نگێکی دیکه‌ی نێوخۆیی؛ و ده‌ورانێکی تری شه‌ڕی براکوژی. بۆ جارێکی تریش دوژمنان شاد و خه‌ندان، و دۆستان خه‌مبار و دڵپه‌شێو و نا‌ئومێد و بوون.
هۆکاری هه‌موو کێشه‌کانیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا دوا ساته‌کان، نه‌بوونی گیانی هاوکاری و لێکگه‌یشتن و لێبوردن بوو، له نێو ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌دا. نه‌بوونی هه‌ستکردن به به‌رپرسایه‌تی بوو له‌به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیداندا. نه‌بوونی سه‌بر و ته‌حه‌ممولی شۆرشگێڕانه بوو بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان، که به ئیعترافی هه‌ردووک لایه‌ن "ته‌نیا جیاوازیی سه‌لیقه"یان هه‌بووه. ئه‌و حیزبه‌ی که تا ئێستاش-به هه‌ردووک باڵه‌که‌یه‌وه- دانیشتن و دانوستانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی، ڕه‌ت نه‌کردووه‌ته‌وه؛ ئه‌و حیزبه‌ی که ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ بکوژانی پێشه‌وا و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی گفتوگۆ و هاوکاری بکات، ئاماده‌ی بیستنی بۆچوونی ڕۆڵه فیداکار و کۆنهسهربازه بێنازه‌کانی خۆی نه‌بوو. تاوانی ئه‌م لێک‌دابڕان و له‌تبوونه ئه‌ونده گه‌وره‌یه که ئه‌ستۆی تاکه تاکه‌ی ڕێبه‌رانی حیزب –به هه‌ردووک باڵه‌که‌یه‌وه- و ژماره‌یه‌کی زۆر له کادره‌کانی ڕیزه‌کانی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه؛ و هیچکامیان ناتوانن خۆ له‌م به‌رپرسایه‌تییه مێژوویه دهرباوێن. ئیتر له‌مه‌وبه‌دوا ڕۆژ ڕۆژی ئه‌وانه‌یه که ئاگری ناکۆکیه‌کانیان خۆشکرد و حیزبیان به‌م ڕۆژه گه‌یاند. بڵا بزانین له‌وه‌ی چاندوویانه چی ده‌دروونه‌وه و کام هه‌ڵدێر چاوه‌ڕێیان ده‌کات؟
من وه‌ک ئه‌ندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای ئه‌وپه‌ڕی داخ و که‌سه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نم که ئه‌ندامه‌تی له حیزبی دێمۆکرات‌دا بۆم شانازییه‌کی گه‌وره بووه و هه‌یه؛ به‌ڵام تا تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی هه‌ردووک به‌شی حیزب له قه‌واره‌یه‌کی مۆدێرن و یه‌کگرتوودا، ئاماده نیم له‌گه‌ڵ هیچکام له‌و دوو باڵه کار بکه‌م. ئه‌گه‌ر قه‌بووڵ بکه‌ن هه‌روه‌ک پێشوو دۆستیانم؛ و له پێشنیاری دڵسۆزانه و ڕه‌خنه‌ی سازه‌نده هاوکارییان ده‌که‌م؛ ئه‌گه‌ریش نا، به خودا و و خه‌ڵک و ویژدانی خۆیانیان ده‌سپێرم. سه‌ره‌ڕای دابڕانیشم له‌و دوو ته‌شکیلاته چونیه‌که - که به ویستی خۆم نییه-، وه‌ک کوردێکی دڵسۆز و ئه‌مه‌گناس له کار و تێکۆشان له دژی داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌م و بۆ خزمه‌ت به پرسی ڕه‌وای گه‌له‌که‌م غافڵ نابم؛ و له هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه ده‌رفه‌تی کار و چالاکیم هه‌بێت درێغی ناکه‌م؛ و داکۆکی له خاک و نیشتمان و سه‌روه‌ریی وڵاته‌که‌م، به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم ده‌زانم.
عهبدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش
07.12.2006
نیوزیلاند

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home