كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Saturday, May 27, 2006

که‌مپین بۆ به‌رگری له‌ ئازادی وپژدان و ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌ کوردستان

که‌مپین بۆ به‌رگری له‌ ئازادی وپژدان و ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌ کوردستان

- به‌ڕێز په‌ڕله‌مانی کوردستان!
- به‌ڕێز حوکمه‌تی هه‌رێمی کورستان!

خوشک و برایانی به‌ڕێز!

ساڵێک ئه‌بێ رۆژنامه‌ گرنگه‌کانی دنیا، له‌باره‌ی له‌رزۆک بونی ئازادی ویژدان و ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌ کوردستان، ترس ده‌رئه‌بڕن.
گرتنی د. که‌مالی سه‌ید قادر به‌وشێوه‌یه‌ی دیمان، په‌لاماردانی باره‌گای ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب، ره‌فتاری پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران له‌ کوردستان ، دادگایی کردن و حوکم دانی سه‌رنوسه‌ری هه‌ردوو هه‌فته‌نامه‌ی ئازاد: هاوڵاتی و ئاوێنه‌، گرتن و ئازاردانی ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌نوسی رۆژنامه‌ ئه‌هلییه‌کانی کوردستان و پشت به‌ستن به‌ یاسا کۆنه‌کانی به‌عس، ترس و دڵه‌ڕاوکه‌یان له‌لای چاودێرانی بیانی و کوردی نیشته‌نی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروستکردوه‌.


درێژه‌کێشانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌، هه‌م روی حیزبه‌ گه‌وره‌کان و حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناشیرین ئه‌کا، هه‌م مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئیداره‌ی کوردی زیاد ئه‌کا.

ئێمه‌، ئه‌و که‌س و رێکحراوانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ناومان نوسراوه‌، له‌ روانگه‌ی دڵسۆزیمانه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان و تاقیکردنه‌وه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێم و، له‌پێناو هێنانه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵی کوردستان بۆسه‌ر سکه‌ی دروستی خۆی، داواتان لێ ئه‌که‌ین:


1-یاسایه‌کی هاوچه‌رخ بۆ رێکخستنی ژیانی رۆژنامه‌وانی دابنێن. به‌ گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ رێگه‌ له‌ گرتن و راوه‌دوو نانی رۆژنامه‌نوسان بگرن.


2- کۆت و پێوه‌نده‌کانی ده‌ستی رۆژنامه‌ نوس و ژیانی رۆژنامه‌وانی هه‌ڵگرن.


3- هه‌موو ئه‌و مادانه‌ی له‌ یاسای سزادانی ئێراقی سه‌رده‌می به‌عس دا، ده‌ست و قاچی رۆژنامه‌نوسانی کوردستانیان شه‌ته‌ک داوه‌ و تا ئێستا له‌ کوردستان کاریان پێ ئه‌کرێ، ئیلغا بکه‌ن.


4- ده‌سته‌واژه‌ی (ژماره‌ی سپاردن به‌ کتێبخانه‌ی نیشتمانی) له‌سه‌ر به‌رهه‌می هزر و بیری نوسه‌ران و بیرمه‌ندان لابه‌رن. له‌ باتی دا سیستمێکی کۆدی، بۆ ناسینه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی کتێب و به‌رهه‌می چاپکراو، دابنێن.

5- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ هه‌رێمی کوردستان کاری به‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندن نه‌بێت . کوردستان له‌ باتی وه‌زاره‌تێ بۆ کۆنترۆڵکردنی رۆشنبیری، پێویستی به‌ شلکردنی جڵه‌وی ئازادی نوسین و ئازادی بیرکردنه‌وه‌ هه‌یه‌، تا ئه‌وپه‌ڕی سنوری ئازادی بیرکردنه‌وه‌.

6- وازبێنن له‌، له‌قاڵبدانی رۆژنامه‌نوسان له‌ چوارچێوه‌ی قاڵبی ته‌سکی حیزبایه‌تی دا، به‌ ناوی سه‌ندیکا یان یه‌کێتی رۆژنامه‌نوسانه‌وه‌. وازبێنن با رۆژنامه‌نوسان خۆیان به‌ ئازادی، یه‌کێتی و سه‌ندیکا بۆ خۆیان پێک بهێنن.

ده‌ستی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی واڵاکه‌ن، تا ژیانی کۆمه‌ڵ به‌ شێوه‌یه‌کی دیموکراتی و هاوچه‌رخ رێکبخه‌ن.
به‌بێ به‌دیهاتنی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌، له‌دایکبونی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ قسه‌ی روت به‌ولاوه‌ شتێکی تر نابێ.

هیوادارین گوشاری رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌کانی دنیاو، بێزاری کوردستانییانی نیشته‌نی هه‌ر پێنج کیشوه‌ره‌که‌ی دنیا، له‌ده‌ست به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌ کوردستان، به‌هه‌ند وه‌رگرن.

هه‌ر به‌ڕێزێک سه‌رنجی هه‌یه‌ ، یان ده‌یه‌وێت ناوی بخه‌ینه‌ سه‌ر لیسته‌که‌ ، له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکات :
alimm@wanadoo.nl

تاکو به‌رواری 10-6-2006 که‌مپینه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

ناوه‌کان:

1- کوردستان نێت

2. مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس هۆڵاند

3-عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د چالاکی بواری مافی مرۆڤ هۆڵاند

4. سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدوڵڵا نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس هۆڵاند

5- قادر نادر نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس سوید

6- سالار سۆفی چالاکی بواری مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی فینلاند

6- دلێر محه‌مه‌د عه‌لی چالاکی بواری مافی مرۆڤ دانمارک

7- ڕوناک عوسمان شوانی هه‌ڵسوڕاوی مافی مرۆڤ و مافی ژنان سوید

8- عومه‌ر محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری ئه‌نفالستان سلێمانی

9- کازیوه‌ ساڵه‌ح نووسه‌ر و هه‌ڵسوڕاوی ژنان که‌نه‌دا

-10کوردڤێب. ئۆرگ www.kurdwe.org هۆڵه‌ند

11- به‌سته‌ری ی ن ک www.puks.org هۆڵه‌ند

12- شاخه‌وان ساڵه‌ح میرزا Network System Administrator هۆڵه‌ند

13- که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه‌ ؛ ڕۆژنامه‌وان ـ ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس www.renesans.nu سوێد

14-سه‌لاح گه‌رمیان نووسه‌ر و چالاکی بواری مافی مرۆڤ ئوسترالیا

15-عه‌باس شوان نووسه‌ر فینله‌ند

16-شاخه‌وان شۆڕش یاساناس و نووسه‌ر دانمارک

17-کارمه‌ند به‌کر نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی

18- خالید عه‌زیزی ئوسترالیا

19- گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس دانمارک

20-چیمه‌ن ساڵه‌ح نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس هه‌ولێر

21-کوردستان ئۆنلاین سایتی ئه‌نته‌رنێت کوردستان

22- نامیق عه‌بدواڵله‌ سلێمانی

23- ئارێز ده‌ره‌پوری ڕۆژنامه‌وان ئه‌ڵمانیا

24- خه‌لیل عه‌زاڵی نووسه‌ر و چالاکی سیاسی هۆڵه‌ند

25-سایتی هه‌ڵوێست سایتی خه‌به‌ری سیاسی

26-د.تاهیر ئه‌رده‌ڵان چالاکی سیاسی

27-فایه‌ق به‌همه‌نی چالاکی سیاسی

28- محه‌مه‌د به‌رزی ئه‌ندازیار سلێمانی

29-سه‌ردار فه‌تاح قوتابی زانستی ڕامیاری هۆڵه‌ند

30-فائیزه‌ خه‌تاب پزیشک هۆڵه‌ند

31- هێمن عومه‌ر ساڵه‌ح نووسه‌ر و توێژوه‌وری باری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر

32-ئه‌سکه‌نده‌ر جه‌لال نووسه‌ر سوید

33-ئامینه‌ کاکه‌ باوه‌ چالاکڤانی سیاسی و هه‌ڵسوڕاوی ژنان سوید

34-ڕێژین ئیبراهیم ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی

35- فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید ڕۆژنامه‌نووس سویسرا

36- www.arankur.com

37-سلێمان عه‌بدواڵله‌ یونس نووسه‌ر به‌ریتانیا

38-شه‌ماڵ مسته‌فا قوتابی که‌نه‌دا

39-خاڵه‌ حه‌مه‌ شاعیر ، شێوه‌کار ، نووسه‌ر دانمارک

40-د.که‌ماڵ سه‌ید قادر نووسه‌ر و یاساناس نه‌مسا

41- خاک نێت khak.net

42-مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی نووسه‌ر هه‌ولێر

43-کارزان حه‌مید حه‌سه‌ن ڕۆژنامه‌نووس په‌یامنێری ڕێگای کوردستان که‌رکووک

44- ڕێناس نه‌ورۆزی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به‌لجیکا

45-ڕه‌حمان غه‌ریب ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی

46- نه‌جیبه‌ مه‌حمود هه‌ڵسوڕاوی بواری مافی ئافره‌ت سلێمانی

47- حه‌مید عه‌زیز شکور مامۆستا سوید

48- د.فایه‌ق محه‌مه‌د گوڵپی نووسه‌ر و سه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان سڵێمانی

49- عه‌تای مه‌لا که‌ریم خوێندکاری کڕنۆلۆجی به‌ریتانیا

50- شه‌یدا بڵباس نووسه‌ر که‌نه‌دا

51-هێمن ڕه‌ئوف نووسه‌ر و شاعیر سویسرا

52-د.سه‌یوان عه‌لی فه‌ره‌ج سوید

53- ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی په‌یامنێری کوردستان نێت سوید

54- حاجی ئه‌نور نووسه‌ر سویسرا

55- ئومێد له‌تیف شانۆکار و فلیم ساز سوید

56- شۆڕِش عه‌لی تیله‌کۆیی قوتابی ماسته‌ر بۆ خوێندنی ڕۆژنامه‌نووسی پسپۆر ئوسترالیا

57-مهاباد کوردی نووسه‌ر سوید

58- وهاب شاه محه‌مه‌د نووسه‌ر سوید

59-جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن پوور لێکۆله‌ر سوید

60-لوقمان عه‌لی ڕۆژنامه‌نووس سوید

61- بیلال سه‌عید ڕۆژنامه‌نووس که‌لار

62-ئاسۆ عه‌لی وێنه‌گر و ڕۆژنامه‌نووس

63-خالید ڕه‌زا ئه‌ندازیار هۆڵه‌ند

64-ماڵپه‌ڕی گه‌نجان

65-محه‌مه‌د گه‌ڵاڵی ڕۆژنامه‌نووس سۆران-هه‌ولێر

66- فه‌خره‌دین گه‌رمیانی شاعیر و نووسه‌ر ئوسترالیا

67- غازی که‌رکووکی نووسه‌ر هۆڵه‌ند

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home