ناوه‌ندی چاک، قاڕنێ
با یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ بکه‌ینه ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی گشتی دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران له کوردستان و هه‌نده‌ران
2 ی سێپتا‌مبر ڕۆژی ژێنۆساید کردنی کورده له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان !
هێزه سیاسییه‌کان !
ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌رییه‌کان!
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌مه‌نی نگریسی 27 ساڵه‌ی خۆیدا ، گه‌لێک تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه . بێ ئه‌ژمار له ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مانی به کۆمه‌ڵ و به تاک کوشت و بڕ کردووه . ئه‌و تاوانانه‌ی که به ئاشکرا ئه‌نجامی داوه ، یاخود ئه‌و ئیعدامه به کۆمه‌ڵانه‌ی له گرتووخانه‌کاندا ئه‌نجامیداوه، بومباران و تۆپ باران کردنی شار و گوند شاخ و ده‌شتی نیشتمانه‌که‌مان به سه‌پاندنی شه‌ڕ له بست به بستی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان و سه‌ره‌نجام تاوانی قارنێ له پاڵ تاوانه‌کانی وه‌ک قه‌ڵاتان و ئیندرقاش وسه‌رووکانی و وسوکه‌ند و....، به‌شێوه‌ی دڵڕه‌قانه تر له هه‌موو تاوانه‌کانی دیکه ئه‌نجام دران ، قوربانیانی ئه‌م تاوانانه و زۆر تاوانی دیکه ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته و که‌سانی سڤیل بوون . بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێک ئه‌و تاوانانه ده‌چنه خانه‌ی تاوانی ژینۆسایده‌وه و به جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێن.
ئێمه بانگه‌وازتان ده‌که‌ین، با هه‌موومان پێکه‌وه ڕۆژی کاره‌ساتی قارنێ ،ڕێکه‌وتی 2 سێپتا‌مبر، بکه‌ین به ڕۆژی به دادگایی گه‌یاندنیی کۆماری ئیسلامی ئێران . ڕۆژی دژایه‌تیکردنی ژینۆساید کردنی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان . ڕۆژی ناساندنی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌رکوت و ماکه‌ی تیرۆر و ئه‌نجامده‌ری کۆمه‌ڵکوژی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی دانیشتووی ئێران.
بالهم ڕۆژه‌دا یادی ته‌واوی تاوانه‌کانی کۆماری ڕه‌شی ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد بکه‌ینه‌وه. تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه سیمای دزێوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه زۆرتر به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بناسرێت . ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه ، به تاک و به کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه، کارێک بکه‌ین تاوانباران نه‌توانن چیتر به ئاره‌زوی خۆیان گه‌له‌که‌مان قه‌سابی بکه‌ن .
ده‌با بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵی ڕۆژی ژینۆساید کردنی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(2 ی 9 ) ، یه‌کگرتوانه بۆ کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و ناساندنی به بیر‌و ڕای جیهانی تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵ کوژییه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته .
ئه‌مساڵ له کاتێکدا یادی کاره‌ساتی ژێنوسایت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه که جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان خۆیان بۆ یاد کردنه‌وه‌ی ئاخێزه‌کانی ساڵی پار و کوشتنی جه‌نایه‌تکارانه‌ی"شوانه" ئاماده ده‌که‌ن. ئاخێز و ڕابوونێک که وه‌ک مافی هه‌ر ئینسانێک، به شێوه‌ی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه چوون و وه‌ک هه‌میشه خه‌ڵتانی خوێن کراو ژماره‌یه‌کی زۆر له رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان به بێ ره‌چاو کردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی ئینسانی کوژران یا گیران . به شێوه‌یه‌ک که هێشتا زۆر له گیراوه‌کان یا بێسهرو شؤێنن یا له گرتووخانه‌کاندا هه‌لومه‌رجیان روون نه‌کراوه‌ته‌وه.
له یادکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، بێگومان ناکرێ یادی تێرور کردنی سه‌رکرده سیاسیه‌کان و سه‌دان تێکۆشه‌ری دیکه نه‌که‌ینه‌وه که ئیمرۆکه قاتڵه‌کانیان جه‌نجه‌ری ئاشی حکوومه‌تی ئیسلامیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و بریار ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جه‌نایه‌تکاره‌ن.که نموونه‌ی هه‌ره دیاریان سه‌رۆککۆماره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نێژاده. "سه‌ره‌ک کۆمارێک" که تاوانی به‌شداریی له ده‌سته‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو و لێدانی گولله‌ی ئاخرله مێشکی سه‌دان و هه‌زاران زیندانیی گولله‌باران کراوی له‌سه‌ره.
ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه یه‌کگرتووانه له یادی کاره‌ساتی قاڕنێ‌دا ،هه‌موو توانا و ئیمانهکانمان یه‌ک خه‌ین بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی بڕیار ده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م تاوانانه.
ناوه‌ندی چاک ئیمساڵیش وه‌کو ساڵانی پێشوو ، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوار و ده‌نگی گه‌له‌که‌مان له ئاست بنده‌ستی و سته‌مه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامی و شه‌رمه‌زارکردنی ئاخونده جه‌نایه‌تکاره‌کان، هه‌وڵده‌دات به هاوکاریی ئێوه هاونیشتمانان ، یادی کاره‌ساتی قاڕنێ بکاته‌وه.
بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین بۆ کاری هاوبه‌ش.یادکردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵی کاره‌ساتی قاڕنێ به هاوکاری و هه‌نگاوی هاوبه‌شمان کاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ناساندنی حکوومه‌تی ئێران وه‌ک حکوومه‌تێکی ئازادی کورژ و دژی مافی مرۆڤ .
ناوه‌ندی–چاک( کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)

********************************************************************
کردنه‌وه‌ی پیشانگای پۆسته‌ری" 18 ژنی فرۆشراو به میسر " له ڕۆژی دادگایی سه‌دام حسێن 21-8-2006 له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال له شاری که‌رکووک
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکی دادگایی سه‌دام حسێن له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال ، له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ڕوناکبری و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌رکووک و ناوه‌ندی چاکه‌وه پیشانگای پۆسته‌ری هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی کورد له شاری که‌رکووک ده‌کرێته‌وه ، که به‌رهه‌مه‌کان تایبه‌تن به ئه‌نفال و 18 پاکیزه‌که‌ی کورد له میسر .
تاکو ئێستا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند به‌شدارن و ده‌یان پۆسته‌ر گه‌یشتوون .
هه‌مان ڕۆژ هه‌مان پیشانگا له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێتیش ده‌کرێته‌وه .
دوا مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان 21-7-2006.
به‌م ناونیشانه پۆسته‌ره‌کان بنێرن :
Chak_org@yahoo.com
0031152129446
داوا له هونه‌رمه‌ندانی به هه‌ڵوێست ده‌که‌ین به‌شداری ئه‌م پیشانگایه بکه‌ن ، که بۆخۆی به‌شێکه له هه‌ڵمه‌تی پشتگیری‌کردن له دادگایی دکتاتۆری تاوانبار .
ناوه‌ندی چاک
10-7-2006
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home